تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 11
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
بەکار
هێنانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
ئابووری
بۆ
بڵاوکردنەوەی
نەریت
و بەهاکانی
ئەو
دەسەڵاتە لەنێوان خەڵکانێکی
دیکە
کە
بە
زیانیان بێت. ئیمپریاڵیزمی کەلتووری دەتوانێ یاریدەری ئیمپریاڵیزمی
سیاسی
و
ئابووری
بێت.
بۆ
وێنە
فیلمی
ئەمریکایی
دەتوانێ
بێتە
خزمەت
بەرهەمەکانی
ئەو
وەڵاتە و
بازاڕی
فرۆشی
بۆ
زیاد
بکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
یەکێک
لە
چەمکەکانی مارکسیزم*ــە
کە
چۆنییەنی بەکارهێنانی هێزی
دەوڵەت
لە
نیۆان شۆڕشی سۆشیالیستی و پیادەکردنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی
دیاری
دەکات. مارکس
لە
ڕێبازەکەی خۆیدا
بۆ
تێپەڕبوون
لە
قۆناخی
سەرمایەداری
بەرەو
سۆشیالیزم
،
باسی
قۆناخێکی
دیکە
دەکات
کە
بە
«
دیکتاتۆری
پڕۆلتاریا» ناوبردەی دەکات.
بە
باوەڕی
مارکس، دوای
ئەوەی
پرۆلتاریا لەڕێی شۆڕشەوە دەسەڵاتی
سیاسی
بەدەست
هێنا
، حکوومەتی چینەکەی
خۆی
(کرێکاران) دادەمەزرێنێ.
وەها
حکوومەتێک
مووچە
و حەقدەست
بە
ڕێژەی ئیشوکار دەدات و خاوەندارییەتی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
و
مەزاختن
بەدەستەوە
دەگرێ و هەوساری چینەکانی
دیکە
مەهار
دەکات.
ئەم
حکوومەتە،
بە
لەناوبردنی
کاری
دەستی
و فیکری و جیاوازیی چینایەتی،
ڕێگە
بۆ
لە
دایکبوونی
کۆمۆنیزم
واتە
کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی،
خۆش
دەکات.
لەم
کاتەدا پرۆلتاریاش
وەکوو
چینێک،
لەناو
ئەچێت و
جێی
خۆی
دەدات
بە
ئەنجومەنەکانی
هاریکاری
بۆ
بەدەستەوەگرتنی کەرەستەکانی
بەرهەمهێنان
.
بەڕای مارکس و لایەنگرەکانی،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا قۆناخی گواستنەوەیە
لە
کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە
بۆ
کۆمەڵگەی سۆشیالیستی. مارکسییەکان گرنگییەکی
زۆر
بەم
تیۆرییە دەدەن و
بە
ئامانجی
کۆتایی
هاتنی«سەردەمی ڕەنجدەران»ی دەزانن
کە
بەو
پێیە گۆڕانکارییەکی
بەرچاو
لە
هەموو
بوارە
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکاندا دێتەدی.
یەکێک
لەو
گرفتانەی
کە
بۆ
مارکسییەکان
بۆ
بەکار
هێنانی
ئەم
مۆدێلە
لە
وەڵاتانێکی
وەک
سۆڤیەت و
چین
بەدیهات،
ئەمە
بوو
کە
لەم
وەڵاتانە بەهۆی دواکەوتوویی
ئابووری
، پرۆلتاریا
زۆر
بێتوانا و بێحەشیمەت
بوو
بەڵام
لینین و مائۆ،
بە
دامەزرانی حیزب،
لەبری
چینێک
کە
حیزب
خۆی
بە
نوێنەری
دەزانێ،
لەم
مۆدێلە
بۆ
فەرمانڕەوایی ڕەهای حیزبی کۆمۆنیست کەڵکیان وەرگرت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەتی فرەکەلتووری
ئەم
زاراوە
دەرەنجامی
هەوڵ
و تێکۆشانێکە
کە
لە
زۆربەی وەڵاتان
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
ناکۆکی
نێوان
فەرهەنگی
زۆرینە
و
فەرهەنگی
کەمینە
بە
ئەنجامیان گەیاندووە. بەپێی
ئەم
سیاسەتە، کەلتوورە جیاجیاکان
وەک
نەخشونیگاری موزاییک لەپاڵ یەکدا
جێگیر
دەبن
بە
چەشنێک
کە
هیچ
کەمینەیەک
ناچار
نابێت ڕەگەزە فەرهەنگییەکانی
خۆی
وەلا
بنێت
یان
فەرامۆشیان بکات.
