تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێختە
اخته
درخت سبز هرس شده
ئێختە
ئەسپی خەساو، بارگینی خەساو، کەڵ و گای خەساو، یەختە. دارەبی و ئیتر، کە سەرولق و پۆپەکانی بڕابن و کورتکرابێتەوە
ئێختە خان/نە
[[تو. کو.]]
(نت.) ١- تەویلەیەکی تایبەتییە کە لە سەردەمی دەربەگایەتیدا پاتشا و میر و بەگان بۆ ئەسپە یەختە کراوەکانی خۆیان تەرخانیان دەکرد. ٢- موتڵەقی تەویلە. ((دەچوو ئیختەخانان دەری دەهێناوە جوانوولێکی نۆزینی سێ ساڵی)) (تحفە: ج٢-١٩٦)، ((لە بۆ ئیختەخانەی ڕاکێشاوە))، (تحفە: ج٢- ١٦٥). ٣- ناوی دێیەکە لە موکریان و شانی سەرخاسە. *یەختەخان (خانە)، ئێختەخان (خانە).
ئێختە کردن
[[تو. کو.]]
(مست. مت.) ١- دەرهێنانی گونی ئەسپ (بە تایبەتی) و هەر حەیوانێکی تر ( بە گشتی). ٢- (مج.) بەیدەست کردن، ژێردەست کردن، هێنانەبەربار، ڕام کردن، لە هەڕ و گیف و گوڕەگوڕ خستن. هەر دەڵەی ئیختەیان کردووە هەرا و هۆریای جارانیان نەماوە. * یەختە کردن، ئێختە کردن، خەساندن.
هەسپێ ئێختە
اسب اخته شده
هەسپێ ئێختە
ئەسپی گون دەرهاتی
ئێختەرمە
اسب یدک
اسب و اسلحه غنیمتی
جسد دشمن
ئێختەرمە
ئەسپی یەدەگ
ئەسپ و چەکی تاڵانی
لاشەی کوژراوی دوژمن
ئێختەرمە
[[تو.]]
(نا.) ١- چەک و کەلوپەلی دوژمن کە پاش کوشتنی دەستی بە سەردا دەگیرێ (معین: فەرهەنگ، ج١-١٦٦). (( بە دوو نیران چوار سواری دە چەلییانم کردوون ئێختەرمە)) (تحفە: ج٢-١٨٣). *یەختەرمە. ٢- ئەسپێکی سوار بە دوو خۆیدا دەکێشێ. *یەدەگ.