تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 16
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیستبداد- ڕەهاگەرایی
سیستەمێکی سیاسییە
کە
ئەم
تایبەتمەندییانەی لەخۆ گرتبێت:
١) دەسەڵاتێکی
دەوڵەتی
کە
هیچ
سنووڕێکی
یاسایی
یان
نەریتی
بۆ
حکوومەتکردن نەبێت.
٢) فرەوانبوونی بەستێنی حاکمییەتی ملهوڕانە (
هەڵبەت
ئەم
دۆخە
پێویستی
بە
دامودەزگەیەکی ناوەندگەرا
هەیە
.)
ئیستبداد،
ئۆتۆکراسی
و دێسپۆتیزم*
سێ
چەمکی هاوواتان
بەڵام
بە
تەواوەتی
یەک
ناگرنەوە،
وەکو
چۆن
توتالیتاریزم جۆڕێکە
لە
ئیستبداد
بەڵام
هەموو
ئیستبدادێک تۆتالیتار
نییە
.
حکوومەتی شارستانییەتە کۆنەکانی ئاشوور و بابل و
میسر
و
ئێران
و…
سەرجەم
ئیستبدادی
بوون
.
تەنیا
یۆنان و
ڕۆم
نەبێت
کە
دیکتاتۆری
کاتییان هەبووە. (بڕوانە
دیکتاتۆری
)
لە
سەدەی 16 بەدواوە ئیستبداد
لە
ئەورووپا ڕووکارێکی تازەی لەخۆگرت. ئەویش
لە
کاتێکدا
بوو
کە
دەوڵەتە نەتەوەییەکان و پادشاکان
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی
پاپا
قوت
بوونەوە
و ئیستبدادی پاتشایی (
لەسەر
بنیاتێکی ڕەهای
دەسەڵات
بۆ
پاشا
)
وەکوو
ئاواتێکی
سیاسی
لێهات و
ئەم
دەوڵەتانەی
بە
شێوەیەکی
نوێ
ڕێکخست.
بۆ
وێنە
ئەم
گوزارەی «لۆیی
چواردەهەم
»
کە
گوتی: «
من
دەوڵەتم» نموونەیەکە
لە
ئیستبدادی
پاشایی
کلاسیک
.
ئیستبداد
لە
سەدەکانی 17و18
لە
باری
تیۆرییەوە،
لەسەر
بنیاتی
دەسەڵاتی بێسنووری
پاشا
، گەشەی کردووە و
هیچ
شتێک
تەنانەت
«مافی
سروشتی
» * خەڵکیش
ئەم
سنوورەی نەبەزاندووە.
لە
سەدەی هەژدەیەم، شۆڕشەکانی
ئەمریکا
و فەڕەنسە
بە
دژی
ئیستبداد
ڕاپەڕین
و
ئەم
خەباتە
لە
ماوەی سەدەکانی 19و20
بوو
بەهۆی سەرهەڵدانی
چەن
دەوڵەتێکی
یاسایی
لەسەرانسەری جیهاندا.
هەمان
کات
(سەدەی
بیستەم
) جۆرە ئیستبدادێکی
تازە
سەری
هەڵدا
کە
پێی دەگوترێ، توتالیتاریزم. سیستەمە ئیستبدادییەکان
لە
وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
لە
چەشنی
حکوومەتێکی
لاسار
بووە
. (بڕوانە دێسپۆتیزم)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاوازی ڕەگەزایەتی
جیاکردنەوەی هاووەڵاتیان
لە
یەکتر
بە
پێودانگی ئەتنیکی و بەربەستکردنی کەمایەتییە ڕەگەزییەکان
لە
بابەت
شوێنی
ژیان
و
تێکەڵبوون
لەگەڵ
ڕەگەزی«باڵادەست» و
هەروەها
بێبەشکردنیان
لە
مافی مەدەنی و
سیاسی
و بێعەداڵەتی و نابەرانبەری
لە
وەرگرتنی
مووچە
و
پەروەردە
و ڕاهێنانی
کۆمەڵایەتی
. نموونەی
جیاوازی
ڕەگەزایەتی، سیاسەتی ئەڵمانیای
نازی
بوو
دەرحەق
بە
«خەڵکانی نائاریایی» (بڕوانە
جوولەکە
قڕان
) .
