پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: مامۆستایه‌كی مێژوو لە لاوینی پرسی ئه‌م گوزاره‌یه تاکوو چه‌ند به‌ڕاست وه‌رده‌گرێت به‌وه‌ی كوڕێك ته‌مه‌نی 20 ساڵه له ساڵی 1990 دا، كه‌چی ته‌مه‌نی 15 ساڵه له ساڵی 1995 دا!
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
هه‌رچه‌نده پرسه‌كه لای هه‌ندێك له‌وانه‌یه سه‌رسووڕێنه‌ر بێت به‌ڵام له ڕاستیدا ژمێرهكردنی ساڵه‌كان له پێش زاینی‌دا (پێش له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ) و دانانی ڕۆژنامه جۆراوجۆره‌كان، مێژوونووسان وایان داناوه ساڵ هه‌تا ئه‌و ڕۆژه به‌ره‌و كه‌م بوون بێت و ئه‌مجا له‌و ڕۆژه به دواوه ساڵ به‌ره‌و زیادبوون بچێت. كه‌واته زۆر ڕاسته كه ئه‌و ته‌مه‌نه ده‌كه‌وێته ساڵه‌كانی پێش زاینییەوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كه ته‌مه‌ن هه‌ر ڕوو له هه‌ڵكشانه و نابێت كهمكات، كه‌واته ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ده‌بێته 25 ساڵ.
پێشوو
دواتر