تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەربەست
بەرهەڵستێکە لەبەر بانی ئاو یا لەسەر ڕێگا دادەنرێ بۆ نەڕۆین و هاتوچۆ نەکردن
بەربەست
بەرهەڵست، قەدەخە، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو یا لەسەر رێگا دادەنرێ بۆ نەڕۆیین و هاتوچۆ نەکردن._کردن: بەرهەڵست دانان، پێشگرتن
بەربەست کردن
«مست. مت.» 1- دروست کردنی مانعێک لە سەر ڕێگای ئاوێکا بۆ ئەوەی که لە شوێنێکدا پۆنگ بخواتەوه و زۆر ببێ یا بۆ ئەوەی بەلایەکدا نەڕوا که مەبەست نەبێ 2- پێکهێنانی مانعێکی ماددی یا مەعنەوی له پێش کەسێک یا جێ بەجێ بوونی کار و مەسەلەیەکدا «سن.» بەربەس کردن.
خوێن بەربەست کردن
داکوژاندنی دوژمنایەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەربەستکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەربەستکردن
هەڵکێشانی ڕیسی ڕەنگکراو لە زاخاوی گەرما بۆ ئەوەی کە ڕەنگە نەچێتەوە
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
ئەم پەیماننامە لە یەکەمی ژووئییەی 1968 بۆ بەرگریکردن لە پەرەسەندنی چەکی ناوەکی لە لایەن وەڵاتانی بەریتانیا و ئەمریکا و سۆڤیەت مۆر کرا و لە ساڵی 1970 بەملاوە پیادە کرا. وەڵاتانی دیکەی جیهان دوا بە دوای یەکتر بوونە ئەندامی ئەم پەیماننامە.
ئەندامانی ئەم ڕێکەوتننامە، بە دوو گرووپ دابەش دەکرێن:
1ــ وەڵاتانی خاوەن چەکی ناوەکی کە بەڵێن دەدەن ئەم جۆرە چەکانە بە ناو وەڵاتەکانی دیکەدا بڵاو نەبێتەوە و پەرە نەستێنێ.
2ــ وەڵاتانی نائەتۆمی کە بەڵێنیان داوە، نەبنە خاوەنی ئەم جۆرە چەکانە.
ئەم پەیمانە لە ڕاستیدا ڕێبازێکی لۆژیکییە بۆ بەدیهێنانی ناوچەگەلی پاککراو لە چەکی ناوەکی (Nuclear Weapons Free Zone) .
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
پیمان منع گسترش سلاح های هستەای
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
Non-proliferation Treaty (NPT)
کەمبەربەستی
بەشێوازەوە ڕاوەستان٬ دەست لەسەر پشتێند دانان
کەمبەربەستی
کەمبەربەست
(باد.):جوورە زۆرانیێەکە دوو کەس دەچنە ناو کەمەندێکی تا یەکێک یەکێکی نەکوژێ نایەتە دەرێ. جوورە پشتێندێکیشە