بە
ناوبانگترین ڕژێمێک
کە
بەرێوەبەری
ئەم
سیاسەتە
دژە
مرۆڤانە
بووە
، ڕژێمی ئەفریقای باشووری
بووە
کە
بە
ناوی
«ئاپارتاید» *
لە
ساڵی 1948 سیمایەکی
یاسایی
و
ڕەسمی
بە
خۆوە گرتووە. لەناوەڕاستی سەدەی حەڤدەوە
کە
ئەوروپییەکان دەستیان بەسەر
ئەم
وەڵاتەدا
گرت
،
ئەم
سیاسەتە بەڕێوەچووە. حیزبی«نەتەوەیی»
کە
لە
ساڵی 1948
بە
دەسەڵات
گەیشت، ڕێساگەلێکی
بۆ
ئەو
خەڵکانەی
کە
سپی
پێست
نەبوون
پەسند
کرد
کە
هەموو
بواڕێکی
ژیانی
ئەوانی ئەگرتەوە. (
بۆ
وێنە
،
بەرگری
کردن
لە
زەماوەندی
سپی
پێستەکان
لەگەڵ
ڕەگەزەکانی
دیکە
، بەربەستکردنی مافی
سیاسی
و
هاتووچۆ
و هەڵبژاردنی
ماڵ
و
ئیش
و
کار
و …)
لە
ساڵی 1952
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لەم
بارەوە
دەستی
بە
پەیجووری
کرد
و
ئەم
سیاسەتەی
وەک
مەترسییەک
بۆ
ئاشتی
و مافی
مرۆڤ
لە
قەڵەم
دا
،
بەڵام
دەوڵەتی
ئەفریقای باشووری، ڕێگەی
بە
کۆمیتەی
لێپرسراوی
ئەم
مەسەلە
نەدا.
سەرەنجام
ئەم
ڕژێمە
لە
ساڵەکانی
کۆتایی
سەدەی بیستەمدا
بە
خەباتی بێوچانی خەڵکانی
ئەم
وەڵاتە
بە
ڕێبەرایەتی «نیلسۆن مەندێلا» ڕووخێندرا و دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بەبێ
ڕەچاوکردنی
جیاوازی
ڕەگەزیی کەوتەوە
دەست
خەڵک
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هێزی ڕەش
بریتییە
لەو
بزاوتەی
کە
لە
شەستەکانی سەدەی 20
لە
لایەن
ڕەشپێستانی
ئەمریکا
بۆ
دەربڕینی ناڕەزایەتی
لە
باری
گوزەران
لە
کۆمەڵگەیەکی سپیپێستدا
هاتە
کایەوە.
ئەم
بزاڤە
لەسەر
مافی
یەکسانی
ڕەش
و
سپی
داکۆکی
دەکرد و
لەم
سەردەمەدا چالاکییەکانی
خۆی
بەگوڕتر
کرد
.
لەبەر
ئەوەی
بزاوتەکە
بووە
هۆی
ترسی
کۆمەڵگەی سپیپێستی
ئەمریکا
لەمەڕ
بەرپابوونی ململانێی
نەژادی
بەم
بۆنەوە
هەوڵ
دراوە
تا
ڕادەیەک خواستەکانیان
جێبەجێ
بکرێت. هێزی
ڕەش
،
پاش
چالاکییەکانی
مارتین
لۆتەر
کینگ
، ڕێبەری
ڕەش
پێستەکانی
ئەمریکا
توانی
بە
خواستە
مەدەنی و سیاسییەکانی
خۆی
بگا و
وەڵاتی
ئەمریکا
، زیاتر
لە
جاران
بەرەو
پرۆسەی
دیموکراسی
ببات.
دوایین
بەرهەمی
ئەم
خەبات
و بزاوتە
گەیشتن
بە
دەسەڵاتی ڕەشپێستێکی ئەمریکی –
ئەفریقایی
بە
ناوی
باراک ئۆباما
یە
لە
باڵاترین پۆستی
سیاسی
واتە
سەرۆک
کۆماری
لە
ساڵی 2009.
ی
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پڕۆسە - ڕەوت
وشەکە فەرەنسییە و
بە
مانای شێوەی جێبەجێکردنی کارێک
یان
قۆناخەکانی پێداڕۆشتنی کردارێک
بۆ
تەواوبوونییەتی
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای
ڕەوتی
گۆڕانکاری و وەرچەرخانی
کۆمەڵگە
و ڕاپەڕینەکان
پێناسە
دەکرێ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕەشبینی سیاسی
نەخۆشیەکی
دەروونی
و عەقڵیە
کە
هەر
کەسێک
تووشی
بێت،
هەست
بە
ستەم
و
چەوساندنەوە
دەکات و پێی
وایە
خەڵکانی
دیکە
بۆ
لەناوبردنی
ئەو
نەخشە
و
پیلان
دەکێشن.
ئەم
نەخۆشییە حاڵەتێکی کۆمەڵایەتیش لەخۆ دەگرێ
کە
بەو
پێیە
گومان
دەکرێت
کاروبار
و ڕووداوە
گرنگە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان
بە
دەستی
نادیار
و پیلانی سیاسەتی
بیانی
بەڕێوە
بچێت.
