تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 12
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن
لە
تاوان
و سووکەتاوانی یاسای
گشتی
و
سزادان
و ڕادەستی تاوانباران
لە
شاری
ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و
ئێستە
پتر
لە
176
وەڵات
بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی
ئەم
ڕێکخراوە بریتییە
لە
: پتەوکردنی
پێوەندی
ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی
جیهان
بەیەکتر، کۆجێکردنی
زانیاری
پێوەندیدار
بە
تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی
لەمەڕ
تاوانەکانی یاسای
گشتی
،
جگە
لەو
بابەتانەی
کە
لایەنی
سیاسی
یان
ئایینی
یان
ڕەگەزییان هەبێت.
ناوەندی
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران،
لە
ساڵی 1989
لە
شاری
پاریسەوە گواستراوەتەوە
بۆ
شاری
لییۆن
لە
فەرەنسا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی پۆلیسی
دەوڵەتێک
کە
تێیدا
پۆلیس
ـــ
بە
تایبەت
پۆلیسی
نهێنی
ـــ دەسەڵاتێکی بەرفراوانی
هەیە
لە
تۆقاندن
و ترساندنی
ئەو
شارۆمەندانەی
کە
مافەکانیان
پێشێل
دەکرێت و ناتوانن لەڕێی قانوونییەوە دەنگی ناڕازایەتی
خۆیان
هەڵبڕن. نموونەی
ئەم
حکوومەتانە وەڵاتانی
دیکتاتۆری
یا
تۆتالیتەرن
کە
تێیدا نەیارانی ڕژێمەکە سەرکوت دەکرێن و کەسانی ناڕازی،
تەنیا
بەهۆی سیاسییەوە دەخرێنە بەندیخانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پۆپۆلیزم - گەلپەروەری
بە
مانای
ڕێزگرتن
و بەرزکردنەوەی مەفهوومی
گەل
یان
خەڵک
تا
ئاستی چەمکێکی
پیرۆز
و
باوەڕ
بەوەیکە ئامانجە سیاسییەکان ئەبێ بەپێی
خواست
و
ئیرادە
و هێزی
گەل
ــ
بە
جیا
لە
حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان ــ
دەستەبەر
بکرێن.
پۆپۆلیزم، ئایدیۆلجیای
ئەو
کۆمەڵگە
سیاسیە جڤاتی و داخراوەیە
کە
تێیدا کۆمەڵگەی مەدەنی پەرەی ستاندووە و بوونەتە مەترسییەک
بۆ
دۆخی سەقامگرتووی
سیاسی
. پەرچەکرداری
دەوڵەت
لە
بەرانبەر
ئەم
مەترسییەدا
ئەوەیە
کە
بێئەوەی بتوانێ کۆمەڵگەی مەدەنی
بە
تەواوی
سەرکوت بکات
دەست
دەکا
بە
هێنانە مەیدانی ڕەشەگەل
بۆ
لاوازکردن و گۆشەگیرکردنی
ئەم
کۆمەڵگە
مەدەنییە.
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیە
لە
ڕاستیدا کۆمەڵگەیەکی قەیراناوی
سیاسی
داخراو
و ناجڤاتییە
کە
لە
کۆمەڵناسی سیاسیدا
بە
ئایدیۆلۆژیای پۆپۆلیزم
پێناسە
دەکرێ
.
لەم
جۆرە کۆمەڵگەیانەدا
دەوڵەت
بە
هەموو
کەرەستە
و
هێما
شەرعییەکانیەوە
لە
بەرانبەر
بەهێزبوونی گرووپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕادەوەستێ،
بەڵام
ئەم
گرووپانە
لەبەر
هۆی
جۆراوجۆر
، بەهێزترن لەوەیکە
دەوڵەت
بتوانێ
بە
ئاسانی
سەرکوتیان بکات.
لە
وەها
کەشێکدا تیابردنی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەستەمە،
بۆیە
دەوڵەت
بە
هەرەوەز
، ڕەشەگەل
لە
خۆی
کۆدەکاتەوە.