ئەم
سیاسەتە
لە
بەرانبەر
سیاسەتی
یەک
کەلتووری
بەرجەستە
بۆتەوە. بەپێی
ئەم
سیاسەتە،
هەندێ
لەو
وەڵاتانەی
کە
خاوەنی
چەند
فەرهەنگێکی
جیاوازی
ئەتنیکی و نەتەوەیی
بن
،
بێ
ڕەچاوکردنی
ئەم
جیاوازییانە
هەوڵ
دەدەن
لە
ئیدارەی کۆمەڵگەدا سیاسەتێکی
یەکدەست
و
یەکپارچە
جێبەجێ
بکەن
کە
ئاکامی
وەها
سیاسەتێک
جگە
لە
تواندنەوە
و لێکدانی کەلتوورە جیاوازەکان شتێکی
دیکە
نییە
. نموونەی بەرچاوی
ئەم
سیاسەتە، ڕەفتارەکانی
دەوڵەتی
تورکیایە
لە
بەرانبەر
کەلتووری کوردەکانی
ئەم
وەڵاتە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شۆڕشی کەلتووری
راپەڕینی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
چین
لە
ساڵەکانی 1966
تا
1969
بە
ڕێبەرایەتی مائۆتسەدۆن بەدژی بۆروکراسی حیزبی
کە
ڕێبەرەکەی لیۆشائۆچی
بوو
. ئامانجی
ئەم
ڕاپەڕینە، وەرچەرخانی بنەڕەتی
لە
کۆمەڵگەی
چین
و
بەرجەستە
کردنەوەی ڕێبەرایەتی مائۆ
بوو
.
بۆ
ئەم
مەبەستە
مائۆ، لاوانی«
گاردی
سوور
» ی بەدژی کادێرانی حیزبی و
سەربازی
هەڵخڕاند
تاکوو
هەردووکیان بخاتە
ژێر
ڕکێفی خۆیەوە. ئامانجی شۆڕشی کەلتووری
لە
چین
،
نەک
هەر
گۆڕینی ستراکتووری
دەسەڵات
،
بەڵکوو
گۆڕینی
هاندەر
و پاڵنەری کردەوەکانی
خەڵکی
چین
لەمەڕ
عەدالەت
خوازیش
بوو
.
ئەم
ڕاپەڕینە
لە
لایەن
گاردی
سوورەوە بەرەورووی شەڕەنگێزی و پەرەستشی مائۆ بۆوە و
سەرەنجام
بووە
هۆی
هاتنە
مەیدانی تۆڕێک
لە
ئەرتەش و
گاردی
سوور
.
بەڵام
خەونەکانی شۆڕشی کەلتووری
وەک
پڕۆژەی «بازدانی
گەورە
بۆ
پێشەوە
»
بەتاڵ
بۆوە و
گاردی
سووریش کۆنتڕۆل
کرا
و ڕاپەڕینەکە
لە
ساڵی 9-1968
خاو
بۆوە و
هێمنی
کەوتەوە
وەڵات
.
دوایین
قۆناغی شۆڕشی کەلتووری
لە
ساڵی 1971
پاش
ڕوخانی
لین
پیائۆــ
وەزیری
بەرگری
و
جێنشینی
مائۆ ــ
کۆتایی
پێ
هات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆمپن پرۆلتاریا
لۆمپن، وشەیەکی ئەڵمانییە و
بە
کەسانی بەتاڵپا و
پەست
و
خوێڕی
و
شڕەخۆر
دەگوترێ. زاراوەی لۆمپن پرۆلتاریا
لە
نەریتی سیاسیدا
بە
توێژێک
لە
خەڵکی
چارەڕەش
دەگوترێ
کە
بە
هۆی
بێ
بەشبوونی
یاسایی
و
کۆمەڵایەتی
و
بێ
ئاگایی
لە
کاروباری
سیاسی
و مرۆیی، ویژدانی شۆڕشگێڕانەی
خۆیان
لەدەست داوە.
