تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 59
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناوبژیوانی
بریتییە
لە
شێوازی
چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەیەکی نێودەوڵەتی
بە
دەستپێشخەری لایەنێکی
سێهەم
و
ڕازی
بوونی
دوولایەنی مەسەلەکە. ناوبژیوان
بە
شێوەیەکی
چالاک
هەوڵ
دەدات
لە
گفتوگۆکاندا
بەشدار
بێت و
پێشنیاری
پێویست
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
گرفتەکە
چێ
دەکات و بەگشتی هەوڵی
ئاشتکردنەوە
و
نزیک
کردنەوەی دوولایەن دەدات. ناوبژیوان،
تەنها
پردێکی
پێوەندی
نییە
لە
نێوان
دوو
لایەنی کێشەکە
بەڵکوو
یارمەتییان دەدات
بۆ
خستنەڕووی
پێشنیار
و دۆزینەوەی
چارەسەری
هەمیشەیی
. بەپێی بڕیاری کۆنڤانسیۆنی لاهای (1907)
لەمەڕ
چارەسەرکردنی ئاشتییانەی
کێشە
نێودەوڵەتییەکان،
ناوبژیوانی
نابێ
بە
واتای کردارێکی دوژمنکارانە و
دەستێوەردان
لە
کاروباری وەڵاتێکی
دیکە
لە
ئەژمار
بێت. نموونەی
ئەم
هەنگاوە،
ناوبژیوانی
تاشکەند (1966)
بۆ
چارەسەری
کێشەی
نێوان
پاکستان و هێندستان و
هەروا
ناوبژیوانی
کەمپ دەیڤید
لە
نێوان
ئیسراییل و
میسر
لە
ساڵی 1979
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناوچەی ژێر دەسەڵات
زاراوەیەکی جوگرافییە بەواتای ناوچەیەک
کە
تێیدا باڵادەستیی
سیاسی
یان
ئابووری
وەڵاتێک
بە
ڕەسمییەت ناسرابێت
ئەگەرچی
دەسەڵاتێکی کەموکووڕیش بێت. ناوچەی ژێردەسەڵات،
لەوانەیە
یەکلایەنە ڕابگەێیندرێت:
یان
چەند
لایەنە بێت.
بۆ
نموونە
دابەشکردنی
ئێران
بەپێی ڕێککەوتنامەی دوولایەنەی سۆڤیەت و بەریتانیا
لە
ساڵی 1907
بە
دوو
ناوچەی
ژێر
دەسەڵاتی
باشوور
بۆ
بەریتانیا و
باکوور
بۆ
سۆڤیەت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناوەندگەرێتی
ناوەندگەرێتی
(سەنترالیزم)
لە
وشەی
لاتینی
centrum
بە
واتای
ناوەند
وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
سیستەمێکی دەسەڵاتداری دەگوترێ
کە
هەموو
کاروبارە
ئابووری
و
سیاسی
و ئیدارییەکان
لە
ناوەندی
وەڵاتدا کۆدەبێتەوە و
هەموو
دامودەزگە ناوچەیی و پارێزگاکان
دەبێ
ملکەچی
دەسەڵات
و بڕیارەکانی
ناوەند
بن
. ڕژێمی هیتلەر نموونەیەکی تۆخی
ئەم
سیستەمەیە
بە
چەشنێک
کە
لەم
حکوومەتەدا
پلە
و
پایە
ناوچەییەکان
تاکوو
ئاستی
دەزگە
نزمەکانی حکوومەتی
ناوەندی
داکشابوون.
لە
بەرانبەر
ناوەندگەرێتیدا سیستەمی نامەرکەزی (دیسەنترالیزم)
لە
ئارادایە.
لەم
جۆرە حکوومەتانەدا
بە
پێچەوانەوە،
هەموو
دەسەڵاتەکان
لە
ناوەند
چەق
نابەستێ
بەڵکوو
دەڤەرە
ئۆتۆنۆمی
یا
فیدراڵیەکان
لە
سەرانسەری وەڵاتدا ئەرکەکانی
خۆیان
جێبەجێ
دەکەن و
لە
چوارچێوەی
هەندێک
یاسای دیاریکراو
لە
کاروباری ناوخۆییدا سەربەخۆییان
پێ
دەدرێت. نموونەی بەرچاوی
ئەم
جۆرە حکوومەتە، سیستەمی فیدراڵیزمە. (بڕوانە
چەقبەستن
و فیدراڵیزم)
نوخبە سرآمد/ نخبه
elite
کەسێک
کە
لە
کۆمەڵگەدا
بە
هۆی
چەند
تایبەتمەندیەک (
واقیعی
یان
خەیاڵی
) خاوەنی پێگەیەکی
بەرجەستە
و
شیاو
بێت.
