تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 17
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
ئەم
فیدراسیۆنە یەکێک
لە
گەورەترین ڕێکخراوەکانی
کرێکاری
جیهانە
کە
لە
ساڵی 1945
لە
لایەن
یەکێتییە کرێکارییەکانی 54
وەڵاتی
جیهان
بۆ
وێنە
ئەمریکا
و بریتانیا و
یەکێتی
سۆڤیەت
لە
پاریس دامەزراوە.
بەڵام
هەندێ
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
بەو
بیانووەی
کە
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی سۆڤیەتدا
ئازادی
ڕاستەقینە
لەبەرچاو
ناگیردرێ،
لەم
فیدراسیۆنەدا بەشدارییان نەکرد.
بەهۆی دروستبوونی
ناکۆکی
ئایدیۆلۆجیایی
لە
نێوان
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و بلۆکی
ڕۆژاوا
لە
ژانوییەی 1949، یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
و بریتانیا و
چەند
وەڵاتێکی
دیکە
بە
تەواوەتی
لەم
فیدراسیۆنە وازیان
هێنا
و
هەر
لەو
ساڵەدا «کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی
کرێکاری
ئازاد
»
یان
پێکهێنا
کە
زۆربەی یەکێتییە کرێکارییەکانی وەڵاتانی ناکۆمۆنیست تێیدا
بوون
بە
ئەندام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیزیۆکراسی
زاراوەکە
بە
واتای
لایەنگری
کردن
لە
دەسەڵاتی سروشتییە.
بەڵام
وەک
قوتابخانەیەک دەگەڕێتەوە
بۆ
سەدەی
هەژدە
کە
لە
لایەن
هەندێ
زانا
و نووسەری فەرەنسی
بنیاد
نراوە
. لایەنگرانی
ئەم
قوتابخانە
لەگەڵ
دەستێوەردانی حکوومەت
لە
کاروباری
ئابووری
و سروشتیدا
دژایەتی
دەکەن و
ئەم
کارە
بە
زیانبەخش دەزانن.
هەروا
لەو
باوەڕەدان
کە
هەندێ
ڕێسای
شایستە
لە
ناو
سروشتی
ئابووریدا
هەیە
کە
دەوڵەت
و دەسەڵاتی یاسادانان
نابێ
پێشێلی بکەن و
پێش
بە
پەرەسەندنی بگرن
چونکە
دەوڵەمەندی و
سامان
، زادەی
سروشت
و
بنەما
کشتوکاڵییەکانە و سەپاندنی
هەر
جۆرە یاسایەک
لەم
بارەوە
نابەجێ
و زیانبەخشە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیۆدالیزم/دەرەبەگایەتی
ئەم
زاراوەیە
لە
ڕاستیدا قۆناغێکی دیاریکراوی مێژووی وەڵاتانی ئەورووپییە (سەدەی 9
تا
13 زایینی). فیۆدالیزم، سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە
کە
تیێدا دەسەڵاتی
سیاسی
لە
نێوان
موڵکدارە گەورەکان
دابەش
بووە
و بنەماکانی
ئەم
سیستەمە
لەسەر
ئابووری
گوندیی و
پێوەندی
ئاغا
و
ڕەعیەت
دامەزراوە.
ئەرباب
یا
فیۆدال
بە
تەواوەتی بەسەر موڵک و
زەویوزار
و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی ڕەعیەتەکاندا
زاڵ
بوو
.
ئەم
زەویوزارانەش بەزۆری
لە
لایەن
پادشای
ئەو
سەردەمەوە
بە
فیۆدالەکان دەدرا ئەمانیش
لە
بەرانبەر
سوود
وەرگرتن
لەم
زەوییانە ناچاربوون
لە
کاتی
پێویست
بۆ
پاراستنی
وەڵات
و کاروباری
سەربازی
لەناو
ڕەعیەتەکانی خۆیاندا کۆمەڵێک
جەنگاوەر
بۆ
پادشا
دابین
بکەن. فیۆداڵەکان
لە
چوارچێوەی
کاری
خۆیاندا دەسەڵاتێکی بەرفرەوانیان
بووە
و
لە
کاروباری
ئابووری
و ڕامیاریدا
سەربەخۆیی
تەواویان هەبووە.
جگە
لەوەش لایەنگرییان
لە
ڕەعیەتەکانی
خۆیان
دەکرد.
سەرهەڵدانی فیۆدالیزم
لە
ئەورووپا دەگەڕێتەوە
بو
پاش
هەڵوەشانەوەی
ئیمپراتۆری
شارلمانی
لە
811
تا
742.
پاشان
هێزە ناوچەییەکان
بە
دەسەڵات
گەیشتن
،
خەڵکی
شار
و دێهاتەکان
کە
لە
بەرانبەر
هێرشی
بێگانە
دۆژ
دامابوون،
تەنیا
ڕێگەچارەیان
ئەوە
بوو
کە
پەنا
ببەنە
بەردەم
زۆرداران و فەرمانڕەوای ناوچەیی و
خۆماڵی
.
