تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەینەمەل
باڵندەیەکی بۆرەقنەی دەنووک تیژە بەقەد ڕیشۆڵەیەک دەبێ و زۆر مێمڵی کوللەیە
عەینەمەل
ئاینەمەل، حاینەمەل، غەزایی، تووەخۆره، باڵندەیێکی بۆرەقنەی دندووک تیژه بە شێوه وەکەندەسمه دەچێ و ڕەنگاوڕەنگه، مێمڵی کوللەیە هەرساڵێکی کولله زۆربێ ئەویش پەیدا دەبێ، هەر ساڵێکی کولله نەبێ ئەویش دیارنیه کاتێکی بەگژ کوللەدا دەچی زووزوو خۆی لە ئاو هەڵدەکێشێ تا نزیکی ئاو نەبێ ئاو نەبێ شەڕێ ناکات چوونکوو ژاری کوللەکه توک و پەڕی هەڵدەوەرێنی ئەگەر زوو خۆی نەشووات.