تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 18
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریخوازی
بەهەندگرتنی
ئابووری
و بژێویی
بە
سەر
سیاسەت
و خەباتی سیاسیدا.
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و سەرەتای سەدەی
بیستەم
،
لە
حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک
بۆ
بەستنەوەی
خەبات
بە
خەباتی
ئابووری
(باشترکردنی هەلومەرجی
ئیش
و
کار
و زیادکردنی
مووچە
و...)
هاتە
ئاراوە.
ئەم
لاگیرییە
بە
حیزب و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە
بەو
چەشنەی
کە
«لینین» بیری
لێ
دەکردەوە
نەبوو
. «لینین»
لە
کتێبی «ئەبێ چ بکەین؟» (1902)، بەدژی
ئەم
فیکرە ڕاوەستا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریی سیاسی
زاراوەی
ئابووری
سیاسی
چەمکێکی نوێباوە
کە
کێشە
و ئاریشەی زانستەکانی
سیاسەت
و
ئابووری
لێک
دەداتەوە.
بە
واتایەکی
دیکە
ئابووری
سیاسی
لە
شوێن
دۆزینەوەی
پێوەندی
دوولایەنەی
وزە
سیاسی
و ئابوورییەکان و کاردانەوەی
ئەم
هێزانەیە بەسەر پێکهاتەکانی سیاسەتی ئابووریدا.
هەروەها
کاردانەوەی بارودۆخی
ئابووری
بەسەر حکوومەتە
هەڵبژاردە
خەڵکیەکانیش
لێک
دەداتەوە. سەرکەوتنی حکوومەت
لە
بواری سیاسەتە ئابوورییەکان، شەرعییەت و ئەگەریی
دووبارە
هەڵبژاردنەوەی
ئەو
حکوومەتە
زیاد
دەکات.
لە
گوتاری پۆزیتۆڤیزمدا شەرعییەت و خۆشویستنی حکوومەتە هەڵبژێردراوەکان، دەگەڕێتەوە
بۆ
پێودانگە ئابوورییەکانی
هەڵامسان
، ڕادەی
بێکاری
و هاوتەرازنەبوونی
خەرج
و
بەرج
و…هتد
یەکێکی
دیکە
لەو
مەسەلە
گرنگانە،
ئەوەیە
کە
تا
چ ڕادەیەک بارودۆخی
ئابووری
وەڵاتەکان دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتە و
تا
چ ڕادەیەکیش بەرهەمی هۆکارگەلێکی
بێ
کۆنتڕۆڵ
وەک
بازاڕی
جیهانییە؟
سەنگی
هۆکارگەلی
سیاسی
لە
پێکهاتنی سیاسەتە ئابوورییەکان
گرانە
و
ئەم
هۆکارانە ئەکەونە
ناوەندی
سەرنجی
ئەم
زانستەوە.
بۆ
نموونە
دەگوترێ
کە
دەوڵەتان
لە
پێش
هەڵبژاردنەکان و بەمەبەستی خۆشیرینکردن
لە
بەر
چاوی ڕەشەگەلدا
دەست
دەدەنە بووژاندنەوەی
ئابووری
و
تەنانەت
تاکوو
چەند
مانگێکیش
ئەو
شتانەی
کە
بەرعۆدەی
بوون
بە
ئەنجامی دەگەێنن،
بەڵام
دوای
گەیشتن
بە
دەسەڵات
،
لەم
ڕێبازە
دوور
دەکەونەوە.
پێوەندی
ئایدیۆلۆجی
حیزبی
لەگەڵ
مەسەلە
ئابوورییەکانیش،
بۆتە
بابەتێک
لە
توێژینەوەکانی
ئابووری
سیاسی
.
ئەغڵەب
حیزبە چەپییەکان
هەوڵ
دەدەن گرفتی
بێکاری
چارەسەر
بکەن،
کەچی
حیزبە ڕاستییەکان
هەوڵ
دەدەن پلەی
هەڵامسان
دابەزێنن.
کەواتە
پێوەندی
ئایدیۆلۆژی
سیاسی
و
ئابووری
سیاسی
مەسەلەیەکی
گرنگ
لە
ئەژمار
دێت
.