بەم
پێیە ئەربابی
ئەو
ناوچانە، بوونە
تەنیا
پارێزەری
ئەوان
و ئەمەش
بووە
هۆی
پاوەجێبوونی سیستەمی فیۆدالی
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
بۆ
ماوەی
پتر
لە
3
سەدە
.
زۆربەی توێژەران پێیانوایە
کە
ئەم
سیستەمە
تەنیا
تایبەتە
بەو
قۆناغە
مێژووییەی ئەورووپا و
نابێ
بۆ
لێکدانەوەی کۆمەڵگەکانی
دیکە
کەڵکی
لێ
وەربگیردرێت.
بەڵام
هەندێکیش
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
بەهۆی وێکچوویی و هاوشێوەیی
هەندێ
لە
هۆکارەکان (
بۆ
وێنە
پەرشوبڵاوبوونی
دەسەڵات
و هاتنەکایەی
دەرەبەگ
و ئەربابی ناوچەیی)،
دەکرێ
زاراوەی فیۆدالیزم
بۆ
ئەم
وەڵاتانەش
بەکار
ببرێ.
مێژووی فیۆدالیزم
نیشانی
داوە هەرکاتێک
لە
کۆمەڵگەیەکدا
ئەم
مەرجانەی
خوارەوە
ئامادە
بن
، فیۆدالیزم
بە
ئاسانی
لەو
وەڵاتەدا
گەشە
دەکات:
1ـــ
شێوازی
سەرەکی
بەرهەمهێنان
، کشتوکاڵی بێت.
2ـــ
کۆمەڵگە
لە
نێوان
هۆز
و عەشیرەی
جۆراوجۆر
دابەش
بووبێت،
بە
چەشنێک
کە
پێوەندی
ئابووری
و کەلتووری و
مێژوویی
نێوانیان
سست
بێت.
3ـــ
پێوەندی
نێوان
هەرێمە جۆراوجۆرەکانی
وەڵات
بە
هۆی
جوگرافی
یا
…
سەخت
و
دژوار
بێت.
4ـــ
یەکیەتی
ئابووری
وەڵات
تووشی
ترازان
بێت
یا
بە
هۆی
نەبوونی
یەکیەتی
ئابووری
،
یەکیەتی
سیاسی
وەڵات
لێک
بترازێت.
5ـــ حکوومەتی
ناوەندی
نەتوانێ هاووەڵاتیانی
خۆی
لە
بەرانبەر
هێرشی دوژمنانی ناوخۆیی و
دەرەکی
بپارێزێت.
ئابوور
و کەلتوور و
سیاسەت
و مێژووی نێوانیان
سست
بێت و
لێک
بترازێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
زاراوەی پارادایم
یا
سەرمەشقی فیکری
لە
لایەن
«تۆماس کۆڤەن» (1962)
بۆ
فەلسەفەی
زانست
ئاڕاستە
کراوە
مەبەست
لەم
زاراوە
پێمل
بوونی
گشتیی ستافێکی زانستییە
بە
ڕێبازێکی
تایبەتی
زانستەوە. کۆڤەن،
بە
نووسینی کتێبی پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان (1970) دەورێکی باڵای
لە
پەرەسەندنی
زانست
بە
خۆوە
بینی
. بەڕای کۆڤەن،
بۆ
ئەوەی
بزانین چ شتێک زانستییە،
دوو
نەریتی فیکری
لە
ئارادایە:
یەکەم
، نەریتی ئەرەستۆیی
بە
ڕێبازی ئایینزانی و
دووهەم
، نەریتی گالیلۆیی
بە
ڕێبازی میکانیکی.
چەمکی پارادایم، بەرهەمهێنی
ئەو
پێودانگانەیە
کە
مرۆڤ
بەپێی
ئەوان
ئاریشە
و
گرفتە
فکرییەکانی
خۆی
هەڵدەبژێرێ و دواتر پێناسەیان دەکات.
کەواتە
پارادایم،
میتۆد
و
شێوازی
پرۆژەی
زانستی
دیاری
دەکات.
لە
پارادایمی زانستیدا کاتێک
شۆڕش
بەرپا
ئەبێت
کە
چەن
زانا
و توێژەری
زانستی
لە
بڕگەیەکی زەمەنی تایبەتدا
تووشی
چەن
بابەتێکی
نائاسایی
و
ناوازە
دەبنەوە و تێدەگەن
کە
ئەم
بابەتانە
بە
پێوانەی پاردایمی
پێشوو
ناخوێندرێنەوە.
بە
کورتی
، پارادایم
بە
واتای کۆمەڵێ گریمانەیە
کە
لە
بوارێکی
تایبەت
دەبێتە
هۆی
دروست
بوونی
تیۆرییەک.
