پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: مامۆستا ویستی زیرەکیی خوێندکارەکانی تاقی بکاتەوە لە ماتماتیکدا و ئەم پرسەی لە تاقیکردنەوەیەکدا بۆ هێنانەوە: ئەگەر هەر یەك لە (س، ص) لە ژمارە تاکەکان بن، چۆن بۆمانی دەسەلمێنیت کە ئەنجامی لێکدانیشیان هەر دەبێت ژمارەیەکی تاك دەربچێتەوە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بەڵێ زۆر ڕاستە کە ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی تاك، هەر بە تاك دەردەچێتەوە:ــ دەزانین کە هەموو ژمارە جووتەکان توانای دابەشیان بەسەر 2دا هەیە، دەتوانین بڵێین:ـ گریمان ( س ) کە ژمارەیەکی جووتە =2×ع ،، ( ص ) ژمارەیەکی تاکە = 2×ل + 1 . کەواتە:ـ ( س × ص ) = ( 2×ع ) × (2×ل + 1 ) = 4 ع ل + 2 ع = 2 ( 2 ع ل + ع ). کە ژمارەیەکی جووت دەردەچێت. بەڵام گەر بڵێین گریمان ( ص ، س ) دوو ژمارەی تاکن، ئەوا:ـ س = 2 ع + 1 ،، بەڵام // ص = 2 ل + 1 . کەواتە : ( س × ص ) = (2 ع + 1 ) × (2 ل + 1 ) = ( 2 ع ل + ع + ل ) + 1 ئەمەیش مانای ژمارەیەکی جووت +1 ... کەواتە دەبێتە ژمارەیەکی تاک.
پێشوو
دواتر