ئابووری
سیاسی
بەم
واتایە،
لەگەڵ
ئابووری
سیاسی
بە
واتا
کۆنەکەی
کە
بە
ڕوانگەیەکی مارکسیەوە دەیڕوانییە
سیاسەت
، خۆبەخۆ
جیاوازی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ببابۆفیزم
بزاڤێکی
شۆڕشگێڕی
فەرەنسی
لە
سەدەی
هەژدە
بەمەبەستی دامەزرێنی «
کۆماری
یەکسانی
».
ئەم
جووڵانەوە
ناوەکەی
لە
ڕێبەری
خۆی
بە
ناوی
«فرانسوا نۆئێل بابۆف» (1765-97) وەرگرتووە. «بابۆف» و هاوڕێیانی
لە
1796«نەخشەی
یەکسانی
»
یان
بۆ
ڕووخانی حکوومەت، داڕشت
کە
ئەمە
چڵەپۆپەی بزاڤەکە
بوو
،
بەڵام
پیلانەکە
سڕی
ئاشکرا
بوو
،
لە
1797
سەری
«بابۆف»
یان
بە
گیوتێن
لێک
جودا
کردەوە
. لایەنگرانی «بابۆف»، بوونە میراتگری ئایدیۆلۆجیای مەتریاڵیزمی سەدەی هەژدەی فەرەنسە و
ئەندێشە
شۆڕشگێڕییەکانی
ئەو
سەردەمە
و
نوێنەری
توندڕەوترین ڕێبازەکانی شۆڕشی فەرەنسە.
«بابۆفیزم»
یەکەمین
تەقەلا
بۆ
کردنی
سۆشیالیزم
بە
تیۆری جووڵانەوەی
شۆڕشگێڕی
بوو
. بابۆفییەکان
بۆ
«
کۆماری
یەکسانی
»
خۆیان
، سیستەمێکی تێروتۆخی
یاسا
و ڕێسێ
یان
بۆ
باشترکردنی وەزعی هەژاران و
زاڵبوون
بە
سەر
ململانێی هێزەکانی
دژە
شۆڕش
،
پێشبینی
کردبوو. ئەندێشەی پیادەکردنی«
دیکتاتۆری
ڕەنجدەران» (بڕوانە
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا) دوای سەرکەوتنی
شۆڕش
،
هەر
لە
لایەن
ئەم
گرووپەوە
ئاڕاستە
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تابووری پێنجەم
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتیە
لە
دەستوپێوەن و سیخوڕەکانی وەڵاتێک
لە
وەڵاتێکی
دیکە
،
یان
دارودەستەی گرووپێکی
نەیاری
دەەوڵەت
لەناو
دەزگە
دەوڵەتیەکاندا.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
شەڕە ناوخۆییەکانی ئسپانیا (39ــ 1936)
هاتە
ئاراوە:
لەو
کاتەدا
کە
فرانکۆ فەرماندەی سوپای
دژە
کۆمار
،
بە
چوار
تابور هێرشی بردە
سەر
مەدرید،
هاوکات
بڕیار
بوو
گرووپێکی
دیکە
دزە
بکەنە
ئەم
شارە
و لەناوەوە هێرشبەرنە
سەر
هێزەکانی پاڕاستنی شارەکە.
ئەم
گرووپەیان
بە
«تابوری
پێنجەم
»
لە
قەڵەم
دا
.
ئەمڕۆکە
ئەم
زاراوە
بۆ
ناوبردەکردنی خەیانەتکاران و دەستوپێوەنی
دوژمن
لەناو
حیزب، ڕێکخراوە
یان
وەڵاتێک
بەکار
دەبرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دابڕان
جیابوونەوەی بەشێک
لە
خاکی
وەڵاتێک
یان
سەرزەمینێک لەژێر دەسەڵاتی
ئەو
وەڵاتە.
دابڕان
،
زۆرتر
لە
دوای
شۆڕش
ڕوودەدات.
