تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستر
وڵاخی چوارپەل قەوی و بارەبەر، دایکی ماینەو باوکی کەر
ئێستر
قانتر، داک ماینی کەرباب، هێستر، هێسر
ئێستر
[[پە: ئەستەر]]
(نا.) گیاندارێکی بە کاری چوارپەل قایمە، لە جووت بوونی نێرە کەر و مایین پەیدا دەبێ، لە شاخ و ڕێگەی سەختا لە وڵاغی دیکە چاتر بڕ دەکا، لە کوردستان بۆ سواری و باربەری کەڵکی لێ وەردەگیرێ. * هێستر، قاتر، (بک.) قانیر.
ئێستر
هەستر،(هەورا) هێستر، هەسەرە، ئەستر، ووڵاخێکی چوارپەل قەوی باربەرە دایکی ماینەو باوکی کەرە، نە نێری بۆ کەڵ و نە ماچەی بۆ زگ و زا دەست نادەن._ینێر: نێرەکی، فڕە، هێستری نڕە._ی مێ: ماچە
ئێستر باڵانی
قاتری داک گوێرێژی باوک ئەسپ
جاش ئێستر
(تاو) تولەقاتر، داش
سەرچاوە: نالی
کلک ئێستر
کلک وەک کلکی ئێستر.

مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و مەنزل بڕ و عارەق نەڕێژ
ئێستردار
هەسترکێش، هەسترڤان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسترسوار
سوارەی ئێستری دەوڵەتی
ئێسترسوار
(ست. نت.) ١- کەسێکی سواری ئێستر بێ. ٢- (کعر.) جەندەرمەی دەوری عوسمانی. تێبــ.- لەبەر ئەوەی وڵاغیان ئێستر بوو لە کوردستان دەسووڕانەوە، ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. *قاترسوار.
ئێسترسووار
سواری ئێستری._ی: سوواری ئێستری بوون: ئێسترە شەلە بۆ کووێ دەچی؟ ئێسترە شەلە کێوە دەچی؟ گەمەیێکی منداڵانەیە،(موک) هەنگڵەشەلە
ئێسترگاییلکە
جوورە ئێسترێکە دایکی ماکەرو باوکی ئەسپە لە ڕووی ئەوەوە زۆر نابووت و بێ تین و گچکەیە بێ کەڵکە
ئێستری ماچە
(نت.) ئێستری مێ. ئێستری ماچە ئاووس نابێ.
ئێستری نێرەکی
(نت.) ئێستری نێر. ئەرێ ئێسترێکی نێرەکی باشتان پێ شک نایە بۆ فرۆشتن.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
ئێسترە گاییلکە
[[ئێستر + ئە + گا + ئیلکە]]
(نت.) جۆرە ئێسترێکی بچووکە، وەکوو دەڵێن لە جووت بوونی (گا) و (ماکەر) پەیدا دەبێ.
کوڕڕەئێستر
(باد.):کوریک