تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 8
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریخوازی
بەهەندگرتنی
ئابووری
و بژێویی
بە
سەر
سیاسەت
و خەباتی سیاسیدا.
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و سەرەتای سەدەی
بیستەم
،
لە
حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک
بۆ
بەستنەوەی
خەبات
بە
خەباتی
ئابووری
(باشترکردنی هەلومەرجی
ئیش
و
کار
و زیادکردنی
مووچە
و...)
هاتە
ئاراوە.
ئەم
لاگیرییە
بە
حیزب و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە
بەو
چەشنەی
کە
«لینین» بیری
لێ
دەکردەوە
نەبوو
. «لینین»
لە
کتێبی «ئەبێ چ بکەین؟» (1902)، بەدژی
ئەم
فیکرە ڕاوەستا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریی سیاسی
زاراوەی
ئابووری
سیاسی
چەمکێکی نوێباوە
کە
کێشە
و ئاریشەی زانستەکانی
سیاسەت
و
ئابووری
لێک
دەداتەوە.
بە
واتایەکی
دیکە
ئابووری
سیاسی
لە
شوێن
دۆزینەوەی
پێوەندی
دوولایەنەی
وزە
سیاسی
و ئابوورییەکان و کاردانەوەی
ئەم
هێزانەیە بەسەر پێکهاتەکانی سیاسەتی ئابووریدا.
هەروەها
کاردانەوەی بارودۆخی
ئابووری
بەسەر حکوومەتە
هەڵبژاردە
خەڵکیەکانیش
لێک
دەداتەوە. سەرکەوتنی حکوومەت
لە
بواری سیاسەتە ئابوورییەکان، شەرعییەت و ئەگەریی
دووبارە
هەڵبژاردنەوەی
ئەو
حکوومەتە
زیاد
دەکات.
لە
گوتاری پۆزیتۆڤیزمدا شەرعییەت و خۆشویستنی حکوومەتە هەڵبژێردراوەکان، دەگەڕێتەوە
بۆ
پێودانگە ئابوورییەکانی
هەڵامسان
، ڕادەی
بێکاری
و هاوتەرازنەبوونی
خەرج
و
بەرج
و…هتد
یەکێکی
دیکە
لەو
مەسەلە
گرنگانە،
ئەوەیە
کە
تا
چ ڕادەیەک بارودۆخی
ئابووری
وەڵاتەکان دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتە و
تا
چ ڕادەیەکیش بەرهەمی هۆکارگەلێکی
بێ
کۆنتڕۆڵ
وەک
بازاڕی
جیهانییە؟
سەنگی
هۆکارگەلی
سیاسی
لە
پێکهاتنی سیاسەتە ئابوورییەکان
گرانە
و
ئەم
هۆکارانە ئەکەونە
ناوەندی
سەرنجی
ئەم
زانستەوە.
بۆ
نموونە
دەگوترێ
کە
دەوڵەتان
لە
پێش
هەڵبژاردنەکان و بەمەبەستی خۆشیرینکردن
لە
بەر
چاوی ڕەشەگەلدا
دەست
دەدەنە بووژاندنەوەی
ئابووری
و
تەنانەت
تاکوو
چەند
مانگێکیش
ئەو
شتانەی
کە
بەرعۆدەی
بوون
بە
ئەنجامی دەگەێنن،
بەڵام
دوای
گەیشتن
بە
دەسەڵات
،
لەم
ڕێبازە
دوور
دەکەونەوە.
پێوەندی
ئایدیۆلۆجی
حیزبی
لەگەڵ
مەسەلە
ئابوورییەکانیش،
بۆتە
بابەتێک
لە
توێژینەوەکانی
ئابووری
سیاسی
.
ئەغڵەب
حیزبە چەپییەکان
هەوڵ
دەدەن گرفتی
بێکاری
چارەسەر
بکەن،
کەچی
حیزبە ڕاستییەکان
هەوڵ
دەدەن پلەی
هەڵامسان
دابەزێنن.
کەواتە
پێوەندی
ئایدیۆلۆژی
سیاسی
و
ئابووری
سیاسی
مەسەلەیەکی
گرنگ
لە
ئەژمار
دێت
.