کەواتە
هەرکەسێک لێهاتووتر و شایستەتر بێت، نوخبە
لە
قەڵەم
دەدرێت.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
ویلفیرد پارتۆ کۆمەڵناسی ئیتاڵی،
بۆ
شرۆڤەی
کۆمەڵایەتی
لەسەر
دوو
توێژی
کۆمەڵگە
هاتە
ئاراوە: 1) توێژی
بن
دەست
یان
ڕەشەگەل. 2) توێژی
باڵا
یان
نوخبە. توێژی
باڵا
دوو
جۆرە:
یەکەم
، نوخبەی
فەرمانڕەوا
،
دووهەم
، نوخبەی
سەرکەش
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوبەشێتی/شیوعی
ئەم
زاراوە
لە
بەرانبەر
زاراوەی «تاکخوازی»
دا
هاتووە
کە
بە
هەموو
ئەو
تیۆرییە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئابووریانە دەگوترێ
کە
بەرژەوەندی
و قازانجی
کۆمەڵی
مرۆڤییان
بۆ
گرنگترە
لە
بەرژەوەندی
تاکەکەسی. بەپێی
ئەم
تیۆرییە کەرەستەی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
دەبێ
بەدەست
کۆمەڵ
بێت
نەک
تاکەکەس،
چونکە
تاک
هەر
بەشوێن قازانجی
خۆیەتی
. گرینگترین قوتابخانەی
شیوعی
بریتیە
لە
سۆشیالیزم
و
کۆمۆنیزم
کە
خوازیاری
چاودێری
کۆمەڵایەتین
لە
ڕێی خاوەنداریەتی
گشتی
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
کۆمەڵ
. خاڵێکی
گرینگ
کە
دەبێ
سەرنجی بدرێتێ،
ئەوەیە
کە
خاوەنداریەتی
دەوڵەتی
، خۆبەخۆ
بە
مانای
چاودێری
گشتی
نییە
،
ئەم
شتە
پەیوەستە
بەوەی
کە
هێزی
دەوڵەت
بە
دەست
چ کەسانێکەوە بێت.
ئەم
زاراوە
لە
کاتی
دامەزرانی کۆنگرەی ئینتەرناسیۆنالی یەکەمی سۆشیالیستەکان
لە
ساڵی 1869
لە
شاری
«بازڵ» ی
وەڵاتی
سویسڕا، ڕەواجی
پەیا
کرد
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی سیاسی
هاوسەنگی
سیاسی
بریتییە
لە
بەرگری
کردن
لە
دەستبەسەراگرتن و تەراتێنی زلهێزەکان
لە
گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی هێزەکان
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
لە
سەر
ئەم
بنەمایە داڕێژراوە
کە
دەسەڵاتی
هەر
گرووپێک
لە
وەڵاتانی ئەورووپا
دەبێ
لەگەڵ
هێز
و دەسەڵاتی گرووپەکانی
دیکە
هاوسەنگ
بێت
تاکوو
هیچکامیان نەتوانن بەسەر
ئەویدی
دا
زاڵ
بن
و بەمجۆرە
ئاشتی
و
ئاسایش
مسۆگەر بکرێت. پاراستنی
ئەم
سیاسەتە بابەتی
سەرەکی
سیاسەتی دەرەوەی بریتانیا
بوو
لە
میانەی
ئاشتی
درێژخایەن
لە
1871
تا
1914
لە
نێوان
گرووپی
وەڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا و ئیتالیا و وەڵاتانی بریتانیا، فرەنسی و سۆڤیەت.
پاش
جەنگی
جیهانی
یەکەم
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
هاتە
ناو
مێژووی
دیپلۆماسی
و بریتانیا
تا
ساڵی 1939
لە
بەرانبەر
بەهێزترین
وەڵاتی
ئەورووپا
واتە
ئەڵمانیا، سیاسەتێکی نەرمڕەوانەی گرتەبەر.
لە
ساڵی 1945 بەملاوە
هیچ
هەوڵێک
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە
بۆ
پاراستنی هاوسەنگی هێزەکان
بە
ئەنجام
نەگەیشتووە
بەڵام
دەسەڵاتی
ڕۆژاوا
لە
بەرانبەر
ڕۆژهەڵات
ڕووی
لە
زیادبوون
کردووە.