چەن
نموونەی
دابڕان
، بریتییە
لە
: جیابوونەوەی
چواردە
موستەعمەرەی بەریتانیا و دامەزرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(1776)، جیابوونەوەی بەرازیل
لە
پۆرتوگال (1882)، یۆنان
لە
عوسمانی (1898)، کووبا
لە
ئیسپانیا (1898) و پاکستان
لە
هێندستان (1947) .
دابڕان
سەرەنجامی «
جودایی
خوازی» *یە و
پاش
خەباتێکی
دوور
و
درێژ
بۆ
دامەزرانی نەتەوەیەک
پێک
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
ئەم
زاراوە
لە
وشەی فەرەنسی saboter
بە
واتای
دەنگ
دەرهێنان
لە
جۆرە پێڵاوێکی
دارینە
بە
ناوی
sabots وەرگیراوە
کە
لە
ساڵی 1842
لە
لایەن
کرێکارانی فەرەنسییەوە
بە
کار
براوە. هۆیەکەشی
بۆ
ئەوە
دەگەڕێتەوە
کە
لە
یەکەمین
بزاڤی
کرێکاری
فەرەنسە، کرێکاران
بۆ
دەربڕینی ناڕەزایەتی، پێڵاوە دارینەکانی
خۆیان
لە
پێ
دائەکەند و
بە
پێکدادانییان و دروستکردنی
هەراهەرا
و
دەنگەدەنگ
، بەربەستیان
لە
بەردەم
کرێکارەکانی
دیکە
ساز
ئەکرد.
بە
واتایەکی
دیکە
لە
ساڵانی
دوور
،
هەندێ
لە
کرێکارە ئەورووپییەکان
بە
مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و گێڕەشێوێنی، پێڵاوە دارینەکانی
خۆیان
دەخستە بەینی
چەرخی
کارگەکان و کارەکەیان ڕادەوەستان.
سابوتاژ
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
ئەنجامی
کاری
تێکدەرانە
لە
ڕێکخراوە و
دەزگە
دەوڵەتی
و گشتیەکان
بە
مەبەستی ئاستەنگی
نانەوە
و گێڕەشێوێنی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فابیانیزم
زاراوەی
فابیانیزم
لە
ناوی
فابیۆس سەرکردەی
ڕۆمی
وەرگیراوە
کە
دوو
سەدە
پێش
زایین
ژیاوە و توانی
بە
زیرەکی
و
لەسەرخۆ
،
شکست
بهێنێ
بە
هانیباڵی
دوژمنی
.
لە
زاراوەی سیاسیدا
ناوی
بزاڤێکی سۆشیالیستییە
کە
لە
بریتانیا
سەری
هەڵدا و لایەنگرەکانی
لە
1884
لە
«کۆمەڵەی فابیان»
کۆ
بوونەوە
و توانی سەرنجی
هەموو
ڕۆشنبیرانی
ئەو
سەردەمە
(
بۆ
وێنە
جۆرج بیرنارد
شاو
و گراهام والاس)
بەرەو
لای
خۆی
ڕابکێشێ. بەگشتی
ئەم
ڕێبازە پێیوایە
کە
سۆشیالیزمی جیهانی دەبێت
بە
ئارامی
و
بەکاوەخۆ
و
بە
شێوەیەکی زانستییانە
لەسەر
بیر
و هزری
جەماوەر
کاریگەریی دابنێت. کۆمەڵەی فابیان
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
دەکرێت
لە
ڕێگەی ئاشتیانە و گونجاو
لەگەڵ
بنەماکانی
دیموکراسی
و کاریگەریی
لەسەر
بیروبۆچوونی بەرپرسان، کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی
بنیاد
بنرێت.
پاش
دامەزرانی حیزبی
کرێکاری
بریتانیا کۆمەڵەی فابیان چوونە ڕیزی
ئەم
حیزبەوە
بەڵام
سەربەخۆیی
خۆیان
پاراست و دواتریش
وەک
گرووپێکی
ڕۆشنبیر
دەستیان
دایە
توێژینەوە و
ڕاگەیاندن
لەناو
حیزبدا.