بە
واتایەکی
دیکە
، تیۆرییەکی گشتییە
کە
ئینسان
لە
بابەت
بەستێنێکی
گەردوون
ئاڕاستەی
دەکا
و بەپێی
ئەو
تیۆرییە
دەست
دەکا
بە
مووقەڵاشتن و
وردەکاری
و توێژینەوە
لەو
بەستێنەدا.
لە
سیاسەتدا
مرۆڤ
بەپێی جیهانبینی*یان سەرمەشقی فیکری و پارادایمی
زاڵ
بەسەر ئەندێشەیدا
ئەو
بابەتەی
کە
دەیخوازێت، هەڵیدەبژێرێ و ئەیخاتە مەیدانی ئەزموونەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ببابۆفیزم
بزاڤێکی
شۆڕشگێڕی
فەرەنسی
لە
سەدەی
هەژدە
بەمەبەستی دامەزرێنی «
کۆماری
یەکسانی
».
ئەم
جووڵانەوە
ناوەکەی
لە
ڕێبەری
خۆی
بە
ناوی
«فرانسوا نۆئێل بابۆف» (1765-97) وەرگرتووە. «بابۆف» و هاوڕێیانی
لە
1796«نەخشەی
یەکسانی
»
یان
بۆ
ڕووخانی حکوومەت، داڕشت
کە
ئەمە
چڵەپۆپەی بزاڤەکە
بوو
،
بەڵام
پیلانەکە
سڕی
ئاشکرا
بوو
،
لە
1797
سەری
«بابۆف»
یان
بە
گیوتێن
لێک
جودا
کردەوە
. لایەنگرانی «بابۆف»، بوونە میراتگری ئایدیۆلۆجیای مەتریاڵیزمی سەدەی هەژدەی فەرەنسە و
ئەندێشە
شۆڕشگێڕییەکانی
ئەو
سەردەمە
و
نوێنەری
توندڕەوترین ڕێبازەکانی شۆڕشی فەرەنسە.
«بابۆفیزم»
یەکەمین
تەقەلا
بۆ
کردنی
سۆشیالیزم
بە
تیۆری جووڵانەوەی
شۆڕشگێڕی
بوو
. بابۆفییەکان
بۆ
«
کۆماری
یەکسانی
»
خۆیان
، سیستەمێکی تێروتۆخی
یاسا
و ڕێسێ
یان
بۆ
باشترکردنی وەزعی هەژاران و
زاڵبوون
بە
سەر
ململانێی هێزەکانی
دژە
شۆڕش
،
پێشبینی
کردبوو. ئەندێشەی پیادەکردنی«
دیکتاتۆری
ڕەنجدەران» (بڕوانە
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا) دوای سەرکەوتنی
شۆڕش
،
هەر
لە
لایەن
ئەم
گرووپەوە
ئاڕاستە
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جوگرافیای سیاسی (جێئۆپۆلیتیک)
پلاندانان
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک
بە
لەبەرچاوگرتنی هۆکارە جوگرافییەکان. بابەتی جوگرافیای
سیاسی
، خوێندنەوەی
بنەما
جوگرافییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتە
واتە
لێکدانەوەی
دەوری
کەشوهەوا،
سەرچاوە
سرووشتییەکان، شۆێنکاتی جوگرافیایی،
حەشیمەت
و تایبەتمەندیە کەلتووریەکان
بە
سەر
سیستەمی
سیاسی
وەڵاتێک. ئەرەستۆ دەڵێ:
بە
بێ
ڕەچاوکردنی جوگرافیا، ئەقڵی
سیاسی
بڕ
ناکات. «
جان
بۆدن»،
یەکەم
بیرمەندی
هاوچەرخ
بوو
کە
پێوەندی
نێوان
زانستی
سیاسەت
و جوگرافیای
بەرجەستە
کرد
. «مۆنتسکیڤ» و «ڕۆسۆ»، هەرکامیان
بە
نۆبەی
خۆیان
لەسەر
پێوەندیی هۆکارە جوگرافییەکان و کەشوهەوا
بە
سەر
شێوازی
حکوومەتکردن و کاریگەری
ئەم
هۆکارانە
بە
سەر
سیاسەت
و
ئازادی
خەڵک
، توێژینەوەیان کردووە.
یەکێک
لە
پێشەنگەکانی جوگرافیای
سیاسی
، «هاڵفۆرد مەکیندر» ( 1947-1861) نووسەری بەریتانی
بووە
کە
پێی وابوو چارەنووسی مێژووی
جیهان
، ئاکامی
شەڕ
و ململانێی هێزی
وشکایی
بووە
لە
بەرانبەر
هێزی دەریاییدا.
