تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 20
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حکوومەتی هەرێم
حکوومەتی
هەرێم
یان
حکوومەتی هەرێمی، پێکهاتەیەکە
لە
یەکەیەکی
تایبەت
بۆ
وێنە
شارۆچکە،
شار
یان
هەرێمێک
کە
تاڕادەیەکی
زۆر
بۆ
خۆی
سەرپشک
بێت و
بۆ
ڕاپەڕاندنی کاروباری ناوچەکە سەربەخۆییەکی کەمتازۆری هەبێت.
خەڵکی
ئەم
ناوچە
خۆیان
بە
دانانی
یاسا
ـــ
بەو
مەرجەی
لەگەڵ
یاساکانی
وەڵات
تەبا
بێت ـــ کاروباری هەرێمەکە
بەڕێوە
دەبەن. نموونەی
ئەم
جۆرە حکومەتە، هەرێمی
کوردستانی
عێراقە
کە
لە
ساڵی 1991 بەملاوە،
بە
شێوەیەکی
سەربەخۆ
دەسەڵاتی
بە
دەستەوەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاندان/ هەڵخڕاندن
دنەدان
و هەڵخڕاندنی
جەماوەر
بە
مەبەستی بەشداریکردن
لە
چالاکییەکی
کۆمەڵایەتی
یان
سیاسی
لە
ڕێگەی ئامرازەکانی پڕۆپاگەندە و
ڕاگەیاندن
وەک
،
ڕۆژنامە
،
گۆڤار
،
کتێب
،
ڕادیۆ
و تەلەفزیۆن.
بەم
کردارە،
جەماوەر
لە
ڕێگەی
هەست
و سۆزەوە هەڵئەزرنگێت.
لە
سەردەمی
شۆڕشی فەرەنسەدا
بە
کەسێکیان دەگوت «
هاندەر
»
کە
بێ
بەرپرسارییەتی خەڵکیان هەڵئەخڕاند و ئاژاوەیان دەناوە.
بەڵام
دوای
شۆڕش
، دەوڵەتە کۆنەپارێزەکان
ئەم
ناتۆرەیان
بۆ
بزاوتە چەپییەکان
بەکار
دەبرد.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
زۆربەی بزاوتە
ڕاست
و چەپییەکان
بە
زاردا هاتووە
بەڵام
زۆرینەی ڕێبەرانی
ئەم
بزاڤانە،
هاندان
و هەڵخڕاندنی
جەماوەر
بەدژی دەوڵەتێکی
ستەمکار
،
بە
شتێکی
ڕەوا
دەزانن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هەلپەرستی
ئەم
زاراوە
لە
وشەی (opportunus)
بە
واتای
لەبار
و
شیاو
وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
: خۆلێگۆڕان بەپێی گۆڕینی هەلومەرج و ڕەوشی
سیاسی
بۆ
بەدەست
هێنانی قازانجێکی شەخسی،
کورد
گۆتەنی
،
بە
هەموولایەک
شەن
کردن
.
هەلپەرست
بە
کەسێک دەگوترێ
کە
هەمیشە
بەرەو
ڕژێمی
دەسەڵاتدار
لایەنگری
هەیە
و
پابەندی
هیچ
پرەنسیپێک
نییە
و پرەنسیپەکانی
خۆشی
لەو
ڕێگە
دادەنێت.
هەلپەرستی
لە
سیاسەتدا
بە
ڕەفتارێکی سازشکارانە
لە
قەڵەم
دەدرێت
چونکە
مرۆڤی
هەلپەرست
بۆ
گەیشتن
بە
قازانجەکانی
خۆی
،
لە
ئاست
کەموکووڕییەکانی
کۆمەڵگە
بێدەنگ
دەبێ
و
چاوپۆشی
لێ
دەکات.
تەنانەت
ئەگەر
ئەم
هەڵوێستەشی
لەگەڵ
باوەڕ
و پرەنسیپەکانی
خۆی
ناتەبا
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هەژمۆنی
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی یۆنانی hegemonia
بە
مانای
سەرۆکایەتی
یا
فەرمانڕەوایی وەرگیراوە و بریتییە
لە
زاڵبوون
و
باڵادەستی
وەڵاتێک بەسەر وەڵاتانی
دیکە
لە
ڕێگەی
دیپلۆماسی
یا
پێملکردن
بە
هەڕەشە
یا
سەرکەوتنی چەکداری.
ئەم
زاراوە
پتر
بەو
مانایەی
کە
ئانتۆنیۆ گرامشی (1937ـــ 1891) بیرمەندی مارکسی و نووسەری ئیتالیایی، ئاڕاستەی کردووە بەکاربراوە
کە
ئەویش بریتییە
لە
:
زاڵبوون
و سەروەریی چینێک،
نەک
هەر
لە
بواری
ئابووری
بەڵکوو
لە
هەموو
بوارەکانی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئایدیۆلۆژی بەسەر چینەکانی دیکەدا.
بە
باوەڕی
گرامشی
هەژمۆنی
سەرمایەداران
تەنیا
لە
ڕێگەی هۆکارە ئابوورییەکان
دابین
ناکرێت
بەڵکوو
پێویستی
بە
دەسەڵاتێکی
سیاسی
و سیستەمێکی ئایدیۆلۆجییە
کە
لە
دووی
پێملکردن و
ڕازی
هێشتنەوەی
چینی
ژێردەستەوەیە. دامودەزگەکانی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
بریتین
لە
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
وەک
دەوڵەت
، حیزب،
دەزگە
ئایینییەکان (کلێسا)،
خێزان
و یەکیەتییە کرێکارییەکان.
مانەوەی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
بە
هوی
هەژمۆنی
ئایدیۆلۆژیایی سیستەمی
زاڵ
بەسەر
چینی
کرێکاردایە. گرامشی پێیوایە
کە
ئەم
هەژمۆنییە ناتوانێ بگوورێت
چونکە
عەقڵی
سەلیم
کە
بەرهەمی ژیانە، هۆشیارییەک دەبەخشێ
بە
چینی
کرێکار
بە
پێچەوانەی
ئەو
هۆشیارییە
کە
چینی
سەرمایەدار
بەسەریا
دای
دەسەپێنێ. بەڕای
ئەو
ئەگەر
بێتوو
ئەم
هۆشیارییە شۆڕشگێڕییە
لە
لایەن
ڕۆشنبیرانەوە
بەهێز
بکرێت، دەبێتە هێزێکی
کارامە
و خەباتی چینایەتیش
تا
ڕادەیەکی
زۆر
ململانێی
نێوان
گرووپە ڕۆشنبیرییەکانە
کە
یەکیان
لە
خزمەت
چینی
سەرمایەدارە و
ئەویدی
لە
خزمەت
چینی
کرێکاردایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هەڵبژاردن
پرۆسەیەک
کە
بەوپێیە خەڵکانێک، کەسێک
یان
چەند
کەس
ناوزەد دەکەن
بۆ
بەئەنجام گەیاندنی کارێکی دیاریکراو.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانە
بۆ
ناو
ئەنجومەنی نوێنەران.