ئەم
گرووپە
چەند
وتارێکیان بەدژی فەلسەفەی مارکس بڵاوکردەوە و
لەم
بارەوە
بەم
شێوە
بیریان دەکردەوە:
1ـــ چاکسازی
کۆمەڵایەتی
بەشێوەیەکی
خۆڕسک
، کامڵبوونی سرووشتی
بەدی
دەهێنا و بارودۆخی
ئابووری
کرێکاری
بەرەو
باشتربوون دەبرد و
پێویستی
بە
شۆڕش
و توندوتیژی نەدەکرد.
2ـــ
بۆ
پێشڤەبردنی
کۆمەڵایەتی
، ململانێی چینایەتی
پێویست
نەبوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قوتابخانەی سیاسی
قوتابخانەی
سیاسی
بەو
تیۆرییانە دەگوترێ
کە
دەربارەی
دەوڵەت
، حکوومەت و شێوەی بەڕێوەبردنی
کۆمەڵگە
لێکۆڵینەوە
دەکات.
قوتابخانە
سیاسیەکان
بەو
مانایەی
کە
ئیمڕۆکە
مەبەستمانە مێژوویەکی
دوور
و درێژیان
نییە
بەڵکوو
بەرهەمی گۆڕانکارییە فیکرییەکەی
سەردەمی
ڕێنسانسی ئەورووپایە
بە
تایبەت
سەروبەندی شۆڕشی
مەزنی
فرەنسی
کە
بزاوتە سیاسیەکان
بە
ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتەوە
هاتنە
مەیدانەوە.
لە
باری
مێژووییەوە،
ڕەوتی
پەیابوونی
قوتابخانە
سیاسیەکان وابووە
کە
سەرەتا
ئەندێشەی
ئازادیخوازانە
(لیبرالیزم) و
تاک
باوەڕانە (
تاک
پەروەری
)
سەری
هەڵداوە. دواتر،
پاش
ڕووخانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان و
هاتنە
ئارای مەسەلەی نوێی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
، ڕێبازی کۆمەڵخوازی و سۆشیالیستی بەدیهاتوون.
ئەم
قوتابخانانە
هەندێ
جار
وەک
لیبرالیزم (بڕوانە
ئازادیخوازی
)
یا
فاشیزم
ژێرخانێکی فەلسەفییان
نییە
بەڵام
هەندێکی
دیکە
لەم
قوتابخانانە وێڕای خستنەرووی تیۆری دەربارەی حکوومەت،
بەدەستەوە
گرتنی
دەسەڵات
بە
ئامرازێک دەزانن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
کە
ئەمانە
لە
ڕاستیدا
بە
ئایدیۆلۆژیا
لە
قەڵەم
دەدرێن.
بۆ
وێنە
کۆمۆنیزم
و
سۆشیالیزم
کە
ڕیشەی هەردووکیان دەگەڕێتەوە
بۆ
مارکسیزم
.
قوتابخانەی فرانکفۆرت: بڕوانە مارکسیزمی
نوێ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لسەفەیر/ئابووری ئازاد
زاراوەیەکی فەرەنسییە
کە
بە
واتای
ئازادی
ڕەهای
ئابووری
و
دەستدرێژی
نەکردنی
دەوڵەت
بەکار
براوە،
هەروا
ئەم
مانایەش دەبەخشێ: «لێگەڕێ
مرۆڤ
هەرچی
دەخوازێ
با
ئەنجامی بدات».
ئەم
زاراوە
ناونیشانێکی دیکەیە
بۆ
تیۆری «
ئابووری
کلاسیک
»
کە
پێیوایە
ئەگەر
دەوڵەت
یا
هەر
هێزێکی دیکەی خۆسەپێن دەستێوەردانی کاروباری
ئابووری
نەکەن، گیروگرفتەکان خۆبەخۆ چارەسەردەکرێن و
بە
باشترین
شێوە
بەڕێوە
دەچن.
