تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خاکی دامەن
ئەو خۆڵ و تۆزەی ئەنووسێ بە داوێنەوە.

کە خاکی، خاکی دامەن بە، وەگەر نە، تۆزی بەربادی
کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە، وەگەر نە، بڵقی سەر ئاوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دامەن
سەرچاوە: نالی
دامەن
داوێن، بەشی خوارووی هەر چوار پەل.

بن زک و جەبهەت سپیی، کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککە تاز و سێ بڕ و، دوو باد و شەش دانگ و درێژ
دامەن
داوێن٬ دامێن
سەرچاوە: نالی
دامەن، دامێن
داوێن.

دامەنی پاکیی مەداری دائیرەی خامەک نییە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
سەرچاوە: نالی
چاکی دامەن
چاکی داوێن.

« نالیی » یو سینەیی بێ کینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و وشکە سەرابی عەمەلم
دامەنە
(کە.):پک کەوتوو٬ بێ بەهرە٬ بێ بەش٬ بەشبڕاو