ئێستا
زاراوەی هاوسەنگی هێزەکان
لە
پێوەندیی نێودەوڵەتیدا
پتر
بۆ
دەسەڵاتی چەکداری و
ئابووری
زلهێزەکان
لە
ئاستی جیهانی
یا
ناوچەییدا دێتە ئاراوە.
بۆ
نموونە
وەڵاتی
هێندستان
لە
نیمچەکیشوەر و
میسر
لە
ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
لەم
ڕووەوە مەبەستی لایەنگرانی
چەکداماڵین
گشتاندنی
ئەم
سیاسەتەیە
لە
هەموو
جیهاندا
بە
چەشنێک
کە
هیچ
دەوڵەتێک نەبێتە
هەڕەشە
بۆ
وەڵاتێکی
دیکە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاووەڵاتی جیهانی
بڕواداری بەوەی
کە
خۆت
بە
کەسێکی جیهانی بزانی و
مرۆڤ
خۆی
بە
نەتەوە
یان
کیانێکی تایبەتەوە نەبەستێتەوە.
بڕوا
کردن
بەوەی
کە
جیهان
،
نیشتمانی
هەموو
خەڵکانی سەرزەمینە.
ئەو
کەسانەی
کە
ئەم
ڕێبازەیان
پەسند
کردووە دەخوازن
هەرچی
لەمپەر
و تەگەرەی
ئەم
ڕێگە
لابچێ و حکوومەتێکی جیهانی
بێ
ڕەچاوکردنی
ڕەنگ
و
ڕەگەز
و کەلتوور دامەزرا و
بە
شێوەیەکی
یەکسان
بە
سەریانا حکوومەت بکات.
کانت (1804-1724) فەیلەسووفی
ئەڵمانی
و
گۆتە
(1832-1746)
نووسەر
و شاعیری بەناوبانگی
ئەڵمانی
لەم
ڕێبازە لایەنگرییان کردووە.
لەم
چاخەدا وادیارە
بە
تیاچوونی سنووری نەتەوەیی
لە
نێوان
وەڵاتان و پێکهاتنی ڕێکخراوە و
یەکیەتی
ئابووری
و
سیاسی
جیهانی و پەرەسەندنی میدیای
گشتی
،
دنیا
وەک
دێهاتێکی جیهانی لێهاتبێت
کە
نەریتی نەتەوەیی و ئەتنیکی
لە
قەوارەی کەلتوورێکی جیهانیدا
خۆی
نیشان
دەدات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاووەڵاتی/شارۆمەند
هاووەڵاتی، تاکێکە
کە
لە
بەرانبەر
دەوڵەتدا
لە
لایەکەوە خاوەنی
هەندێ
مافی
سیاسی
و مەدەنییە و
لە
لایەکی دیکەشەوە
هەندێ
ئەرک
و تەکلیفی
لەسەر
شانە
.
چۆنیەتی
پێوەندی
هاووەڵاتی
بوون
(مافی
تاک
و ئەرکەکانی
لە
بەرانبەر
دەوڵەتدا)
لە
دەستووری
بنچینەیی و یاسای مەدەنی
ئەو
وەڵاتە
دیاری
دەکرێت. هاووەڵاتی
بوون
لە
پێوەند
لەگەڵ
تاک
پێگەیەک
دروست
دەکات
کە
لە
ڕوانگەی مافی نێونەتەوەییشەوە ڕێزی
بۆ
دادەنرێت. مافی نێونەتەوەیی
لەم
بارەوە دەوڵەتەکان
بۆ
ڕەچاوکردنی مافی شارۆمەندان
بەرپرسیار
دەکات.
چەمکی هاووەڵاتی
لەگەڵ
چەمکی
تاک
و مافەکانی
لە
ئەورووپا
هاتە
ئاراوە.
لە
بنەڕەتدا
بە
کەسێک دەگوترێ هاووەڵاتی
کە
تەنیا
ملکەچی
دەوڵەت
نەبێ
بەڵکوو
لە
«مافی زگماگی» و «
سروشتی
»
بەهرەمەند
بێت و
دەوڵەت
ئەم
مافانە بپارێزێ.
ئەگەرچی
نەتەوایەتیش، زیاتر
بە
هاووەڵاتی
بوون
پێناسە
کراوە
بەڵام
مانایەکی بەربڵاوتری
هەیە
.