لەو
وەڵاتانەی
کە
خاوەن
دەستوری بنچینەیین و
لە
بەینی
سێ
هێزەکەدا
جیاوازی
هەیە
(
تفکیک
قوا
) هێزی یاسادانەر، بەدەنگی
ئازاد
و
نهێنی
و ڕاستەوخۆی
خەڵک
هەڵدەبژێردرێ.
لەم
جۆرە هەڵبژاردنانەدا
لەبەر
ئەوەی
هەموو
ئەو
کەسانەی
کە
مافی دەنگدانیان
هەیە
، دەرفەتییان هەبێت لانیکەم ڕۆژێک
بۆ
ئەم
کارە
تەرخان
دەکرێت. دەنگدەرانیش (
ئەو
کەسانەی
کە
بەپێی
یاسا
خاوەنی مەرجەکانی
تەمەن
و
عەقڵ
و مەدەنی
بوون
و
سیاسی
بوونن) وەرەقەی
دەنگدان
بەدەستەوە
،
لە
ژێر
چاودێری
دەستەی
چاودێران
دەنگەکانی
خۆیان
دەخەنە
ناو
سندووقی
لاک
و مۆرکراوەوە.
ئینجا
لە
مەراسیمێکدا سندووقەکان دەکرێنەوە و
بە
ئاگەداری پاڵێوراوان
یا
نوێنەرەکانیان دەنگەکان دەخوێندرێنەوە.
لە
سیستەمە
فرە
حیزبییەکاندا دەنگدەران دەنگی
خۆیان
دەدەنە پاڵێوراوی حیزبی.
لەم
ڕووەوە
لە
پێش
هەڵبژاردنەکە گرووپێک
لەناو
حیزبەکەدا لیستی ناوزەدەکانی
خۆی
دیاری
دەکات.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا
چونکە
ناتەباییەکی ئایدیۆلۆژیک لەنێوان
دوو
حیزبە گەورەکە
لەمەڕ
هەڵبژاردن
نییە
، زیاتر
لە
سەر
پاڵێوراوەکان
لەنگەر
دەگرن.
بۆیە
پێش
هەڵبژاردنی
گشتی
بۆ
دیاریکردنی
سەرۆک
کۆمار
و
جێگری
یەکەمی، هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی
لەناو
دوو
حیزبەکە
بەڕێوە
دەچێت
کە
بایەخێکی
زۆری
پێ
دەدرێ.
بەو
هەڵبژاردنانەی
کە
تێیدا دەنگدەرەکان
بە
شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ
نوێنەرانی
خۆیان
هەڵدەبژێرن
یەک
پلەیی و ئەوەش
کە
دەنگدەران کەسانێک هەڵدەبژێرن
کە
ئەوان
نوێنەرە ڕاستەقینەکان هەڵبژێرن، پێی
دەڵێن
هەڵبژاردنی
دوو
پلەیی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆتر و هەڵۆ
ئەم
زاراوە
لە
کاتی
شەڕی ڤیەتنام،
لە
ئەمریکا
ڕەواجی
پەیا
کرد
.
مەبەست
لە
هەڵۆکان
ئەو
سیاسەتمەدار
و هێزە سەربازیانە
بوون
کە
خوازیاری
بەردەوامی
جەنگ
بوون
و شەڕیان
بە
تاکە
ڕێگەی سەرکەوتنی
ئەمریکا
بەسەر ڤیەتنامدا دەزانی. کۆترەکانیش
بەو
سیاسەتمەدارانە دەگوترێ
کە
بیر
و بۆچوونیان
دژ
بە
هەڵۆکان
بووە
و دەیانگوت
هێرش
و
دەستدرێژی
سوپای
ئەمریکا
لە
ڤیەتنامدا کارێکی ناڕەوایە.
ئەم
زاراوە
ئێستا
لەمەڕ
سیاسەتمەدارانی وەڵاتانی دیکەش
بەکار
دەبرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بلۆکی ڕۆژهەڵات
بە
کۆمەڵێک
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و ڕۆژهەڵاتی
ئاسیا
، دەگوترا «بلۆکی
ڕۆژهەڵات
».
ئەم
وەڵاتانە هەڵگری ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیستی
بوون
کە
لە
بەرانبەریاندا «بلۆکی
ڕۆژاوا
» *
شیر
و
تیری
نیشان
دەدا
.
تا
شەڕی جیهانی
دووهەم
تەنیا
دوو
وەڵاتی
سۆڤیەت و مەغولستان،
سەر
بە
کۆمۆنیست
بوون
.
بەڵام
پاش
داگیرکردنی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
لە
لایەن
ئەرتەشی سوورەوە، وەڵاتانی ڕۆمانیا و پۆڵۆنیا و بولگاریا و ئەڵمانیای
ڕۆژهەڵات
و چێک،
کەوتنە
ڕیزی کۆمۆنیستەکانەوە. دواتر، وەڵاتانی
چین
و کۆریای
باکوور
و ڤێتنام و کامبووج و لائۆس
لە
ئاسیا
و کووبا
لە
ئەمەریکا
هاتنە
جەرگەی وەڵاتانی کۆمۆنیستی و بلۆکی ڕۆژهەڵاتەوە.
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
تا
ماوەیەکیش دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، یەکگرتوویی
سیاسی
بووە
و
ناوەندی
دەسەڵاتی
سیاسی
و
سەربازی
و ئابوورییەکەشی،
یەکیەتی
سۆڤیەتی
پێشوو
بوو
.
بەڵام
پاش
هاتنە
سەرکاری
خرۆشچۆف
لە
سۆڤیەت و زلبوونەوەی قەیرانی
سیاسی
و ئایدیۆلۆجیکی
نێوان
چین
و سۆڤیەت،
یەکیەتی
بلۆکەکە هەڵوەشا. مەیلی
سەربەخۆیی
وەڵاتانی کۆمۆنیستی ژێرڕکێفی
یەکیەتی
سۆڤیەت ڕۆژبەرۆژ زیاتر
دەبوو
،
جاری
وابوو
ئەم
جیابوونەوە
بە
شۆڕشی خوێنێوی
مەیسەر
دەبوو
.