قەیرانی شەرعیەت و
هاوبەشی
سیاسی
لەم
جۆرە کۆمەڵگەیەدا
بە
تەواوی
خۆی
دەردەخات.
بە
هەرەوەزکردنی
کۆمەڵ
تەنیا
دەتوانێ ڕێگەچارەیەکی
کاتی
بێت
بۆ
ئەم
قەیرانە.
لە
بواری شەرعییەتی سیاسیەوە
ئەگەر
حکوومەت بتوانێ
هەستی
ڕەشەگەل
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشێ،
ڕەنگە
تاڕادەیەک ناڕەوابوونی
خۆی
قەرەبوو
بکاتەوە. ڕەشبگیری و هەڵخڕاندنی
خەڵکی
ساکار
، نیشانەی لاوازبوونی حکوومەتە
لە
بەرانبەر
کۆمەڵگەی مەدەنیدا. پۆپۆلیزم، ئایدیۆلجیایەکی دیاریکراو و گونجاوی
نییە
و
لە
هەر
وەڵاتێکدا
بە
شێوازێک
خۆی
دەردەخات.
ئەم
ڕێبازە هەڵگری
ئەم
تایبەتمەندیانەن:
چەواشەکاری، پیرۆزکردنی
کەسایەتی
ڕێبەر
(کاریزما)، دەمارگرژی، پشبەستن
بە
ڕەشەگەلی لەخۆبێگانە،
نەبوونی
ئایدیۆلۆجیایەکی دیاریکراو، ڕیفۆرمخوازی،
ناسیۆنالیزم
و
ئازادی
سەندیکا و بزربوونی دیموکراسییەت. پۆپۆلیزم
ڕەنگە
چەپڕەو بێت
یان
ڕاستڕەو
یا
هیچکام
بەڵام
هەرچی
بێت، خەسڵەتی کۆنەپەرستانە و
گەڕانەوە
بۆ
بەهاکانی ڕابردووی
هەیە
.
ئەندێشەی پۆپۆلیستی،
یەکەم
جار
لە
1860 بەملاوە لەنێوان ڕوناکبیرانی
توندڕەوی
سۆڤیەت
بە
سەرهەڵدانی ناردۆنیەکان (گەلپەرستان)
هاتە
ئاراوە.
ئەمانە
پێیان وابوو
کە
سۆڤیەت دەتوانێ بێئەوەیکە قۆناخی
سەرمایەداری
تێپەڕێنێ، بچێتە قۆناخی سۆشیالیزمەوە.
ڕەنگە
گرنگترین نموونەی پۆپۆلیستی
لەدوای
شەڕی جیهانی
دووهەم
، پێرۆن،
دیکتاتۆری
ئەرجەنتین بێت (بڕوانە
پێرۆنیزم
) . نزیکترین نموونەی پۆپۆلیزم
بە
سەردەمی
ئێستە
، بارودۆخی
سیاسی
هەشتاکانی سەدەی
بیست
(1980) ی بەرەی نەتەوەیی فەرەنسەیە
بە
ڕێبەرایەتی «
جان
ماری
لۆپێن». بەگشتی
ئەم
شێوازە سیاسییە زیاتر
لە
وەڵاتانی ئەمریکای لاتین باوە.
هەندێ
لە
بیرمەندان
بۆ
وێنە
، کۆرن هازێر، وەڵاتەکان
بە
نیسبەت پۆپۆلیسم
وشیار
دەکەنەوە و
ئەم
ڕێبازە
بە
مەترسییەک
بۆ
کۆمەڵگە
دیموکراتیەکان
لە
قەڵەم
دەدەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی پۆتسدام
کۆنفرانسی پۆتسدام
لە
میانەی 17ی ژووئییە
تا
2ی ئۆگۆستی 1945، دوای
خۆ
بەدەستەوەدانی ئەڵمانیا و
بە
بەشداری
بەرەی سەرکەوتووی
جەنگی
دووهەمی جیهانی (وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
یەکێتی
سۆڤیەت و بەریتانیا)
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنفرانسی یاڵتا، گرێدرا.