بابەتی نوێی جوگرافیای
سیاسی
، لێکدانەوەی
مەسەلە
جیهانییەکانە
لە
ڕوانگەی جوگرافیاییەوە. سەرهەڵدانی ناوەندە جیهانییەکانی دەسەڵاتی
نوێ
، گرنگایەتی
سەرچاوە
سرووشتییەکان لەباری دەسەڵاتی
سیاسی
و پێوەندیی
باکوور
و
باشوور
لە
جوملەی سەرباسەکانی جوگرافیای
سیاسی
مودێرنەیە. لێکدانەوەی سنوورە سیاسییەکان و
ناوچە
سەرسنوورییەکان، هێزی
دەریایی
و
وشکایی
و ناوەندە سیاسییە بەهێزەکانی
دەسەڵات
لە
باری
جوگرافییەوە بابەتی توێژینەوەی جوگرافیای سیاسییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەلەفییەت
سەلەفییەت
، ڕێچکەیەکی
ئایینی
ئیسلامییە
کە
بڕوای
بە
گەڕانەوە
هەیە
بۆ
ئیسلامی
ڕاستەقینە
،
واتە
ئیسلامی
سەردەمی
پێغەمبەر
. بیرۆکەی
ئەم
ڕێچکەیە
لە
لایەن
کەسانێکی
وەک
سید
قوتب
( 1966ــ 1906 ) و
حسن
البنا (1949ــ1906)
لە
وەڵاتی
میسر
داڕێژرا.
سەلەفییەت
لە
هەمان
سەرەتاوە
بە
هۆی
دۆگما
فیکرییە کوشندەکانییەوە
تووشی
نسکۆ
دەبێ
و ئەمەش دەبێتە
هۆی
دووبەرەکی
لە
ڕێبازەکە و
بۆیە
دوو
گرووپی
جیاوازی
لێ
دەکەوێتەوە:
یەکەم
،
گرووپی
سەلەفی تەبلیغی
بە
ڕێبەرایەتی ناسرالدین ئاڵبانی (1999ــ1914)
ناسراو
بە
شێخ
محەمەد ناسر ئاڵبانی
کە
یەکێک
لە
شارحە ئایینییەکانە و خاوەنی
دەیان
کتێب
و نووسراوەی ئیسلامییە. گرووپەکەی
دیکە
،
واتە
سەلەفی جیهادی
لە
سەر
ئەم
بڕوایە
لەنگەر
ئەگرێت
کە
ئەگەر
بێتوو
بڕوامان هەبێ
بە
ئیسلامی
سەردەمی
پێغمەبەر،
دەبێ
هەموو
ئەرک
و
فەرمانە
ئیسلامییەکان
بە
تەواوەتی
جێبەجێ
بکرێن و ئەرکی جیهادیش
لە
جوملەی
ئەرکە
سەرەکییەکان (واجبات)
لە
قەڵەم
دەدەن. کێشەی
نێوان
سەلەفی جیهادی و سەلەفی تەبلیغیش
لە
سەر
ئەم
چەمکەیە.
سەلەفی تەبلیغی پێی
وایە
کە
جێبەجێکردنی ئەرکی جیهاد،
پێویستی
بە
کەشوهەوا و هەلومەرجی تایبەتە و کاتێک
ئەم
فەرزە
ئایینییە دەبێتە ئەرکی
سەرشان
کە
دوژمنێکی
بیانی
لە
وەڵاتی
کافرانەوە
هێرش
بکاتە
وەڵاتی
موسوڵمانان
ئینجا
موسوڵمانان بۆیان
هەیە
لە
خۆیان
بەرگری
بکەن و لەگەڵیان بکەونە شەڕەوە.
بەڵام
سەلەفی جیهادی، پێی
وایە
کە
موسوڵمانان
نابێ
چاوەڕوانی
هێرشی کافرەکان بمێننەوە
بەڵکوو
دەبێ
هەمیشە
هێرش
بکەنە سەریان
بەشکم
بە
زەبری
شمشێر
داوەتی ئیسلامیان بکەن و بیانخەنە
سەر
ڕێگەی
ڕاست
.
لە
دیدی
ئەمانەوە ڕادەی ئیمانداری
ڕاستەقینە
لە
ئەنگوستەکانی دەستوپێ تێناپەڕێت و
بەم
بۆنەوە
هەموو
جیهان
تەنانەت
وەڵاتانی ئیسلامیش
بە
شیاوی
کوشتن
دەزانن. سەلەفی جیهادی
بۆ
پێوەندی
نێودەوڵەتی
بڕوای
بە
دیپلۆماسی
و وزەی
قەڵەم
نییە
بەڵکوو
تەنیا
بیر
لە
تەقاندنەوە
و تیرۆر و
کوشتن
و
بڕین
دەکات. حکوومەتی
ڕاستەقینە
لە
جیهاندا
لای
ئەمانە
،
تەنیا
حکوومەتی تاڵیبانە
کە
لە
ساڵی 2001
لە
لایەن
هێزەکانی فرەنەتەوە
لە
ئەفغانستان
ڕووخێندرا. سەلەفی جیهادی
لە
ناو
کوردستانیش خاوەنی پێگەیەکی
بەهێز
بوو
لە
ناوچەی
هەورامان
و
هەڵەبجە
توانی
لەو
کەش
و
هەوا
ئازادەدا سوودی
خۆی
وەربگرێ و ببێتە مڵوزمێک
بۆ
حکوومەتی
هەرێم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافیا
مافیا
ناوی
ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی
نهێنی
نێودەوڵەتییە
کە
لە
سەرەتای سەدەی بیستەمەوە هەستاوە
بە
دژایەتیکردنی دەسەڵاتی
یاسایی
وەڵاتان.