پاش
کۆتایی
شەری
سارد
و ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
کۆتایی
سەدەی
بیستەم
، سیستەمی کۆمۆنیستی لەگوێن بلۆکێکی
سیاسی
بە
تەواوەتی لێکهەڵوەشاوە و کۆمارییەکانی
یەکیەتی
سۆڤیەت سەربەخۆیییان بەدەستهێنا و بلۆکی
ڕۆژهەڵات
وەکوو
ڕێبازێکی ئایدیۆلۆجیکی سپێردرایە مێژووەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیهانی سێهەم
زاراوەی جیهانی
سێهەم
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
ئابووریناسێکی فەڕەنسی
بە
ناوی«ئالفرێد سوویی»
بەکار
براوە.
ئەم
زاراوە
لە
ساڵەکانی 1950
تا
1960 ڕەواجی
پەیدا
کرد
و مەبەستیش
لەو
وەڵاتە
ئاسیایی
و ئەفریقاییانە
بوو
کە
تازە
سەربەخۆییان
بەدەست
هێنابوو.
هەروەها
ئەو
وەڵاتانەشی دەگرتەوە
کە
نە
لە
ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا دەگونجان و
نە
لە
ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی کۆمۆنیستیدا.
پێناسەگەلێکی دیکەش
لەبری
ئەم
زاراوە
بەکار
براوە
کە
بریتین
لە
: وەڵاتانی
دواکەوتوو
، وەڵاتانی
کەمتر
پێشکەوتوو
، وەڵاتانی
ڕوو
لە
پەرەسەندن
.
خەڵکی
وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
، بەزۆری خەریکی کشتوکاڵن و
لە
دێهاتەکاندا ئەژین و
بۆ
کاری
بەرهەمهێنان
زیاتر
لە
شێوازی
کۆنباو
کەڵک
وەردەگرن.
لەم
ساڵانەدا بزاڤێکی
سیاسی
نێونەتەوەیی
لەم
جۆرە وەڵاتانە پەرەی
سەند
کە
لە
دووی
شوناسێکی
تایبەتی
سیاسی
و ئەخلاقی
بووە
بۆ
ڕووبەڕووبوونەوە
لە
بەرانبەر
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و ڕۆژاوادا.
بە
ناوبانگترین ڕێبەرانی
ئەم
بزاڤە بریتیبوون
لە
: جەواهیرلەعل نێهرۆ
لە
هێندستان، جەمال عەبدولناسر
لە
میسر
، ئەحمەد سۆکارنۆ
لە
ئەندونیسیا و تیتۆ
لە
یۆگوسلاڤیا.
هەندێ
لەمانە
هیوادار
بوون
بە
پێکهێنانی«هێزێکی
سێهەم
» بلۆکێکی
دیکە
لە
بەرانبەر
دوو
بلۆکەکە دابمەزرێنن.
چینییەکان
بە
پەسندکردنی بیرۆکەی
سێ
جیهان
،
ئەم
زاراوەیان
برەو
پێدا
. بەڕای
ئەوان
جیهانی
سێهەم
، جیهانی
حەقیقی
و
دژی
ئیمریالیزمە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی بۆشی دووهەم
بریتییە
لە
کۆمەڵێک بیرۆکە و پەرچەکردار
کە
لە
لایەن
جۆرج دەبلیۆ
بۆش
،
چل
و
سێهەمین
سەرۆککۆماری
ئەمریکا
لە
ئاست
مەسەلە
جیهانییەکان
ئاڕاستە
کرا
.
بۆش
لە
کاتێکدا
بە
دەسەڵات
گەیشت
کە
نزیکەی 10
ساڵ
بوو
شەڕی
سارد
و هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
کۆتایی
پێهاتبوو.
لەم
سەروبەندەدا
ئەمریکا
دەیویست
بەو
هەلەی
کە
بۆی
ڕەخساوە،
دەسەڵات
و هێزی
سیاسی
و
سەربازی
خۆی
لە
جیهاندا
پاوەجێ
بکات
تاکوو
ببێتە
یەکەم
هێزی
جیهان
. کارەساتە تیرۆریستییەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، کارێکی وایکرد
کە
دەسەڵاتدارانی
ئەمریکا
شێلگیرانەتر
بیر
لە
ئارمانجەکانی ویلسۆن بکەنەوە و هەنگاوی
بۆ
بنێن.
ئەمێستە
یەکەم
کارەکانی
ئەمریکا
، بەرەنگاربوونەوەیە
لەگەڵ
ئەو
ڕژێمانەی
کە
لە
ڕوانگەی واشینتۆنەوە
بە
دەوڵەتانی
لاسار
(Rouge states)
لە
قەڵەم
دراون و تیۆری پێکدادانی شارستانییەتەکان
کە
لە
لایەن
سامۆئێل هەنتینگتۆن، هاتبووە ئاراوە
وەکوو
پاڵنەڕێکی ئایدیۆلۆجیکی
بۆ
ئەم
ستراتیجیە
ناونووس
دەکرێت.
دوکترینی
بۆش
،
لە
ئاست
وەڵاتانی جیهانیش
خۆی
نیشان
داوە.
بۆ
وێنە
وەڵاتی
سۆڤیەتی ــ
وەکوو
ڕەقیبێکی دێرینی
خۆی
ــ
خانەنشین
کردووە و
بە
هاوپەیمانییەتی
لە
ڕێکخراوەی ناتۆ*، وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپای بەلای خۆیدا کێشاوە.
ئەم
ڕێبازە،
لەمەڕ
سێ
وەڵاتی
ئێران
و عێراق (
پێش
ڕووخانی سەدام) و کوریای باشووری، سیاسەتێکی
توندی
بەڕێوە
بردووە و
لە
ژانوییەی 2002،
ئەم
سێ
وەڵاتە
لە
ڕیزی تەوەری
شەیتانی
(Axis of Evil) ناوبردە
کراوە
.
هەر
بەپێی
ئەم
دوکترینە
بوو
کە
ئەمریکا
لە
دوای یازدەی سێپتەمبەر و
بە
ناوی
شەڕ
لەگەڵ
تیرۆریزم
، هێرشی بردە
سەر
دوو
وەڵاتی
ئەفغانستان
(ئۆکتۆبەری 2001) و عێراق ( 20ی مارسی 2003) و توانی ڕژێمەکانی
تاڵیبان
و
بەعس
بڕووخێنێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
ستوارت
میل
بیرمەندی ئینگلیزی
بۆ
پێناسەکردنی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی
ئاسیایی
هاتە
ئاراوە. دواتر
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
کاڕۆڵ مارکس
بە
تێروتەسەلی شرۆڤە
کراوە
.