لەم
کۆنفرانسەدا ئەڵمانیا کرایە
چوار
بەش
و
هەر
بەشێکی
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی
هەر
یەک
لە
وەڵاتانی
ئەمریکا
، سۆڤیەت، بریتانیا و فرەنسی و لیژنەیەکی
پێکهاتوو
لەو
چوار
وەڵاتە، کاروباری
ئەم
وەڵاتەی
بەدەستەوە
گرت
.
هەر
لەم
کۆنفرانسەدا
شاری
بەرلین کرایە
چوار
بەش
و بەڕێوەبردنی شارەکەش
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی
ئەو
لیژنەیە. سوپای
نازی
و
دەزگە
سیاسییەکانی ئەڵمانیا هەڵوەشایەوە و دادگەی سزادانی تاوانبارانی
جەنگی
پێکهات.
بە
گشتی
ناکۆکییەکانی
نێوان
سۆڤیەت و وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بووە
بەربەست
لە
بەردەم
بڕیارەکانی کۆنفرانسدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئۆپۆزیسیۆن
بە
زمانی
فەرەنسی
بە
واتای «
نەیاری
»
یان
«نەیاران»
بەڵام
بەگشتی بریتییە
لە
هەوڵ
و تەقەڵای
ئەنجومەن
، حیزب، گرووپ و
جەماوەر
یان
کەسانێک
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجگەلێک
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
ئامانجی دەسەڵاتدارانی
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
،
جا
چ لەڕێی پەرلەمانەوە بێت چ
بە
شێوازەکانی
دیکە
.
بە
واتایێکی
سادە
«
ئۆپۆزیسیۆن
« ناوێکە
بۆ
گرووپێک
کە
لە
سیستەمێکی پەرلەمانیدا بەپێی
دەستووری
بنچینەیی
بوونی
بە
ڕەسمییەت ناسراوە و
لە
پەرلەماندا گرووپێک بۆخۆی دائەمەزرێنێ،
بەڵام
سەروپێوەنی
بە
حکوومەتەوە
نییە
و
پشتیوانی
لێ
ناکا
کەچی
هەردوولا
خۆیان
بە
وەفاداری دەستوورێکی بنچینەیی دەزانن. ئۆپۆزیسیۆنی پەرلەمانی
بە
بەشداریکردن
لە
گفتوگۆکان و ڕاوێژی
نێو
پەرلەمان
بەپێی
ئەو
مەرجانەی
کە
دەستووری
بنچینەیی
دیاری
کردووە، بەسەر کاروباری حکوومەتدا
چاودێری
ڕاستەوخۆی
هەیە
و
ڕای
گشتیش
لە
ئەنجامی کارەکان ئاگەدار دەکاتەوە.
گرینگترین ئەرکی
ئۆپۆزیسیۆن
ئەمەیە
کە
دەرفەتی چەشنێکی دیکەی
هەڵبژاردن
دەخاتە بەردەمی دەنگدەران
بۆ
ئەوەی
بەم
بۆنەوە هەڵبژاردنێکی لەبارتر
بەڕێوە
بچێت.
ئۆپۆزیسیۆن
هێماێیکە
بۆ
حکوومەتی
داهاتوو
.
بەم
پێیە
ئۆپۆزیسیۆن
بەشێکی تەواوکەری سیستەمە پەرلەمانییەکانی وەڵاتانێکی لیبڕاڵی کۆنباو
وەکوو
بەریتانیا و فەرەنسە و سویدە
کە
بەزۆری
دوو
حیزبی
سەرەکی
بە
نۆبە
، ڕۆڵی
دەسەڵاتدار
و ئۆپۆزیسیۆنی تێدا ئەگێڕن.
لە
سیستەمە
تاک
حیزبییەکاندا
ئۆپۆزیسیۆن
بە
شێوەی
ڕەسمی
و
یاسایی
هەبوونی
نییە
.