ئەم
ڕێبازە
لە
سەرەتای سەدەی 17 دانراوە و کۆمەڵێک
لە
ئابووریناسانی فەرەنسی
کە
بە
فیزیۆکراتەکان ناسراون پوختەیان کردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی
لە
ساڵی 1950 دوای
ئەو
هەموو
ڕووداوانەی
کە
بە
درێژایی
25 سەدەی
ڕابردوو
بە
سەر
پەنابەران هاتبوو، کۆمیتەی باڵای پەنابەران،
بەم
جۆرە زاراوەی
پەنابەر
پێناسە
دەکات:
پەنابەر
بەو
کەسە
دەڵێن
کە
«بەهۆی تایبەتمەندی ڕەگەزی، ئایینزایی، نەتەوەیی
یان
باوەڕی
سیاسی
،
لە
ترسی
دەسبەسەربوون بچێتە دەرەوەی وەڵاتەکەی و بەهۆی
ئەم
مەترسییەوە نەیهەوێت
دووبارە
بچێتەوە وەڵاتەکەی
خۆی
». بەپێی پێناسەی
دیوانی
نێونەتەوەیی
داد
،
ئەگەر
کەسێک
لە
لایەن
دەوڵەتێکەوە کەوتبێتە
ژێر
گوشار و لەدووی کەوتبن و وەڵاتێکی
دیکە
لەم
ڕێگەوە
پشتیوانی
لەو
کەسە
بکات،
بەو
کەسە
دەگوترێ
پەنابەر
.
پەنابەریەتی
شێوازی
جۆربەجۆری
هەیە
کە
پەنابەریەتی دیپلۆماتیک
یان
دەرەکی
بەناوبانگترینیانە. پێشێلکاران و تاوانبارانی مافی
گشتی
،
لە
جوملەی پەنابەران ناگونجێن.
هیچ
یاسایەکی نێونەتەوەیی دەوڵەتەکان پێمل ناکات
بە
بەخشینی مافی پەنابەریەتی
بە
کەسێک.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی سیاسی
پەنابەریی
سیاسی
یان
پەنابەریی
نێوان
سنووری، داڵدەبەخشین و هانادان
بەو
تۆمەتبارە سیاسیانەیە
کە
لە
وەڵاتێکی
دیکە
بە
هۆکاری
سیاسی
دەکەونە
ژێر
فشار
و
ئازار
و
لە
مەترسی
دەستگیرکردن
یان
لەناوچووندا
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی سەعدئاباد
ئەم
پەیماننامە
لە
ساڵی 1937 لەنێوان
چوار
وەڵاتی
ئێران
،
ئەفغانستان
، تورکیا و عێراق
لە
کۆشکی سەعدئابادی
تاران
بەمەبەستی
دۆستایەتی
و دەستدرێژ
نەکردن
بۆ
خاکی
یەکتر
مۆر
کرا
. ناوەڕۆکی
ئەم
ڕێکەوتنە، هاوڕایەتی و
یەکدەنگی
ئەم
چوار
وەڵاتە
بوو
لە
هەڵوێستە سیاسییەکان و یەکگرتنیان
لە
کاتی
مەترسی
و شەڕدا.
ئەم
دەوڵەتانە بەڵێنیان
دابوو
کە
لە
دەستێوەردان
لە
کاروباری ناوخۆیی
یەکتر
خۆ
بپارێزن و سنوورەکانی
یەکتر
نەبەزێنن.
یەکتر
دەستدرێژی
نەکەنە
سەر
یەکتر
لە
پێکهێنانی
ئەنجومەن
و
گرووپی
بەرهەڵستکار
کە
ئامانجیان لەناوبردنی
ئاشتی
و
ئارامی
یەکێک
لەم
وەڵاتانە بێت،
خۆ
بپارێزن.
لە
کاتی
ڕووداوەکانی ساڵی 1941 (داگیرکردنی
ئێران
لە
شەڕی جیهانی دووهەم)، دەرکەوت
کە
ئەم
پەیماننامە
، سەنگێکی
نییە
و شتێکی بێقیمەتە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی نێودەوڵەتی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە،
لە
باری
یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن.
ئەم
پەیماننامە
داخوازییەکانی
هەموو
مرۆڤێکی
لەمەڕ
مافە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کولتوورییەکان
لەبەرچاو
گرتووە و دەوڵەتەکانی
بە
مسۆگەرکردنی
ئەم
مافانە ڕاسپاردووە.