ئەو
بۆ
ناساندنی وەڵاتانی
چین
و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی
یەکسان
دەبینێت
کە
بە
گشتی
بە
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
ناوبردە
کراوە
.
بە
باوەڕی
مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
بە
هۆی
کەمبوونی
ئاو
پێویستی
بە
هێنانە مەیدانی
جەماوەر
و هەرەوەزی مرۆڤییە
بۆ
کەڵک
وەرگرتن
لە
سەرچاوەکانی
ئاو
.
بەم
بۆنەوە دەسەڵاتی
سیاسی
و دەوڵەتەکان
بە
شێوەیەکی
بەرچاو
،
دەست
دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و
لەم
ڕێگەوە
زەبر
و زاکونی
خۆیان
بەسەر
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە
خاڵی
دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی
تایبەتی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
دێتە ئاراوە
کە
ڕێگە
خۆش
دەکات
بۆ
ئیستبداد و
ستەمکاری
لەم
وەڵاتانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
لە
فێورییەی ساڵی 1938 ئادۆڵف هیتلەر،
بوو
بە
ڕێبەری
ئەڵمانی
نازی
و فەرماندەیی
گشتی
هێزەکانی
ئەڵمانی
بەدەسهێنا و
هەموو
مەقام
و مەنسەبە دەوڵەتییەکانی
بە
نازییەکانی نەمسا بەخشی.
ڕۆژی
12ی
مارس
، هێزەکانی ئەڵمانیا نەمسایان گرتەوە و
ڕۆژی
دواتر
خاکی
ئەم
وەڵاتە
بە
ئەڵمانیا لکێندرا.
هیتلەر
سوور
بوو
لە
سەر
ئەوەی
کە
بە
یارمەتی
3 ملیۆن ئەڵمانیزمانی دانیشتووی ویلایەتی سودەتی چێک،
ئەم
وەڵاتەش بلکێنی
بە
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
مانگی
مارسی 1939 هێرشی بردە
سەر
ئەم
وەڵاتە و
بە
تەواوەتی داگیری
کرد
. دوای
داگیر
کردنی
ئەم
دوو
وەڵاتە
ئینجا
کەوتە
هەڕەشە
کردن
لە
پۆڵەندا.
لە
مانگی
ئاگۆستی 1939 پەیمانی پاراستنی سنووریی
لە
نێوان
ئەڵمانیا و سۆڤیەت مۆرکرا.
رۆژی 1ی سێپتەمبەری 1939
ئەگەرچی
خەڵکی
پۆلەندا خۆڕاگریەکی شێرانەیان
لە
خۆیان
نیشان
دا
بەڵام
ئەڵمانیا
بە
هێزی مەکینەیی و
بە
پشتیوانی
هێزی
ئاسمانی
، توانی
لە
ماوەی مانگێکدا
ئەم
وەڵاتەش
داگیر
بکات.
ڕۆژی
پێنجەمی ژووەنی 1940 هێزەکانی
ئەڵمانی
نازی
هێڵە
بەرگرییەکانی سپای فەرەنسەی
تێک
شکاند و
بە
پەلە
خۆی
گەیاندە
باشوور
.
لە
ڕۆژی
10ی ژووەن ئیتالیای
فاشیست
، شەڕەکەی کێشایە فەرەنسە. ئەڵمانییەکان دوای گرتنەوەی پاریس
لە
22ی ژووەنی 1940، مەرجەکانی
خۆیان
بۆ
ئاشتی
لەگەڵ
فەرەنسە
بە
کاربەدەستان ڕاگەیاند
کە
بەو
پێیە فەرەنسە دەبووە
دوو
بەش
. بەشێکیان دەکەوتە
ژێر
دەسەڵاتی ئەڵمانیا و
ئەوی
دیکە
بە
ناوەندییەتی
شاری
ویشی
، دەکەوتەوە
دەستی
فەرەنسییەکان.
بەڵام
بەشەکەی فەرەنسەش
لە
ساڵی 1942
لە
لایەن
هێزەکانی ئەڵمانیاوە
داگیر
کرا
.
لە
9ی ئاڤریلی 1941، هێزەکانی ئەڵمانیا هێرشیان بردە
سەر
خاکی
دانیمارک و
ئەم
وەڵاتەشیان داگیرکرد.
ئینجا
هێرش
کرایە
سەر
نەرویج.
لەم
کاتەدا هێزەکانی فەرەنسە و بەریتانیا
هاتنە
فریای نەرویج
بەڵام
تا
10ی ژووەن توانییان خۆڕابگرن و
سەرەنجام
ئەم
وەڵاتەش بەدەستی هێزەکانی ئەڵمانیا داگیرکرا. دواتر
لە
ڕۆژی
10ی
مانگی
مەی
، ئەڵمانیەکان هەڵیان کوتایە
سەر
نەمسا و بەلجیکا و لۆکزامبۆرگ و
ئەم
وەڵاتانەشیان خستە
ژێر
دەسەڵاتی خۆیانەوە.
لە
22ی ژووەنی 1941 هێزەکانی
نازی
چەند
هێرشێکی بەربڵاویان بردە
سەر
خاکی
سۆڤیەت.
بەڵام
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
وەڵاتە
بە
تایبەت
لە
ستالینگراد
بووە
هۆی
دامرکانەوەی شەڕەکە.
لە
7ی دێسەمبەری 1941 بەرەیەکی دیکەی شەڕی جیهانی
دووهەم
،
لە
نێوان
هێزەکانی ژاپۆن و
ئەمریکا
کرایەوە.
لەم
ڕۆژەدا فڕۆکەکانی ژاپۆن هێرشیان
کردە
سەر
پاپۆڕە جەنگییەکانی
ئەمریکا
و بارانەی بۆمبیان
بە
سەردا
باراندن
.
لە
کۆتایی
ساڵی 1942 بەریتانیەکان بەگورجی بەرپەرچێکی هێزەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیایان دایەوە و توانیان
ئەم
هێزانە
لە
باکووری
ئەفریقا
ڕاو
بنێن.
لە
ساڵی 1943 هێزە یەکگرتووەکانی
دژ
بە
نازیسم
و
فاشیزم
، پەلامارێکی بەربڵاویان بردنێ و دوای سەرنگوونی مۆسۆلینی (ڕێبەری فاشیزمی ئیتاڵی)،
لە
ژانوییەی 1944 هێزەکانی
خۆیان
لە
نزیک
ڕووم
دابەزاند.
لە
ڕێکەوتی 6ی ژووەنی 1944
چەند
سوپایەکی
گەورە
لە
هێزەکانی
ئەمریکا
و بەریتانیا و کەنەدا
لە
لێواری نۆرماندی
کە
بەدەست
ئەڵمانییەکانەوە
بوو
دابەزین
.