لەم
سیستەمانەدا
هەر
چەشنە نەیارییەک
لەگەڵ
حیزب و
دەوڵەتی
دەسەڵاتدار
بە
واتای نەیاریکردن
لەگەڵ
نەزمی
گشتی
و
دەستووری
بنچینەیی
لە
ئەژمار
دێت
.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەهۆی
هەبوونی
سیستەمی سەرۆککۆماریی،
پێویست
ناکا
لە
پەرلەمان
زۆرینەیەکی
یەکدەنگ
هەبێت
چونکە
لامەرکەزی
بوونی
حیزبەکان
ڕێگە
لە
دامەزرانی فراکسیۆنی
یەکدەنگ
ئەگرێت، هەربۆیە
لەم
وەڵاتەدا
ئۆپۆزیسیۆن
وەکوو
دەزگەیەکی
پەیوەست
بە
دەستووری
بنچینەیی
بەدی
ناکرێ و لەبەرئەوەی هاوچەشنیەکی فراکسیۆنی
لە
ئارادا
نییە
،
بۆ
مەسەلە
بنچینەییەکان ناکرێ
ئەم
بابەتە بەرتەسکە
بێتە
ئاراوە.
سیستەمی سەرۆککۆماریی (بڕوانە
سەرۆک
کۆمار
) دەرفەتی
ئەوە
دەدات
کە
زۆرینەی
پەرلەمان
سەر
بە
حیزبێک بێت و سەرۆککۆماریش
سەر
بە
حیزبەکەی
دیکە
،
ئەم
دووانەش
هاریکاری
یەکتر
دەکەن و
ئەم
دۆخەش
لە
مێژە
لە
و وەڵاتەدا هاتۆتە کایەوە.
یەکەم
ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی
لە
سەدەی 18ی زایینی
لە
بەریتانیا لەنێوان
دوو
گرووپی
(
ویگ
و
توری
)
پێک
هات
کە
جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبووە و زۆرجاریش
هاودەنگ
بوون
. شەڕی
زۆرینە
و
کەمینە
و
جێبەجێ
بوونی
حیزبی
دەسەڵاتدار
و حیزبی نەیاریش لەباری سیاسییەوە زیاتر ڕوکارێکی شەخسی
بووە
تاکوو
گشتگیر.
لە
سیستەمی پەرلەمانیدا ئۆپۆزیسیون دەوڕێکی وادەگێڕێ
کە
لە
تیۆری کلاسیکی جیاکردنەوەی هێزەکان * (
تفکیک
قوا
)
دا
ئەم
دەورە
بۆ
پەرلەمان
لەبەر
چاو
گیراوە
.
چونکە
لەو
کاتەوە سیستەمی پەرلەمانی هاتۆتە کایەوە، بەزۆری
سەرۆکی
دەوڵەت
و
سەرۆکی
پەرلەمان
یا
یەکێک
بون
یا
یەکگرتوو
کە
ئەم
یەکبوونە وایکردووە ئەرکی
پەرلەمان
کە
چاودێریکردنە
بە
سەر
دەستوور
و یاساداناندا بگۆڕی و
بەم
بۆنەوە
ئۆپۆزیسیۆن
بتوانێ
بە
سەر
دەوڵەتدا
چاودێری
بکا
.
ئۆپورتونیسم: بڕوانە هەڵپەرەستی.
ئوپێک: بڕوانە ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی
نەوت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن
لە
تاوان
و سووکەتاوانی یاسای
گشتی
و
سزادان
و ڕادەستی تاوانباران
لە
شاری
ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و
ئێستە
پتر
لە
176
وەڵات
بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی
ئەم
ڕێکخراوە بریتییە
لە
: پتەوکردنی
پێوەندی
ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی
جیهان
بەیەکتر، کۆجێکردنی
زانیاری
پێوەندیدار
بە
تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی
لەمەڕ
تاوانەکانی یاسای
گشتی
،
جگە
لەو
بابەتانەی
کە
لایەنی
سیاسی
یان
ئایینی
یان
ڕەگەزییان هەبێت.