ئەم
پەیمانە
31
مادە
لەخۆ دەگرێ
کە
بۆ
نموونە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
مافی خودموختاری،
کار
و
پشوودان
، مافی
مانگرتن
و دامەزراندنی ڕێکخراوە، ڕزگاربوون
لە
هەژاری
و برسییەتی و
نەخۆشی
،
پەروەردە
و باشترکردنی
باری
ژیان
و
گوزەران
.
هەنگاوە سەرەتاییەکان
بۆ
داڕشتنی
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
ئەنجام
گەیشت و
لە
ساڵی 1954
بە
کۆمەڵی
گشتی
ئەم
ڕێکخراوە ڕاگەیاندرا.
بەڵام
تاساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتییەوە
پەسند
نەکرا و
لە
ساڵی 1976
پاش
پەسند
کردنی 35
وەڵات
یەکلاکرایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کابینە
بە
واتای ئەنجومەنی وەزیران و
نووسینگە
و سکرتاریەتە و
بە
گوێرەی
پێویست
لە
هەر
سێ
حاڵەتدا بەکاردێت
بەڵام
پتر
بۆ
ئەنجومەنی وەزیران و
هەندێ
جاریش
لەجیاتی
حکومەت
بەکاردەبرێت. ماهییەتی
کابینە
لە
وەڵاتاندا جیاوازە.
لە
بریتانیا ئەندامانی
کابینە
لە
لایەن
سەرۆک
وەزیرانەوە هەڵدەبژێردێن
کە
لە
بەرانبەر
مەجلیسی عەوامدا بەرپرسیارن.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، ئەندامانی
کابینە
لە
لایەن
سەرۆک
کۆمارەوە هەڵدەبژێردرێن و
هەموان
لە
بەرانبەر
ئەودا بەرپرسیارن.
سەرۆکی
کابینە
بە
سەرەک
وەزیران،
ڕاوێژکار
و
سەرۆکی
دەوڵەت
ناوی
دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا
ئەگەرچی
ئێران
بێلایەنی
خۆی
ڕاگەیاندبوو
بەڵام
لە
لایەن
بەریتانیا و ڕووسەکانەوە
لە
ئاگۆستی 1941، کەرتی ڕۆژاوای
ئێران
داگیر
کرا
. بەریتانیا،
بۆ
پاراستنی کەرتی ڕۆژهەڵاتی عێراق ناوچەی کرماشانی
گرت
و ڕووسەکانیش، ئازەرباییجانی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژئاوا
بێجگە
لە
شارەکانی
مەهاباد
و
شنۆ
و نەغەدەی
داگیر
کرد
.
لەم
ناوەدا ناوچەی
مەهاباد
و
سەقز
،
لە
کۆنترۆڵی
هیچ
لایەنێک
نەبوو
.
نەبوونی
هیچ
هێزێکی
دەسەڵاتدار
(
تەنانەت
ئێرانیش)
لە
ناوچەکەدا زەمینەی
بۆ
دامەزراندنی حکوومەتێکی خودموختار
خۆش
دەکرد.
ئەم
دۆخە
، لانیکەم
تا
کۆتایی
شەڕی جیهانی
دووهەم
بەردەوام
بوو
.
قازی
محەمەد ساڵێک دوای دامەزرانی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی
ئێران
لە
22ی ژانوییەی 1946،
لە
مەیدانی چوارچرای
مەهاباد
،
کۆماری
کوردستانی
ڕاگەیاند.
قازی
محەمەد
چەند
ڕۆژ
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمارییەکەی ڕاگەیاند
کە
پێکهاتبوو
لە
حاجی
بابەشێخ،
سەرەک
وەزیر
و 12
وەزیری
دیکە
.
کۆماری
کوردستان
و
دەوڵەتی
کوردی
تەنیا
11
مانگی
خایاند.
هەر
بۆیە
لە
ڕێکەوتی 17ی دێسەمبەری 1947،
دوور
لە
پشتیوانی
ڕووسەکان، هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی
پاشایەتی
هێرشیان
کردە
مەهاباد
و شارەکانی
دەوروبەر
و
کۆماری
نوێباو ڕووخا. سەرەتای ژانوییەی 1947
دەوڵەتی
ئێران
دادگەیەکی
سەربازی
بۆ
قازی
محەمەد و براکەی و ئامۆزاکەی،
سەدر
و سەیف سازاند و
لە
ڕێکەوتی 23ی
ئەو
مانگە
لە
سێدارە
دران
و
کۆماری
کوردستان
کۆتایی
پێهات.
