تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆره خزم
«نت.» خزمی دوور.
بۆره زەلام
[[1- بۆره/2+زه لام]]
«نت.»، 1- کابرایەکی نەناسراو. «وە عەلەیک سسەلام، ئەێ بۆره زەلام، ترخێنەی بێ تام، له بەرت هەلناستام. 2- «مج.» پیاوی کەتەی گەورە.* «هل.» شێته زەلام.
بۆره سوار
[[1-بۆره/2+سوار]]
«نت.» سوارێکی نەناسراو، سوارێکی لات.
بۆره پنه
[[؟]]
«نت.»، «سن.» قەله سابوونی.
بۆره پیاو
[[1-بۆر+3-ئه/2+ پیاو]]
«نت.» ئەو کەسەی له بنە ماڵەی ئاغا و خان و بەگ نەبێ. ئادەمیزادی ئاسایی. * «سن.» بۆره پیاک. «جنو.» بۆره پیا، بۆرەکه.
1-بۆره
[[1-بۆر+5-ئه]]
«ست.»، «مک.، سیه.» 1- ئەسپ، مایین، سەگ و تانجی که ڕەنگیان «بۆر» بێ.. تێبــ.- بۆ یەکسمان بە پێی ڕەنگیان که بەلای ڕەش یا شین دابێ، ڕەش بۆره یا شین بۆرەیا ن پێ دەگووترێ. 2- «مج.» ناوانەوه دێت و له (معرفە)یی ڕا دەیانکەنە «نکره» .:: بۆره زەلام، بۆره پیاو.
2- بۆره
«نا.»، «مک.» تم: 1- بۆرەک.
بۆره
بوره، چپاره. («ها» حرف عهد است.)
بۆره
نان ڕەوغەنی
بۆره
ڕەشکەوەکه. («هێ» ئامرازی پێناسه.)]
بۆره
الأبرَش، الأشهَب....
بۆره بنار
«نت.» دەمەقاڵی. تێبــ.- تەنیام، مامۆستا خاڵ ئەم وشەیەی نووسیوه و کەسی تر، منیش لەوانەم وەرگرتووه.
بۆره خزمایه تی
[[1- بۆره+/2_خزم+ئایه‌تی/1]]
«نت.» پێوەندی دووری بنەماڵەیی که دوو یا چەند کەس یا خێزانان پێکەوه دەبەستێ. خزمایەتی دوور.
بۆره قنه
[[؟]]
«ست.» تم: بۆرەڵووک. «خا، ب1، 131»
بۆره پیاگ
«نت.»، «سن.» تم: بۆره پیاو.
شین بۆره
شینێکی سپی پاته. (هەورا.) قەزوانی.
ئابۆرهال(باک)
ڕەشبۆره
ڕەنگی ڕەش و سپی تێکەڵآوه بۆووڵاخی بەرزه بەکاردەبرێ، ڕەشکەوه، بۆر بەسەر ڕەشیدا بڕوانێ