تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
با بردەڵە
[[با بردوو + ئەڵە]]
(سمف.)، (مک.) ١- هەر شتێکی سووکەڵەی با بتوانێ ڕایڕفێنێ. ٢- (مج.) ئینسانیی بێ تاقەت و کزەڵووکە. ((منیش با بردەڵەی بەر گێژەڵووکەم + دەمێک لەو قووڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم))، (هێمن). تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی ئاخری (بابردوو) دەگەڵ (ئە(ی سەرەتای (ئەڵە) تێک هەڵدەنگووتوون و (ئە)یەکە (و)یەکەی داپۆشیوە و لەناوی بردووە.
با دەرکردن
[[با + دەر + کردن]]
(مست. مت.) ١- بە دەستووری کۆنی کوردەواری، چوونە سەر چاک و پیران بۆ چارە کردنی نەخۆشی باداری (ڕۆماتیزم). هەموویان چوونە سەر پیری شەوکێڵ با لەخۆیان دەرکەن. ٢- کردنەوەی زارکی هەمبانە و کوندە و...ی فووکراو بۆ ئەوەی هەواکەیان لێ بێتە دەر و بپووچێتەوە.
با لیف
[[پە: بالین]]
(نت.)، (هل.)، کیسەیەکی خامە پر دەکرێ لە: لۆکە، پەڕ یا وردە خوری ص دەخرێتە بەرگێکی قوماشی جوانەوە بۆ پاڵ وێدان و ئانیشک لەسەردادان بەکاردێت و لە وەختی نووستنا سەری وێدەکرێ، شکڵی بەپێی داب و دەستووری هەر ناو چەیێک دەگۆڕێ، پان و درێژۆکە، ئۆستوانە یی، پانی چوار گۆشە و گەورەو بچوک، * (مک.)، سەرین، سەنیر. (سن.) پاڵشت.(سیم.)، پشتی. (کک.) سەرەنگیا، سەرینگا.(بک.)، بالیف، بالیفک، باڵگە، بالگی، بالگیف. (جنو.) بالشت. (زا)، بالیشنە.
با لێبوونەوە
[[٣- با/٣ + لێ (لە+ی)+ بوونەوە]]
(مست. لا.) غاز و هەوای ناو زگی کەسێک بە ڕێگای خوارەوەدا دەرچون. «... منداڵەکە بایەکی لێ بۆوە، ژنەکە چەپۆکێکی پێدا دا...». (فولکلۆر)
با پەنا
(نت.) شوێنێکە با نەیگرێتەوە// باگر. *(مک.) با پەسیو.
با کردن
[[٣- با/ ٣- +كردن]]
(مست.لا) ئاوسا نی زگی ئادەمیزاد لە ئەنجامی خواردنی هەندێ خواردەمەنی کە زگ دەئاوسێن وەکوو بامێ و پێواز و... یا هەر لەبەر زۆر خواردن و خواردنەوە.: ئەوەندەی خوارد بای کرد و لەجێی خۆی لێی تخێڵ بوو.
به با کردن
مست. مت.» لێک جوودا کردنەوەی «دان» و «کاو کۆت» ی خەرمانی گەنم و جۆ. تێبــ.ینی: پاش گێره، به شەنه خەرمان بە (شەنە) بۆ هەوا هەڵدەدەن،کاوکۆت سووکه «با» دووری دەخاتەوه و «دان» قورسه له شوێنی خۆی دەکەوێته خوار.* شەن کردن. هەڵاویشتن/2.
دوای کڵاوی با بردوو
(کەوتن...)، (کن.) کاری بێ نەتیجە کردن، هەوڵدانێکی نەگاتە ئەنجام.
هەتا با لەم کونەوە بێ
(کن.) تا حاڵ بەو جۆرە بێ کە هەیە، تا وەزع ئاوابێ.
١- با
(بن.) وەڵامێکی ئیجابییە بۆ پرسیارێکی بە شێوەی (سەلبی) بکرێ. ئەرێ نەچوویە ماڵی خاڵت؟ -با. بابا تەئکیدێکی زیاتری تێدایە هەر بەو شێوەی سەرەوە هەر نەچوویە لای دکتۆر؟ -با با چووم. ٢) وەڵامێکە قسەیەکی پی (نەفی) دەکرێ کە (نەفی) کارێکی کردبێ. تۆ بی و ئەو کتێبــ.ەم بۆ ناهێنییەوە! -با با بۆت دێنمەوە مەترسە!.