لە
ئۆپەراسیۆنی نۆرماندیدا هێزە یەکگرتووەکان، دامودەزگەی جەنگیی ئەڵمانیان
لە
کار
خست
و زەبرێکی کارییان پێگەیاند. دوای
شەڕ
و پێکدادانێکی
زۆر
هێزەکانی ئەڵمانیا
بەرەو
دواوە
پاشەکشەیان
کرد
و
لە
ڕۆژی
15ی ئاگۆستی 1944 هێزەیەکگرتووەکان
لە
باشووری فەرەنسە
دابەزین
.
بە
هاتنەمەیدانی هێزەکانی
ئەمریکا
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
پاریس و
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
شارە
لە
بەرانبەر
ئەڵمانیەکان، هێزەکانی ئەڵمانیا تەنگیان
پێ
هەڵچنرا و
بەم
جۆرە
پاش
چوار
ساڵ
شاری
پاریس
لە
چنگی
دوژمن
دەرهات.
لە
3ی سێپتەمبەر هێزەکانی بەریتانیا بەلجیکیان
ڕزگار
کرد
و هێزە چەتربازەکانیش
لە
نەمسا
نیشتنەوە
تاکوو
لێرەوە
هێرش
بەرنە
سەر
ئەڵمانیا.
سەرەنجام
لە
مانگی
فێورییەی 1945 هێڵی زیگفرید دەشکێنن و
لە
ڕووباری ڕاین ـەوە دەچنە
ناو
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
ژانوییەی 1945 سۆڤیەت هێزەکانی ئەڵمانیا ڕاودەنێ و
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ئەڵمانیا
پێشڕەوی
دەکات. هێزی
هاوبەشی
بەریتانیا و ئەمریکاش
لە
ڕۆژاواوە
خۆیان
بۆ
هێرش
بردن
بۆ
پێتەختی ئەڵمانیا
ئامادە
دەکەن.
رۆژی 24ی ئاوریلی 1945 هێزەکانی سۆڤیەت، بەرلین
ڕزگار
دەکەن و
لە
چەمی ئاڵب
لەگەڵ
هێزەکانی
ئەمریکا
یەک
دەگرنەوە.
سەرەنجام
سپای ئەڵمانیا
خۆی
تەسلیم
دەکات و
ئەم
شەڕە خوێناوییەی ئەورووپا
لە
8ی
مانگی
مەی
1945
کۆتایی
پێ
دێت
و هیتلەریش
چەند
ڕۆژ
دوای
کۆتایی
شەڕەکە
خۆی
کوشت
.
لە
لایەکی دیکەوە
بۆ
ئەوەی
ئەمریکا
سەری
تەسلیم
بە
ژاپۆن دابخات،
لە
6ی ئاگۆستی 1945
بە
فڕۆکەی بۆمبهاوێژ بۆمبێکی ئەتۆمی هاویشتە
شاری
هیرۆشیما
کە
لە
ئەنجامدا 78
هەزار
کەس
کوژران
و 70
هەزار
کەسی
دیکەش
بە
توندی
بریندار
بوون
و زۆربەی شارەکەی
وێران
کرد
.
دەوڵەتی
ژاپۆن
خۆی
نەدا
بە
دەستەوە
و
تەسلیم
نەبوو
.
بۆیە
ئەمریکا
جارێکی
دیکە
لە
ڕۆژی
2ی سێپتەمبەر بۆمبێکی دیکەی هاویشتە
سەر
شاری
ناگازاکی و
لە
ئاکامی تەقینەوەی
ئەم
بۆمبەش
هەزاران
کەسی
دیکە
کوژران
و
بریندار
بوون
و ماڵوێرانییەکی
زۆری
لێکەوتەوە.
ئینجا
ژاپۆن
خۆی
تەسلیم
کرد
و شەڕی جیهانی
دووهەم
بە
تەواوەتی
کۆتایی
پێهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
بە
شەڕی 42 ڕۆژەی هاوپەیمانانی
ڕۆژاوایی
بە
ڕێبەرایەتی
ئەمەریکا
دەگوترێ
بۆ
ڕزگار
کردنی
خاکی
کوەیت
لە
دەست
سوپای عێراق
کە
لە
2ی ئاگوستی 1990
داگیر
کرابوو.
بەم
بۆنەوە ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بە
دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای
لە
عێراق
کرد
هەرچی
زووتر
هێزەکانی
خۆی
لە
خاکی
کوەیت بکێشێتەوە
دوواوە
. هاوپەیمانانیش
تاکوو
15ی ژانویەی 1991 مۆڵەتیان
دا
بە
عێراق
کە
پاشەکشە
بکات و بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی
ئاسایش
جێبەجێ
بکات.
ئەم
مۆڵەتە
کە
نزیکەی 11مانگی خایاند،
کۆتایی
پێهات
بەڵام
عێراق
هەر
لە
خاکی
کوەیت مایەوە.
سەرەنجام
لە
کاژمێر 3/22 بەکاتی گرینڤیچ،
لە
ڕۆژی
16ی ژانویەی 1991 ئۆپەراسیۆنی زریانی
سەحرا
بە
ڕێبەرایەتی جێنێڕاڵ شوارتسکۆف
دەستی
پێکرد.
لە
ماوەی
یەک
هەفتەدا هێزەکانی هاوپەیمانان،
سەرجەم
12
هەزار
جار
بەسەر
خاکی
عێراقدا
هەڵفڕین
و بۆمبارانیان
کرد
. ئۆپەراسیۆنی
ئاسمانی
38
ڕۆژ
درێژەی خایاند.
ئینجا
ئۆپەراسیۆنی
زەوی
بەناوی
شمشێری
سەحرا
بۆ
دەرکردنی هێزەکانی عێراق
لە
کوەیت
دەستی
پێکرد و
لە
دوای 4
ڕۆژ
(28ی فیورییە) هێزەکانی عێراقی
بە
ئاگربەس
پێمل
کرد
.
لەم
شەڕەدا عێراق
بۆ
وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانان
چەند
جارێک
مووشەکی هاویشتە ئیسراییل و عەرەبستان
بەڵام
زۆر
کاریگەر
نەبوون
.
ئەم
شەڕە
بووە
هۆی
ڕاپەڕینی
کورد
و
شیعە
بەدژی
دەوڵەتی
سەدام حسەین.
ئینجا
ڕژێمی عێراق
دەستی
کرد
بە
سەرکوتکردنی
هەرچی
زیاتری
ئەو
ناوچانەی
کە
کورد
و شیعەی تێدا دەژیان.