نەتەوایەتی
بە
مانای پێوەندایەتی
لەگەڵ
دەوڵەتە،
بەڵام
نەک
بە
واتای بەهرەمەندی
لە
مافی
سیاسی
لە
ناوخۆ
بەڵکوو
بە
مانای بەهرەمەندی
لە
پاراستنی
دەوڵەت
لە
دەرەوەی وەڵاتدایە. واتای «
نەتەوایەتی
»
لە
مافی نێونەتەوەییدا زامنی
هەموو
خەڵکێکە
کە
دەوڵەتێک
دەبێ
پشتیوانی
لێ
بکات.
نەتەوایەتی
هەروەها
بە
مانای
پێوەندی
کۆمپانی و داراییەکان (
پاپۆڕ
و
فڕۆکە
)
لەگەڵ
دەوڵەتێکە،
واتە
ئەمانەش
سەر
بەو
نەتەوەن
بەڵام
هاووەڵاتی
لە
ئەژمار
نایەن. هاووەڵاتی
بوون
تایبەتی
مرۆڤەکانە.
ڕەنگە
کەسێک هاووەڵاتی وەڵاتێک بێت
بەڵام
لەو
وەڵاتەدا
نەژی
یان
لە
وەڵاتێک
نیشتەجێ
بێت
کە
شارۆمەندی
ئەو
وەڵاتە نەبێت.
هەندێ
جار
کەسێک
بۆی
هەیە
لە
ڕێی
زەهاسە
لەگەڵ
شارۆمەندی وەڵاتێکی دیکەوە ببێتە هاووەڵاتی وەڵاتێکی
دیکە
بەڵام
ئەم
حاڵەتە مافی
کار
و پیشەی
لە
لایەن
دەوڵەتەوە
بۆ
دەستەبەر
ناکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوپەیمانی/هاوسوێندی
یەکگرتنی کاتیی
چەند
حیزب
یا
لایەنی
سیاسی
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی پەرلەمانی و هەڵبژاردنەکان.
لە
سیستەمێکی پەرلەمانی فرەحیزبی
کە
هیچکام
لە
حیزبەکان نەتوانن ڕێژەیەکی
دەنگ
بۆ
دامەزرانی
دەوڵەت
بەدەس
بێنن،
چەند
حیزبێک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دەبنە
هاوپەیمان
. هاوپەیمانی پەرلەمانی بەزۆری
بۆ
هێشتنەوە
یا
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتێکی
تایبەت
دێتە کایەوە
بە
شێوازێک
کە
حیزبە گەورەکە
لەگەڵ
یەک
یان
چەند
حیزبی بچوکتر دەبێتە
هاوپەیمان
و
بە
ڕێژەی دەسەڵاتیان
بەشداری
حکوومەت دەکەن.
ڕەنگە
هاوپەیمانییەتی لایەنێکی نەرێیی (سەلبی) بێت
واتە
بە
ئامانجی ڕووخانی حکوومەت بێت.
بۆ
وێنە
لە
فەرەنسە،
پاش
شەڕی جیهانی
دووهەم
کومۆنیستەکان و باڵی
ڕاستی
توندڕەو بوونە
هاوپەیمان
و حکوومەتی
ئەو
سەردەمەیان ڕووخاند.
هاوپەیمانییەتی
لە
هەڵبژاردندا
بەم
جۆرەیە
کە
حیزبە هاوپەیمانەکان،
بە
قازانجی یەکدی
دەنگ
دەدەن
بە
لیستەیەکی
هاوبەشی
پاڵێوراوان و هەرێمەکان
بە
ڕێژەی
خۆیان
دەسەڵات
دابەش
دەکەن.
ئەم
شێوازە
لە
کۆماری
چوارەمی فەرەنسەدا
بە
کارهات.
لە
سیستەمی دووحیزبی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا
ئەم
زاراوە
مانایەکی دیکەی
هەیە
بەم
واتایە
کە
چەند
گرووپی
ناو
دوو
حیزبـە
کە
(دیموکرات و کۆماریخواز)
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
سیاسەتی حکوومەت
یەک
دەکەون.
وەک
چۆن
دیموکراتەکانی
باشوور
و کۆماریخوازەکانی
باکوور
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
بڕیاری ڕۆزڤێڵت و تڕۆمێن
یەککەوتن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاڵاوتن
لە
گوتاری کۆمۆنیستەکان، شێوازێکە
بۆ
خاوێن
هێشتنەوەی حیزبی کۆمۆنیست
لە
هەر
چەشنە ڕەگەزێکی
گەندەڵ
یان
گومانلێکراو
یان
بژارکردن
و پاکردنەوەی حیزبێک
لە
ئەندامی
ناپاک
. بنەمای پاڵاوتنی حیزبی دەگەڕێتەوە
بۆ
لێپرسینەوە
لە
کردار
و مەرامی
سیاسی
ئەندامانی حیزب
کە
یەکەم
جار
لە
کۆنگرەی دەهەمی حیزبی کۆمۆنیست
لە
ساڵی 1921
بە
تایبەت
لەسەردەمی «ستالین»
هاتە
کایەوە.
