تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادییە مەدەنییەکان
بەو
ئازادییە کەسەکی و کۆمەڵایەتییانە دەگوترێ
کە
دەستی
بە
سەر
پێوەندییە مەدەنییەکانی تاکدا گرتووە و یاساش
لە
بەرانبەر
هەرچەشنە دەستێوەردانێکیان ڕادەوەستێ،
مەگەر
ئەوەیکە
لەگەڵ
بەرژەوەندی
گشتیدا
ناکۆک
بێت. ئازادییە مەدەنییەکان
لە
زاراوەی یاساییدا پێی دەگوترێ"مافەکانی
تاک
".
ئازادی
مەدەنی، یەکێک
لە
چەمکە سەرەکییەکانی ئەندێشەی
سیاسی
دیموکراتیکی نوێیە و
لە
ماناێیکی بەربڵاودا بریتییە
لە
:
ئازادی
تاک
بۆ
ئەنجامی
هەر
کردەێیکی
کەسی
و
هەبوونی
ماڵ
و
دارایی
و
سوود
لێوەرگرتنیان و
ئازادی
بڕوای
ئایینی
و پەرەستشی
ئازاد
و
ئازادی
بیروباوەڕ.
لە
سیستەمێکی یاسامەنددا
قانوون
لە
بەرانبەر
دەسدرێژکردنی
دەوڵەت
یا
هەرکەسێکی
دیکە
بۆ
سەر
ئەم
ئازادییانە دەوەستێ و پشگیرییان
لێ
دەکات.
هەندێ
لە
پێناسەکان، مانای
ئازادی
تاک
تەنیا
بە
پاراستنی
تاک
و
بڕوا
و داراییەکانی
لە
بەرانبەر
دەسکاری
خۆخوازانەی حکوومەت دەبەستنەوە.
هەندێ
جار
ئازادییە مەدەنییەکان
بە
بژاردە
ناوبردە دەکەن،
وەکوو
ئازادی
ڕادەربڕین و
نووسین
و
بڵاوکردنەوە
و سازدانی ڕێکخراوە و
کۆبوونەوە
بێ
مەترسی
یان
سزادانی
دەوڵەت
. کاتێک
ئەم
ئازادییانە
بە
بژاردن
بێتە
ئاراوە، ڕیزکردنییان بەپێی کۆمەڵگەکان
جیاواز
دەردێ
و ناکری لیستێکی هاوشێوە
بۆ
هەموو
کۆمەڵگەکان
تۆمار
بکرێت.
بەڵام
لە
باری
سیاسییەوە،
ئازادی
بیروڕا و مەرام و
کۆمەڵ
و ڕادەربڕین،
لە
جوملەی
ئەو
ئازادییە سەرەکییەکانەن
کە
تەواوی
دەستوورە دیموکراتییەکان لەسەری کۆکن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە، لەباری یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن (بڕوانە مافی مرۆڤ). پەیماننامەکە پێکهاتووە
لە
کۆمەڵێک مافی مەدەنی و
سیاسی
هاوبەش
بۆ
هەموو
مرۆڤێک
کە
دەوڵەتەکان
پابەند
دەکات
بە
پیادەکردن
و بەرزڕاگرتنیان.
ئەم
پەیماننامە
53
مادە
لەخۆ دەگرێ و گرنگترین مافەکانی بریتین
لە
: مافی
ژیان
و
ئاسایش
،
ئازادی
بزووتنەوە
،
ئازادی
ڕێکخستنی
کۆبوونەوە
و خۆپیشاندان،
ئازادی
بیروڕا و
ئایین
و
ئەندێشە
و سڕینەوەی کۆیلایەتی، مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان و قەدەخەکردنی
ئەشکەنجە
. ڕەشنووسی
ئەم
پەیماننامە
،
سەرەتا
لە
ساڵی 1954
لە
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
پێشنیاز
کرا
و
لە
ساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
پەسند
کرا
.