لە
ڕاستیدا هێرشی سەدام
بە
کوەیت و شکستهێنانی
لەم
شەڕەدا
بۆ
کورد
ــ
بە
تایبەت
ــ
هەلێکی
مێژوویی
و زێڕینی ڕەخساند. هێزەکانی
پێشمەرگە
بە
ڕێبەرایەتی
دوو
پارتی
سەرەکی
ــ
یەکیەتی
نیشتمانی
و
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
ــ خۆدەکەون و هێرشەکانی
خۆیان
لەناو
کوردستاندا
بۆ
سەر
بنکە
سەربازییەکانی ڕژێمی
بەعس
زیاتر دەکەن.
لە
5ی مارسی 1991
بێ
ئۆقرەیی و
بێ
ئارامی
خەڵکی
ڕانیە
سەررێژ
دەبێ
و
لە
چەند
ڕۆژدا
ئەم
حاڵەتە دەبێتە ڕاپەڕینێکی
گشتی
و شارەکانی
دهۆک
و
هەولێر
و سلێمانیش دەگرێتەوە و
لە
دەستی
هێزەکانی
بەعس
ڕزگار
دەبن.
لەم
قۆناغەدا ماوەی
ئازادی
خەڵکی
کورد
زۆری
نەخایاند
چونکە
ڕژێم
هەڕەشەکانی
خۆی
بە
دژی
ئەم
ناوچانە بەئەنجام گەیاند و
لە
13
تا
28ی
مارس
کە
زانی
کەرکووکیش
خەریکە
لە
دەستی
دەردێت،
بە
یارمەتی
فڕۆکە
و چەکی
قورس
و
دەبێ
بە
هێرشی هێنایەوە
کوردستان
و
خەڵکی
ئەم
ناوچانەی
بەرەو
ئێران
و تورکیا ڕاونا.
لەم
کۆچەگەلەدا خەڵقێکی مەدەنی
زۆر
کوژرا و ئاوارەبوونێکی
گەورە
بۆ
کورد
بەجێما.
لە
دوای
ئەوەی
کە
سەدام کەشێکی نائەمنی خستە ناوچەکە و فشارێکی
زۆری
هێنا
بۆ
دانیشتوانی
کوردستان
، هاوپەیمانان، «ناوچەیەکی
ئەمن
»
یان
لە
ناو
عێراق ڕاگەیاند.
ئەم
پلانە
لە
18ی ئاوریلی 1991
لە
نێوان
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
دەوڵەتی
عێراق مۆرکرا. بەپێی
ئەم
ڕێکەوتننامە عێراق، نەدەبوا
لە
خولگەی 36 دەرەجەی
باکووری
ئەم
وەڵاتە (
ناوچە
کوردنشینەکان) فڕۆکەکانی بخاتە ئاسمانەوە.
ئەم
ماوە
و دواتریش
ئەگەرچی
پڕ
بووە
لە
سەختی
و گەمارۆی
ئابووری
و نائەمنی
بەڵام
سەردەمێکی ڕەخساند
کە
بەدوا خۆیدا گەڵاڵەی
ڕزگاری
و
ئازادی
کوردی
ئەم
ناوچانەی داڕشت.
شەڕی دووهەمی
کەنداو
چەند
دەرەنجامێکی لێکەوتەوە
کە
دەکرێ
بە
سێ
دانە
ئاماژە
بدەین:
1ــ
جێگیر
بوونی
هێزە سەربازییەکانی
ڕۆژاوا
لە
عەرەبستان و ناوچەی
کەنداو
.
2ــ فرۆشتنی
بێ
وێنەی
چەک
و
تەقەمەنی
وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بە
عەرەبان.
3ــ دابەشکردنی عێراق
بە
سێ
ناوچەی
کوردستان
،
ناوەندی
و شیعەنشین.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
لە
ساڵی 1967
لە
لایەن
وەڵاتانی ئەندونیزیا و تایلەند و سەنگاپور و فیلیپین و مالیزیا
لە
بانکۆک
بە
ئامانجی کرژکردنەوەی پێشکەوتنی
ئابووری
و سەقامگیریی ناوچەکە دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پرۆتۆکۆڵی گۆڕینی کەشوهەوای کیۆتۆ
ئەم
پرۆتۆکۆڵە
لە
ساڵی 1997 لەنێوان
سەرۆکی
وەڵاتانی
جیهان
لە
کیۆتۆی ژاپۆن مۆرکرا بەمەبەستی کەمکردنەوەی
ئەو
گازانەی
کە
دەبنە
هۆی
گەرمبوونی
گۆی
زەوی
.
واتە
چونکە
ئەو
گازانەی
کە
لە
سووتاندنی سووتەمەنییە فوسیلییەکان (
نەوت
و
گاز
و خەڵووزی
بەرد
)
بڵاو
دەبێتەوە دەبتێە
هۆی
گەرمبوون
و گۆڕینی کەشوهەوای
سەرزەوی
،
دەبێ
وەڵاتان
هەوڵ
بدەن
لە
بەکارهێنانی
ئەم
سووتەمەنییانە
کەم
بکەنەوە و ڕووبکەنە وزەی هەتاوی و …
بۆ
پیادەکردنی
ئەم
پرۆتۆکۆڵە دەبوایە
لە
لایەن
ئەو
وەڵاتانەی
کە
55%
ئەم
گازانە
بڵاو
دەکەنەوە،
پەسند
بکرێیە.
مانگی
ژووەنی 2002
لە
لایەن
پانزە
وەڵاتی
یەکیەتی
ئەورووپا
پەسند
کرا
.
هەر
لەو
ساڵەدا
پتر
لە
70
وەڵاتی
جیهان
ئەم
پرۆتۆکۆڵەیان
پەسند
کرد
. ڕەشنووسی کیۆتۆ
داوا
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
دەکات
لە
قەدەر
بڵاوکردنەوەی 36%
ئەو
گازانە
لە
ساڵی 1990،
بۆ
کەمکردنەوەی
ئەم
گازانە
هەنگاو
بنێت.
کەچی
بەم
حاڵەش، لەنێوان ساڵەکانی 2002ـــ1997 بڵاوکردنەوەی
ئەم
گازانە
لە
ئەمریکا
، نزیکەی 8% زیاتر
بووە
.
ئەمریکا
تەنها
وەڵاتێکە
کە
لەگەڵ
ئەم
ڕەشنووسەدا نەیارە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕۆژهەڵاتناسی
ڕێبازێکی ڕۆژاوایییە بەمەبەستی توێژینەوە و کوڵینەوە
لە
بارودۆخ و دابونەریت و
زمان
و خووخدەی خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی
زەوی
.