لەم
قۆناخەدا
پاڵاوتن
بەشێوەی تیرۆری پۆلیسی
بە
ئەنجام
ئەگەیشت و ڕادەیەکی
زۆر
لە
ڕێبەران و کادیری
پایەبەرزی
حیزب
تیاچوون
و
بە
ملوێنان کەسیش ڕەوانەی تاراوگە
کران
بۆ
کاری
زۆرەملی. دوای نەمانی ستالین،
شێوازی
پاڵاوتنە خوێناوییەکانی
چین
و سۆڤیەت و وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
کۆتایی
پێهات و بەجێی
ئەم
ئاکارە، ڕەوشتی
نەرم
دیکە
وەکوو
دەرکردن
لە
حیزب و کاروباری
دەوڵەتی
پیادە
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاڵاوتنی ئەتنیکی
تەعبیڕێکی مودێرنە
لە
دابێژان
یا
لابردنی پلانمەند
یا
بەئەنقەستی ئەندامانی گرووپێکی ئەتنیکی
لە
وەڵاتەکەی
خۆیان
کە
بەشێوەی نامرۆڤانە و زۆرەملی، ڕوودەدات.
لە
باری
تیۆرییەوە، ئەکرێ
بڵێین
لەگەڵ
جینۆساید*
یان
کوشتاری
بە
کۆمەڵ
کە
بە
ئامانجی فەوتاندنی بەئەنقەستی نەتەوەیەک ڕوودەدات جیاوازە
بەڵام
لە
واقیعدا ناکرێ
ئەم
دوانە
لێک
جیا
بکرێنەوە.
بۆ
وێنە
پاکسازی و دابێژانی ئەتنیکی
لە
لایەن
سیربەکان و کرۆواتەکان لەنێوان ساڵەکانی (1992
تا
1996).
یان
دەرکردنی زۆرەملێی
کوردی
کەرکووک
لە
لایەن
ڕژێمی سەدام
حوسێن
بۆ
شارە
عەرەب
نشینەکان و هاوردنی عەرەبان
بۆ
ئەم
شارە
بەمەبەستی تێکدانی دیمۆگرافی شارەکە. پاڵاوتنی ئەتنیکی، یەکێکە
لە
شێوازەکانی شەڕی
پاش
مودێرن
کە
تێیدا
ناتەبایی
نێوان
دەوڵەتەکان،
جێی
خۆی
دەدا
بە
دژبەریی
نێوان
هێزی میلیشیایی و
گرووپی
ئەتنیکی.
بە
گوتەی «ڕابێرت کاپلان»، شەڕی
پاش
مودێرن و پاڵاوتنی ئەتنیکی و جینۆساید، بەرهەمی دیاردەی
دەوڵەت
ــ
نەتەوە
دۆڕاوەکانی دوای شەڕی
ساردە
.
ئەو
دەوڵەت
ـــ نەتەوانەی
کە
بە
چاوی
خۆیان
لاوازبوونی حکوومەتی
ناوەندی
و
بە
هەرێمکردنی عەشیرەیی ناوچەکان و پەیابوونی
لە
ڕادەبەدەری
نەخۆشی
و پەرەسەندنی شەڕیان دیوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی
بورژوا
،
لە
باری
مێژووییەوە
بە
چینی
میانە
ناوی
دەرکردووە.
لە
سیستەمی سەرمایەداریدا
نێوان
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
،
دوو
گرووپی
بەرفرەوانی
کۆمەڵایەتی
سەری
هەڵداوە:
گرووپی
یەکەم
بریتییە
لە
، خەڵکانی
بازرگان
، مامەڵەچی،
دوکاندار
،
خاوەن
دەزگەی
بچووکی
ئابووری
و بەرهەمهێنی
سەربەخۆ
.
گرووپی
دووهەم
بریتییە
لە
: خەڵکانی
خوێندەوار
،
ئەندازیار
،
پزیشک
، مافپەروەر، مامۆستای
زانکۆ
،
فێرکار
، خوێندکار، کارمەند و
مووچەخۆر
.
