تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لە ئوتوودان
«مستـ. متـ.» ساف کردنی جل‌وبەرگ بە ئوتووی گەرم کراو.: کراسەکەی شێرکۆ لە ئوتوو بدە. ٭ئوتوو کردن، ئوتوو کێشان.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
ئاوی گەرم لە ژێر «لەبەر» ڕۆییشتن
«کنـ.» میز بە خۆدا کردن، میز دەبنەخۆ کردن. □ «سەری وەبن کڵاوی کەوتووه، ئاوی گەرمی لە ژێر دەڕوا»
ئاڵقە لە گوێ
[[عا. کو.]]
«ستـ.» ١- گوێ لە مست، گوێ ڕایەڵ، کەسێکی بە قسەی کەسێکی تر بکا، ٢- «کنـ.» بەندە، غوڵام، ‌عەبد. تێبــ. ــ لە دەورانی بەندەداریدا کە مرۆڤ وەکوو کاڵا دەکڕدرا و دەفرۆشرا بۆ ئەوەی «بەندە» و ئەوانەی عەبد نەبوون لێک جیا بکڕیتەوە، ئاڵقەیێکیان لە گوێچکە یا ملی «بەندە» کان دەکرد. چی بووترایە: بەندە و عەبدی فڵان کەس یان بیگوتیا: ئاڵقە لە گوێی وەکوو یەک بوو. * ئەڵقە بە گووش، ئەڵقە لە گوێ.
ئیش لە دەست هاتن
١- تین و توانی کار کردن لە کەسێکدا هەبوون. هەموو ئیشێکی لە دەست دێ و قەت دانامێنێ. ٢- (مج.) دەسەڵاتدار بوون. زۆر ئیشی لە دەست دێ ئەم ئیشە هەر بەوی دەکرێ. تێبــ.- تورکیش ئەم وشەیە بەکاردێنن و بۆیە هەندێ کەس واتێدەگەن کە لە تورکی وەرگیراوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و دەگەڵ (ئێش) لە یەک ڕیشەن.
ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
ئەوەندەی مست لە چاوان دەی
(کن.) خێرایی، توندوتۆڵی.
بە بایە و بە بارانێ لە عومری بەفری کەم دەبێتەوە
(کن.) بە هەر بارێکدا بێ هەر زیان دەبینێ، کارێکی لە هەموو سەرێکەوە زەرەربێ.
زیاد لە ئەندازە
تم: لە ئەندازە بەدەر. ئەم پاڵتۆیە زیاد لە ئەندازە گەورە و دەڵبە دەڵەی بۆ تۆ نەکراوە.
لە ئاودان
«مستـ. لا.» لە چەم و ڕۆباران پەڕینەوە. □ «سیروان لێشت نەدەم هەر دەم بەی؟»، «لە حەوت ئاوی داوه، قولاپەی تەڕ نەبووە»، «کنـ.» زۆر فێڵباز و زرینگە.
لە ئیعتباری... وە
(کعر.) لە...وە بەدواوە. لە ئیعتبیباری ئەم ساعەتەوە ئیتر من قسە لەم مەسەلەیە ناکەم.
لە ئیمان دەرچوون
١- بە باشی وەڵامی پرسیار دانەوەی قوتابیان و سەرکەوتنیان لە کلاسێکەوە بۆ کلاسێکی باڵاتر. ٢- چاک هاتنە بەر چاو لە تاقی کردنەوەدا (بۆ هەر مەبەستێ بێ).
لە ئەندازە بەدەر
حاڵی شتێک کە لە حەددی مەعموولی تێپەڕیبێ. ((... دانەکانی ڕەش هەڵگەڕاون، هەموو، هۆی جگەرەکێشانی لە ئەندازە بەدەرە...)) (قەفتان: چیرۆک-٧٠) *زیاد لە ئەندازە، بێ ئەندازە.
مل لە موو باریکتر
(کن) زۆر گوێ لە مست و متیع. (مج.) لاواز، لەغەر. *(بک.) زراف.
بەر لەوه
«بنت.» پێش ئەوه.:: زۆر سەیره بەر لەوەی د‌ەمووچاوی پشوا بەرچایی دەخوا. 4- دامێن و لای خوارەوەی هەر شتێک، ژێر:: بەرزگ، بەرسمێڵ، دێبەر، به ڕەتەشی.
لەباو‌ەش کردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی یەکێک و بەسینگی خۆوە نووساندن و بە د‌‌ستێ یا هەردووو دەست ڕاگرتنی تا نەکەوێته خوار.: کچی خانمۆڵ، بڕۆ ئەو منداڵه لە باو‌‌ش که و بیهێنه با هێندە نەگری.
ئافتاوە و لەگەن
ئافتاوە و قاپێکی دیکەیە لە عەینی مەعدەن «لەگەن» کە دەستی لەسەر دەشۆرێ، بۆ ئەوەی ئاوەکە نەڕژێتە سەر ئەرز یا فەڕشان: دەستێک ئافتاوە و لەگەنی مسواری جوانیان هەبوو.
