تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئانیشک
جومگەیەکە لە ناوەندی باسک و بازوودا
ئانیشک
آرنج
ئانیشک
«نا.» ١- ئەو جمگەیە کە باسک و قۆڵی ئادەمیزاد تێکدەکاتەوه، ئەو شوێنەی دەستی ئادەمیزادی لێ دەنوشتێتەوە. ٢- ئەو شوێنەی لە قۆڵی کەوا و چاکەت و... دا دەکەوێتە بەرامبەر ئانیشکی دەست.: ئانیشکی چۆغەکەی پینەی لێدراوە. * «بکـ.» ئەنیشک، عەنیشک.
ئانیشک(موک)
(فە) بەلەچەق، قوونانیسک، قینگانیسک، قوونەنیشک،(هەورا) هەرەژنی، بلەمرک،(خانە) بەلەمرک،(دزە) هەنیشک،(باک.، باد) ئەنیزک، جومگەیەکە لە نێوانی باسک و قۆڵدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئانیشکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئانیشکە
دارێکی دوو پەلە دەبەسترێ بە (خوانکە) و پێی ئاشی بەناودا دەڕوات بە بەرز و نزم کردنەوەی پێییەکە ئەویش بەرز و نزم دەبێتەوە
ئانیشکە
زانوی لوله
ابزاری در آسیاب
ئانیشکە
جەم سەری پەرچ دراوی لوولە سۆپە یان ئاسنی دەدیوار گیراو
دارێکی دووپەلە لە ئاسیاودا پێ بەرداشی پێ بەرز و نزم دەبێتەوە
ئانیشکە
[[ئانیشک + ه ـ ئه‌/١]]
«نتـ.» ١- «مکـ.. سیمـ.» لوولە و گونج بە شکڵی زاویەی قاییمە یا کەوانه، لەسەر سووچی لوولە زۆپا یا گۆنگەی ئاو و ئەو جۆرە شتانەدا ــ بۆ ئەوەی سەری بۆ لایەکی تر وەرچەرخێنن ــ بە کار دەبرێ. ٢- «سیمـ.» ئامرازی ئاشه، دارێکی دوو لکە بە «خوانکە» ی ئاشەوه، پێی ئاش بەرز و نزم دەکاتەوە «تمـ: خا: جـ ١، ل ـ ٥٩» * «مکـ.» دانوپۆ.
ئانیشکە(موک)
پەردەی پێشدەرگانەی حەوشەیە جا لە چووارچێوە گیرابێ یا نا لەکاتی دادەنرێ و لادەبرێ و یا هەڵدەدرێتەوەو دادەدرێتەوە. دارێکی دوو پەلە بە خووانکەوە دەبەسترێ پێی ئاشی بە ناودا دەڕوات، بە بەرزو نزمکردنەوەی پێیەکە ئەویش بەرزو نزم دەبێتەوە، لوولەو گونجی کەوانەدار کە بۆ سەر سووچ بەکار دێنرێ