هەندێ
جار
ئەم
زاراوە
لەگەڵ
تێوری
یا
وەهمی
پیلان
بە
یەک
مانا
لێکدراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕەگەزنامە+ ڕاژێری+ نەتەوایەتی
بریتیە
لەو
پێوەندییە
سیاسی
و مەعنەوییەی
کە
کەسێک
بە
دەوڵەتێکی تایبەتەوە
گرێ
دەدات.
لە
ڕاستیدا
پێوەندی
تاک
و
دەوڵەت
، پێوەندییەکی سیاسییە،
ئەو
کەسەی
کە
سەر
بە
نەتەوەی وەڵاتێکی دیاریکراوە پێی دەگوترێ هاووەڵاتی.
ئەو
کەسەش
کە
سەر
بە
هیچ
نەتەوەیەک نەبێت پێی دەگوترێ ئاپاترید*.
لە
بابەت
ڕەگەزنامەوە، یاسای وەڵاتەکان 3 مەسەلەیان
لە
بەر
چاو
گرتووە:
1ــ
هەرکەس
دەبێ
ڕەگەزنامەیەکی هەبێت (
واتە
هاووەڵاتی وەڵاتێک بێت) .
2ــ
هیچ
کەس
نابێ
زیاتر
لە
یەک
ڕەگەزنامەی هەبێت.
3ــ ڕەگەزنامە، شتێکی
هەمیشەیی
و
نەمر
و
نەگۆڕ
نییە
.
بەخشینی ڕەگەزنامە
لە
لایەن
دەوڵەتەکانەوە
بە
دوو
شێوە
بە
ئەنجام
دەگات:
1ـــ سیستەمی
خوێن
.
بەم
پێیە ڕەگەزنامە بەهۆی
دایک
و
باوک
و خزمایەتیەوە دەدرێتە
پاڵ
منداڵ
واتە
هەر
کە
منداڵ
هاتە
دنیاوە، ڕەگەزنامەی
دایک
و
بابی
پێ
دەدرێت.
2ـــ سیستەمی
خاک
.
واتە
منداڵ
لە
خاکی
هەر
وەڵاتێک
لە
دایک
ببێ
، ڕەگەزنامەی
ئەو
وەڵاتەی
پێ
دەدرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕەگەزپەرستی
ڕەگەزپەرستی
(ڕاسیزم)،
بە
زمانی فەڕەنسی
لە
وشەی (
race
)
بە
مانای
ڕەگەز
وەرگیراوە.
ڕەگەزپەرستی
تیۆرییەکی نازانستی و کۆنەپەرستانەیە
کە
لەنێوان ڕەگەزە جۆراوجۆرەکان
لە
باری
توانست
و
توانایی
عەقڵی،
فەرق
دادەنێت.
ئەم
تیۆرییە پێی
وایە
کە
لەنێوان ڕەگەزە جۆربەجۆرەکان
لە
باری
جینێتیکی و ڕەگەزییەوە
فەرق
و
جیاوازی
هەیە
و
ئەم
جیاوازییەش دەبێتە
هۆی
سازبوونی
گرفت
و کێشەی کەلتووری و
مێژوویی
کۆمەڵگە
و نایەکسانی شارستانییەتەکان.
ئەم
بیرۆکە
وەکوو
ئایدیۆلۆجییەکی
سیاسی
ـــ
کۆمەڵایەتی
لە
سەدەی
نۆزدە
و
بیست
سەری
هەڵدا و کاردانەوەیەکی
زۆری
لەنێوان وەڵاتانی جیهاندا بەجێهێشتووە.
بۆ
تێگەیشتن
لە
چەمکی
ڕەگەزپەرستی
،
پێویست
دەکات
ئەم
چەمکە
لە
پانتایەکی
ئابووری
، ئایدیۆلۆجیکی،
مێژوویی
وجوگرافیدا
لێک
بدرێتەوە.
چونکە
ڕەگەزپەرستی
لە
قۆناخە
مێژووییە جیاوازەکاندا
بە
شێوازی
جۆراوجۆر
خۆی
دەرخستووە و بەپێی هەلومەرجێکی
زاڵ
هاتۆتە ئاراوە.
سەدەی 16
لە
بەریتانیا،
هاوکات
لەگەڵ
دەستپێکردنی
بازرگانی
بە
کۆیلە
، چەمکی
ڕەگەز
مانایەکی
ئابووری
بە
خۆوە
گرت
.
