پرسیارەکان
175) كام له‌و چوار شێوەندازە شمارێنراوانەی خوارەوە شیاوه بۆ دانانی له‌و شوێنه نادیاره‌دا؟
176) کام لەو چوار شێوەندازانەی خوارەوە دەبێتە دوا خانەی نادیار؟
177) مامۆستایه‌كی مێژوو لە لاوینی پرسی ئه‌م گوزاره‌یه تاکوو چه‌ند به‌ڕاست وه‌رده‌گرێت به‌وه‌ی كوڕێك ته‌مه‌نی 20 ساڵه له ساڵی 1990 دا، كه‌چی ته‌مه‌نی 15 ساڵه له ساڵی 1995 دا!
178) لەم دووخشتە نۆڕسکێنەییەدا، چۆن ئەو خانانە به شماره‌كانی 1 تــا 9 پڕده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ك و ڕیزێكی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیــا جارێك ئه‌و شمارانه به‌كار بهێنرێن؟
179) لەم دوو خشتە نۆڕسکێنەییەدا، چۆن ئەو خانانە به شمارەکانی 1 تــا 9 پڕده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر بەشێك و ڕیزێكی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیــا جارێك ئه‌و شمارانه به‌كار بهێنرێن؟
180) ئەم خشتەیەی بەرامبەر، نۆ خانەی تێدایە و تەنیا چواریان ڕەشکراوەیە و لاکانی هیچ کامێکیان پەیوەستی (هاوسێی) دانەکەی دیکە نییە. ئاخۆ بە مەزەندە چەند شیمانە هەبێت (بە وێنەکەی بەرامبەریشەوە) تا جێگۆڕکێیان پێ بکرێت و بێ ئەوەی لاکانیان پەیوەستی یەکتر بنەوە؟ شیمانەکان: [3، 4، 5، 6، 7، 8، 9] شیمانە.
181) مامۆستا ویستی زیرەکیی خوێندکارەکانی تاقی بکاتەوە لە ماتماتیکدا و ئەم پرسەی لە تاقیکردنەوەیەکدا بۆ هێنانەوە: ئەگەر هەر یەك لە (س، ص) لە ژمارە تاکەکان بن، چۆن بۆمانی دەسەلمێنیت کە ئەنجامی لێکدانیشیان هەر دەبێت ژمارەیەکی تاك دەربچێتەوە؟
182) چۆنچۆنی ئەم خشتەیەی خوارەوە هەر لە 1 تاکوو 36 پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی هەر ڕیزێكی ستوونی و تیرەیی و ئاسۆیی بکاتە 11 خاڵ؟
183) مامۆستایەکی ماتماتیك ئەم نیگارە ژمارەییەی لەسەر تەختەنووسەکەی پۆل هەڵواسی و داوای لە خوێندکارەکان کرد کە ئاخۆ نهێنی لەو ژمارانەدا چی بێت. داخۆ چۆنچۆنی ئەو نهێنییەیان ڕوون کردبێتەوە؟
184) داخۆ چ نهێنییەك لە شمارەکانی ناو ئەم خشتە نۆ خانەییەدا بەدی بکرێت؟