ڕۆژهەڵاتناسی
، دەگەڕێتەوە
بۆ
حەز
و خولیای خەڵکانی
گەڕۆک
و مامەڵەگەری
ڕۆژاوایی
و بەرهەمی ئامانجی
سیاسی
و داگیرکارانەی دەوڵەتانی بەریتانیا و سۆڤیەت و فرەنسێ و نەمسا و ئەڵمانیا
بووە
و زیاتر
لە
لایەن
ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دەرەوەی
ئەم
وەڵاتانە پەرەی ستاندووە.
ڕۆژهەڵاتناسی
،
دوو
ڕەهەندی
بووە
:
یەکەم
،
ئەو
قازانج
و
بەهرە
بووە
کە
وەڵاتانی
داگیرکەر
لەڕێگەی
خوێندنەوە
و
سەردەرهێنان
لە
بارودۆخی ناوچەکە وەدەستیان کەوتووە (
بۆ
وێنە
بازرگانیکردن).
دووهەم
،
لە
بواری پێشکەوتنی
زانستی
بۆ
وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی حاڵەتێکی ئیجابی
بووە
، ئەویش خزمەتێکە
کە
ئەم
ڕێبازە
بە
ناسینی پێشینەی کەلتووری و
مێژوویی
گەلانی
ڕۆژهەڵات
کردوویەتی. زاراوەی
ڕۆژهەڵات
ناسی
بۆ
گەلانی
ڕۆژهەڵات
، وەبیرهێنەرەوەی ڕابردوویەکی
تاڵ
و
ئەو
زیانە سیاسیانەیە
کە
بەناوی
ناسینی گەلانی
ڕۆژهەڵات
لە
لایەن
ڕۆژاواییەکانەوە پێیان گەیشتووە. ئیدوارد سەعید دۆگماکانی
ڕۆژهەڵاتناسی
بەسەر
چوار
تەوەر
دابەش
دەکات:
1ــ دوگمای جیاکارییەکی نامێژوویی و
جەوهەریی
لەنێوان
ڕۆژئاوا
لە
ڕۆژهەڵاتدا، بەوەی
گوایە
ڕۆژئاوا
سەرزەمینی عەقڵانیەتێکی
قووڵ
و مەزنە و ڕۆژهەڵاتیش سەرزەمینی کاڵفامی و گێلیەتییەکی
گەورە
.
2ــ دۆگمای
ئەوەی
هەر
شتێک
کە
لە
ئیسلامدا
ڕوو
بدات، دەبێت لەڕێگەی
ئایینی
ئیسلامەوە
لێک
بدرێتەوە و بناسرێت و
ڕاڤە
بکرێت.
لەم
دیدەدا
ئەم
ئایینە
جەوهەرێکی نەگۆڕی
هەیە
و بەرپرسیارە لەسەرجەم
ئەو
ڕووداوانەی
لەم
دنیایەدا
ڕوو
دەدەن،
نەک
کۆمەڵێک هۆکاری
ئابووری
و
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
.
3ــ دۆگمای پێشاندانی
بەردەوامی
ڕۆژهەڵات
وەکوو
گشتێکی هاوشێوە و
لێکچوو
کە
توانێی بەرهەمهێنانی هێزی
جیاواز
و
شوناسی
جیاواز
و کولتووری
جیاوازی
نییە
و ناتوانێت گۆڕانکاریی
بە
دوا
خۆیدا بێنێت. مادامەکی
ڕۆژهەڵات
ڕۆژهەڵاتە،
کەواتە
دەبێت
بۆ
نموونە
سلێمانی
هیچ
جیاوازییەکی
لەگەڵ
کابول و کابولیش
هیچ
جیاوازییەکی
لەگەڵ
بێروت و ئەویش
هیچ
جیاوازییەکی
لەگەڵ
تاران
دا
نەبێت.
لەم
دیدەوە
ڕۆژهەڵات
بەمانای وێکچوونێکی سەرتاسەری گەورەیە.
4ــ دۆگمای نیشاندانی
ڕۆژهەڵات
وەکوو
سەرزەمینی
مەترسی
و
هەڕەشە
و
تۆقاندن
. شوێنێک
بۆ
ئەوەی
ڕام
بکرێت،
دەبێ
لێکۆڵینەوەی
بەردەوامی
لەسەر
بکرێت و بناسرێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت و مادامێکی هەڕەشەکانی
هەر
بەردەوام
بوو
،
ئینجا
داگیر
بکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
زاراوە
هەر
لەسەرەتاوە مژاوی
بووە
و
تا
ئێستە
بە
ناوچەیەکی جوگرافیایی دیاریکراو
کە
هەمووان لەسەری
کۆک
بن
پێناسە
نەکراوە. پێناسەی
جۆراوجۆر
لە
بارەی
ئەم
ناوچەوە
هەیە
کە
بە
چەند
بۆچوونێک
ئاماژە
دەکەین:
1ــ ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، بریتییە
لە
: وەڵاتانی
ئێران
، تورکیا، قوبرس، وەڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی دەریای
ناوەڕاست
، فەلەستین،
نیمچە
دوورگەی عەرەبستان، ناوچەی دیجلە و
فوڕات
، دەراوی
نیل
(
میسر
و سوودان) و لیبی. (ساڵنامەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
باکووری
ئەفریقا
1987) .
2ــ ناوچەیەک لەنێوان عەرەبستان و هێندستان
کە
ناوەندەکەی
لە
ڕوانگەی ستراتجیستەکانەوە، کەنداوی
فارس
لە
ئەژمار
دێت
. (بیرنارد لووییس، ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
ڕۆژاوا
) .
3ــ ڕۆژهەڵاتی
ناوین
واتایەکی
دانراو
و دڵخوازانەیە
کە
مەبەست
لە
سێ
وەڵاتی
گەورەی
ئێران
و
میسر
و تورکیا و وەڵاتانی عەرەبی
ئاسیا
و ئیسراییل و قوبرسە. (
ژان
پییر درینیک، ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
سەدەی
بیستەم
) .
بەگشتی
بە
لەبەرچاوگرتنی
ئەم
ڕوانگە
و پێناسانە، ئەکرێ
بڵێین
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
ناوچەیەکە
کە
ئەم
وەڵاتانەی
خوارەوە
لەخۆ دەگرێ:
ئێران
، ئەردەن، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی،
بەحرەین
، تورکیا،
سووریا
، عێراق، عەرەبستانی سەعوودی، عەممان، فەلەستین،
قەتەر
، کوەیت، لوبنان،
میسر
و یەمەن.