لە
لایەکی دیکەەوە
ئەم
چەمکە زیاتر
بە
مانای
چین
یا
توێژێکی
تایبەتی
مرۆڤ
یا
شتەکان لێکدراوەتەوە و
بە
هیچ
جۆڕێک
لە
باری
تایبەتمەندی بایۆلۆجییەوە
بەرجەستە
نەکراوەتەوە.
بە
درێژایی
سەدەی 17
ئەم
چەمکە ڕەهەندێکی
مێژوویی
لەخۆ گرتووە و
هەندێ
لە
ئینگلیزییەکان
کە
لە
بنەچەی ڕەگەزی جێرمەن ناوبردە کراون،
ئەم
بیرۆکەیان
ڕەواج
پێداوە
کە
دەستدرێژی
نۆرماندەکان
لە
سەدەی 11
بۆ
سەر
ئەوان
،
بۆتە
هۆی
زاڵبوونی ڕەگەزێکی
بێگانە
بە
سەر
ساکسۆنەکاندا.
لە
کۆتاییەکانی سەدەی
هەژدە
و سەرەتاکانی سەدەی
نۆزدە
،
لە
ئەورووپا و وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
سەرەنجام
زاراوەی
ڕەگەز
دەلالەتێکی فیزیکی لەخۆ دەگرێ و بەمجۆرە ڕەشپێستەکان
بە
ڕەگەزی
سووک
و
نانەجیب
سەیریان دەکرێت.
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
،
ئایدیۆلۆجی
«
سووک
و
نانەجیب
»
بە
سەر
خەڵکی
خۆماڵی
داگیرکراوەکانی بەریتانیا سەپێندرا و ڕەگەزی بەریتانیاییش
وەکوو
ڕەگەزی
باڵادەست
پێناسە
کرا
.
ئینجا
وردەوردە
بە
داکشانی
ئەم
فیکرە،
ڕەگەزپەرستی
لە
بەریتانیا ڕواڵەتێکی
دژ
بە
جوولەکەی
پەیدا
کرد
.
لە
ساڵی 1905
دەوڵەتی
ئەم
وەڵاتە
بە
دانانی یاسای چۆنییەتی وەرگرتنی پەنابەران تەگەرەی خستە
بەردەم
پەنابەرە جوولەکەکان.
ڕەگەزپەرستی
لە
ساڵانی 1933
تا
1945
لە
حیزبی
نازی
ئەڵمانیا
بۆتە
بنەمای
سەرەکی
و ئایدیولۆجیای
ڕەسمی
ئەو
وەڵاتە و هیتلەر،
بەو
پێیە سیاسەتی لەناوبردنی جوولەکەی گرتەبەر. (بڕوانە
جوولەکە
قڕان
) .
لەم
چاخەدا و بەگشتی
لەدوای
شەڕی جیهانی
دووهەم
، بەهۆی پەرەسەندنی
کۆچی
خەڵکانی
ئاسیایی
و ڕەشپێست
بەرەو
وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
،
باس
و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسانەی
زۆر
هاتۆتە ئاراوە. بەهۆی دابەزینی ڕێژەی ئیشوکاری کرێکاران و
لەباو
کەوتنی بیرۆکەی فرەدەنگی کەلتووری و
پێویستی
ناردنەوەی
ئەم
پەنابەرانە
بۆ
وەڵاتەکانی
خۆیان
، جارێکی
دیکە
مەسەلەی
جیاوازی
ڕەگەزایەتی*و وەدەرنانی
ئەم
کۆچبەرانە هاتۆتەوە ئاراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی جیهانی دژی ڕەگەزپەرستی
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕێکەوتی 22
تا
26/8/1977
لە
لاگۆس پێتەختی نایجیریا گرێدرا و بەپێی بڕیارێک
لە
هەموو
وەڵاتانی
جیهان
داوای
کرد
کە
هیچ
جۆرە چەکێک نەگەیەنن
بە
دەوڵەتی
ئەفریقای باشووری
چونکە
ئەم
دەوڵەتە سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە
پیادە
دەکات.
کۆنفرانس
هەروا
داوای
کرد
هیچ
جۆرە هاوکارییەک
لە
بواری ئەتۆمی
لەگەڵ
ئەم
وەڵاتەدا
بە
ئەنجام
نەگەیەنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بنەڕەتیی یەکسانی
بنەڕەتێکی
یاسایی
و سیاسییە
کە
دەبێ
بەو
پێیە،
لە
هەموو
کاروباڕێکی کۆمەڵایەتیدا
هەموو
کەس
بە
یەک
چاو
تەمەشا
بکرێ،
بێجگە
لەوەی
بۆ
کردەوەیەکی دیاریکراو دەرهەق
بە
هەندێ
کەس
یان
گرووپ بەڵگەی
تایبەت
بە
دەستەوە
بێت.