٢- با
(ئم.) ئامرازی سووربوونە لەسەر شتێ، کارێ،... و ئەم مانایانە دەبەخشێ. بهێڵە، لێبگەڕێ، بهێڵن، لێ بگەڕێن. با بڕۆین، با بچن، با سبەینێ بێتە لام ئیشەکەی بۆ جێبەجێ دەکەم، جا با واشی گوتبێ قەیدی ناکا. ٢- ئامرازی شەرتە. با بابی بینم خۆم دەزانم چی پێدەڵێم (ئەگەر دیتم... هتد).
٣- با
[[ست: ڤاتە، یە: ڤات]]
(نا.) ١- ئەنجامی بزووتنەوە و جووڵانی هەوایە، کە لە ناوچەیەکی ئەوشار بەرزەوە بۆ لایەکی ئەوشار نزم ڕەوانە دەبێ *(بک.) با، بێ. (فی.) باگ (لو.) بای.
٥- با
(نا.) قیمەتی شتێک، نرخ. ئەم کتێبــ.ە بایی چەندە، ئیمڕۆ بایی نیو دینار هەر ماستیان کڕیوە *(بک.) بەها.
٦- با
(نا.) ئارەزوو و هەوەسێکە لە (دێل)ی هەندێ گیانداری چەشنی (سەگ)دا پەیدا دەبێ و هەوای جووت بوون دەگەڵ (گۆڵ) دەکەوێتە سەری. باغەباغە وەها هاتووە. تێبــ.- لە زمانی فارسی و عەرەبیدا (باه) بە مانای (هێزی جینسی) بۆ ئینسان بەکاردێت، بەڵام ئەو وشەیە لە زمانی کوردیدا بۆ هەندێ سەگ و بە تایبەتیش بۆ سەگ بەکاردیت *(سن.) هۆک. هس.: (لو.) هۆک= وازوازی.
بازاڕ کردن
[[بازاڕ/٤+ كردن]]
(مست. لا.) قسەکردنی کڕیاڕ و فرۆشیار لەسەر نرخی کاڵا، هەوڵدانی بۆ سووکی کردن لە نرخی کەلوپەلدا، *سەودا کردن
بازاڕ گەرمی
(حمس.) تم: بازاڕخۆشی
بازاڕخۆشی
(حمس) کڕین و فڕۆشتنی زۆر لە بازاڕا، دەستاودەست کردنی کاڵا و کەلوپەل بەخێرایی. *بازاڕگەرمی
بازاڕی
[[بازاڕ-ئی] ]
(ست.) ١-کاڵای خراپ، کاڵایەک بە دانستە دروست نەکرابێ *جەڵەبی ٢-(مج.) ئادەمیزادی سووک و هەرزە بەتایبەتی ئافرەت.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
بازبازێن
[[باز+ باز+ئێن]]
(نت.)، (سیم.) یاری منداڵانە کە بۆ خۆخافڵاندن و کەیف لە جێیەکی بەرز (نسبیا) خۆیان فڕی دەنە نزمایی. تێبــ. - ئەم یارییە دۆڕاندن و بردنەوەی تێدانییە. *بازبازانێ، بازدبازدێن، بازبازۆکێ، بازدبازدۆکێ.
بازی
(نا) ١-(کک) بەشتێکەوە خەریک بوون یا خۆ خەریک کردن و خۆ خافڵاندن *گاڵتە، گەپ گەمە، کایە، وازی، یاری. ٢-(کئیر.) قومار. تێبــ. - بە م مانایە لە فارسی ڕا هاتۆتە ناو کوردی * (کعر)، یاری. بازی بازی، بە ڕیشی باباش بازی؟ - (کن.) بەڕدێنی (بابا) یاری ناکرێ، تۆ ناتوانی فێڵ لەمن بکەی. تێبــ. - (باباعەیار لە چیرۆکی ئەسکەندەرنامەدا، پیاوێکی زۆرزانی و فێڵبازە و کۆسەیە، چەند داوە موو نەبێ بەچەنەگەیەوە نیە بۆیە یاری پێ ناکرێ.
باس و خواس
[[عا.] ]
(نت) قسە دەربارەی چلۆنایەتی ڕووداوەکانی ناو دەوڵەتان، وڵاتان، زانست وهونەر و چلۆنایەتی کۆمەڵایەتی و... *دەنگ و باس. (عا) خەبەر، ئەخبار.: باس و خواسی لوبنان چییە ؟ ڕۆژنامەکانی ئیمڕۆ باس و خواسێکی ئەوتۆیان تێدا نەبوو.
باسترمە
[[تۆ.]]
(نا.)، (کعر.) گۆشتی کوڵاوی پوختەکراو، کە بەهارات و داو و دەرمانی دیکەی تێکەڵ کرابێ و لەناو ڕیخۆڵەدا ئاخندرا بێتەوە، لە کاتی پێویستا دە ڕۆنا سووڕی دەکەنەوە و هێلکە ی بەسەردا دەکەن، بە ساردی و برژاویش دەخورێ. *(کێیر) کاڵباس. تێبــ. - ئەم وشەیە تورکییە و مانای ئاخنراوە و پەستێوراو دەدا. هاوتاکەشی لە (کێیر) لە زمانی ڕووسی وەرگیراوە.