ئامان لەرزانە
«نتـ.» هەوایەکی کلاسیکی گۆرانی کوردییە.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر‌ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاو لەبەر دڵ ڕۆیین
١- دڵ دەخێڵەکەوە هاتن و لە حاڵی ڕشانەوەدا بوون. ٢- «کنـ.» برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاو لەبەر هەڵ نیشتن
«مکـ.» میز دەبنەخۆکردنی منداڵ: ئەم مناڵە ئاوی لەبەر هەڵ نیشتووە.
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاو لەدەم زان
«کنـ.» تمـ: ئاو لەدەم گەڕان.
ئاو لەدەم گەڕان
«مستـ. لا.» ١- ئاو کەوتنە زار، لەبەر خواردنی شتێکی ترش یا چاو پێکەوتنی کەسێ کە شتی ترش دەخوا یا باسکردنی شتی ترش. ٢- ئیشتیا چوونە خواردنێک، حەز لەشتێ کردن.
ئەڵقە لەگوێ
[[عا. کو.]]
(ست.)، (سن.) تم؛ ئاڵقە لەگوێ.
بەر لەمه
«بنت.» پێش ئەو شتەی که بۆ قسەکەر و بیسەر ڕوونە.:: ئوتوموبیلەکەی بەر لە مەیان تێپەڕی کێ بوو.
بە‌لەباریکه
[[به/1+ 3- 3- ئه/2+ باریك /1+ 5-ئه/1]]
«نت.»، «کێر.، کعر.، جن.» 1- ئاد‌‌میزادی بەژن درێژی، لاواز وڕەقەڵه. 2- حاڵی مرۆڤێکی ئاوا:: پیاوێکی بەلەباریکەی زەردە‌‌ڵەشی لەکن بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر د‌ەگەڵ ناوێک لە حاڵەتی «ئیزافه» دا بوو ئەوا «سفەت» ه ئەگینا «ناو» ه.
بە‌لەباقه
[[؟]]
«نت.» 1- دەردێکه دووچاری بزن دەبێ، له باڕ‌ەی دە‌‌خا و دەیکوژێ. «یەک دانوو د‌ەیکوششت، یەک بەلەباقه» «سیف القضات.» .2- «مج.» سووکه جنێوێکه، له وەختێکا منداڵێ به قسه و هەرا خەڵک وە‌‌رەز بکا، پیێدەدرێ. هەروەک بڵێن: ده ‌بیبڕەوه، وست به، دەنگت بڕێ.
لەبەرددان
«مست، لا» «کن» بەفیڕۆدان و فەوتاندنی شتێک.
لەبەرچاوخستن
«مست. مت.» بێ نرخ کردنی کەسێ یا شتێ لەلای یەکێک و بێ ئەهەمیەت کردنی. بێ‌قە‌در و قیمەت کردن.
هەتا با لەم کونەوە بێ
(کن.) تا حاڵ بەو جۆرە بێ کە هەیە، تا وەزع ئاوابێ.
وەک لەبانێک بەر...دەنەوه ‌وابوو
«کن» ئاگای له... هیچ شتێک نەبوو، لە پێشدا هیچ شتێک...لەو کاره یا یا ئەو قسەیەی نەدەزانی. «عا.» موباغەتەکرا. «هل.» تۆپێک...، لەخۆ.. دێت.
بالەبال
[ [ند.]]
بەرخەلەوان
[[به‌رخه‌ل+3-ئه‌/2/وان]]
«نت.» شوانێکی ڕانی بەرخان دەباته لەوەڕ. * «مک.» بەرغەلەوان، بەرخەوان. «بک.» بەرخ ڤان.
بەلەسە بوون
[[؟]]
«مست، لا،» «یاخی بوون» تم+خا: ب1، ل-174.
بەلەفیڕه
[[به‌له «؟» + فیڕ «فیڕاندن+ 5- ئه‌/1]]
«نت.»، کئێر.، کعر.» نەخۆشی زگ چوونه تووشی ئاژەڵ و پاتاڵ د‌ەبێ. هس.: «جن». بەلەریقه = ئیسحالی به ‌شیددەت «بۆ ئینسان» تم: لۆڕی، ل- 15.
1ـ بەلەک
[[؟]]
«نت،» «کعر.، سن.» گیایەکی د‌‌ەشتەکییه و تا میترێک بەرز دەبێتەوه، له کوردستان زۆره، ڕەگ و ڕیشەی ئەم گیایه بۆ خۆش کردنی تامی دەرمانان کەڵکی لێ وەردەگیری. هەروەها له ‌شوێنانی گەرم شەریەتێکی لێدەگرن که تۆزێ شیرناییه هەیە و خواردنەوەی دەروونی مرۆڤ فێنک دەکاتەوه، «عا.» عەڕەق سوس «عەڕەق لووس.». «مک» مێکووک.
