پرسیارەکان

195) // لەم شێوەندازەدا...خانەکانی ئەم بازنەیە لە پێنج بڕەکەوان( Sector ) پێکهاتووە. چۆن هەرئەڵقەیە بە شمارەکانی ( 0 تاکو 9 ) پڕدەکرێتەوە بەو مەرجەی دوبارەبوونەوە نەبێت لە هەر ئەڵقەیەك و ڕیزێکدا؟

196) لەو پەیوەندییەی لە نێوان شێوازی (A) و (B) دا بەدیدەکرێت، ئەی ئاخۆ کام لەو سێ شێوەندازەی خوارەوە (C) بەرجەستە بکەن؟

197) بە ژمارەکانی ( 1 ، 2 ، 3 ، 7 ، 8 ، 9 ، 12 ، 13 ، 14 ) چۆن ئەو بۆشاییانە پڕدەکرێتەوە تا کۆی سێنیان لە تاكبازنەیەکدا بکاتە 21 ؟

198) داخۆ چەند شەشگۆنا لەو دوو نیگارەدا بەدیدەکرێت؟

199) // بەفرین بە گەشبین/ی وت بزانم ئەم مەتەڵە چۆن دەڕەوێنیتەوە....ئەگەر 25 دانە کارتمان هەبێت و هەر یەکەیان ژمارەکەی خۆی لەسەری نووسرابێت و بیانخەینە ناو سنووقێکەوە. ئەوجا گەر تاکە کارتێکمان ڕاکێشا لەو 25 دانەیە، ئاخۆ شیمانەی چەند بێت کە ئەو ژمارەیەی لەسەری نووسراوە توانای دابەشی بەسەر 7 دا بێت؟

200) // تەنیا گڵۆپێك لەسەربانەکەی ماڵی نالی/دا هەیە و بەڵام سێ سویچ لە ڕاڕەوەکەی خوارەوەی ماڵەکەدایە.... ئەگەر هەر بۆ یەك جار نالی بتوانێت بچێتە سەربان و سەیری ئەوەبکات کە ئاخۆ کامە سویچە هی گڵۆپەکەیە. داخۆ چۆن گەیشتبێتە دەسنیشانکردنی هەریەك لە سویچەکان

201) بە دانانی شمارەکانی ( 1 تاکو 9 )وەك پێویست لەم خشتەیەدا، چۆنجۆنی گشت ئەو ئەکسانییانە بە دەسدێنیت؟

202) ئەگەر لەسەر چێوەی گۆڕەپانێکی بازنەیی 10 کەس وەستابن و ئەوجا یەکەم کەس دووەم دەربکات و سێیەم کەس چوارەم دەربکات و پێنجەم کەس شەشەم دەربکات و حەوتەم کەس هەشتەم دەربکات و نۆیەم کەس دەیەم دەربکات..... بەم پێیە تا یەك کەسیان دەمێنێتەوە. داخۆ ئەو تاکە کەسە کامەیان بێت ( واتە هەڵگری چ ڕەنووسێك بێت)؟

203) ژماره‌ی نادیار له‌م زنجیره‌ ژمارانه‌‌دا چۆن ده‌سنیشانده‌که‌یت

204) ژمارە نادیارەکەی‌ ناو ئه‌و دوو شوێنە چۆن ده‌سنێشانده‌کرێت؟