ئەم
دوو
گرووپە
بە
چینی
میانە
یان
چینی
وردە
بورژوا
پێناسە
کراون. (بڕوانە
وردە
بورژوازی
)
مارکسییەکان
ئەم
گرووپانە
لە
باری
عیلاقاتی سیاسییەوە
بە
دوو
گرووپی
دیکە
دابەش
دەکەن:
یەکەم
، توێژی باڵای
چینی
میانە
کە
لە
ژیانێکی
خۆش
بەهرەمەندە و
لە
بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی
سەرمایەدار
و تاقمی دەسەڵاتدارەوە.
دووهەم
، توێژی خوارووی
چینی
میانە
کە
بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی،
خۆی
دەخاتە
پاڵ
چینی
پڕۆڵتاریا.
کەواتە
توێژی باڵای
چینی
میانە
،
لە
ماهییەتی سیاسیدا
کۆنەپەرست
لە
ئەژمار
دێ
و توێژی
خواروو
، شۆڕشگێر.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادەستکردنی تاوانباران
بە
واتای
دووبارە
دانەوەی
تاوانبار
یان
گومانلێکراو
لە
دەوڵەتێکەوە
بۆ
دەوڵەتێکی دیکەوە.
لەم
بارەوە
هیچ
یاسایەکی نێودەوڵەتی
لە
ئارادا
نییە
بەڵام
دەوڵەتەکان
لەناو
خۆیاندا
قەرار
و
بەڵێن
دەدەن
کە
تاوانباران
یان
گومانلێکراوان (
جگە
لە
تاوانباری
سیاسی
) ڕادەستی
یەکتر
بکەنەوە. تاوانباری
سیاسی
(بڕوانە تاوانی
سیاسی
)، بەپێی
یاسا
نێونەتەوەییەکان
بە
«
پەنابەر
»
ناونووس
دەکرێ
و
دەبێ
لە
مافی پەنابەران
بەشدار
و
بەهرەوەر
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
زاراوە
هەر
لەسەرەتاوە مژاوی
بووە
و
تا
ئێستە
بە
ناوچەیەکی جوگرافیایی دیاریکراو
کە
هەمووان لەسەری
کۆک
بن
پێناسە
نەکراوە. پێناسەی
جۆراوجۆر
لە
بارەی
ئەم
ناوچەوە
هەیە
کە
بە
چەند
بۆچوونێک
ئاماژە
دەکەین:
1ــ ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، بریتییە
لە
: وەڵاتانی
ئێران
، تورکیا، قوبرس، وەڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی دەریای
ناوەڕاست
، فەلەستین،
نیمچە
دوورگەی عەرەبستان، ناوچەی دیجلە و
فوڕات
، دەراوی
نیل
(
میسر
و سوودان) و لیبی. (ساڵنامەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
باکووری
ئەفریقا
1987) .
2ــ ناوچەیەک لەنێوان عەرەبستان و هێندستان
کە
ناوەندەکەی
لە
ڕوانگەی ستراتجیستەکانەوە، کەنداوی
فارس
لە
ئەژمار
دێت
. (بیرنارد لووییس، ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
ڕۆژاوا
) .
3ــ ڕۆژهەڵاتی
ناوین
واتایەکی
دانراو
و دڵخوازانەیە
کە
مەبەست
لە
سێ
وەڵاتی
گەورەی
ئێران
و
میسر
و تورکیا و وەڵاتانی عەرەبی
ئاسیا
و ئیسراییل و قوبرسە. (
ژان
پییر درینیک، ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
سەدەی
بیستەم
) .
بەگشتی
بە
لەبەرچاوگرتنی
ئەم
ڕوانگە
و پێناسانە، ئەکرێ
بڵێین
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
ناوچەیەکە
کە
ئەم
وەڵاتانەی
خوارەوە
لەخۆ دەگرێ:
ئێران
، ئەردەن، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی،
بەحرەین
، تورکیا،
سووریا
، عێراق، عەرەبستانی سەعوودی، عەممان، فەلەستین،
قەتەر
، کوەیت، لوبنان،
میسر
و یەمەن.
