پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: // تەنیا گڵۆپێك لەسەربانەکەی ماڵی نالی/دا هەیە و بەڵام سێ سویچ لە ڕاڕەوەکەی خوارەوەی ماڵەکەدایە.... ئەگەر هەر بۆ یەك جار نالی بتوانێت بچێتە سەربان و سەیری ئەوەبکات کە ئاخۆ کامە سویچە هی گڵۆپەکەیە. داخۆ چۆن گەیشتبێتە دەسنیشانکردنی هەریەك لە سویچەکان
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[ بە هۆی ئەوەی کە بزانێت ئاخۆ کامیان لەوانیتر گەرمترە ]. چۆن ؟ سویچی یەکەم بۆ چەند خولەکێك هەڵدەکات و لێی دەوەستێت و ئەوجا دەیکوژێنێتەوە و ڕاستەوخۆ سویچی دووەمیان هەڵدەکات. پاشان ڕاستەخۆ دەچێتە سەربان. ئەگەر گڵۆپی داگیرساو هەبوو ئەوا بێگومان سویچی دووەم هی گڵۆپەکەیە. بەڵام گەر داگیرساو نەبوو ئەوا دەست لە گڵۆپەکان دەدات و کامەیان گەرم بوو ئەوا بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ سویچەکەی یەکەمیان ( چونکە تەزووی کارەبایی دەبێتە هۆی گەرمکردنی تەلە تانگستنەکەی ناو گڵۆپەکە)، بەڵام گەر وانەبوو ئەوا بێشك سویچیەکەی کە لە خوارەوە دەستی بۆ نەبردوە دەبێتە سویچی گڵۆپەکەی سەربان.
پێشوو
دواتر