باسقەننە
[[باس (باسك) + قەننە]]
(نت)، (مک) ١-سەبیلەیەکە دارێکی ئاڵوبالووی درێژی ڕاستی بۆ سمرابێ و خرابێتە سەری. ٢-هەر ئەو دار بە ڵاڵووکە بەتەنیای و بێ ئەوەی سەرە سە بیلی وە سەرخرابێ. *(کعر) باسقەندە (تەنیا بۆ مانای دووەم). تێبــ. – ئاشکرایە لە بن لەهجەی سلەیمانیدا دەنگی (د)حکە سووکە کلۆر دەکرێ و دەنگی سووکە (گ) ێکی لێ دە ردەکەوێ.
باسەر
[[3- با / 1 + سەر]]
(نت) (مک)، بای توند وبەرز.
باسەرە
[[پە: ڤاستر، ڤاستەر]]
١-چیمەن، لەوەڕگە. تێبــ.- ئەومانایانە ئی وشە پەهلەویەکە و ئێستا لە زمانی کوردیدا لەبیر چوونەوە ڕەنگە بوژاندنەوەیان بێ کەڵک نەبێ هەر بۆیەش ئەو وشەیەم نووسی. ٢-ناوە بۆ دەربەند و ڕووبارێک لە کوردستانی عێڕاق ناوچەی سەنگاو.
باش کردن
[[باش/١ +كردن]]
١- (مست. مت.) گۆڕینی حاڵی شتێک، کارێک یا کەسێ لە هەر بابەتێکەوە بێ، لە خراپی ڕا بەرەو چاکی: حوکمی زاتی (ئۆتۆنۆمی) لە کوردستانی عێڕاق، حاڵی نەتەوەی کورد باس دەکا. یاسای چاک کردنی کشتوکاڵ ژیانی جووتیاران باش دەکا. ٢-(مصت. لا،) ئەنجام دان یا نەدانی کارێک کە بە لای کەسێکەوە ئەوەی کراوە مەسڵەحەت بووە.: باشت کرد وەڵامت نەدایەوە دەنا لێتان دەبوو بە شەڕ. باشت کردووە سەر لێدا ئەگینا گلەیی نەدەبڕاوە.
باشتر
[[باش/١ + تر]]
(صت.) ١-حاڵی هەر شتێکی یان هەر کەسێکی لە لانی چاکییەوە بەسەر هاوچەشنی خۆیدا بێ،: قەڵەمەکەی لەئی ئەستی باشتر دەنووسێ. *چاتر، چاکت. قنجتر، خاستر، (جنو). خوو تر. ٢-حاڵی هەر شتێ یا کەسێ کە بۆ کەسێ یا بۆ کارێ لە هاوچەشنێکی خۆی زیاتر دەست بدا: هۆو قاتە شینەی ئەوهالیان بۆ تۆ باشترە.
باعە
[[ند.]]
تم: باڕە.
باغ بڕغن
(مست. مت.) - هە ڵ پەرتاوتنی لق و پۆپی زیادە و زۆڵەکی دار و درثختان پێش ئەوەی بکث ونە گوڵەوە و بپشکوێن. بەبێ ئەم کارە دارەکان یا بەر ناگرن و میوە نادەن یا بەریان خراپ و کەم دەبێ.
باغچە
[[باغ + چە] ]
(ئم: بچووکی)، (نت.)، (مک.) تم: باخچە /1
باغەڵ
[[؟]]
(نا،)، (مک) ١-بە تاڵایی نێوان کەوا یان مرادخانی و و لەشی ئادە میزاد کە لای خوارەوەی بە پشتێند دەبەسرێ و دە بێتە گیرفانێکی زل، جاران وەکوو گیرفان شتی تێدەخرا. ٢-(مج.) باوەش: وەرە باغەڵی بابی خۆت، بچۆ لە باغڵی دایکتدا بنوو. «... لەشکری شاعەبباسی هاتنە سەری، کاغەزە کەیان لە باغەڵی دەرهێنا... » .(تحفە، ب1، ل - 181) *باڵ (کعر) بەخەڵ. (سن.) بەخەڵ. دەباغەڵی کەسێدابوون (کن.) خێزانی ئەو کەسەبوون، ژنی کەسێ بوون،: کچەکەی مام برزوو دە باغە ڵی ئەحەی ڕۆستەمدایە.
باقڵ
[[بە + ئاقڵ /1]]
(کو. عا.)، (بنت.) تم: ئاقڵ.