ئەم
پرەنسیپە
لەسەر
ئەم
گریمانە
ڕاوەستاوە
کە
تەواوی
خەڵک
لە
بابەت
«مافی
سروشتی
»
پێکەوە
یەکسانن.
ئەم
بۆچوونە
هۆی
نالێکچوویی
زەینی
و جەستەیی
نێوان
خەڵک
ئەگەڕێنێتەوە
بۆ
«بەروبوومی
کۆمەڵایەتی
» و «نایەکسانی دەرفەتەکان» .
لە
لایەکی دیکەوە دژبەرانی
یەکسانی
،
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
نالێکچوویی کەسەکان تاڕادەیەکی
زۆر
زاتییە و تەکوزی و هایراکی
کۆمەڵایەتی
بەپێی
ئەم
دۆخە
دروست
ئەبێ.
بنەڕەتیی
یەکسانی
زۆرتر
ڕواڵەتێکی ئەخلاقی و مرۆڤدۆستانەی
هەیە
و کەمترین خواستەکەشی
ئەوەیە
کە
ئەبێ
هەمووی
خەڵک
لە
هەندێ
مافی
سەرەکی
هاوبەش
و دابینکردنی پێداویستییەکانیان
بە
یەکسان
بەهرەوەر
بن
،
بەڵام
ڕادەی
ئەم
مافانە نادیارە و
هەرچی
خەباتی یەکسانخوازانەش بەربڵاوتر دەبێت، ئەوانیش زیاتر دەبن. مەسەلەیەکی
دیکە
پێوەندی
نێوان
یەکسانییەکانە،
چونکە
هەرکام
لەوانە
خۆبەخۆ یەکسانییەکانی
دیکە
لەخۆ ناگرن.
لانیکەم ێسیاسی و ئایدیۆلۆجییەکانی ڕۆژوا
لەسەر
کێشەی
یەکسانی
چەقی
بەستووە و کۆڵینەوەی فرەلایەنی
ئەم
مەسەلەش
بۆتە
هۆی
سەرهەڵدانی جووڵانەوەی
سیاسی
جۆربەجۆر
لە
سەدەی بیستەمدا.
ئەم
باسە
لە
«
یەکسانی
لە
بەردەم
یاسا»وە
کە
دروشمی لیبرالیزم*
بوو
،
دەستی
پێکرد و
تا
«
یەکسانی
دەرفەتەکان»
کە
دروشمی سوسیالیزمە، درێژەی پێدرا.
لە
سەدەی بیستەمدا جووڵانەوەی ڕاستگەرای
گەورە
بە
دژی
ئەم
بیرۆکە
بەرپا
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بونیادگەرێتی - بنەڕەتخوازی
بڕوابوونی
کوێرانە
بە
هەموو
ناوەڕۆکی
ئینجیل
و ئەوەیکە
ئەم
کتێبە
پاک
و بێغەشە و
وشە
بە
وشەی «فەرمایشتی خودایە»
وەک
چۆنییەتی درووستبوونی
جیهان
و
ئادەم
و
حەوا
و
بەهەشت
و
دۆزەخ
.
ئەم
زاراوە
لە
زنجیرە
وتاڕێک لەژێر سەردێڕی بناغەکان وەرگیراوە
کە
لە
ساڵی 1909
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
بڵاو
کرایەوە.
هەندێ
لە
پرۆتستانە ئەمریکییەکان
تا
سەر
ئێسقان
بونیاتگەران و کلێسەی کاتۆلیکی ڕۆما و
هەر
ئەندێشەیەکی
تازە
و نوێباو،
بە
کوفر
دەزانن.
بونیاتگەرێتی
بە
مانای گەڕانەوەیە
بۆ
بناغەکان.
وەکوو
دەرئەکەوێ
ئەم
زاراوە
لە
دنیای مەسیحیدا
سەری
هەڵداوە
بەڵام
لە
دنیای
ئیسلام
زێدەتر پەرەی سەندووە.
لە
دنیای مەسیحی سڕینەوەی پیرۆزیی
لە
ئایین
و شکاندنی تابۆ ئایینییەکان
هاوکات
دەستی
پێکرد.
ئارێشەی بونیاتگەراکان
لەسەر
هەقیقەتە.
ئەوان
بانگەشەی
ئەوە
دەکەن
کە
هەقیقەت
،
وەکوو
چەمکێکی
ڕەها
بە
تەواوەتی
لای
ئەوان
دەست
ئەکەوێت.
هەندێ
خەسڵەت
بۆ
بونیاتگەرێتی دیاریکراوە
کە
هەندێ
بنەڕەتی مەعریفی
تایبەتی
هەیە
.
