تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 10
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، ڕێسانامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانە.
ئەم
جاڕنامە بریتیەلە
ئامانج
و پرەنسیپ و
یاسا
و ڕێساکانی
پێویست
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
پێکهاتووە
لە
یەک
پێشەکی
، 111
بەند
و
یەک
پاشەکی
حەفتا
بەندی
کە
پەیوەستە
بە
دادگەی نێونەتەوەیی
داد
. جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
ڕێکەوتی 24/10/1945
لەپاش
پەسندکردنی دەوڵەتانی
چین
، فرەنسا، بریتانیا، سۆڤیەتی
پێشوو
، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و زۆرینەی وەڵاتانی
ئەندام
، گەیشتە قۆناخی جێبەجێکردن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندوقی گەشەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەم
سەندوقە
لە
ساڵی 1976
بە
شێوەیەکی ئارەزومەندانە
بۆ
ماوەی
دە
ساڵ
بۆ
ژنان دامەزرا
بەڵام
دواتر
لە
ساڵی 1985
ناوی
گۆڕا
بە
سەندوقی گەشەی
ژنانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
ئەم
سەندوقە
بە
ژنانی
دەستەنگ
و کەمداهاتی وەڵاتانی ڕووەوگەشەسەندن
یارمەتی
دەگەیەنێت و ناوەندەکەشی
لە
شاری
نیۆیۆرکی
سەر
بە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مانگرتن
ئەم
وشە
لە
ناوی
لێواری دەریایەکی فەرەنسی
بە
ناوی
(پلاژدو گروــ (Plage de greve
گیراوە
کە
کرێکارە بێکارەکان تێیدا ئاپۆرەیان دەبەست.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای
دەست
لەکارکێشانەوەی کرێکاران
یا
کارمەندانی دەزگەێیکی
ئابووری
یا
ئیداری
یا
خزمەتگوزارییە
بۆ
وەرگرتنی
مووچە
یان
داوای زیادکردنی.
مانگرتن
لە
دوای شوڕشی پیشەسازییەوە
سەری
هەڵدا و
چینی
کرێکار
کە
لەو
شۆڕشەدا لەدایک
بوو
،
بۆ
گەیشتن
بە
مافەکانی
خۆی
لە
بەرانبەر
کاربەدەستاندا
ئەم
بزووتنەوەی ڕێکخست و
لەم
ڕێگەوە مافەکانی
خۆی
دەستەبەر
دەکرد.
لە
سەرەتا
دا
دەوڵەت
و
خاوەن
کارەکان،
بە
شێوازی
جۆراوجۆر
و
تەنانەت
بە
یارمەتی
هێزی پۆلیسەوە مانگرتنەکانیان تێکدەشکاند و سەردەستەی مانگرەکانیش غەڵتانی
خوێن
دەکران
بەڵام
لە
میانەی سەدەی 19 بەملاوە بەپێی خەباتی لەپسان نەهاتووی کرێکاران،
هێدی
هێدی
مانگرتن
ڕواڵەتێکی
یاسایی
بەخۆوە
گرت و کارمەندان و خوێندکاران و… تاد گرتەوە.
ئینجا
لە
سەرەتای سەدەی بیستەمەوە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان
لە
مانگرتن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
کەڵکیان وەرگرت. لایەنگرانی
سەندیکالیزم
و ئانارشیزم، مانگرتنیان
وەک
داردەستێک
بۆ
ڕوخاندنی
دەوڵەت
بەکار
هێنا
.
لە
مانگرتنی گشتیدا کرێکاران وفەرمانبەرانی
تەواوی
دەزگە
ئابووری
و
پیشەسازی
و خزمەتگوزارییەکانی وەڵاتێک،
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
یان
پیشەیی
خۆیان
، دەستلەکار دەکێشنەوە.
لە
ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان بەپێی
قانوون
مانگرتن
پاوان
و قەدەغەیە.