مافیا
لە
زۆربەی وەڵاتانی
جیهان
بە
تایبەت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
هەڵدەستێ
بە
کرداری تیرۆریستی و قاچاخی
مادە
سڕکەرەکان و
باج
وەرگرتن
و ڕفاندنی
مرۆڤ
و …
بۆ
ماوەیەکی
زۆر
سەرچاوەی
ئەم
ڕێکخراوەیان دەگەڕاندەوە
بۆ
ئیتالیا،
بەڵام
ئیمڕۆکە
گرووپی
مافیایی و
نیمچە
مافیایی، زۆربەی وەڵاتانی جیهانی تەنیوەتەوە.
بۆ
وێنە
کاربەدەستێکی پۆلیسی
ئەمریکا
گوتوویە
کە
مافیای
ڕووسیا
لە
مافیای ئیتالیا پێشکەوتووترە. گرووپە مافیاییەکان زۆرجار
لە
سێ
بەشی سەرمایەدانان، قاچاخی مادەسڕکەرەکان و سێکس
چالاکی
دەنوێنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفیدراسیۆن
یەکگرتنی
چەند
دەوڵەت
بۆ
هاریکاری
و
یارمەتیدان
بە
یەکتر
بە
کۆنفیدراسیۆن
پێناسە
کراوە
.
کۆنفیدراسیۆن
، خاوەنی دەسەڵاتێکی
ناوەندی
نییە
تاکوو
بە
سەر
شارۆمەندانی
هەموو
دەوڵەتانی یەکگرتوودا
سەروەری
بکات. دەوڵەتانی ئەندامی
کۆنفیدراسیۆن
لە
سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیدا سەربەخۆن و مافی
جیابوونەوە
لە
کۆنفیدراسیۆن
پارێزراوە. وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
بەر
لەوەی ببێتە فیدراسیۆن (بڕوانە فێدراڵیزم)،
لە
ساڵی 1778
تا
1787
بە
شێوەی
کۆنفیدراسیۆن
ئیدارە
دەکرێ
کە
بریتی
بوو
لە
: هیندوراس، نیکاراگووە و سەن سالوادۆر.
ئەڵمانیا
لە
(1815
تا
1866) و هۆڵەندا
لە
(1580
تا
1795)
دوو
نموونەی سیستەمی
کۆنفیدراسیۆن
لە
ئەژمار
دێن
.
ئەگەرچی
سویسرا،
بە
«کۆنفیدراسیۆنی سویسرا»
خۆی
ناساندووە
بەڵام
لە
ڕاستیدا
بە
شێوازی
فێدراڵی
ئیدارە
دەکرێت. وەڵاتانی ئەندامی
کۆنفیدراسیۆن
،
بۆ
پێوەندییە نێودەوڵەتیەکان
بە
شێوەیەکی
جیاواز
دەمێننەوە،
بەڵام
لە
ناو
خۆیاندا
شەڕ
بە
شتێکی
ناڕەوا
دەزانن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەکلیفی سیاسی+ ئەرکی سیاسی
تەکلیف
(ئەرکی
سەرشان
)
بە
کردەوە
یان
خۆپاڕاستن
لە
بە
ئەنجام
گەیاندنی کردارێک دەگوترێ
کە
بەپێی
یاسا
فەرمان
درابێت
یان
نەهی
لێکرابێت.
بەڵام
تەکلیفی
سیاسی
،
بە
«ئەرکی هاووەڵاتی
بۆ
گوێڕایەڵ
بوون
بە
یاسا
»
ئاماژە
دەکات.
ئەم
ئەرکە
لە
بنەڕەتدا هێمایەکە
بۆ
گوێڕایەڵی و سەرسپوردەگی
بە
«دەسەڵاتێکی
سیاسی
» تایبەتەوە.
باسە سەرەکییەکانی فەلسەفەی
سیاسی
ئەورووپا
بریتی
بوون
لە
: 1ــ
چۆنیەتی
و هەڵومەرجی پەیدابوونی
ئەم
ئەرکە
. 2ــ سنوورەکانی
ئەم
ئەرکە
.