لە
دوای هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
کۆمارییەکانی سۆڤیەت،
بە
ڕای
هەندێ
زانا
، وەڵاتانی موسوڵمانی ئاسیای
ناوەندی
(ئوزبەکستان، تورکمانستان، قرغیزستان و قازاغستان) و ناوچەی قەفقاز ( ئازەربایجان،
ئەرمەنستان
و گورجستان) دەکەونە بەستێنی «رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ»وە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ئەورووپا
کۆنفرانسی
ئاسایش
و
هاوکاری
ئەورووپا
لە
ساڵی 1995،
ناوی
خۆی
بە
ڕێکخراوی
هاوکاری
و ئاسایشی ئەورووپا
گۆڕی
.
بەرنامە
و ئامانجەکانی
ئەم
ڕێکخراوە
بریتی
بوو
لە
: بەرزڕاگرتنی بایەخە هاوبەشەکان،
یەکدەنگی
و هاوئاهەنگکردنی
باس
و گفتوگۆکان
لەمەڕ
ئاسایشی ئەورووپا،
چەکداماڵین
و کۆنتڕۆڵی
چەک
،
هەنگاونان
بۆ
چارەسەرکردنی
قەیران
و شەڕی ناوچەیی بەمەبەستی کەمکردنەوەی
کێشە
و ناکۆکییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
مالکۆڵم ڕیفکیند
وەزیری
دەرەوەی بریتانیا
لە
کۆتاییەکانی ساڵی 1996 لەسەردانێکی
خۆی
بۆ
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، دامەزراندنی
ئەم
ڕێکخراوەی بەمەبەستی زیادکردنی
متمانە
لەنێوان وەڵاتانی ناوچەکە
پێشنیار
کرد
.
بە
باوەڕی
ڕیفکیند،
ئەو
ڕێکخراوانەی
کە
تا
ئەودەم
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
دامەزرێون نەیانتوانیوە
بە
پێداویستیەکانی ناوچەکە
وەڵام
بدەنەوە.
وێدەچێ
کە
ئامانجی
سەرەکی
لە
دامەزرانی
ئەم
ڕێکخراوە پاڕاستنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و ڕازیکردنی عەرەبان
بە
ئاشتبوونەوە
لەگەڵ
ئیسراییلدا بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی
ئەم
ڕێکخراوە بەپێی بڕیاری 124
وەڵاتی
ئەندامی ڕێککەوتننامەی
گات
(ڕێککەوتننامەی
گشتی
تاریفە و
بازرگانی
) دامەزرا و بەشێوەیەکی فەرمی
لە
ڕێکەوتی 1/1/1995
دەستی
بە
کار
کرد
. ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی،
بە
هەمانشێوە
کە
لە
پێشەکی
دەقی ڕێککەوتننامەی
گات
هاتووە بریتییە
لە
: بردنەسەرەوەی ئاستی
ژیان
لە
وەڵاتانی
ئەندام
، دابینکردنی هەلومەرجی
کار
و
پیشە
، زیادکردنی داهاتی
ڕاستەقینە
و
بازاڕ
، کەڵکوەرگرتنی
بەجێ
لەسەرچاوە جیهانییەکان و پەرەپێدان
بە
بەرهەمهێنان
و
بازرگانی
نێودەوڵەتی.
کاروبار
و چالاکییەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بەگشتی
لەسەر
چوار
تەوەری
سەرەکی
هەڵدەسووڕێت:
یەکەم
،
گشتاندن
و ڕاپەڕاندنی بیرۆکەی بەناوبانگی«دەوڵەتی تەواودۆست» *و سڕینەوەی
هەر
چەشنە جیاوازییەک لەنێوان وەڵاتانی
هاوپەیمان
لە
بازرگانی
جیهانیدا.
دووهەم
،
بەرگری
لە
سنووردارکردن و بەربەستکردنی هەناردە و هاوردەکان.
سێهەم
، داشکانی تاریفە گومرگییەکان
لە
ڕێی
گفتوگۆ
و زامنکردنی ڕێکەوتنەکان.
چوارەم
،
ڕاوێژکردن
لەگەڵ
ئەندامەکانی
دیکە
لە
بابەت
سیاسەتە بازرگانیەکان و چارەسەرکردنی
کێشە
و
گرفتە
بازرگانیەکان
لە
ڕێی
گفتوگۆ
.
تا
کۆتایی
ساڵی 1996 ژمارەی ئەندامانی
ئەم
ڕێکخراوە گەیشتە 149
وەڵات
و 28
وەڵاتی
دیکەش
ئامادەیی
خۆیان
بۆ
بە
ئەندامبوون
لەو
ڕێکخراوەدا ڕاگەیاندووە.