لەم
دەور
و چاخەدا
چونکە
زۆر
سەرنج
دەدرێتە
کۆمەڵ
و
کێشە
ئابوورییەکانیش ڕەهەندێکی
سیاسی
لەخۆ دەگرن،
جیا
کردنەوەی مانگرتنی پیشەیی
لەگەڵ
مانگرتنێک
کە
ئاکامی
سیاسی
بە
دواوە
بێت،
زۆر
دژوار
بۆتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
لە
ساڵی 1967
لە
لایەن
وەڵاتانی ئەندونیزیا و تایلەند و سەنگاپور و فیلیپین و مالیزیا
لە
بانکۆک
بە
ئامانجی کرژکردنەوەی پێشکەوتنی
ئابووری
و سەقامگیریی ناوچەکە دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پەیمانێک
کە
لەنێوان بریتانیا و
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
ژووئییەی 1963
لە
مۆسکۆ واژۆ
کرا
. بەپێی
بەندی
1ی پەیمانەکە:
1)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
ئیمزا
دەکات،
دەبێ
خۆ
بپارێزێت
لە
تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی
یان
هەر
چەشنە تەقاندنەوەیەکی
ناوەکی
لە
هەر
شوێنێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیدا
لە
ئاسمان
و
زەوی
.
2)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
واژۆ دەکات،
بۆی
نییە
ئاسانکاری بکات
بۆ
تاقیکردنەوەی ئەتۆمی
یان
لەم
کارەدا
بەشداری
بکات
یا
ببێتە
هاندەر
بۆ
ئەم
مەبەستە
.
بەپێی
بەندی
3، ئیمزاکردنی
ئەم
پەیمانە
بۆ
هەموو
دەوڵەتەکان
ئازادە
.
تا
ساڵی 1965 نزیکەی 100
وەڵات
پەیمانەکەیان مۆرکرد
بەڵام
وەڵاتانی
چین
و فەرەنسە
لە
مۆرکردنی
ئەم
پەیمانە
خۆیان
پاراست.
لە
24/9/1996
لە
دانیشتنی ساڵانەی
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
نیۆیۆرک،
پێنج
زلهێزی ئەتۆمی
جیهان
واتە
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
،
چین
و فەرەنسە پەیمانەکەیان
مۆر
کرد
.
بەڵام
ئەم
پەیمانە
تا
ئەو
کاتەی
کە
لە
لایەن
44
وەڵات
کە
توانایی
دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان
هەیە
بە
ئیمزا
نەگات،
بە
شێوەیەکی جددی
پیادە
ناکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕێکخراوە دوای تەواوبوونی شەڕی جیهانی
دووهەم
بۆ
بەرگریکردن
لە
هەڵگیرسانی
شەڕ
و سەقامگیرکردنی
ئاشتی
لە
جیهان
دامەزرا. ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان،
لە
ڕاستیدا
جێگەی
کۆمەڵەی نەتەوەکانی گرتەوە
کە
لە
ساڵی 1919
پاش
کۆتایی
هاتنی شەڕی جیهانی
یەکەم
دامەزرابوو. ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
وەکوو
لە
بەندی
یەکەمی جاڕنامەکەیدا هاتووە
بەم
شێوەیە:
1ــ پاراستنی
ئاشتی
و ئاسایشی نێونەتەوەیی.
2ــ پەرەپێدانی پێوەندیی
برایانە
لەنێوان نەتەوەکان
لەسەر
بنەمای ڕێزگرتنی
بەرانبەر
و
یەکسانی
مافەکان و مافی
سەروەری
نەتەوەکان.
3ــ
هاوکاری
لە
پێناو
چارەسەرکردنی
کێشە
نێودەوڵەتییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان
لە
بواری
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و
فەرهەنگی
و
ڕێزگرتن
لە
مافی
مرۆڤ
و ئازادییە بنەڕەتییەکان
بۆ
هەموو
کەسێک.
4ــ هاوئاهەنگکردنی هەوڵەکانی وەڵاتانی
ئەندام
بۆ
گەیشتن
بەو
ئامانجانەی
کە
ئاماژەیان پێکراوە.