بۆ
وێنە
لەسەر
ئەم
بۆچوونە
کۆنە
کە
پێی وابووە
ئەم
ئەرک
و تەوزیمە
لە
لایەن
خوا
یان
سروشتەوە
بە
ئینسان
ڕاسپێردراوە، گریمانەی
جیاواز
لەسەر
تیۆری پەیمانی
کۆمەڵایەتی
ئاڕاستە
کراوە
. بیرمەندانێکی
وەک
هیووم، ئوستوارت
میل
هێگل و
گرین
، پێیان وابوو
کە
ناکرێ
مرۆڤ
کوتومت
بەرعۆدەی
وەها
ئەرکێک ببێت
بەڵکوو
ئەو
ئەرکانە بەپێی بەهاگەلێک
کە
لە
کۆمەڵگەکان سەرهەڵدەدەن، ئەخوێندرێنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی خاک
تیۆرییەکی
یاسایی
کە
نەتەوایەتی
، گرێدراوی
خاک
و شوێنی لەدایکبوونی
منداڵ
لە
قەڵەمڕەوی حاکمییەتی دەوڵەتێک دەزانێ.
واتە
هەر
کەسێک
پەیڕەوی
وەڵات
و شوێنی لەدایکبوونی
خۆیەتی
.
ئەگەر
بێتوو
کەسێک
لە
فڕۆکە
یان
پاپۆڕ
لەدایک بێت، لێرەدا
چونکە
بەپێی نەریتی نێودەوڵەتی
پاپۆڕ
لە
دەریای
ئازاد
و
فڕۆکە
لە
ئاسماندا
سەر
بەو
وەڵاتەن
کە
ئاڵاکەی هەڵگرتووە
کەواتە
پاپۆڕ
یان
فڕۆکە
لەگوێن
خاکی
ئەو
دەوڵەتە
لە
ئەژمار
دێن
.
بۆ
نموونە
،
ئەگەر
منداڵێک
لە
پاپۆڕێکی ئەمریکی لەدایک ببێت، بەپێی بنەمای مافی
خاک
ئەو
منداڵە
سەربە
دەوڵەتی
ئەمریکا
دەبێت و ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت.
ئەمڕۆ
زۆربەی وەڵاتانی
جیهان
مافی
خاک
لە
یاسا
مەدەنییەکاندا
لەبەر
چاو
دەگرن و
بەو
پێیە هەڵسووکەوت دەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی خودایی
لە
پێش
سەرهەڵدانی بزاڤە کۆماریخواز و دیموکراسییەکان،
بە
زۆری
لە
سەرتاسەری
جیهان
دەسەڵاتی حکوومەتەکان بەپێی بیرۆکەی مافی
خودایی
پاساو دەدرا. بەپێی
ئەم
مافە
،
سوڵتان
و پادشاکان
بە
ئیزنی
خودا
لە
سەر
زەمیندا فەرمانڕەواییان دەکرد.
ئەم
بیرۆکە
تا
ئەو
شوێنە پێی
درێژ
کرد
کە
پادشا
و
سوڵتان
بە
سێبەری
خوا
لە
قەڵەم
بدرێن. نموونەی
ئەم
سێبەر
و گوماشتە ئیلاهییانە، بریتییە
لە
شاکانی هەخامەنشی
لە
ئێران
،
خاقانی
چین
، دێواپوترای هێندستان و ئەورووپای سەدەکانی
ناوەڕاست
تاکوو
پێش
شۆڕشی فەرەنسە.
ئەمانە
هەموویان
خۆیان
بە
سێبەری
خوا
و
نوێنەری
ئەو
لە
سەر
قەڵەمڕەوی حکوومەتەکەیان ناوبردە کردووە.
دوای سەرهەڵدانی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی لیبرالیزم و دیموکراسیەت،
ئەم
جۆرە ڕژێمانە
جێی
خۆیان
دا
بە
ڕژێمی دەستووریی و دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و دەوڵەتیش
لە
بەرانبەر
خەڵک
خۆی
بە
بەرپرس
دەزانێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی دەرە ــ سنووریی
بەو
مافانە دەگوترێ
کە
وەڵاتێک
بە
کەسانێکی
بیانی
تایبەت
کە
لەو
وەڵاتەدا دەژین دەیبەخشێت. بەپێی
ئەم
مافانە
ئەگەر
بێتوو
ئەو
کەسانە تاوانێک
ئەنجام
بدەن،
ئەوا
دادگەکانی
ئەو
وەڵاتە ناتوانن دادگەییان بکەن.
هەڵبەت
ئەم
ڕێسایە
باڵیۆز
و نوێنەرانی
سیاسی
دەوڵەتەکان دەگرێتەوە و کەسانی
ئاسایی
ناگرێتەوە.
ئەم
مافانە پاراستنی
ئەم
جۆرە کەسانە و خێزانەکانیان دەگرێتەوە.