2ـ بەلەک
[[؟]]
«نت.»، «کئێر.» بەشێکە لە لاقی ئاد‌‌میزاد، د‌ەکەوێته نێوان ئەژنۆ و قولاپەی پێ، لوولاک ووگۆشتێکی بە دەرەو‌‌یەتی بە تێکڕایی.
ئالەت
[[ = عا.: ئالە]]
«نا.» ١- ئامراز بۆ پێکهێنانی کارێک یا جێ بە جێ کردنی مەبەستێک: هەوجار ئالەتی جووتە. کۆنەپەرەست ئالەتی دەستی ئیمپڕیالیزمە. ٢- «کنـ.» ئامرازی پیاوەتی و نێرینەیی ئادەمیزاد «چونکە ناوهێنانی بە بێ ئەدەبی دەزانرێ».
ئاولەمە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» ۱- منداڵ، کە هێشتا لە زگی دایکیدا بێ و گیانی وەبەر نەهاتبێ. ۲- منداڵی لە بارچوو، منداڵێ کە لە خۆیەوە، یا بە هۆی داو و دەرمان و شتی تر بە مردوویی لە زگی ئافرەت بێتە دەر. ۳- بەرخ و کاریلەی وە ڕووح نەهاتوو، کە پاش سەر بڕینی مەڕ و بزن، لە زگی دایکیان دەیانهێننە دەر. ٭نەبەکام.
ئوولەکە
«پبـ.» بە دوای ناوانەوە دەلکێ و پچووکیان دەکاتەوە.
ئیستیقالەدان
[[عا؛ ئیستیقالە + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کعر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئەسلەحە
[ [=عا.: اسلحه]]
«نا.» تمـ: ۱- چەک. «ئەسلەحەی هەر میللەتێ، سا، دەست و بازووی گەنجیەتی» «ڕۆژی شوعلە بەخشی ئوممێد، فکر و کاری گەنجیەتی» «دڵدار: گمـ- ٢٦»
ئەشکەولەت
[[؟] ]
«نتـ.» بنەگۆزە و دیزی شکاو کە هێشتا ئەوەندەی پێوە مابێ ئاو یا شتی تری تێ‌ بکرێ بۆ هەر مەبەستێک بێ. هس.: سواڵەت.
ئەقەللەن
[[= عا.: ئەقەللەن]]
(بن.) بە لانی کەم، بە لای کەمی، هیچ نەبێ. هەروا بێدەنگ دانیشتووی ناوی دەنێی چی، ئەقەللەن تۆش قسەیەک لەم کارەدا بکە. ئەقەللەن پێنج دیناری تێدەچێ.
ئەلەتریک
(نا.) تم: ئەلەتریک.
ئەلەم
[[=عا" الم]]
(نا.) ئیش، ئازار، ژان. ((جل شڕ و ملخوار و سەرکز، هاودەمم دەرد و ئەلەم)) ((عاجز و زار و زەلیل و مات و هەم دڵپارە بووم)) (سەلام-١٠٥) هس.: عەلەم.
ئەلەنگە
[[؟]]
(نا.)، (مک.) زمانە چکۆڵە. ((بە ئەلەنگەی نەنکییەوە)) جنێوێکی دۆستانەیە کە کەس لەدڵی گران نایە. تێبــ.-من ئەم وشەیە و ڕستەکەشم بیستبوو بەڵام نەمدەزانی مانای چییە. تا کاک هێمن تێیگەیاندم.
ئەلەکترۆن
[[=یۆنانی: ئێلێکترۆن (کارەبای زەرد) ئەوەی تەسبیح و... لێ دروست دەکرێ (لەبەر ئەو هێزە شت ڕاکێشەی تێدای]
(نا.) ئەو (زەڕڕە) زۆر زۆر بچووکانەی کە بە چاو نابیندرین، کارەبای سارد (سالب)یان تێدایە و ئەستێرە چۆن بە دەوری (خۆر)دا دەسووڕێنەوە، ئەوانیش بە خێرایی ٤٨ هەزار کیلۆمەتر لە سانیەیەکدا بە دەوری ناوکەی (ئاتۆم)دا دەسووڕێنەوە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٤١) ژمارەی ئەلەکترۆن لە هەر جیسمێکدا فەرق دەکا و هەر ئەلەکترۆنەی لە مەدارێکدا دەسووڕێتەوە.
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
ئەلەکتریک
[[-فرەنسی: هەر شتێک و کارێکی پێوەندە بە ئەلەکتریسیتەوە هەبێ]]
(نا.)، (کئێر.) ١- لەباتی ئەلەکتریسیتە بەکاردێت. ٢- دەزگای تەل و گڵۆپ کە لەباتی چرا ناوماڵ و خانووی پێ ڕووناک دەکرێتەوە. ٣- چرای دەستی کە بە (پیل) کار دەکا. ((ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی)) ((ئەلەکتریکی تەلی بینایی)) (پیرەمێرد-٣٦٦) *ئەلەکتریک. عەلەکتریک. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتر لە گفتوگۆی زانستی و ناو خوێندەواران دەبیسرێ، خەڵک بەگشتی شێوە کوردییەکانی بەکاردێنن.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.