تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بسک
[ا ]
(بەسک - besk)
مەڵۆی گەنم یان جو.
بسک
ئەگریجه. [(وشەیەکی کرماجیه.)]
بسک
«نا.»، «مک.» تم: ئەگریجه. تێبــ.- ژابا ئەم وشەی به مانای «مووی لوول» و هەروەها به مانای «کلک» هێناوه «تم:ژابا- 51» و دوکتۆر «معین.» یش له باسی وشەی بۆ سۆ ک» دا «تم: ف رەنگ، ج1 ل- 535.»، وشەی «بسک» ی کوردی وەکوو شایەد هێناوه و دەڵێ مانای «مووی لوول» » ه و «بشک» یشی بەکلک مانا لێداوەتەوه.
بسک
قاو، لا، (فە) ئەگریجە، زولف، (هەورا) زڵف، ئەو لزگە مووانەیە، کە ئافرەتان بە لاجانگیانیدا شۆڕ دەکەنەوە، ئەگریجەی درێژە. (شو) کولانەی مریشکان. (فە) قولانج. (فە) باڵەخانە، کۆشک
بسک بسک
شادی، کەیفخۆشی، ڕووگوشادی
بسکه بسک
«نت.»، دڵ خۆشی و به دەماغی، نیشانەی کەیف خۆشی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بسکتبال
[ا. مر ]
(باسکیت بال - baskitbal)
باسکه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بسکله
[ا ]
(بەسکەله - beskele)
کلیل و کڵۆمی دەرگای جاران.
بسکه
[[بزه+كه]]
«نت.» نیشانەی دڵخۆشی و بەدەماغی و سەرکەوتن که له دەموچاوی ئادەمیزاد دە رد ەکەوێ.
بسکوڕی
شەق و تورت و بەکەیف، بۆ زەرعاتی بەخۆدا هاتووی دەڵێن
بسکۆ
مافوورە، (باک) بکۆ، ڕایەخێکە لە خوری باش دروستکرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بسکۆک
بسک
بسکۆک
خم گیسو
بسکۆک
ئەو بسکەی بەرەو ڕوومەت هەڵدەگەڕێتەوە
بسکۆک
بسک
بسکۆکە
بسکۆڵە، پسکۆڵە. لەرزانە. جوورە خشڵێکی ژنانە
بسکۆڵە
گیاهی است شبیه به زلف
بسکۆڵە
گیایەکە لە ئەگریجە ئەکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بسکە
ڕووخۆشی و زەردەخەنەیەکە پەیدا دەبێ لە یەکێکی سەر و دڵ خۆشەوە
بسکە
کەیفخۆش، شادی، بز، ڕووگوشادی و زەردەخەنەیەکە لە ڕووی کەسێکیدا پەیدا دەبێ، کە سەرو دڵ خۆشبێ؛ فیسارەکەس_ی لێوە دێ یا_ی سمێڵی دێ: بزەی سمێڵی دێ