بۆ
وێنە
خوایەکی
«
قەهار
» و «سزادەر» وێنێ دەکەن و بڕوایان
بە
هەقیقەتێکی
تاقانە
هەیە
کە
تەنیا
لە
لای
خۆیان
دەست
ئەکەوێ.
لە
باری
مرۆڤناسییەوە،
مرۆڤ
بە
کەسێکی
تاوانبار
دەزانن و
ئەم
دنیاش
وەکوو
شوێنێک
بۆ
بەسزاگەیاندنی تاوانباران دەبینن.
بەڕای
هەندێ
، بونیاتگەرێتی
جیاواز
لە
ئۆرتۆدۆکس، دیاردەیەکی نوێیە و لەسەردەمی جیهانگیریدا بواری باشتری
بۆ
دەڕەخسێ (گیدێنز).
بە
وتەی هەندێکی دیکەش بونیاتگەرێتی، سەرچاوەیەکە
بۆ
بەرهەمهێنانی
شوناس
کە
لە
کۆمەڵگەی ڕایەڵەییدا
بە
گەڕانەوە
بۆ
ڕابردوو
و
هەروەها
گوڵبژێرکردنی
چەن
ڕەهەندێکی
ئەو
ڕابردووە، دەخوازێ
بە
شوێن
هاوسانکردنەوە بێت (کاستێڵز).
ئەم
کەسانە پێیان
وایە
کە
بونیاتگەرێتی
بە
درێژایی
مێژوو
بووە
بەڵام
لەم
سەردەمەدا
دەرەتان
و ئیمکانی زیاتری
بۆ
ڕەخساوە.
«سکاتلی»، پێی
وایە
ئەبێ لەنێوان
دوو
جۆر
بونیاتگەرێتی
جیاوازی
قاییل
بین:
یەکەم
، بونیاتگەرێتی
ئایینی
و نامودێرنە.
دووهەم
، بونیاتگەرێتی مودێرنە.
دیارە
بونیاتگەرێتی ئیسلامی لەڕووی مەعریفییەوە،
لە
چەشنی
یەکەم
ناونووس
دەکرێ
.
لە
کۆتایی
سەدەی
بیستەم
و سەرەتای سەدەی 21
بە
تایبەت
کارەساتەکەی 11ی سیپتەمبەری 2001
لە
ئەمەریکا
، بونیاتگەرێتی
لە
ڕواڵەتە ئیسلامییەکەیدا
بە
جۆڕێک
لەگەڵ
چەمکی تیرۆریزم*هاوواتا دەبێتەوە
لەبەرئەوە
تۆڕێکی
شەڕەنگێز
بە
ناوی
ئەلقائیدە*،
بە
دەسپێکی ئیسلامخوازی و ڕزگارکردنی موسوڵمانان
لە
چنگی
کافرەکان، چەندەها هێرشی
تۆقێنەر
و
کوشندە
لە
جیهان
ئەنجام
ئەدەن
کە
هاوکێشە
سیاسی
و ئەمنی و نێونەتەوەییەکان
بەرەو
پێناسەیەکی
دیکە
دەگوازێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترین+بیرۆکە+ڕێڕەو
زاراوەی دوکترین،
لە
وشەی لاتینی docteur
بە
مانای
فێرکردن
و
فێربوون
وەرگیراوە و
بە
کۆمەڵێک بیروبۆچوونی
تایبەتی
سیاسی
دەگوترێ
کە
لە
لایەن
کەسێکەوە
ئاڕاستە
دەکرێ
و دواتر دەبێتە ڕێبازێک
بۆ
لایەنگرانی.
لە
زاراوەی سیاسیدا دوکترین، بریتییە
لە
جیهانبینی
و بۆچوونێکی
تایبەت
کە
دەسەڵاتدارانی وەڵاتێک، بناخەی دەسەڵاتەکانی
خۆیانی
لەسەر
دادەمەزرێنن و بەرنامەی کارەکانیان
بە
دەوری
تەوەری
ئەو
دوکترینەدا دەسووڕێتەوە و خەڵکیش
بە
ناچار
دەبێ
لەسەر
هەمان
ڕێباز
پێوەندییەکانی
خۆیان
ڕێک
بخەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری
بنچینەیی بریتییە
لە
بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی
کە
لە
وەڵاتێکدا
سروشتی
دەسەڵات
و
ئەرک
و مافەکانی شارۆمەندان
دەست
نیشان
دەکات.
دەستوور
،
شێوازی
حکوومەتکردن
یا
ڕاگواستنی دەسەڵاتە.