ئەندامبوون
لە
نەتەوەیەکگرتووەکاندا
بۆ
هەموو
ئەو
دەوڵەتە ئاشتیخوازانەی
کە
دادوەریی ڕێکخراوەکەیان
لەمەڕ
بڕیارنامەکاندا
قبووڵ
بێت،
ئازادە
. ژمارەی ئەندامانی
ئەم
ڕێکخراوە دەگاتە 191
وەڵات
و
چاوەڕوان
دەکرێ
زیاتریش ببێت. ئەندامانی
نوێ
لەسەر
پێشنیازی ئەنجومەنی
ئاسایش
و
بە
پەسندکردنی زۆرینەی 3/2 ئەندامانی «
کۆمەڵی
گشتی
» وەردەگیرێن. ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
بۆ
ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی،
چەندین
ئەستونی گرینگی
هەیە
کە
بریتین
لە
:
1ــ
کۆمەڵی
گشتی
، (
ئەم
کۆمەڵە
باس
لە
هەموو
کێشە
و بابەتە گشتییەکان دەکات،
تەنانەت
ئەو
بابەتانەی
کە
پێوەندییان
بە
کۆمیتە و ئەنجومەنە گشتییەکانەوە هەبێت.)
2ــ ئەنجومەنی
ئاسایش
، (ئەنجومەنی
ئاسایش
دەسەڵاتێکی بەرفرەوانی
هەیە
و
سەرپەرشتی
هێزی چەکداری نەتەوەیەکرتووەکانە و
پاش
دەرکردنی
بڕیارەکان
جێبەجێیان دەکات و دەوڵەتانی ئەندامیش
ناچار
بە
جێبەجێکردنیان دەکات.
ئەگەر
کێشەیەکی
گرینگ
بخرێتە
بەردەستی
ئەنجومەنی
ئاسایش
،
بۆ
جێبەجێکردنی،
پێویستە
9
وەڵات
لە
پانزە
وەڵاتی
ئەندام
ڕەزامەندی
لەسەر
بدەن
بەو
مەرجەی
کە
هیچکام
لە
پێنج
ئەندامی
هەمیشەیی
ئەنجومەن
(
ئەمریکا
،
ڕووسیا
، بریتانیا،
چین
و فرەنسا) ڤیتۆ*ی نەکات
یا
دەنگی
نەرێنی
لەسەر
نەدابێت.
3ــ ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
، ئەنجومەنی
ئابووری
54 ئەندامی
هەیە
کە
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتییەوە
بۆ
ماوەی
سێ
ساڵ
هەڵدەبژێردرێن.
ئەم
ئەنجومەنە
لە
هەموو
بوارە
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکاندا
چالاکی
دەکات.
4ــ ئەنجومەنی ڕاسپاردەکان،
ئەم
ئەنجومەنە چاودێریی
ئەو
وەڵاتانەی دەکرد
کە
هێشتا
سەربەخۆییان وەرنەگرتبوو،
ئەم
ناوچانەش
کە
لە
پانزە
ناوچە
پێکهاتبوون
تا
ساڵی1990 سەربەخۆییان وەدەست
هێنا
و
پاشان
ئەرکەکانی ئەنجومەنەکەش
کۆتایی
پێ
هات
.
5ــ دادگەی نێونەتەوەیی داد*،
ئەم
دادگەیە پێکهاتووە
لە
پانزە
دادوەر
کە
دەبێ
خەڵکی
پانزە
وەڵاتی
جیاواز
بن
.
ناوەندی
دادگەکە
لە
لاهای هۆڵەندایە و
لەسەر
پێشنیازی ئەنجومەنی
ئاسایش
و پەسندکردنی
کۆمەڵی
گشتی
دادەنرێن. ئەرکی
سەرەکی
دادگەی لاهای، چارەسەرکردنی گیروگرفتە یاساییە نێودەڵەتییەکانە.
6ــ سکرتاریەتی
گشتی
،
ئەم
کۆڵەکە
هەموو
ئەرکە
کارگێڕییەکانی ڕێکخراوە و هاوئاهەنگکردنی دامودەزگە جۆراوجۆرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی
لە
ئەستۆدایە و زیاتر
لە
25
هەزار
کارمەندی
هەیە
کە
هەڵگری ڕەگەزنامەی
هەموو
وەڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانن.
سکرتێری
گشتی
، ئەرکی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوە و جێبەجێکردنی بڕیاری
دەزگە
جۆراوجۆرەکان
لە
ئەستۆ
دەگرێ و
هەر
پێنج
ساڵ
جارێک
لەسەر
پێشنیازی ئەنجومەنی
ئاسایش
و پەسندکردنی 3/2 ئەندامانی
کۆمەڵی
گشتی
هەڵدەبژێردرێ. سکرتێری
گشتی
نابێ
هاووەڵاتی
هیچ
کام
لە
پێنج
وەڵاتی
ئەندامی
هەمیشەیی
ئەنجومەنی
ئاسایش
بێت. هەڵبژاردنەوەی دووبارەی
بۆ
ئەم
پۆستە
،
هیچ
بەربەستێکی
یاسایی
نییە
.
