تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ بەستن
[[١- باڵ /٢ + بەستن]]
(مست. مت.) هەردوو دەستی کابرایەک لە پشتە‌وە بەستن.: خێرا باڵی ئەو دیلانە ببەستن و بیان بەن بۆ چەم. ئەمنیە باڵی (عەوڵای ئاغا) یان بەستوو هێنایانە لای ئاغای (مادڕوج) *باڵبەست کردن
باڵ گرتنەوە
(مست. لا) ١-هەڵفڕینی مەل لە شوێنێکی بۆ ماوەیەکی کەم لێی نیشتبێتەوە: کۆترێک لە سەر ئەم دارە بۆ پێش پێی تۆ باڵی گرتەوە. ٢-تم: باڵ گرتن.
بای باڵ دان
«مست.، لا.»، «کن.» ١- دەست له بەریەک بڵاو کردنەوه و خۆ لەبەریەک کێشانەوه و ماندوویی لەخۆدەر کردن. ٢- «مج.» پیاسەیەکی بچووک لە شوێنێک هەوای پاکی لێ هەبێ «دەرەوەی شار، ناو باخ و بێستان» :: ئێواران تۆزێ بای باڵی خۆت بده. چووینه تووی مەلیک بای باڵی خۆمان دا.
باڵ شکاندن
(مست. مت.)، ١-شکاندنی باڵی پەلەوەرێک. ٢-(کن) بێچارە و بێ دەسەڵات کردنی کەسێک، *لە باڵدان.
باڵ شکاو
(سمف.) ١-پەلەوەرێکی باڵی شکابێ، «هەر دەڵێی لە گلەگی باڵ شکاوە» ٢-بێچارە، تێشکاو، سەر نەکەوتوو.
باڵ گرتن
[[١- باڵ /١ +گرتن] ]
(مست. لا) ١-فێرە فڕین بوونی بەچکەی باڵندە: ئەم بێچوە چۆلەکەیە کە تازە خەریکە باڵ دەگرێ. ٢-(کن.) خێرا ڕۆیین: ئای ئای خۆ وەتمان هەرد‌‌ڵێی باڵی گرت، چ زوو دەر پەڕی. *باڵ گرتنەوە.
بن باڵ
[[ بن/8+1-باڵ/2]]
«کعر.» 1- بنەنگڵ:: «هەردە‌‌ستی دایه بن باڵی کابرا، ڕاستی کردەوە و داینیشاند و پێی گوت یاڵلا نانەکە‌‌ت بخۆ «. 2- تم: خاڵگه.
١-باڵ
[[ست: پەرێنە.، پە: پەر، پەرەك]]
(نا) ١-ئامرازی فڕینی مەل و پەلەوەر و حەشەڕات. تێبــ.- باڵی مەل و شەمشەمە کوێرە لە شوێن دەستیانە و ئی مێش و مەگەزان بەیەکێ لە دوو ئاڵقەی دوایی سینگیانەوەیە.*(بک.) پەڕ. (زا) پەل (ەس) : پەلەوەر. (هو) باڵی ٢-دەستی ئادەمیزاد لە سەر شانی ڕا تا دەگاتە سەری قامکان. (*جنو) بال. (هس.: پیل). ٣- هەر یەک لەو دوو پارچە پانانەی کە بۆ لەنگەر ڕاگرتنی فڕۆکە بە لا تەنیشتەکانیەوە نووساون. «سمێل باڵی تەیارێ+ بەدەوەێ دا دێتە خوارێ». (فولکلۆر). ٤-واحدی پێوانەی درێژایی، لە سەری لوتەوەیە هەتا سەری پەنجە‌ی ناوەڕاست: ئەو گوریسە حەوت باڵ درێژە. تێبــ. – وشەی (پەڕینە) ی ئاوێستایی بە مانای (فڕین) یش هاتووە. باڵ بە سەر کێشان: -(کن) ١-بڵاو بوونەوەی شتێک بەسەر شوێنێدا: تاریکایی باڵی بەسەر هەموو لایەکدا کێشاوە. ٢-تم: خستنە ژێر باڵ/٢: وەکوو جوامێران باڵی بە سەر ئەوهەتیوانەدا داکێشا و نەیهێشت پەرتەوازە بن. چوونە بن باڵ: (کن.)، شانی خۆ خستنە بنە نگڵی کە سێکی ناتوانێ لە جێی خۆی هەستێ ٢-خۆدانە پەنای کەسێک ٣- تم: دەست دانە باڵ* چوونە ژێر باڵ. چوونە ژێر باڵ: - (کن)، تم: چوونە بن باڵ. خستنە بن باڵ: (کن) تم: خستنە ژێر باڵ. خستنە ژێر باڵ: (کن) ١-پەنادانی یەکێک. ٢-پاراستنی کەسێک لە مەترسی یا لە دەست درێژی خەڵک *باڵ بەسەر کێشان / ٢، خستنە بن باڵ، گرتنە بن باڵ، گرتنە ژێر باڵ. دەست دانە باڵ: (کن.)، یارمەتیدان *چوونە بن باڵ /٣. گرتنە بن باڵ: (کن.) تم: خستنە ژێرباڵ. گرتنە ژێر باڵ:(کن.)، خستنە ژێرباڵ. لە شەققەی باڵدان:(کن.) هەلفڕینی بە گوڕی باڵندە و پەلەوەر بەجۆرێ کە دەنگی وە یەک کەوتنی سەر باڵیان دەبیسترێ، ((...کچی شامەڵشای پەریان جلەکانی خۆی دەبەر کردەوە و بوو بە کۆترێک و لە شەققەی باڵانی دا...)) (فولکلۆر).