ئەم
پەیمانە
لە
ساڵی 1976
بە
کۆی 35
دەنگ
تەوزیم
کرا
و
وەک
یاسایەک بڕاوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمەڵگەی مەدەنی
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی 18
پاش
ئاڕاستە
کردنی تیۆری «پەیمانی
کۆمەڵایەتی
»
هاتە
ناو
گوتاری سیاسییەوە. کۆمەڵگەی مەدەنی حاڵەتێکە
کە
تێیدا
مرۆڤ
دەسبەرداری
ئازادییە سروشتییەکان
دەبێ
و
گەردنکەچی
دەوڵەت
و
یاسا
دەبێت.
لەم
چاخەدا
باسکردن
لە
کۆمەڵگەی مەدەنی، باسێکی جیهانییە و ڕەگوڕیشەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ
وەڵاتانی
ڕۆژاوا
.
لەم
وەڵاتانەدا
پاش
شەڕی جیهانی
دووهەم
هەوڵ
درا
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
و بەهرەداریی
خەڵک
و
بەرگری
لە
سەرهەڵدان
و
شۆڕش
، هەڵسوکەوتی گرووپە کۆمەڵایەتییەکان
بەرێوشوێن
و تەکوز بکرێن
چونکە
پێش
ساڵەکانی 1980 کۆمەڵگەی مەدەنی
لە
ئاستی جیهانیدا
تووشی
لاوازی
ببوو.
قەیرانی
ئابووری
لە
کاتی
شەڕدا ببووە
هۆی
زیادبوونی
دەوری
دەوڵەتەکان
لە
کۆمەڵگە
و ئابووردا.
لەمەودوا
کەس
داواکاری دەوڵەتێکی
بچووک
نەبوو
. دەوڵەتان
لە
کاروباری
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
دەستیان وەردەدا.
ئایدیۆلۆجی
ناسیۆنالیزم
لە
وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
،
بە
زلکردنەوەی ترسێک
کە
لە
بێگانە
یا
زلهێزەکان بوویان، جێگەیان
بۆ
لاوازکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی
خۆش
کرد
.
تا
ئەو
کاتەی
لەم
وەڵاتانەدا دوژمنێکی
دەرەکی
گوماناوی
وێنا
بکرێت و
هەستی
ناسیۆنالیستیش ببتە
هاندەر
و
لە
سەر
یەکگرتوویی و دەسەڵاتی
دەوڵەت
تەئکید بکرێت، پێکهاتە و هێزەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەبنە
هۆی
بشێوی
و لێکهەڵوەشانی
کۆمەڵگە
.
سەردەمی
شەڕی
سارد
، قۆناغی داتاشینی
دوژمن
و
ترس
لە
بێگانەبووە.
ئەم
وەهمە
بۆتە
ڕێگرێک
لە
بەردەم
گەشەسەندنی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ئەگەرچی
ڕادەی چالاکبوونی کۆمەڵگەی مەدەنی
لە
جیهاندا
جیاواز
بووە
. کۆمەڵگەی مەدەنی
لە
ڕۆژاوا
بە
نیسبەت
ڕۆژهەڵات
بەهێزتر
بوو
.
ئێستا
پاش
کوژانەوەی
ئاگری
کەڵەئایدیۆلۆجیایەکی
وەک
کۆمۆنیزم
،
ڕێگە
بۆ
کەنەفتیی ئایدیۆلۆجیایی
لە
جیهاندا
خۆش
بووە
.
لە
بەستێنی
زانیاری
پاش
مودێرنیزمیشدا
بە
شێوازی
جۆراوجۆر
،
ئایدیۆلۆجی
کەوتۆتە
بەر
هێرش
و
توانج
و ڕەخنەی
بەهێز
.
بە
گشتی
لایەنگری
لە
لاوازی
دەسەڵات
خوازی و ئایدیۆلۆجیایی
دەوڵەت
و
بەهێز
بوونی
لایەنە
کۆمەڵایەتی
و مەدەنییەکەی،
هەر
دێتوو خۆیاتر دەبێت.
هەڵبەت
کۆمەڵگەی مەدەنی
بە
درێژایی
مێژوو
تووشی
گۆڕان
بووە
و واتای جۆراوجۆری لێبۆتەوە.
