تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابە عەمرە
[[بابە + عەمر (عومەر) + ئە]]
(نت.)، (سی،.) ئادەمیزادی بە دیمەن منداڵی بە تەمەن پیر. تێبــ.- ئەم حاڵەتە هۆی فیزیۆلۆژی هەیە و زیاتر ئینسانی وا کۆسە دەبێ.
سەرچاوە: نالی
عەمرە
واجیبێکی تری وەکو حەجە، جیاوازیی لە حەج لەوەدایە مەرج نییە هەر لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی قوربانا بکرێ و وەستانی (عەرەفە) شی تیا پێویست نییە.

تا بەکەی وەک ڕاوییە و سانییەی سێ پەل شکاو
بێ طەواف و سەعی و عەمرە هەر بخەوم و هەر بخۆم!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بابەعەمرە
بەیەکێک دەوترێ کە بەدیمەن منداڵکار بێ و کە چی وەکی تر زۆر بە عەمر بێ
بابەعەمرە
چڵەنۆک، گونەگێسک، باوا قۆرەت، نیوبست، بە ڕواڵەت مناڵی تەمەن زۆر
بابەعەمرە
بۆ کەسێک بەکار دەبرێت، کە بە دیمەن منداڵ و بەڵان بەتەمەن بێ
باوەعەمرە
چڵەنۆک، باڵابۆست، باوا قۆرەت