٢-باڵ
(نا)، (مک) ١-تم: پاڵ: لەو حەوشەدا چەند ماڵ دەباڵ یەکدان. خۆیان جێیان نابێتەوە و ماڵەکەشیان دەباڵ خۆیان ناوە. ٢- تم: باغەڵ/٢: ئەرێ ئازاد کچی کێی دەباڵ دایە؟.
باڵشکان
(مست. لا.)، ١-توانستی فڕین نەمانی باڵەندەیەک لە بەر ئەوەی باڵێکی ئازارێکی پێگەیشتبێ یا شکابێ. ٢-(کن.) تووشی بەدبەختی بوون، بێچار‌‌بوون، سەر نەکەوتن.
باڵندە
[ [ ١-باڵ/١ + ئندە]]
(نت.) تم ؛ باڵدار.
باڵەشۆڕه
[[١-باڵ/١+٣-ئه/٢+شۆڕ=٥-ئه‌/١]]
«نت.»، «مک،» دەردێکه تووشی مریشک و جوجە‌‌ڵە دەێت، باڵیان فش دەبێتەوه و بەلادا دێن. *«سن،» باڵەشۆڕێ. پەلەپسکێ.
به باڵابڕان
[[به /3+باڵا/1+بڕان]]
مست. لا.»، «کن.» 1- به قیسمەت بوون، به نەسیب بوون:: ەد‌یگوت من ناچم با ئەو جاره یەکێکی تر بچێ خۆ بە باڵای منەوه نەبڕاوه، 2-کارێک که له هەموو کەس چاتر به کەسێ بکرێ یا شتێ بۆ یەکێ له هەموو کەس زیاتر دەست بدا:: ئەوه هەر به نەوزاد دەکرێ دەڵەی به باڵی بڕاوه.
بۆمبی باڵدار
نت.»، «کئێر.» جۆرێک تەقەمەنییه که لە خۆیەوه- بێ ئەوەی به فڕۆکە فڕێ بدرێ یا بەتۆپ و... بهاوێژرێ- دەچێته سەر شوێنی مەبەست و بەسەریا دەتە‌قێتەوه. تێبــ.- یەکەم شتی لەم بابەته ئەڵمانیای نازی ساڵی 1944 دایهێناوه و ئەوسا به ناوی «ڤ-2» ناوبانگی دەرکرد.
1-باڵەوان
[[؟]]
«نا.» «سن.» تم: ١-باڵەبان.
2-باڵەدان
«نا.»، «سن.» تم: ٢-باڵەبان.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
باڵا
[[پە:بالاد + بەرزایی]]
١-(نا.) درێژایی بەژنی ئادەمیزاد «... باڵای بە باڵای گرتووە، دوو پەنجە کورتی دێنێ» (فولکلۆر). ٢-(س) سەر، بەرەژوور.، درێژ: دەستێکی باڵای لە کیمیا دا هەیە.
باڵا بستە
[[باڵا/١+ ب‌ست +٥- ئە/١]]
(ست.، نت.)، ئادەمیزادی کورتە باڵا (باڵای بە ‌قەدەر بستێکە)، (عا.)، قزم.
باڵا بەژن
(نت.)، (مک.) تم: ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا بەژن).
باڵا دەس
(ست.)، تم: باڵا دەست.
باڵا دەست
[[باڵا/٢+ دەست]]
(ست.)، (مک.) دەست ڕۆییو، دەست ڕۆێشتوو، حاڵی کەسێکی د‌‌ست بڕاو و خاوەن دەسەڵات بێ « من قاپی جە بۆن جە تۆ نەبەستم ! + یانی بزرگم، یا باڵا دەستم).(خانا - ٥٠٨)
باڵا دەستە
[[باڵا/١+دەستە (نە گە‌‌وە نە بچووك)]]
(ست.)، (مک.) حاڵی منداڵێکی خەریک بێ هەڵ بدا، باڵای دەستی کردبێ بە دێژ بوون.
باڵا فڕ
[[باڵا /٢+فڕ(فرین)]]
(نت.)، (بک.) فڕۆکە، تەیارە. تێبــ. – ئەو وشەیە لە جەنگەی شەڕی دووەمدا، کە ڕادیۆی (بەیروت) دەنگوباسی بەزمانی کوردی بڵاو کردەوە، داتاشڕاوە.
باڵا نوان
[[باڵا /١+ نوان (نواندن)]]
(نت.)، تم: ئاوێنەی باڵا نوان.
باڵا نوێن
[[باڵا+ نوێن(نواندن)]]
(نت.) تم: ئاوێنە (ئاوێنەی باڵانوێن).
باڵا پۆش
[[باڵا/١ پۆش (پۆشین)]]
(نت.)، هەر جل و بەرگێکی سەرتا پای خواری مرۆڤ دا بپۆشێ. «ئەگەر مەیلەکەت فەرامۆشم بێ+ سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ» (فولکلۆر).
باڵا ڕەوان
[[باڵا/١ + ڕوان(ڕوانین)]]
(نت.) تم:ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا ڕوان).
باڵابەرز
(ست.) ١-حاڵی ئینسانی درێژ، حاڵی کەسێکی باڵای درێژ بێ. *کەڵەگەت ٢-(کن.) ئادەمیزادی شوش و باریک و بەژن ڕێک و پێک. «خاستەر جە زومڕەی ئەو باڵابەرزان +بە ڕێزەی ڕازان شەکەر کەرد ئەرزان» (خانا - ٢٠٦).