کۆریس
کۆچیرا، مێژونووسی
بەناوبانگ
دەربارەی
هۆی
ڕووخانی
کۆماری
مەهاباد
لە
زمانی
مەلا
مستەفا بارزانییەوە دەنووسێت: «
ئەوە
کورد
نەبوو
کە
لە
هێزەکانی ئەرتەشی
ئێران
تووشی
شکست
بێت
بەڵکوو
ئەوە
یەکیەتی
سۆڤیەت
بوو
کە
لە
بەرانبەر
ئەمریکا
و بەریتانیادا
شکستی
خواردبوو!».
لەو
هۆکارانەی
کە
دەتوانێ
ئەم
بۆچوونە بسەلمێنێت،
یەکەم
، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەرتەشی
ڕووس
بوو
لە
ئێران
.
دووهەم
، قسەکانی باڵیۆزی
ئەمریکا
لە
تاران
کە
گوتبووی،
دەوڵەتی
ئەمریکا
لە
یەکپارچەیی
خاکی
ئێران
داکۆکی
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی ئابووری ئەورووپا
ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنەی
لە
28ی مارسی 1947
بە
مەبەستی پەرەپێدانی
هاوکاری
ئابووری
و بەرزکردنەوەی ئاستی
چالاکی
ئابووری
ئەورووپا
بۆ
پاوەجێکردنی
پێوەندی
ئابووری
وەڵاتانی ئەورووپی
لەگەڵ
وەڵاتانی
دیکە
دامەزراند. ئەندامانی کۆمیسیۆن بریتین
لە
: ئەندامانی ئەورووپی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
.
ئەم
کۆمیسیۆنە
چەندین
کۆمیتەی
هەیە
کە
چاودێری
کاروباری
بەرد
و
خەڵووز
،
پۆڵا
، پەرەپێدانی
بازرگانی
و
کشتوکاڵ
، پیشەسازیی،
کارەبا
و
هاتوچۆ
دەکەن و وەڵاتانی ئەندامیش ساڵی
جارێک
کوبوونەوەی
جۆراوجۆر
ساز
دەکەن. بارەگای کۆمیسیۆن
لە
شاری
جنێڤ
دایە
.
پێویستە
بگوترێ
کە
ئەم
کۆمیسیۆنە
ئێستا
کارێکی
ئەوتۆ
ئەنجام
نادات و
لە
دانیشتنەکاندا
تەنها
لەمەڕ
ڕەوشی
ئابووری
و بابەتەکانی
دیکە
بیر
و
ڕا
دەگۆڕێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گەمارۆ/ئابڵۆقە
بەرگرتن
بە
کاڵا
و شمەکی
پێویستی
وەڵاتی
دوژمن
لە
ڕێگەی
دەریا
یان
ئاسمان
کە
سەرەنجام
بە
گەمارۆی
دەریایی
کۆتایی
پێ
دێت
.
ئابڵۆقە
،
بۆ
ئەوەی
بتوانێ
وەک
سزایەکی
لەبار
ئیش
بکات
دەبێ
لە
هەمبەر
پاپۆڕە بێلایەنەکانیش
بەڕێوە
بچێت
کە
ئەمە
لەباری
یاسا
نێودەوڵەتییەکانەوە
کێشە
سازدەکات. بەپێی یاسای نێودەوڵەتی،
دەکرێ
دەست
بەسەر
ئەو
پاپۆڕە بازرگانیانەی
کە
گەمارۆکە دەشکێنن، بگیردرێ. نموونەی
گەمارۆ
، هەوڵەکانی بەریتانیا
بوو
لە
هەر
دوو
شەڕە جیهانیەکە
بۆ
گەمارۆی
دەریایی
ئەڵمانیا. نموونەیەکی
دیکە
، گەمارۆی
وەڵاتی
کووبا
بوو
لە
لایەن
وەڵاتەیەکگرتووەکانی
ئەمریکا
لە
ساڵی 1962.