لە
ڕووداوە تیرۆریستیەکەی 11ی سێپتەمبەر*،
کە
لە
لایەنە ڕێَکخراوی ئەلقاعیدە*
بە
ئەنجام
گەیشت،
هەر
دوو
تاوەرە ئەفسانەییەکانی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ئەمریکا
کەوتە
بەر
هێرش
کە
تێیدا نزیکەی 3000
کەس
گیانیان
لە
دەست
دا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی
ڕێکخراوەی جیهانی
تەندروستی
(W.H.O) یەکێکە
لە
دەزگە
پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
کە
لە
ڕێکەوتی 7/4/ 1948
لەسەر
پێشنیازی کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ (1945) و کۆنفرانسی نێونەتەوەیی
تەندروستی
لە
نیۆیۆرک (1946) دامەزرا. پێگەی یاسادانەری ڕێکخراوەکە «
کۆمەڵی
تەندروستی
جیهانی»یە
کە
ساڵی
جارێک
بە
ئامادەبوونی
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
دەبەسترێ و
پلان
و بوودجەی ڕێکخراوەکە
دەستنیشان
دەکات. بۆ«دەستەی کارگێڕیی»، نوێنەرانی 24
دەوڵەت
ئامادەن
تا
بڕیارەکانی
کۆمەڵ
جێبەجێ
بکەن.
ڕێکخراوەی جیهانی
تەندروستی
لەڕووی بەهێزکردنی
باری
تەندروستی
و
داوودەرمان
یارمەتی
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
دەدات
تا
پەتا
و نەخۆشییەکان لەسەرانسەری
جیهان
ڕیشەکێش
بکات. بارەگەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
شاری
جێنێڤ
دایە
و کاروبارەکەشی لەژێر
چاوەدێری
«بەڕێوەبەری
گشتی
»
بەڕێوە
دەچێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی جیهانی خاوەنداریەتی
ئەم
ڕێکخراوە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە
بۆ
کۆنڤانسیۆنی پاریس (1883) و بێرن (1886)
کە
بریتی
بوون
لە
یەکیەتی
نێونەتەوەیی
بۆ
پشتگیری خاوەنداریەتی
مەعنەوی
و
یەکیەتی
نێونەتەوەیی پشتگیری
لە
بەرهەمە
ئەدەبی
و فەرهەنگییەکان.
ئەم
دوو
کۆنڤانسیۆنە
لە
1893 یەکییان
گرت
و
سەرەنجام
لە
کۆنڤانسیۆنی ستۆکهۆڵم (14/7/ 1967) لەژێر سەردێڕی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی خاوەنداریەتی
مەعنەوی
،
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند
بەڵام
بەشێوەیەکی
ڕەسمی
لە
26/4/ 1970
پیادە
کرا
.
بەپێی
بەندی
3ی کۆنڤانسیۆنی ستۆکهۆڵم ئامانجەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بریتین
لە
:
ـــ پەرەپێدان
بە
پشتگیری
لە
خاوەنداریەتی
مەعنەوی
لە
هەموو
جیهان
لەڕێگەی
هاوکاری
نێودەوڵەتی.
ـــ زامنکردنی
هاوکاری
ئیداری
نێوان
یەکیەتییەکان.
بەپێی
بەندی
چواری
ئەم
کۆنڤانسیۆنە، ڕێکخراوەکە بەمەبەستی
گەیشتن
بەو
ئامانجانەی
سەرەوە
، هەڵدەستێ
بە
ئەنجامی
ئەم
ئەرکانەی خوارەوە:
ـــ پەرەپێدان
بە
هەر
جۆرە ئاسانکارییەک بەمەبەستی پشتگیری
لە
خاوەنداریەتی
مەعنەوی
.
جیاواز
لەمەش، هاوئاهەنگی
یاسا
نەتەوەییەکان بەهەند ئەگرێت.
ــــ پیادەکردنی
ئەو
ڕێککەوتنە نێونەتەوەییانەی
کە
بۆ
ئەم
مەبەستە
واژۆ
دەکرێ
.
ـــ وەڵاتانی خوازیاری
یارمەتی
یاسایی
و تەکنیکی
لە
بابەت
خاوەندارییەتی
مەعنەوی
،
هاوکاری
یەکتر
دەکەن.
ــــ
هەموو
زانیارییەکی پێوەندیدار
بە
خاوەنداریەتی
مەعنەوی
کۆ
دەکرێتەوە و
بە
تویژینەوە
لەسەر
ئەم
بابەتە
پاداش
دەدرێ و ئەنجامی توێژینەوەکان
بڵاو
دەکرێتەوە.
1
2
3