ناوەندی
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران،
لە
ساڵی 1989
لە
شاری
پاریسەوە گواستراوەتەوە
بۆ
شاری
لییۆن
لە
فەرەنسا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جوگرافیای سیاسی (جێئۆپۆلیتیک)
پلاندانان
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک
بە
لەبەرچاوگرتنی هۆکارە جوگرافییەکان. بابەتی جوگرافیای
سیاسی
، خوێندنەوەی
بنەما
جوگرافییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتە
واتە
لێکدانەوەی
دەوری
کەشوهەوا،
سەرچاوە
سرووشتییەکان، شۆێنکاتی جوگرافیایی،
حەشیمەت
و تایبەتمەندیە کەلتووریەکان
بە
سەر
سیستەمی
سیاسی
وەڵاتێک. ئەرەستۆ دەڵێ:
بە
بێ
ڕەچاوکردنی جوگرافیا، ئەقڵی
سیاسی
بڕ
ناکات. «
جان
بۆدن»،
یەکەم
بیرمەندی
هاوچەرخ
بوو
کە
پێوەندی
نێوان
زانستی
سیاسەت
و جوگرافیای
بەرجەستە
کرد
. «مۆنتسکیڤ» و «ڕۆسۆ»، هەرکامیان
بە
نۆبەی
خۆیان
لەسەر
پێوەندیی هۆکارە جوگرافییەکان و کەشوهەوا
بە
سەر
شێوازی
حکوومەتکردن و کاریگەری
ئەم
هۆکارانە
بە
سەر
سیاسەت
و
ئازادی
خەڵک
، توێژینەوەیان کردووە.
یەکێک
لە
پێشەنگەکانی جوگرافیای
سیاسی
، «هاڵفۆرد مەکیندر» ( 1947-1861) نووسەری بەریتانی
بووە
کە
پێی وابوو چارەنووسی مێژووی
جیهان
، ئاکامی
شەڕ
و ململانێی هێزی
وشکایی
بووە
لە
بەرانبەر
هێزی دەریاییدا.
بابەتی نوێی جوگرافیای
سیاسی
، لێکدانەوەی
مەسەلە
جیهانییەکانە
لە
ڕوانگەی جوگرافیاییەوە. سەرهەڵدانی ناوەندە جیهانییەکانی دەسەڵاتی
نوێ
، گرنگایەتی
سەرچاوە
سرووشتییەکان لەباری دەسەڵاتی
سیاسی
و پێوەندیی
باکوور
و
باشوور
لە
جوملەی سەرباسەکانی جوگرافیای
سیاسی
مودێرنەیە. لێکدانەوەی سنوورە سیاسییەکان و
ناوچە
سەرسنوورییەکان، هێزی
دەریایی
و
وشکایی
و ناوەندە سیاسییە بەهێزەکانی
دەسەڵات
لە
باری
جوگرافییەوە بابەتی توێژینەوەی جوگرافیای سیاسییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیسپۆتیزم+ لاساریگەریی
ئەم
وشە
لە
ڕیشەی یۆنانی despoties) )
بە
مانای
سوڵتان
و دەسەڵاتداری تاکڕەو وەرگیراوە.
مەبەست
لەم
زاراوە
، دەسەڵاتێکە
کە
هیچ
سنوورێکی ڕێژەیی و
یاسایی
نییە
و
بە
لاساری
و
بەربەرەڵا
بەکار
دەبرێت. پێشینەی
ئەم
وشە
لە
زاراوەی سیاسیدا دەگەڕێتەوە
بۆ
2
هەزار
ساڵ
لەمەوبەر
.
هەڵبەت
تا
چەند
سەدەیەک
بەر
لە
ئێستە
، دیسپۆتیزم
لەگەڵ
زاراوەی تیرانی (بروانە
زۆرداریی
)
بەبێ
ڕەچاوکردنی جیاوازییەکانیان،
لەبری
یەکتر
بەکار
دەبران.