لە
سەدەی
نۆزدەهەم
دەوڵەتە داگیرکەرەکان
لەم
ڕێسایە کەڵکی نابەجێیان وەرگرت و
بە
ناوی
کاپیتۆلاسیۆن
ئەم
مافانەیان
بۆ
هەموو
هاووەڵاتیانی
خۆیان
مسۆگەر
کرد
و بەسەر دەوڵەتانی
لاواز
دەیانسەپاند.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی سیاسی
مافی
سیاسی
بریتییە
لەو
مافانەی
کە
لە
یاسای
گشتی
ناوخۆیی،
تەنیا
بە
هاووەڵاتیانی
خۆجێیی
وەڵاتێک دەدرێ و
بۆ
بەهرەمەند
بوون
لێی
دەبێ
ببیتە شارۆمەندی
ئەو
وەڵاتە.
کەواتە
ئەم
مافە
بۆ
خەڵکانی
بێگانە
و هەندەرانی
لە
ئارادا
نییە
تاکوو
نەتوانن
لە
کاروباری ناوخۆیی وەڵاتێکی
دیکە
دەستێوەردان
بکەن.
هەندێک
پێیان
وایە
کە
بەخشینی
ئەم
مافە
بە
کەسێکی
لاوەکی
،
دژایەتی
هەیە
لەگەڵ
یاسا
نێونەتەوەییەکاندا،
کەواتە
بۆ
ڕێزگرتن
لەم
یاسایەش بێت دەوڵەتان،
ئەم
مافە
نابەخشن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی چارەی خۆنووسین
لە
بنەڕەتدا
بە
مانای مافی
خواستی
شارۆمەندانی وەڵاتێکە
بۆ
هەڵبژاردنی حکوومەت
یان
شێوازی
حکوومەتی
خۆیان
بۆ
ئەوەی
سەربەخۆ
بن
لە
وەڵاتێکی
دیکە
. (
لە
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
ئەمەریکا
1776 و جاڕنامەی مافی
مرۆڤ
،
لە
شۆڕشی فەرەنسە 1793) ئاماژەی پێدراوە. بەپێی یەکێک
لە
بنەماکانی
ناسیۆنالیزم
کە
دەبێ
دەوڵەت
باڵانوێنی
هێز
و دەسەڵاتی
نەتەوە
بێت، مافی چارەی خۆنووسین، مافی دامەزرانی
دەوڵەتی
نەتەوەیە
بۆ
ئەو
گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییانە
کە
لە
دەوڵەتانی فرەنەتەوە و ئیمپراتۆریەکان
جیا
دەبنەوە. مافی چارەی خۆنووسین
لە
هەر
دوو
شەڕە جیهانییەکەدا دەوڕێکی باڵای
هەبوو
لە
پڕۆپاگەندەی بەرەی موتتەفقین. (
بۆ
وێنە
چواردە
مادەکەی ویلسۆن).
پێناسەی نێونەتەوەیی
لە
چەمکی مافی چارەی خۆنووسین،
گرفت
ساز
بووە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
ئەم
مافە
بوو
بە
دەسپێچکێکی
هاندەر
بۆ
هەڵوەشانەوەی
ئەو
ئیمپراتۆرییانەی
کە
شکستیان هێنابوو.
خێرایی
دەرکەوت
کە
ئەم
داواکارییە
بۆ
تێک
شکاندنی زلهێزەکانی
ئەو
سەردەمە
بەجێیە
بەڵام
بۆ
دامەزرانەوەی سیستەمێکی
سیاسی
نوێ
گونجاو
نییە
. لایەنگرانی مافی چارەی خۆنووسین
ئەم
هەقیقەتەیان
لەبەر
چاو
نەگرت،
کە
نەتەوە
بوونەوەرێکی
تۆکمە
نییە
کە
بە
تایبەتمەندی کەمینەوە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی.
ئەم
کەمتەرخەمییە
جگە
لەوەی
کە
بووە
هۆی
نائارامی
سیاسی
لە
وەڵاتانی نوێباوی
هەڵقوڵاو
لە
ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و نەمسا ـــ مەجارستان، بنەمایەکی
یاسایی
نوێی هێنایە کایەوە
کە
20
ساڵ
دواتر،
نازیسم
بە
دژی
وەڵاتە سەرکەوتووەکان
لە
شەڕدا
بە
کاری
هێنا
.
بەم
حاڵەش، مافی چارەی خۆنووسین
وەک
بنەمایەکی یاسای نێونەتەوەیی نەچەسپاوە و ئێستاش
هەر
یەکلا
نەکراوەتەوە.
ئەم
تەمومژە
بە
سەر
چەمکی چارەی خۆنووسیندا، کارێکی وایکردووە
کە
هەر
وەڵاتێکی ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
جۆرێک لێکی بداتەوە و دەرفەتێکی
وا
بڕەخسێنێ
کە
هەر
قەیرانێک
بە
لا
خۆیا داکێشێ.