ئابووری
سیاسی
بەم
واتایە،
لەگەڵ
ئابووری
سیاسی
بە
واتا
کۆنەکەی
کە
بە
ڕوانگەیەکی مارکسیەوە دەیڕوانییە
سیاسەت
، خۆبەخۆ
جیاوازی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تابووری پێنجەم
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتیە
لە
دەستوپێوەن و سیخوڕەکانی وەڵاتێک
لە
وەڵاتێکی
دیکە
،
یان
دارودەستەی گرووپێکی
نەیاری
دەەوڵەت
لەناو
دەزگە
دەوڵەتیەکاندا.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
شەڕە ناوخۆییەکانی ئسپانیا (39ــ 1936)
هاتە
ئاراوە:
لەو
کاتەدا
کە
فرانکۆ فەرماندەی سوپای
دژە
کۆمار
،
بە
چوار
تابور هێرشی بردە
سەر
مەدرید،
هاوکات
بڕیار
بوو گرووپێکی
دیکە
دزە
بکەنە
ئەم
شارە
و لەناوەوە هێرشبەرنە
سەر
هێزەکانی پاڕاستنی شارەکە.
ئەم
گرووپەیان
بە
«تابوری
پێنجەم
»
لە
قەڵەم
دا
.
ئەمڕۆکە
ئەم
زاراوە
بۆ
ناوبردەکردنی خەیانەتکاران و دەستوپێوەنی
دوژمن
لەناو
حیزب، ڕێکخراوە
یان
وەڵاتێک
بەکار
دەبرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیهانیگەری + جیهانیبوون
ئەگەرچی
وشەی جیهانی
global
) -
گلۆڤەر
(مێژوویەکی
سەدان
ساڵەی
هەیە
بەڵام
زاراوەی (
globalization
)
لە
ساڵی 1960 بەدواوە بڕەوی پەیداکردووە.
فەرهەنگی
وێبستێر،
یەکەم
فەرهەنگێکی
موحتەبەر
بوو
کە
لە
ساڵی 1961
ئەم
زاراوەی
پێناسە
کرد
.
بەم
حاڵە بەرفراوانی «جیهانگەری»
وەهایە
کە
گەیشتن
بە
پێناسەیەکی
پڕ
پێست
و گونجاو
دژوار
ئەنوێنێ.
ئەم
پێناسەی
ژێرەوە
، کۆی
پێناسە
و بۆچوونی
چەن
کەسێکی پسپۆڕە
لەم
بارەوە:
جیهانگەری، بریتییە
لە
پڕۆسەی پەستاوتنی
کات
و
شوێن
کە
بەو
پێیە خەڵکانی
جیهان
کەمتاکورتێک
بە
وشیارییەوە
لە
کۆمەڵگەی جیهانیدا تێوەگلێن.
بە
واتایەکی
دیکە
ڕەوتێکە
کە
بەو
پێیە تاکەکەس و
کۆمەڵگە
لە
پانتایەکی جیهانیدا
یەک
دەگرنەوە.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا جیهانگەری، پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە
کە
دەوڵەتە نەتەوەییەکان زیاتر
لە
جاران
پێکەوە
گرێ
دەدا
و تیۆری
دیموکراسی
تووشی
کێشە
و قەیرانێکی
نوێ
دەکات. کاریگەریی جیهانگەری
بە
سەر
دیموکراسی
و حاکمییەتی نەتەوەیی
لەم
پرسیارانەدا
خۆی
دەردەخات:
ئایا
حکوومەتە دیموکراتییەکان،
وەک
جاران
دەسەڵاتیان
بە
سەر
کاروباری ناوخۆی وەڵاتەکەیان ئەشکێ
یا
ئەوەی
شارۆمەندان
بە
حکوومەتێک
دەنگ
ئەدەن
کە
نەتوانێ
بڕیارەکان
جێبەجێ
بکات؟
چونکە
دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بەدەست
بازاڕی
دۆلار و کۆمپانییە فرەنەتەوەییەکان و
بانکە
نێونەتەوەییەکانەوەیە!
ئایا
لەنێوان هاووەڵاتیانی وەڵاتێک
لەگەڵ
ئەو
کەسانەی دەکەونە
ژێر
کاریگەریی سیاسەتەکانی حکوومەتی نەتەوەیی، وێکچوویی و هاوشێوەیییەک
لە
ئارادایە؟ (
بۆ
وێنە
سیاسەتی
یارمەتیدان
یا
پاوەجێکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان) .
ئایا
دەکرێ
دەزگە
نێونەتەوەییەکان،
بۆ
وێنە
«سندووقی دراوی نێونەتەوەیی» و«بانکی جیهانی»
بە
شێوازێکی دیموکراتیک
بەڕێوە
ببرێن؟
بەگشتی
دوو
ڕوانگەی
جیاواز
لە
بابەت
جیهانگەری
لە
ئارادایە: ڕوانگەی
یەکەم
، نەیارانی
ئەم
پڕۆسە
لە
ئەژمار
دێن
و ڕوانگەی
دووهەم
لەگەڵیا هاودەنگن. نەیاران پێیان
وایە
کە
جیهانگیری و یەکپارچەبوونی
جیهان
زیاتر
لە
ئەفسانە
دەچێ و
ئەم
زاراوە
بە
پاڵنەری سیاسییەوە داهاتووە.