بەڵام
ئەم
چەمکە
بە
مانا
نوێباوەکەی،
پەیوەستە
بە
ئەندێشەی بیرمەندانێکی
وەکوو
دۆتۆکویل، هێگڵ، مارکس و ویتفۆگێل.
هێگڵ و مارکس،
ئەم
زاراوەیان بەشێوەیەکی
هاوبەش
بۆ
پێناسەکردنی
ئەو
جۆرە کۆمەڵگەیانە
بەکار
هێناوە
کە
لە
ڕەوتی
مێژوویی
خۆیان
بەرەو
شارستانییەت،
تووشی
کپبوون
و
بێدەنگی
هاتوون
. هێگڵ، پێی
وایە
کە
مێژوو
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ڕۆژاوا
ڕۆشتووە و
لەم
ڕەوتە مێژووییەشدا دێسپۆتیزم،
یەکەمین
قۆناخی
ئەم
جووڵە
بووە
کە
ئامانجە سەرەکیەکەشی دامەزراندنی حکوومەتێکی
پادشایی
بووە
لە
ئەورووپادا.
بە
باوەڕی
ئەو
،
لە
کاتێکدا
کە
هەموو
خەڵکی
ڕۆژاوا
لە
ئازادی
حەساونەتەوە،
کەچی
لە
ڕۆژهەڵات
،
تەنها
یەک
کەس
(
پادشا
یا
دەسەڵاتدار
)
لە
ئازادی
بەهرەمەندە و
لەم
سۆنگەوە شارستانییەتی
ڕۆژهەڵات
لە
یەکەمین
قۆناخی
مێژوویی
خۆیدا ماوەتەوە.
کاڕۆڵ ویتفۆگێل کۆمەڵناسی
ئەڵمانی
،
بە
پێوانەی تیۆرییەکەی مارکس دەربارەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
، ڕامانەیەکی
نوێ
لەسەر
دێسپۆتیزم دەردەکات
کە
هەموو
شارستانییەتە خۆرهەڵاتیەکان (
چین
،
هێند
و
ئێران
) و
تەنانەت
شارستانییەتە سوورهوولەکانی
ئەمریکا
(ئینکا، مایا و ئازتەک) لەخۆ دەگرێ. بەڕای
ئەو
، تایبەتمەندییەکانی
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیانە بریتییە
لە
:
1) ڕژێمی
سیاسی
ئیستبدادی.
2)
نەبوونی
چینی
ئاریستۆکراتی بەردەوام (بڕوانە ئاریستۆکراسی) .
3) چەقبەستنی لەڕادەبەدەری سیستەمی
ئیداری
وەڵات
.
4) نزمبوونی پێگەی
کۆمەڵایەتی
بازرگانەکان
لە
کۆمەڵگەدا.
5) بەکارهێنانی ئاودێریی بەرهەڵدا
لە
کشتوکاڵدا.
دیفاکتۆ: بڕوانە ناسینەوەی دووفاکتۆ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاسپۆرت- پەساپۆرت
بەڵگەنامەیەک
کە
لە
لایەن
کاربەدەستانی
دەوڵەت
دەردەکرێت و
بەو
پێیە کەسێک دەبێتە شارۆمەندی کاتەکی وەڵاتێکی
دیکە
و ڕێگەی
پێ
دەدرێ
لە
وەڵاتەکەی
خۆی
بچێتە
دەرەوە
.
پاسپۆرت
بە
ناوی
جۆراوجۆر
دەردەکرێت
کە
بریتین
لە
:
1ــ پاسپۆرتی
سیاسی
(Diplomatic
Passport
)
ئەم
جۆرە پاسپۆرتە
تایبەتی
کاربەدەستانی باڵای حکوومەت و دیپلۆماتەکانە.
2ــ پاسپۆرتی خزمەزتگوزاری (Service
Passport
)
تایبەتی
کارمەندانی
دەوڵەت
بۆ
جێبەجێکردنی کاروباری حوکومییە.
3ــ پاسپۆرتی
ئاسایی
(نەتەوەیی)،
بۆ
هەموو
هاووەڵاتیان دەردەکرێت.