ئەم
توێژە
بە
تایبەت
لە
کۆمەڵگە
کۆلۆنیالیستیەکاندا سەرهەڵدەدەن و دەبنە
هۆی
تووڕەیی
و
بێزاری
خەڵک
و
بەرە
ــ
بەرە
بە
هۆی
ڕەوشی
نالەباری
ئابووری
، زیاتر
لە
ناو
تاوان
و گەندەڵیدا
نوقم
دەبن. دەتوانین لۆمپن
بە
گرووپێکی
شڕەخۆر
و
بەرەڵڵا
و
تاوانکار
لە
قەڵەم
بدەین
کە
دەبنە کرێگرتەی وەڵاتانی
سەرمایەداری
و
چینی
دەسەڵاتدار
کە
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
دواکەوتووانە و دژەنەتەوەیی
خۆیان
سوودیان
لێ
وەردەگرن و
بەم
جۆرە پلەوپایە و پێگەی
خۆیان
بەهێزتر دەکەن.
لۆمپنەکان،
لە
کۆدەتا
و پیلانەکاندا
لە
ڕێی جاشییەتی هەوڵی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ڕەوای
جەماوەر
دەدەن.
ئەمانە
هەرچەنەدە ژیانێکی
ناخۆش
و
دژوار
بەسەر دەبەن
بەڵام
هەموو
کارێک
ئەنجام
دەدەن و
لە
ئەنجامدانی
هیچ
کردارێکی نامرۆیی
سڵ
ناکەن. ناتوانین لۆمپنەکان
لە
چوارچێوەی چینێکی تایبەتدا
ڕیزبەندی
بکەین
چون
هیچ
کار
و کەسایەتییەکیان
نییە
و
جگە
لە
ئاژاوەگێڕی
و
تێکدان
کارێکی
دیکە
ئەنجام
نادەن و
بە
گشتی
دەچنە ڕیزی کەسانی
مشەخۆر
و سەرباری
کۆمەڵگە
و دوژمنانی گەلەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی کولتووری
ڕێبازێکی ڕەخنەگرانەیە
کە
لە
کۆتایی
حەفتاکان و هەشتاکان
لە
بریتانیا
هاتە
ئاراوە
بەڵام
دەرخستنی لایەنەکانی، لەگوێن چەمکێکی تیۆریی کارێکی دژوارە.
ئەم
زاراوە
لە
بەستێنی مەتریالیزمدا شرۆڤە دەکرێت
چونکە
پێی
وایە
دامودەزگە و
دەسکرد
و
کردەوە
کولتوورییەکان،
لە
چەند
ڕەهەندێکەوە
لە
لایەن
پرۆسە مادییەکان
دیاری
دەکرێن و کولتوور
بە
کردارێکی
مادی
لەقەڵەم دەدات.
مەتریالیزمی کولتووری،
یەکە
مجار
لە
لایەن
ڕایمۆند ویلیامز (1988 ـــ 1921)
ڕۆشنبیر
و
ڕەخنەگری
کولتووریی بەریتانی،
وەک
میتۆدێکی
تایبەتی
خۆی
و زاراوەیەکی ڕەخنەگرانە
ئاڕاستە
کرا
. مەتریالیزمی کولتووری
باوەڕی
وایە
کە
هەر
تیۆرییەکی کولتووری (
نەک
بە
تەنیا
تیۆری کولتووری مارکسی)،
کە
قایل
بە
جیاوازی
نێوان
«
هونەر
» و «
کۆمەڵگە
»
یان
«
ئەدەب
» و «پێشینەی
کۆمەڵایەتی
» بێت،
باوەڕی
بە
تەوەربوونی کولتوور
نییە
لە
کۆمەڵگەدا (
واتە
شێوازی
بەرهەمهێنان
،
شکڵ
و دامودەزگە و
چۆنیەتی
بەکارهێنانی).