لەم
ڕوانگەوە شتێکی
ئەوتۆ
لە
جیهاندا
ڕووی
نەداوە و جیهانگەری دیاردەیەکی
نوێ
نییە
و
ئەم
هەلومەرجەی
ئێستە
زیاتر
لە
بارودۆخی سەدەی
نۆزدە
دەچێ
بە
واتایەکی
دیکە
ئەم
ڕەوتە دەوامەی مێژووە.
لە
بەرانبەر
ئەم
ڕوانگەدا هەندێکی
دیکە
دەڵێن
جیهانگەری
هەموو
شتێکی خستۆتە
ژێر
کاریگەریی خۆیەوە و پێکهاتەی
دەوڵەت
و ماهییەتی سیستەمی ئابووریی وەڵاتانی
تووشی
وەرچەرخان
کردووە. تیۆری دانەری بەناوبانگی
ئەم
بۆچوونە، کینچی ئۆمایی
لە
ژاپۆنـە
کە
پێی
وایە
:
دەوڵەت
ــ نەتەوەکان
بەرەو
تیاچوون
دەڕۆن و
پێشبینی
دەکات
لە
30 ساڵی داهاتوودا 100
تا
300
دەوڵەت
ــ
شار
،
بەدی
بێت.
بە
باوەڕی
ئانتۆنی گیدێنز، تیۆری
دووهەم
نزیکترە
لە
واقیع.
ئەو
دەڵێ
جیهانگەری
بە
تایبەت
لە
بەستێنی ئابووردا
بە
گوتەی
ئابووری
ناسی
بەناوبانگ
،
دانی
کواخ،
هێدی
هێدی
بەرەو
ئابوورییەکی بێبارست دەڕوا. ئابووریی
سووک
لە
ئاستی جیهانیدا
پەیوەستە
بە
دانوستان
و بازرگانیکردن
بە
زانیاری
نەک
بازرگانیکردنی
کاڵا
و
شمەک
.
گیدێنز، پڕۆسەی جیهانگەری
بە
بەرهەمی بەیەکادرانی
نەزمی
هەمیشەیی
و
شوێن
و
کات
لە
قەڵەم
دەدا
و پێی
وایە
ئەم
ڕەوتە
بە
مانای ئاڵوگۆڕکردنی
هەموو
دەزگەکانی کۆمەڵگەیە و
ئەم
وەرچەرخانە
هەر
لە
بەستێنی
ئابووری
ڕوو
نادات
بەڵکوو
لە
ئاستی پێوەندییەکاندا دەقەومێ
بە
چەشنێک
کە
دەوڵەت
و
نەتەوە
و
ژیانی
کەسەکی
ئێمە
دەخاتە
ژێر
کاریگەرییەوە.
د.حسەین عەزیمی، تیۆری
داڕێژی
ئابووری
و
پەرەسەندن
لە
ئێران
دەڵێ
: جیهانگەری
بە
واتای هاوسانبوونەوەیەکی
سادەی
کەلتوورەکان
نییە
بەڵکوو
بە
واتای
ئەوەیە
کە
پێوەندی
کەلتوورەکان خێراتر
دەبێ
و لێکحاڵیبوون و فاماندنی
فەرهەنگی
نەتەوەکان
زیاد
دەکات.
بەڵام
ئەوەندی
مێژوو
نیشانی
داوە، وادیارە وێکچوویی
هەمە
لایەنەی
فەرهەنگی
ڕوو
نادات و
جیهان
کەلتوورێکی
تاقانە
بە
خۆیەوە نابینێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خۆیبوون
دوای تێکشکانی شۆڕشی
شێخ
سەعیدی
پیران
لە
ساڵی 1925 و توندوتیژی کاربەدەستانی
تورک
بەدژی
گەلی
کورد
،
هەندێ
لە
نیشتمانپەروەرانی
کورد
، خۆکەوتن و
لە
ساڵی 1927 لەناوچەی ئارارات
کۆبوونەوە
و
بە
ئامادەبوونی
هەموو
ڕێکخراوە سیاسییەکانی
کوردی
ئەو
سەردەمە
، کۆنگرەیەکیان
بەرپا
کرد
.
ئەم
کۆنگرەیە
سەرەنجام
لە
5 ی ئۆکتۆبەری
هەمان
ساڵ
بە
کۆمەڵەی
خۆیبوون
ناوی
دەرکرد و
هەموو
ڕێکخراوەکانی
پێشوو
هەڵوەشێندرایەوە و ئێحسان
نووری
پاشا
بە
سەرۆکایەتی
هەڵبژێردرا و
کۆماری
ئارارات دامەزرا.