ئەو
کەسانەی
کە
خاوەنی پاسپۆرتی
سیاسی
و خزمەتگوزاری
بن
،
لە
وەڵاتانی
دەرەکی
مافی پارێزراوییان
هەیە
. دەرکردنی پاسپۆرتی
سیاسی
و خزمەتگوزاری
لە
لایەن
وەزارەتی
دەرەوە
و پاسپۆرتی
ئاسایی
لە
لایەن
وەزارەتی ناوخۆوە
بە
ئەنجام
دەگات.
پاسیفیزم: بڕوانە ئاشتیخوازی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پۆپۆلیزم - گەلپەروەری
بە
مانای
ڕێزگرتن
و بەرزکردنەوەی مەفهوومی
گەل
یان
خەڵک
تا
ئاستی چەمکێکی
پیرۆز
و
باوەڕ
بەوەیکە ئامانجە سیاسییەکان ئەبێ بەپێی
خواست
و
ئیرادە
و هێزی
گەل
ــ
بە
جیا
لە
حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان ــ
دەستەبەر
بکرێن.
پۆپۆلیزم، ئایدیۆلجیای
ئەو
کۆمەڵگە
سیاسیە جڤاتی و داخراوەیە
کە
تێیدا کۆمەڵگەی مەدەنی پەرەی ستاندووە و بوونەتە مەترسییەک
بۆ
دۆخی سەقامگرتووی
سیاسی
. پەرچەکرداری
دەوڵەت
لە
بەرانبەر
ئەم
مەترسییەدا
ئەوەیە
کە
بێئەوەی بتوانێ کۆمەڵگەی مەدەنی
بە
تەواوی
سەرکوت بکات
دەست
دەکا
بە
هێنانە مەیدانی ڕەشەگەل
بۆ
لاوازکردن و گۆشەگیرکردنی
ئەم
کۆمەڵگە
مەدەنییە.
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیە
لە
ڕاستیدا کۆمەڵگەیەکی قەیراناوی
سیاسی
داخراو
و ناجڤاتییە
کە
لە
کۆمەڵناسی سیاسیدا
بە
ئایدیۆلۆژیای پۆپۆلیزم
پێناسە
دەکرێ
.
لەم
جۆرە کۆمەڵگەیانەدا
دەوڵەت
بە
هەموو
کەرەستە
و
هێما
شەرعییەکانیەوە
لە
بەرانبەر
بەهێزبوونی گرووپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕادەوەستێ،
بەڵام
ئەم
گرووپانە
لەبەر
هۆی
جۆراوجۆر
، بەهێزترن لەوەیکە
دەوڵەت
بتوانێ
بە
ئاسانی
سەرکوتیان بکات.
لە
وەها
کەشێکدا تیابردنی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەستەمە،
بۆیە
دەوڵەت
بە
هەرەوەز
، ڕەشەگەل
لە
خۆی
کۆدەکاتەوە.
قەیرانی شەرعیەت و
هاوبەشی
سیاسی
لەم
جۆرە کۆمەڵگەیەدا
بە
تەواوی
خۆی
دەردەخات.
بە
هەرەوەزکردنی
کۆمەڵ
تەنیا
دەتوانێ ڕێگەچارەیەکی
کاتی
بێت
بۆ
ئەم
قەیرانە.
لە
بواری شەرعییەتی سیاسیەوە
ئەگەر
حکوومەت بتوانێ
هەستی
ڕەشەگەل
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشێ،
ڕەنگە
تاڕادەیەک ناڕەوابوونی
خۆی
قەرەبوو
بکاتەوە. ڕەشبگیری و هەڵخڕاندنی
خەڵکی
ساکار
، نیشانەی لاوازبوونی حکوومەتە
لە
بەرانبەر
کۆمەڵگەی مەدەنیدا. پۆپۆلیزم، ئایدیۆلجیایەکی دیاریکراو و گونجاوی
نییە
و
لە
هەر
وەڵاتێکدا
بە
شێوازێک
خۆی
دەردەخات.