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان،
جگە
لەو
شەش
ئەستونە سەرەکییە، کۆمەڵێک ڕێکخراوەی پسپۆڕیی و دامودەزگەی
جیاوازی
دیکەی
هەیە
کە
گرنگترینیان بریتین
لە
: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی*، ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی کار*، بانکی جیهانی*، ڕێکخراوەی
خۆراک
و کشتوکاڵی جیهانی، ڕێکخراوەی پەروەردەیی و
زانستی
و کەلتوری نەتەوەیەکگرتووەکان* و ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی* و …
بەپێی جاڕنامەی نەتەوەیەگرتووەکان،
ئەو
زمانانەی
کە
لە
ڕێکخراو
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
بەکار
دەبرێن بریتین
لە
: سپانیۆلی، ئینگلیزی،
چینی
، ڕووسی و فەرەنسی. زمانی عەرەبیش
بە
زمانە
ڕەسمییەکانی
کۆمەڵی
گشتی
، ئەنجومەنی
ئاسایش
و ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
زیاد
کراوە
.
لەم
ساڵانەی دواییدا نەتەوەیەکگرتووەکان، هەوڵی بەرزکردنەوەی توانێی
سەربازی
خۆی
داوە و چالاکییەکانی
لەسەر
ئاستی جیهانی بەرفراوان کردووە
کە
ئەمەش
بە
خاڵێکی
سەرەکی
گۆڕانکاری
لە
ڕۆڵی
ئەم
ڕێکخراوە دادەنرآ.
تا
ساڵی 1995
سەرجەم
هێزە چەکدارەکانی ڕێکخراو
کە
بە
کڵاوشینەکان،
یا
«
ئاشتی
پارێزەکان» ناوبانگیان دەرکردووە گەیشتە 70
هەزار
کەس
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی پەروەردەیی، زانستی و کەلتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)
دامەزرێنی ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی،
زانستی
و کەلتووری
لە
کۆنفرانسی وەزیرانی پەروەردەی هاوپەیمانان
لە
شەڕی جیهانی
دووهەم
لە
لایەن
دەوڵەتی
بەریتانیا
پێشنیاز
کرا
.
ئەم
ڕێکخراوە
کە
یەکێکە لەناوەندە پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ساڵی 1945 بەمەبەستی
هەنگاونان
لە
پێناو
ئاشتی
و ئاسایشی
جیهان
لەڕێگەی
هاریکاری
نێونەتەوەیی
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور دامەزراوە،
بە
چەشنێک
کە
لە
هەموو
شوێنێک ستایشی
عەداڵەت
و سەروەریی
قانوون
و مافی
مرۆڤ
و ئازادییە سەرەکییەکان مسۆگەر بکات.
ناوەندی
یۆنسکۆ
لە
پاریسە.
چالاکییەکانی یونسکۆ
لە
8 تەوەری
سەرەکی
پێکهاتووە:
1)
پەروەردە
، (مەحفکردنەوەی
نەخوێندەواری
، بردنەسەرەوەی ئاستی
پەروەردە
،
ڕێزگرتن
لە
مافی
مرۆڤ
لەڕێی
پەروەردە
و دابینکردنی
زانیاری
بۆ
گەشەپێدان بەشێوازەکانی
پەروەردە
) .
2))
زانستی
سرووشتی، (هاوکاریکردنی زانایان و
هاندان
بۆ
ئاسانکاری
لەمەڕ
فێربوونی
زانست
) .
3) زانستە کۆمەڵایەتییەکان، (
هاندان
بۆ
ناساندنی
کۆسپ
و
تەگەرە
دەروونی
و کۆمەڵایەتییەکانی
بەردەم
پەرەسەندن
،
بۆ
وێنە
جیاوازی
ئایینی
و نەژادپەرستی) .
4) چالاکییە فەرهەنگییەکان، (پەرەپێدان
بە
دانوستانی کەلتووری لەنێوان ئەندامانی ڕێکخراوە و ڕووخستنی ئاسەوارە
هونەری
و
ئەدەبی
و فەلسەفییەکان) .