واتە
کۆمەڵە
ڕێسایەک
کە
توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی
سەر
بە
دەوڵەت
و
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
و
بەشداری
شارۆمەندان
لە
بەڕێوەبردنی
دەسەڵات
لەڕێگەی
دەنگدان
بە
نوێنەرانی
خۆیان
،
دەست
نیشان
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
دەستووری
بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ
یاسا
کە
پێوەندی
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی
نێوان
دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک
دیاری
دەکات.
دەستووری
بنچینەیی
لەو
وەڵاتانەی
کە
بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ،
لە
لایەن
کۆمەڵێ نوخبەی
سیاسی
کە
بەپێی
هەڵبژاردن
لە
«ئەنجومەنی
دەستوور
»
یەک
دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر
بۆ
پەسندکردنی
جەماوەر
دە��رێتە ڕیفراندۆمی
دەستووری
بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی).
دەستووری
بنچینەیی،
تاکە
سەرچاوەی یاسادانان
لە
ئەژمار
دێت
لە
هەموو
بوارێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ،
دەستووری
بنچینەیی
بە
کۆمەڵێک
ئەرک
و کرداری وەڵاتێک دەزانێت
کە
چۆنییەتی دابەشکردنەکەی
لە
لایەن
ئەو
دەستوورەوە
دیاری
دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی
ئەو
ئامانجانەی
کە
دەبێ
خەڵکی
وەڵاتێک پێی بگەن،
دەستنیشان
دەکرێت.
دەستووری
بنچینەیی
لە
بەستێنی سیاسیدا
لەو
کاتەوە
زەق
بۆوە
کە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
شازادەیەکەوە گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و
بەم
دەرکەوتە
،
ئیدی
پاشا
و
میران
،
وەکوو
«
خاوەن
دەسەڵات
» لەئەژمار نەهاتن
بەڵکوو
وەکوو
دەسەڵاتدارانێک
لە
قەڵەم
دران
کە
هێز
و دەسەڵاتەکەیان
لە
دەستوورەوە
سەرچاوە
دەگرێت.
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
ئەم
زاراوە
لە
وشەی فەرەنسی saboter
بە
واتای
دەنگ
دەرهێنان
لە
جۆرە پێڵاوێکی
دارینە
بە
ناوی
sabots وەرگیراوە
کە
لە
ساڵی 1842
لە
لایەن
کرێکارانی فەرەنسییەوە
بە
کار
براوە. هۆیەکەشی
بۆ
ئەوە
دەگەڕێتەوە
کە
لە
یەکەمین
بزاڤی
کرێکاری
فەرەنسە، کرێکاران
بۆ
دەربڕینی ناڕەزایەتی، پێڵاوە دارینەکانی
خۆیان
لە
پێ
دائەکەند و
بە
پێکدادانییان و دروستکردنی
هەراهەرا
و
دەنگەدەنگ
، بەربەستیان
لە
بەردەم
کرێکارەکانی
دیکە
ساز
ئەکرد.
بە
واتایەکی
دیکە
لە
ساڵانی
دوور
،
هەندێ
لە
کرێکارە ئەورووپییەکان
بە
مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و گێڕەشێوێنی، پێڵاوە دارینەکانی
خۆیان
دەخستە بەینی
چەرخی
کارگەکان و کارەکەیان ڕادەوەستان.
سابوتاژ
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
ئەنجامی
کاری
تێکدەرانە
لە
ڕێکخراوە و
دەزگە
دەوڵەتی
و گشتیەکان
بە
مەبەستی ئاستەنگی
نانەوە
و گێڕەشێوێنی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرمانڕەوایی/سەروەریی
فەرمانڕەوایی
لە
تیۆری
سیاسی
کلاسیکدا
بە
مانای باڵاترین دەسەڵاتی دەوڵەتە
کە
ڕەنگە
لە
کەسێکدا (
وەک
پادشایەکی
ڕەها
)
یان
کۆمەڵێکی خەڵکیی (
وەک
پەرلەمان
) کۆببێتەوە.
ئەم
فەرمانڕەواییە
بە
واتای یاسادانەر و بەرێوەبەرە و دەسەڵاتێکی باڵاتر
لەوە
نییە
. فەرمانڕەوایی بریتییە
لە
: 1)
ئازادی
یاسادانان و
کلک
و
گوێ
قرتاندنی یاساکان بەپێی سیستەمی
یاسایی
وەڵات
(چاکسازی). 2) دەسەڵاتی
سیاسی
و ئەخلاقی
دەوڵەت
،
لەم
ڕووەوە
کە
لە
قەڵەمڕەوی خۆیدا
وەک
«دەسەڵاتی
یاسایی
»
لە
ئەژمار
دێت
. 3)
سەربەخۆیی
سیاسی
و دادپەروەرانەی کۆمەڵگەیەک.