لەم
ڕوانگەوە
نابێ
هیچکات،
بۆ
فۆڕمە کولتوورییەکان
وەک
دەقێکی
ناوازە
بڕوانین
بەڵکوو
دەبێ
لە
قەبارەی
پێوەندی
و پرۆسە
مێژوویی
و مادییەکاندا سەیریان بکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە
زمانی لاتینی
لە
وشەی proles
بە
مانای
منداڵ
وەرگیراوە.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
سەدەی شەشەمی پ.ز،
لە
ئیمپراتۆرییەتی
ڕووم
بەکار
هێنرا.
لەو
سەردەمەدا پڕۆلتاریا
بە
کەسانێک دەگوترێ
کە
ماف
و
مووچە
و مڵکیان نەبووە
بەڵکوو
تەنیا
ئەرکیان
ئەوە
بوو
کە
منداڵەکانیان بنێرنە
خزمەت
دەوڵەت
. بەپێی
یاسا
دەبوایە
خاوەن
مڵک
و چینەکانی
دیکە
،
یان
بە
سەرانە
و
باج
یان
بە
چوون
بۆ
سەربازی
خزمەتیان
بە
دەوڵەت
بکردایە، ئەوانەش
کە
شتێکیان
نەبوو
دەبوایە منداڵەکانی
خۆیان
بناردبا
خزمەت
دەوڵەت
.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی 2ی زایینی
دا
بزر
بوو
.
لە
ساڵی 1838
لە
لایەن
سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی
دیکە
زیندوو
کراوە
و
دەرحەق
بەو
کەسانە
بەکار
هێنرا
کە
«
هیچ
بەشێکیان
بە
دارایی
و
سامانی
کۆمەڵگەوە
نییە
و
بۆ
ژیانی
سادە
و
ساکار
و داهاتووشیان دواڕۆژێکی
ڕوون
بەدی
نەدەکرا» .
ئەم
زاراوە
زیاتر
لەگەڵ
ناوی
مارکسدا گونجاوە. مارکس
لە
کتێبی
ڕەخنە
لە
فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا
بە
«چینێکی دەستوپێسپی»
پێناسە
دەکا
و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848)
بەم
دەستەواژە
پڕ
تەنتەنەوە
دەست
پێدەکات:
«مێژووی
هەموو
کۆمەڵگە
ئینسانییەکان
لە
ئێستە
و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان
بووە
و
سەردەمی
بورژوازی
، کێشمەکێشی چینەکانی
خاو
کردۆتەوە و کۆمەڵگەی
بە
دوو
چینی
گەورەی دژبەیەک (
دوژمن
)
واتە
بورژوازی
و پڕۆلتاریا
دابەش
کردووە» .
دیسانەوە
لە
هەمان
شوێندا دەڵێ: «
مەبەست
لە
پڕۆلتاریا،
ئەو
چینە
کرێکارە نوێباوەیە
کە
خاوەنی
هیچ
ئامێرێکی بەرهەمهێن
نییە
و
وزە
و هێزی
خۆی
بۆ
دابینکردنی
ژیانی
خۆی
دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا،
لە
ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی
بیستەم
و
هەروەها
لەنێوان
هەندێ
لە
هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی
لایەنگری
«کەلتووری پڕۆلتاریایی»
لە
ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی
سەرنج
ڕاکێشی لێدەرهات و
لە
بابەت
گرنگایەتی و
دەوری
سەرەکی
لە
شۆڕشدا
جەختی
لەسەر
کراوە
.
دەوری
مێژوویی
پڕۆلتاریا،
لە
گوتاری مارکسیزم*
ئەوەیە
کە
بەپێی
ڕەوتی
بەپڕۆلتاریایی
بوونی
چینی
مامناوەندی
و جووتیاران ــ
بە
لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ
ئەم
چینە
دەبێتە زۆرینەی
کۆمەڵگە
و
ئینجا
دەبێ
شۆڕشی سۆشیالیستی
بە
ئەنجام
بگات.
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا:
ڕابردن
و
هەنگاونان
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
بێ
چین
و
توێژ
،
قۆناخ
بە
قۆناخ
بە
ئەنجام
ناگات.