گرنگترین ئامانجەکانی
خۆیبوون
بریتییە
لە
:
ــ
درێژەپێدان
بە
خەبات
بە
دژی
تورکان
تاکوو
دوا
سەربازی
تورک
خاکی
کوردستان
بە
جێ
دەهێڵێ.
ــ ڕێکخستنی هێزی
سەربازی
بە
ئامرازی
جەنگی
نوێوە.
ــ دروستکردنی
پێوەندی
برایانە
لەگەڵ
حکوومەتی
ئێران
، عێراق و
سووریا
.
سەرەنجام
کۆماری
ئارارات
لە
ساڵی 1931
بە
هێرشی دوولایەنەی
ئێران
و تورکیا تێکشکا و مەیدانی چالاکیی
خۆیبوون
بەرتەسک
کرایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لسەفەیر/ئابووری ئازاد
زاراوەیەکی فەرەنسییە
کە
بە
واتای
ئازادی
ڕەهای
ئابووری
و
دەستدرێژی
نەکردنی
دەوڵەت
بەکار
براوە،
هەروا
ئەم
مانایەش دەبەخشێ: «لێگەڕێ
مرۆڤ
هەرچی
دەخوازێ
با
ئەنجامی بدات».
ئەم
زاراوە
ناونیشانێکی دیکەیە
بۆ
تیۆری «
ئابووری
کلاسیک
»
کە
پێیوایە
ئەگەر
دەوڵەت
یا
هەر
هێزێکی دیکەی خۆسەپێن دەستێوەردانی کاروباری
ئابووری
نەکەن، گیروگرفتەکان خۆبەخۆ چارەسەردەکرێن و
بە
باشترین
شێوە
بەڕێوە
دەچن.
ئەم
ڕێبازە
لە
سەرەتای سەدەی 17 دانراوە و کۆمەڵێک
لە
ئابووریناسانی فەرەنسی
کە
بە
فیزیۆکراتەکان ناسراون پوختەیان کردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی نێودەوڵەتی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە،
لە
باری
یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن.
ئەم
پەیماننامە
داخوازییەکانی
هەموو
مرۆڤێکی
لەمەڕ
مافە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کولتوورییەکان
لەبەرچاو
گرتووە و دەوڵەتەکانی
بە
مسۆگەرکردنی
ئەم
مافانە ڕاسپاردووە.
ئەم
پەیمانە
31
مادە
لەخۆ دەگرێ
کە
بۆ
نموونە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
مافی خودموختاری،
کار
و
پشوودان
، مافی
مانگرتن
و دامەزراندنی ڕێکخراوە، ڕزگاربوون
لە
هەژاری
و برسییەتی و
نەخۆشی
،
پەروەردە
و باشترکردنی
باری
ژیان
و
گوزەران
.
هەنگاوە سەرەتاییەکان
بۆ
داڕشتنی
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
ئەنجام
گەیشت و
لە
ساڵی 1954
بە
کۆمەڵی
گشتی
ئەم
ڕێکخراوە ڕاگەیاندرا.
بەڵام
تاساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتییەوە
پەسند
نەکرا و
لە
ساڵی 1976
پاش
پەسند
کردنی 35
وەڵات
یەکلاکرایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی ئابووری ئەورووپا
ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنەی
لە
28ی مارسی 1947
بە
مەبەستی پەرەپێدانی
هاوکاری
ئابووری
و بەرزکردنەوەی ئاستی
چالاکی
ئابووری
ئەورووپا
بۆ
پاوەجێکردنی
پێوەندی
ئابووری
وەڵاتانی ئەورووپی
لەگەڵ
وەڵاتانی
دیکە
دامەزراند. ئەندامانی کۆمیسیۆن بریتین
لە
: ئەندامانی ئەورووپی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
.
ئەم
کۆمیسیۆنە
چەندین
کۆمیتەی
هەیە
کە
چاودێری
کاروباری
بەرد
و
خەڵووز
،
پۆڵا
، پەرەپێدانی
بازرگانی
و
کشتوکاڵ
، پیشەسازیی،
کارەبا
و
هاتوچۆ
دەکەن و وەڵاتانی ئەندامیش ساڵی
جارێک
کوبوونەوەی
جۆراوجۆر
ساز
دەکەن. بارەگای کۆمیسیۆن
لە
شاری
جنێڤ
دایە
.
پێویستە
بگوترێ
کە
ئەم
کۆمیسیۆنە
ئێستا
کارێکی
ئەوتۆ
ئەنجام
نادات و
لە
دانیشتنەکاندا
تەنها
لەمەڕ
ڕەوشی
ئابووری
و بابەتەکانی
دیکە
بیر
و
ڕا
دەگۆڕێتەوە.