تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیللا
جگە، بل، غەیرەز
وشەی سووربوون و پێ داگرتن: بڵێن نەڵێن ئیللا هەر دەچم
لەسەر پشت کەوتنی میچ، چکەلەجۆرێ قاپێن دا دەڵێن
١- ئیللا
[[؟]]
(نا.)، (مک.) باری هەڵکەوتنی (جگ)ە لە یەکێ لەو یارییانەی بە میچ دەکرێن. تێبــ.- جگەکە لەسەر پشت دەکەوێ و لا زەقەکەی لە سەرەوە دەبێ. * سۆفی ( لە یارییەکی ترا).
٢- ئیللا/ن
[[=عا.: ئیللا]]
(بن.) بۆ دیاری کردنی فەرق و جیاوازی، بێجگە لە.... بەفر هەموو لایەکی گرتۆتەوە ئیللا سلەیمانی نەبێ. ئیللا بە قسەی خۆی نەبێ بە قسەی کەس ناکا.
ئیللان و بیللان
پێداگری و سووربوون: لەماڵدا غەزریوە ئیللان و بیللان دەرناکەوێ
ئیللان و بیللان
[[عا.: ئیللا و بیللا]]
(کن.) هیچ مومکین نییە، هەروا دەبێ، غەیری ئەوە نا. دەبەریدا شل و کوت بوون کوتی ئیللان و بیللان هەر دەڕۆم.
ئیللاو بیللا
ئیللان و بیللان