یەکەم
قۆناخ
، شۆڕشی کرێکارییە،
ئینجا
بەدیهاتنی پرۆلتاریا
وەک
چینی
دەسەڵاتدار
یان
چینی
حاکم
.
پاش
سەرهەڵدانی
دیکتاتۆری
شۆڕشگێڕی
پرۆلتاریا،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
پەیدا
ئەبێ
تاکوو
دەوڵەت
لەناو
بچێ و
لەبری
حکوومەتکردن
بە
سەر
ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان
بێتە
کایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی نێودەوڵەتی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە،
لە
باری
یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن.
ئەم
پەیماننامە
داخوازییەکانی
هەموو
مرۆڤێکی
لەمەڕ
مافە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کولتوورییەکان
لەبەرچاو
گرتووە و دەوڵەتەکانی
بە
مسۆگەرکردنی
ئەم
مافانە ڕاسپاردووە.
ئەم
پەیمانە
31
مادە
لەخۆ دەگرێ
کە
بۆ
نموونە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
مافی خودموختاری،
کار
و
پشوودان
، مافی
مانگرتن
و دامەزراندنی ڕێکخراوە، ڕزگاربوون
لە
هەژاری
و برسییەتی و
نەخۆشی
،
پەروەردە
و باشترکردنی
باری
ژیان
و
گوزەران
.
هەنگاوە سەرەتاییەکان
بۆ
داڕشتنی
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
ئەنجام
گەیشت و
لە
ساڵی 1954
بە
کۆمەڵی
گشتی
ئەم
ڕێکخراوە ڕاگەیاندرا.
بەڵام
تاساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتییەوە
پەسند
نەکرا و
لە
ساڵی 1976
پاش
پەسند
کردنی 35
وەڵات
یەکلاکرایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی پەروەردەیی، زانستی و کەلتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)
دامەزرێنی ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی،
زانستی
و کەلتووری
لە
کۆنفرانسی وەزیرانی پەروەردەی هاوپەیمانان
لە
شەڕی جیهانی
دووهەم
لە
لایەن
دەوڵەتی
بەریتانیا
پێشنیاز
کرا
.
ئەم
ڕێکخراوە
کە
یەکێکە لەناوەندە پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ساڵی 1945 بەمەبەستی
هەنگاونان
لە
پێناو
ئاشتی
و ئاسایشی
جیهان
لەڕێگەی
هاریکاری
نێونەتەوەیی
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور دامەزراوە،
بە
چەشنێک
کە
لە
هەموو
شوێنێک ستایشی
عەداڵەت
و سەروەریی
قانوون
و مافی
مرۆڤ
و ئازادییە سەرەکییەکان مسۆگەر بکات.
ناوەندی
یۆنسکۆ
لە
پاریسە.
چالاکییەکانی یونسکۆ
لە
8 تەوەری
سەرەکی
پێکهاتووە:
1)
پەروەردە
، (مەحفکردنەوەی
نەخوێندەواری
، بردنەسەرەوەی ئاستی
پەروەردە
،
ڕێزگرتن
لە
مافی
مرۆڤ
لەڕێی
پەروەردە
و دابینکردنی
زانیاری
بۆ
گەشەپێدان بەشێوازەکانی
پەروەردە
) .
2))
زانستی
سرووشتی، (هاوکاریکردنی زانایان و
هاندان
بۆ
ئاسانکاری
لەمەڕ
فێربوونی
زانست
) .
3) زانستە کۆمەڵایەتییەکان، (
هاندان
بۆ
ناساندنی
کۆسپ
و
تەگەرە
دەروونی
و کۆمەڵایەتییەکانی
بەردەم
پەرەسەندن
،
بۆ
وێنە
جیاوازی
ئایینی
و نەژادپەرستی) .
4) چالاکییە فەرهەنگییەکان، (پەرەپێدان
بە
دانوستانی کەلتووری لەنێوان ئەندامانی ڕێکخراوە و ڕووخستنی ئاسەوارە
هونەری
و
ئەدەبی
و فەلسەفییەکان) .
5) سازدانی
پێوەندی
نێوان
کەسایەتییەکان، (کۆکردنەوەی
زانیاری
لە
بواری دەرفەتی ئیشوکار و
خوێندن
لە
دەرەوە
و سەفەری دۆستانە) .