لە
لایەکی دیکەیشەوە
چونکە
زۆربەی وەڵاتان هەڵقوڵاوی
ڕاپەڕین
و خەباتی
خەڵک
بە
دژی
گرووپێکی
دەسەڵاتدار
بوون
و
بە
شێوازی
دیموکراتی و
هەڵبژاردن
،
بە
ڕێوە دەچن،
ئەم
مافە
ئەکەوێتە پەراوێزەوە و
لەگەڵ
واقیعەکانی دنیای سیاسەتی ئیمڕۆدا ناگونجێ.
داکۆکی
کردن
لە
مافی چارەی خۆنووسین،
لە
جاڕنامەی نەوتەوەیەکگرتووەکان ببوە بنەمایەک
بۆ
دژایەتی
کردن
لەگەڵ
ئیمپریالیزمدا.
بەڵام
گرێی
سەرەکی
ئەم
ڕەوتە،
لە
تیۆر و واقیعدا، ناسینی گرووپێکی نەتەوەیی
یان
یەکەیەک
بوو
کە
ئەم
مافەی ببێت،
چونکە
لەم
زاراوەدا
لە
سەر
«
خۆ
»
جەخت
دەکرێ
و جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانیش
کە
پێ
لە
سەر
خودموختاری دادەگرێ،
ڕوونی
ناکاتەوە
کە
کام
گرووپ
توانایی
و مافی خودموختاری
هەیە
.
جاڕنامەی ساڵی 1960ی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
کۆی 89
دەنگ
،
سەربەخۆیی
شوێنە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.
بەڵام
ئەم
جاڕنامە
لە
جیاتی
ئەوەی
کە
بوار
بدات
بە
«
نەتەوە
»
کە
دەوڵەتێک
بۆ
خۆی
دامەزرانێ، مافی چارەی خۆنووسینی
تەنیا
بە
قوربانییەکانی
ئیستیعماری
وەڵاتە ئەورووپیەکان بەخشی.
ئەگەرچی
پێودانگێکی دیاریکراویش
لە
ئارادا
نەبوو
تاکوو
دەری
بخات
کە
دەبێ
چ نەتەوەیەک
وەک
قوربانی
ئیستیعمار
بناسرێت!
بە
گشتی
گرووپی
نەتەوەیی
گەورە
و
ئەو
ناوچانەی
کە
لەباری جوگرافییەوە
لە
دەوڵەتی
ناوەندی
دوورن،
وەها
مافێکیان
هەیە
. مافی چارەی خۆنووسین،
لە
هەمان
کاتدا
کە
بریتییە
لە
ئازادی
دامەزرانی
دەوڵەت
و دیاریکردنی ڕژێمی
سیاسی
،
بە
مانای ڕزگاربوونیشە
لە
ڕکێف
و گوشاری
دەرەکی
پاش
وەدەسهێنانی
سەربەخۆیی
. مافی چارەی خۆنووسین،
هەندێ
جار
بە
مانای خودموختاری و
ئۆتۆنۆمی
ئەنجومەن
و
کەمایەتی
ئایینی
و
نەژادی
لە
ناو
وەڵاتێک
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ودم/ مافی تایبەتی/ زێدەماف
بە
گشتی
بە
مانای بەهرەمەندی کەسێک
یان
گرووپێکی
تایبەت
لە
ماف
یان
بەهرەیەک
کە
جەماوەر
بەعام
لێی
بێ
بەهرە
بن
یان
دەستیان پێی نەگات.
لە
زاراوەی سیاسیدا هەڵگری مانایەکی سووکایەتی ئامێزە
چونکە
وەبیرهێنەرەوەی
ئەم
ڕاستییەیە
کە
مافی
تایبەتی
، سەمەرەی
میرات
و جێماوە و داراییە و
خاوەن
ماف
، شیاوی
ئەو
ودمە
نییە
.
بەڵام
کاتی
واش
هەیە
کە
بەواتای
ماف
و
ئازادی
لێکدراوەتەوە
چونکە
کەسەکە
بە
هەوڵی
خۆی
بەدەستی هێناوە. لێرەدا واتایەکی بلیمەتانەی
لێ
دەبێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
یەکێک
لە
لقەکانی ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
نەتەوە
یەکگرتووەکانە
کە
لە
ساڵی 1946 بەپێی
بەندی
68 جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان دامەزرا و
لە
یەکەمین
هەنگاوی خۆیدا بەیاننامەی جیهانی مافی مرۆڤی دەرکرد.
بە
هۆی
ئەوەی
بڕیارەکانی
ئەم
کۆمیسیۆنە
لە
ئاست
مەسەلەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
مافەکانی
مرۆڤ
زەمانەتی
جێبەجێ
کردنیان
نەبوو
،
لە
ساڵی 2006
هاوکات
لەگەڵ
پیادەکردنی
هەندێ
ڕیفۆرم
لە
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنە پەرەی پێدرا و
بە
«ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی
نەتەوە
یەکگرتووەکان»
ناوی
گۆڕا
کە
تێیدا وەڵاتانێکی زیاتر بوونە
ئەندام
.