دوایین
مانای
ئەم
زاراوە
برییتیە
لە
لاواز
بوونی
دەسەڵاتی دەوڵەتەکان و ئایدیۆلۆجییە مەزنەکان. کاتێک
ئایدیۆلۆجی
تووشی
قەیران
دەبێت و قەیرانی
ڕەوابوون
و شەرعییەت پەرەدەسێنێت،
ئینجا
لایەنگری
لە
کۆمەڵگەی مەدەنی
بە
کەس
ناشاردرێتەوە.
بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی:
1ــ
بەدەستەوە
نەدانی
شوناس:
واتە
ناکرێ شوناسە کۆمەڵایەتییەکان
بچووک
بکرێنەوە و یەکیان
لە
«
ئەویدی
»
دا
بتوێنرێتەوە.
کەواتە
کۆمەڵگەی مەدەنی مەکۆی فرەدەنگی و پێکهاتە جیاوازەکانە.
2ــ بنەمای سوودمەندی:
خەڵکی
بە
شوێن
زیاترین
قازانج
و
بەرژەوەندی
خۆیانەوەن.
ئەم
بنەمایە دەبێتە پاڵنەرێک
بۆ
کۆکردنەوەی
مەردم
لە
مەکۆیەکی کۆمەڵایەتیدا.
3ــ بنەمای بەرپرسیاریەتی: بەرپرسیاریەتی
لەگەڵ
سەربەستی
ئاوێتەیە.
کەواتە
بەرپرسیاریەتی زیاتر
بە
مانای
ئیختیاری
زیاترە. بەرپرسیاریەتی دەبێتە
هۆی
ئەندامەتی
ئارەزوومەندانە
لە
کۆمەڵگەی مەدەنیدا.
4ــ بنەمای دامەزراندن:
خەڵک
حەز
دەکەن کەسانی
دیکە
وەکارگرن و
دامەزرانن
بۆ
بەدیهێنانی
ئامانج
و بەرژەوەندییەکانیان.
ئەم
بنەمایە دەبێتە
هۆی
تەکوزی
کۆمەڵایەتی
و
یەکسانی
مافەکان
لەناو
پێکهاتەیەکدا.
5ــ باڵادەستی:
ئەوە
مرۆڤەکانن
کە
بەپێی پەیمانی
نووسراو
و نەنووسراو، باڵادەستیی و
دەسەڵات
و
پلە
و مەقامی
خۆیان
دیاری
دەکەن.
لە
کۆمەڵگەی مەدەنیدا بەپێی
ئەم
بنەمایە
هیچ
کەسێک ناتوانێ مافی
خودایی
حکوومەت
کردن
بۆ
خۆی
قاییل
بێت.
6ــ بنەمای
جەبر
:
جەبر
سەبەبی پاکانەیە.
ئەم
بنەمایە دەبێتە مایەی سڕینەوەی زۆرەملی و گوشارهێنان بەپێی ڕێسای ڕێکخراوەکان و
هەرکەس
بەپێی بەرپرسیاریەتی
خۆی
ئەرکەکانی
خۆی
بەڕێوە
دەبات.
7ــ بنەمای
نەزانین
:
نەزانین
سەبەبی پاکانەیە.
ئەم
بنەمایە
لە
سەر
گەڕیانی
زانیاری
بە
شێوەی
ئازاد
لە
ناو
پێکهاتەکاندا
لەنگەر
دەگرێ.
8ــ بنەمای زوڵاڵبوون: ڕوونبوون و
ڕووناکی
بەسوودترە و
کێشە
و گرفتان
کەم
دەکاتەوە.
بەم
پێیە
هیچ
کەس
بۆی
نییە
لە
ناو
گرووپ
یان
پێکهاتێک
کاری
شاراوە
و
پەنامەکی
ئەنجام
بدات.
9ــ بنەمای خۆخوازی:
هەر
کەسێک
تەنانەت
لە
ناو
گرووپیشدا
بەرژەوەندی
خۆی
زیاتر
بەلاوە
گرنگە
تاکوو
بەرژەوەندی
کەسانی
دیکە
.
ئەمە
دەبێتە
هۆی
«
نە
»
لێکردن
بە
پێوەندی
مورید ومورادی
کە
کۆمەڵگەی مەدەنی
ڕەت
دەکاتەوە.