6)
پێوەندی
گشتی
، (ئاگەدارکردنەوەی هەمووان
لە
چالاکییەکانی یونسکۆ و ڕووداوە گرنگەکانی بواری
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور و
یارمەتیدان
بە
جەماوەر
بۆ
فێربوونی
زانست
) .
7) تازەگەریی، (دابینکردنی
پارە
و
کەلوپەل
بۆ
کتێبخانە
و فێرگەکان و ناوەندە زانستییەکانی
ئەو
وەڵاتانەی
لە
شەڕدا
وێران
بوون
یان
دواکەوتوون) .
8)
یارمەتی
تەکنۆلۆجی، (دابینکردنی کەسانی
پسپۆڕ
لە
بوارە
گرنگەکانی
پەروەردە
، ڕاهێنانی مامۆستایان، پەروەردەی تەکنۆلۆجیکی و
لێکۆڵینەوە
و هاوڕایی
زانستی
لەگەڵ
ئەندامانی یونسکۆ
بو
نەهێشتنەوەی نەخوێندەواریی و دروستکردنی
خوێندنگە
و …)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کەلتووری سیاسی
1ـــ بریتییە
لە
کۆمەڵێ
بڕوا
و
هەست
و ئایدیال و
نەریت
و
بۆچوون
و بایەخی کەلتووری
کۆمەڵگە
یان
سیستەمێکی
سیاسی
. 2ـــ ئاستی
زانستی
و ڕامانەی
تاک
و
چین
و توێژە جۆراوجۆرەکان
لە
دەسەڵات
و
سیاسەت
. 3ـــ ئەرکی لایەنە تایبەتییەکانی کەلتووری
گشتی
کۆمەڵگە
کە
لەگەڵ
چۆنییەتی هەڵسوکەوت
لەگەڵ
سیاسەت
،
هێز
،
دەسەڵات
،
ئازادی
،
عەدالەت
،
دەوڵەت
، حکوومەت و سیستەمی سیاسیدا
پێوەندی
هەیە
. ئەمەش دەرەنجامی ئەزموونی
مێژوویی
نەتەوەیە
لە
کاتی
ڕواروویی
لەگەڵ
دیاردە
و ڕووداوە سیاسییەکانی
ئەو
نەتەوەدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سالت
ئەم
زاراوە
کورتکراوەی دەستەواژەی Strategic Arms Limitation Talks) ــ
گفتوگۆ
لەمەڕ
بەربەستکردنی
چەکە
ستراتیژیکەکان) ـە
کە
لە
ساڵی 1969
لە
نێوان
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت
دەستی
پێکرد و
لە
26 /5/ 1972
بوو
بە
هوی ئیمزاکردنی
یەکەمین
پەیمانی بەربەستکردنی
چەکە
ستراتیجیکەکان.
خولی
یەکەمی
ئەم
گفتوگۆیانە و
ئەو
پەیمانەش
کە
لە
دواییدا
مۆر
کرا
،
بە
سالتی 1
ناوی
دەرکردووە و
خولی
دووهەم
کە
لە
ساڵی 1979 پەیمانێکی تازەی لێکەوتەوە،
بە
سالتی 2
ناونووس
کراوە
.
بەڵام
لە
دوای هێرشی سۆڤیەت
بۆ
سەر
ئەفغانستان
لە
مانگی
دیسەمبەری 1979، پەیمانەکە
لە
(1980)
لە
کۆنگرێس
پەسند
نەکرا و پێشبڕکێی
خۆ
پڕ
چەک
کردن
لە
نێوان
ئەمریکا
و سۆڤیەت بەردەوام بۆوە.
لە
ساڵی 1982
دوو
وەڵاتی
ناوبراو
زنجیرە
گفتۆگۆیەکی تازەیان
بە
ناوی
ستارت (START)
هەر
لەو
بابەتەوە دەستپێکردەوە. پەیمانی 1972
بە
یەکەمین
هەنگاوی
گرینگ
بەرەو
کەمکردنەوەی
چەکە
ناوەکییەکان
لە
جیهان
لە
ئەژمار
دێت
.