لە
کۆمارییەکان، فەرمانڕەوایی
بە
شتێکی
خەڵکی
ناوبردە
دەکرێ
. سەروەریی وەڵاتێک
لە
ناو
سنوورەکانی خۆیدا
جێبەجێ
دەکرێت. فەرمانڕەوایی، هێماێیکە
بۆ
بڕیاردانی سەربەخۆی نەتەوەکان.
کەواتە
فەرمانڕەوایی
لەگەڵ
شێوازی
چەقبەستووی ڕێکخراوەیەکی حوکومی جیهانیدا جیاوازە.
فەرمانڕەوایی
بە
دوو
جۆر
لە
ئارادایە: ناوخۆیی و
دەرەکی
. فەرمانڕەوایی ناوخۆیی بریتییە
لەو
دەسەڵاتەی
کە
هەر
دەوڵەتێک بەسەر هاووەڵاتییەکانی
خۆی
یان
خەڵکی
بێگانە
کە
لەو
وەڵاتە
بژین
و
ناو
پاپۆڕەکانی
لە
دەریای
ئازاد
پیادەی
دەکات.
ئەم
جۆرە فەرمانڕەواییە
خۆی
دوو
لقی لێدەبێتەوە:
سیاسی
و
دادپەروەری
. فەرمانڕەوایی
سیاسی
، باڵاترین
هێز
و دەسەڵاتێکە
کە
لە
کۆمەڵگەدا
باڵادەستە
. فەرمانڕەوایی
دادپەروەرانە
، هێزێکی چالاکە
بۆ
چاودێریی
کردن
بە
سەر
دادگەکاندا.
فەرمانڕەوایی
دەرەکی
، بریتییە
لە
مافی
پێوەندی
گرتن
لەگەڵ
دەوڵەتانی
دیکە
یان
مۆرکردنی ڕێککەوتنامە و ڕاگەیاندنی
شەڕ
.
ئێستاکە
فەرمانڕەوایی
هیچ
دەوڵەتێک
بە
تەشکێکی
ڕەها
لە
ئارادا
نییە
.
چونکە
هەندێ
یاسا
و مافی نێونەتەوەیی،
بۆ
وێنە
مافەکانی
مرۆڤ
پەسند
کراون
کە
فەرمانڕەوایی دەوڵەتەکان
بەربەست
دەکات
بەڵام
بەپێی نەریتی نێونەتەوەیی،
دوو
بنەڕەتی فەرمانڕەوایی نەتەوەیی و
دەست
نەبردنە
ناو
خاکی
ئەویدی
لە
قەڵەمڕەوی یەکدی،
وەک
پرەنسیپێکی ئەخلاقی و
سیاسی
پەسند
کراوە
. فەرمانڕەوایی نەتەوەیی
بە
مانای مافی گرووپێکی نەتەوەیی
یا
نەتەوەیەک
بۆ
بەدەسهێنانی خودموختاری و هەڵبژاردنی سەربەستانەی
دەوڵەت
بۆ
خۆیانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادیکاڵ + چەپڕەو
قوتابخانە
، حیزب
یان
کەسێک
کە
باوەڕی
بە
گۆڕانکاری
خێرا
و بنەڕەتی
لە
بونیادە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکاندا
هەیە
و دەخوازێت بنەڕەتەکان
لە
ڕیشەوە بگۆڕێ،
بە
تایبەت
ئەگەر
ئەم
گۆڕانکارییانە ببێتە
هۆی
هێورکردنەوەی بارودۆخی
کۆمەڵایەتی
یان
سڕینەوەی گەندەڵییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک
کە
لە
ساڵی 1950
لە
نێوان
پانزە
وەڵاتی
ئەورووپای
ڕۆژاوا
مۆرکرا
بە
مەبەستی
پاراستن
و مسۆگەر کردنی
ئازادی
و مافەکانی هاووەڵاتیانی
خۆیان
.
ئەم
ماف
و ئازادییانە بریتییە
لە
: مافی
ژیان
و
ئازادی
، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی،
دڵنیایی
و بێخەمی
لە
دەسگیرکردن،
زیندانی
کردن
و دوورخستنەوەی
پڕوپووچ
، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و بیروڕا و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوە
. (
بۆ
نموونە
ڕێکخستنی
یەکیەتی
و …)
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی
مرۆڤ
»
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی
ئەم
گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی
ئەوەیان
هەیە
داواکاری و شکاتەکانیان
لە
دەوڵەتی
خۆیان
ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی
مرۆڤ
بکەن.
ئێستا
21
وەڵاتی
ئەورووپی
لەم
کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و
چەند
پرۆتۆکۆلیشی
پێ
زیاد
بووە
.