لە
دوای هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
کۆمارییەکانی سۆڤیەت،
بە
ڕای
هەندێ
زانا
، وەڵاتانی موسوڵمانی ئاسیای
ناوەندی
(ئوزبەکستان، تورکمانستان، قرغیزستان و قازاغستان) و ناوچەی قەفقاز ( ئازەربایجان،
ئەرمەنستان
و گورجستان) دەکەونە بەستێنی «رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ»وە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
مالکۆڵم ڕیفکیند
وەزیری
دەرەوەی بریتانیا
لە
کۆتاییەکانی ساڵی 1996 لەسەردانێکی
خۆی
بۆ
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، دامەزراندنی
ئەم
ڕێکخراوەی بەمەبەستی زیادکردنی
متمانە
لەنێوان وەڵاتانی ناوچەکە
پێشنیار
کرد
.
بە
باوەڕی
ڕیفکیند،
ئەو
ڕێکخراوانەی
کە
تا
ئەودەم
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
دامەزرێون نەیانتوانیوە
بە
پێداویستیەکانی ناوچەکە
وەڵام
بدەنەوە.
وێدەچێ
کە
ئامانجی
سەرەکی
لە
دامەزرانی
ئەم
ڕێکخراوە پاڕاستنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و ڕازیکردنی عەرەبان
بە
ئاشتبوونەوە
لەگەڵ
ئیسراییلدا بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
دوای هەوڵی
زۆر
و درێژخایەنی وەڵاتانی نێرەری
نەوت
لە
ژانوییەی 1961
لە
کاراکاس (ڤێنێزۆئێلا) دامەزرا و
سەرەتا
وەڵاتانی
ئێران
، عەرەبستانی سعوودی، عێراق، کوەیت،
قەتەر
و ڤینزۆئیلا بوونە
ئەندام
و
پاشان
، وەڵاتانی ئەندونیزیا، لیبی و نایجریا
بوون
بە
ئەندام
. ئۆپێک
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجانەی
خوارەوە
دامەزرێ:
1ــ چەسپاندنی سیاسەتێک
بۆ
دانانی
نرخ
و مەزەندەیەکی یەکلاکراو، بەدوور
لە
هەلاجانی
ئابووری
وەڵاتانی بەرهەمهێنی
نەوت
.
2ــ پاراستنی
سەرچاوە
و
کانە
نەوتییەکان.
3ــ پاراستنی ئاسایشی
نەوتی
ڕاگوێزراو.
4ــ
بەرگری
لە
زیادبوونی نرخی یەکلاکراو
یان
هەناردنی
نەوتی
لە
ڕادەبەدەر
بە
پێچەوانەی بڕیاری زۆرینەی ئەندامان.
وەڵاتانی
ئەندام
لە
ئۆپێک، 45%
نەوتی
جیهان
بەرهەم
دەهێنن و
جگە
لەوەش
داوا
لە
کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن
تا
نرخی
نەوت
و بەرهەمە نەوتیەکان
لە
ئاستێکی دیاریکراو و
یەکسان
ڕابگرن،
چونکە
هەلاجان
و
هەڵبەز
و دابەزی نرخی
نەوت
بۆ
ئەم
وەڵاتانە دەبێتە
هۆی
هەلاجانی
ئابووری
و
هەندێ
جار
گەشەسەندنی
ئەم
وەڵاتانە
تووشی
زیان
دەکات.
یەکێک
لەو
هۆکارانەی
کە
لە
دوای دامەزرانی ئۆپێک
ناوبەناو
بۆتە
هۆی
هەڵکشانی نرخی
نەوت
،
شەڕ
و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان
بووە
.
بۆ
وێنە:
ــ شەڕی ئیسراییل و عەرەبان
لە
1973
کە
بۆ
ماوەیەک
بووە
هۆی
ڕاوەستانی ناردنی
نەوتی
وەڵاتانی عەرەبی
بۆ
ڕۆژاوا
و ئەمەش هەڵکشانی نرخی
نەوتی
لێکەوتەوە.
ــ شۆڕشی گەلانی
ئێران
(1978)
کە
بەریانی
نەوتی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
ماوەیەک ڕاوەستاند و ئەمەش
بووە
هۆی
هەڵکشانی بێوێنەی نرخی
نەوت
تا
ئەو
سەردەمە
.
ــ شەڕی
ئێران
و عێراق (1988-1980) .
ــ شەڕەکانی کەنداوی
فارس
کە
بریتی
بوون
لە
: شەڕی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی
بە
دژی
عێراق
لە
دوای داگیرکردنی
خاکی
کوەیت
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە (1991-1990) . شەڕی
ئەمریکا
و بەریتانیا
بە
دژی
عێراق
بە
بیانووی
چەک
کردنی
ئەم
وەڵاتە (2003) .
ــ زیادبوونی
مەترسی
و هەڕەشەی نێونەتەوەیی
لە
ئێران
بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی
ئەم
وەڵاتە
لە
ساڵەکانی 2005 و 2008
کە
نرخی
نەوتی
تا
نزیکەی 130 دۆلار هەڵکشاند.
ــ سەرهەڵدانی قەیرانی
ئابووری
جیهانی
لە
ساڵی 2008
بووە
هۆی
دابەزینی دووبارەی نرخی
نەوت
بۆ
40 دۆلار.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
کۆنفرانسە
لە
مانگی
10ی 1991
بە
دەست
پێشخەری
ئەمریکا
و
بە
ئامادەبوونی
دوو
لایەنی
شەڕ
(
عەرەب
و ئیسراییل)، جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
و گورباچۆف سەرکۆماری ئەوکاتەی
یەکیەتی
سۆڤیەت،
لە
مەدرید پێتەختی ئیسپانیا گرێدرا.
پاش
چەند
قۆناغ
دانیشتن
و
گفتوگۆ
، ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسراییل
پێکەوە
ڕێککەوتنێکی ئاشتییان
لە
بەرواری 13/9/1993
لە
ژێر
سەردێڕی «اعلامیه
اصول
»
بە
ئامادەبوونی
بیل
کلینتۆن سەرکۆماری
ئەمریکا
و وەزیرانی دەرەوەی
ئەمریکا
و ڕووسیە
لە
واشینتۆن
ئیمزا
کرد
. ڕێککەوتنێکی
سازش
لە
نێوان
ئەردەن و ئیسرایلیش
لە
ڕێکەوتی 25/7/1994
لە
کۆشکی
سپی
واژۆ
کرا
.
جێی
ئاماژەیە،
ئیمزا
کردنی
ئەم
ڕێککەوتننامانە
بووە
هۆی
ناڕەزایەتی گرووپە فەلەستینیەکان
لەوانە
،
حەماس
و حیزبوڵلا.