5) سازدانی
پێوەندی
نێوان
کەسایەتییەکان، (کۆکردنەوەی
زانیاری
لە
بواری دەرفەتی ئیشوکار و
خوێندن
لە
دەرەوە
و سەفەری دۆستانە) .
6)
پێوەندی
گشتی
، (ئاگەدارکردنەوەی هەمووان
لە
چالاکییەکانی یونسکۆ و ڕووداوە گرنگەکانی بواری
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور و
یارمەتیدان
بە
جەماوەر
بۆ
فێربوونی
زانست
) .
7) تازەگەریی، (دابینکردنی
پارە
و
کەلوپەل
بۆ
کتێبخانە
و فێرگەکان و ناوەندە زانستییەکانی
ئەو
وەڵاتانەی
لە
شەڕدا
وێران
بوون
یان
دواکەوتوون) .
8)
یارمەتی
تەکنۆلۆجی، (دابینکردنی کەسانی
پسپۆڕ
لە
بوارە
گرنگەکانی
پەروەردە
، ڕاهێنانی مامۆستایان، پەروەردەی تەکنۆلۆجیکی و
لێکۆڵینەوە
و هاوڕایی
زانستی
لەگەڵ
ئەندامانی یونسکۆ
بو
نەهێشتنەوەی نەخوێندەواریی و دروستکردنی
خوێندنگە
و …)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی یەکگرتنی ئەفریقا
ئەم
ڕێکخراوە
لە
25/5/ 1963
لە
ئەدیسئابابا پێتەختی ئیتیۆپیا دامەزرا
کە
ئامانجەکانیشی
بریتی
بوون
لە
: 1ــ
هەوڵدان
بۆ
یەکگرتوویی و
تەبایی
وەڵاتانی
ئەفریقایی
. 2ــ ڕیشەکێشکردنی
هەر
جۆرێکی
ئیستیعمار
و داگیرکاریی
لە
ئەفریقا
.
لەم
ڕێکخراوەدا 56
دەوڵەت
ئەندامن
کە
نۆزدە
دەوڵەتیان
بە
«هێزەکانی مۆنرۆیا» و 6
دەوڵەتی
دیکەش
بە
«هێزەکانی کازابلانکا» ناویان دەرکردووە. ئەفریقای باشووری
لە
ساڵی 1994
بوو
بە
ئەندامی ڕێکخراو.
بەهۆی
ناتەبایی
و کێشمەکێشی
نێوان
ئەندامان، زۆربەی
نەخشە
و بەرنامەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بەرەورووی
شکست
دەبێتەوە.
سەرەنجام
لە
دوایین
دانیشتنی ڕێکخراو
لە
ئەفریقای باشووری
لە
ژووییەی 2002، «ڕێکخراوەی یەکگرتنی
ئەفریقا
» بەشێوەیەکی
ڕەسمی
هەڵوەشایەوە و
جێی
خۆی
دا
بە
«
یەکیەتی
ئەفریقا
» .
هۆی
ئەم
هەڵوەشانەوە
دەگەڕایەوە
بۆ
دامودەزگەی
پان
و
بەرین
و زۆربوونی ژمارەی کارمەندانی
کە
80% بوودجەی ڕێکخراوەکەی
بۆ
تەرخان
دەکرێ
و
تەنیا
20% بوودجەکەی
خەرجی
بەرنامە
ئابوورییەکان
دەکرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
یەکێک
لە
لقەکانی ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
نەتەوە
یەکگرتووەکانە
کە
لە
ساڵی 1946 بەپێی
بەندی
68 جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان دامەزرا و
لە
یەکەمین
هەنگاوی خۆیدا بەیاننامەی جیهانی مافی مرۆڤی دەرکرد.
بە
هۆی
ئەوەی
بڕیارەکانی
ئەم
کۆمیسیۆنە
لە
ئاست
مەسەلەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
مافەکانی
مرۆڤ
زەمانەتی
جێبەجێ
کردنیان
نەبوو
،
لە
ساڵی 2006
هاوکات
لەگەڵ
پیادەکردنی
هەندێ
ڕیفۆرم
لە
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنە پەرەی پێدرا و
بە
«ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی
نەتەوە
یەکگرتووەکان»
ناوی
گۆڕا
کە
تێیدا وەڵاتانێکی زیاتر بوونە
ئەندام
.