ئەم
ڕێبازە هەڵگری
ئەم
تایبەتمەندیانەن:
چەواشەکاری، پیرۆزکردنی
کەسایەتی
ڕێبەر
(کاریزما)، دەمارگرژی، پشبەستن
بە
ڕەشەگەلی لەخۆبێگانە،
نەبوونی
ئایدیۆلۆجیایەکی دیاریکراو، ڕیفۆرمخوازی،
ناسیۆنالیزم
و
ئازادی
سەندیکا و بزربوونی دیموکراسییەت. پۆپۆلیزم
ڕەنگە
چەپڕەو بێت
یان
ڕاستڕەو
یا
هیچکام
بەڵام
هەرچی
بێت، خەسڵەتی کۆنەپەرستانە و
گەڕانەوە
بۆ
بەهاکانی ڕابردووی
هەیە
.
ئەندێشەی پۆپۆلیستی،
یەکەم
جار
لە
1860 بەملاوە لەنێوان ڕوناکبیرانی
توندڕەوی
سۆڤیەت
بە
سەرهەڵدانی ناردۆنیەکان (گەلپەرستان)
هاتە
ئاراوە.
ئەمانە
پێیان وابوو
کە
سۆڤیەت دەتوانێ بێئەوەیکە قۆناخی
سەرمایەداری
تێپەڕێنێ، بچێتە قۆناخی سۆشیالیزمەوە.
ڕەنگە
گرنگترین نموونەی پۆپۆلیستی
لەدوای
شەڕی جیهانی
دووهەم
، پێرۆن،
دیکتاتۆری
ئەرجەنتین بێت (بڕوانە
پێرۆنیزم
) . نزیکترین نموونەی پۆپۆلیزم
بە
سەردەمی
ئێستە
، بارودۆخی
سیاسی
هەشتاکانی سەدەی
بیست
(1980) ی بەرەی نەتەوەیی فەرەنسەیە
بە
ڕێبەرایەتی «
جان
ماری
لۆپێن». بەگشتی
ئەم
شێوازە سیاسییە زیاتر
لە
وەڵاتانی ئەمریکای لاتین باوە.
هەندێ
لە
بیرمەندان
بۆ
وێنە
، کۆرن هازێر، وەڵاتەکان
بە
نیسبەت پۆپۆلیسم
وشیار
دەکەنەوە و
ئەم
ڕێبازە
بە
مەترسییەک
بۆ
کۆمەڵگە
دیموکراتیەکان
لە
قەڵەم
دەدەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گشتاپۆ
ئەم
زاراوە
کورتکراوەی
ئەم
دێڕە ئەڵمانییەیە (Geheim Staats Polizie)
کە
واتای پۆلیسی
نهێنی
ڕژێمی
نازی
دەبەخشێ.
ئەم
دەزگە
پۆلیسیە
لە
مانگی
ئاڤریلی 1933
لە
لایەن
گۆرینگ دامەزرا و
پاشان
کەوتە
ژێر
دەستی
هیملەر و
ئینجا
لەگەڵ
S.S (
یەکە
سەربازییەکانی ئەڵمانیای
نازی
)
تێکەڵ
کرا
.
گشتاپۆ
،
لە
بەرانبەر
هیچ
ئۆرگانێکی
دادوەری
و چاودێریدا
خۆی
بە
بەرپرسیار
نەدەزانی و
بە
شێوەیەکی خۆسەرانە ڕەفتاری دەکرد.
هەر
بۆیە
دەسەڵاتێکی
ڕەها
و بێسنووری بەدەستهێنا و دەستیدایە تیرۆر و
کوشتن
و
نەخشە
و پلانی بەرهەڵستکارانی
ئاشکرا
دەکرد و سزای دەدان.
پاش
شکستی
ئەڵمانیا
لە
جەنگی
جیهانی
دووهەم
دادگەی نۆرنبێرگ، گشتاپۆی لەگوێن ڕێکخراوەیەکی
تاوانکار
و
دژ
بە
بنەما
مرۆییەکان لەقەڵەم
دا
و سزای بەسەریا سەپاند.