پرسیارەکان

224) سۆکار ڕووی کردە دڵزار و وتی:ـ ئەم خشتەیە سێ نهێنی ماتماتیکی گرنگی تێدا هەیە ئەگەر زیاتر نەبێت. ئاخۆ پەی بەو نهێنییانە دەبەیت؟

225) باوان بە لایان/ی وت:ـ بزانم دەتوانیت بە ڕێگەیەکی ماتماتیکی هەر لە ژمارەکانی ( 1 ، 2 ، 3 ،4 ، 5 ، 6 ، 7 ، 8 ، 9 ، 10 ، 11 ، 12 ، 13 ، 14 ، 15 ) بگەیتە ئەنجامی سفر؟

226) ئەم 28 پوولی دۆمینەیە بەم شێوەیە ڕیزکراون، چۆنچۆنی خاڵەکانیان ڕیزبەندکرێن تا کۆی خاڵی سەر پولەکان لە هەر ڕیزێکدا بە شێوەیەکی ئاسۆیی بکاتە ( 3 ، 7 ، 11 ، 41 ، 23 ، 29 ، 19 ، 13 ، 17 ، 5 )، بەڵام بە شێوەیەکی ستوونی لە ڕاستەوە بۆ چەپ بکاتە :ــ ( 3 ، 7 ، 19 ، 41 ، 29 ، 11 ، 23 ، 13 ، 17 ، 5 ).

227) کام لەو سێ شێوانەی خوارەوە شیاوە تا لەو بۆشاییەدا دابنرێت؟

228) چۆن ئەم خشتەیە بە شمارەکانی (2 تاکوو 9) پڕ بکرێتەوە بەو مەرجەی دووبارەبوونەوە لە ڕیزەکاندا نەبێت و کۆی گشتیان لە هەر ڕیزێکی ئاسۆیی و ستوونی و تیرەییدا بکاتە 44؟

229) مامۆستا بە خوێندکارەکانی گوت: ئاخۆ دەتوانن بە شمارەکانی (1، 2، 5، 8)، بەو مەرجەی دوو دوو وا ڕێک بخەن کە تەنیا بە شانزە جار کۆکردنەوەیان ژمارەی 352 بەدەست بێنن؟

230) چۆنچۆنی خانەکان بە ژمارەکانی (1 تاکوو 45) پڕ بکرێنەوە، بەو مەرجەی گشتیان یەکلەدواییەك بن؟

231) چۆنچۆنی خانەکانی ناو هەر شەشگۆنایەك بە شمارەکانی 1 تا 6 پڕ دەکرێتەوە بەو مەرجەی لە هەر یەکەیان و لە هەر ڕیزێکدا دووبارەبوونەوە نەبێت؟

232) مام برزوو بە برادەرەکەی گوت: ڕۆژێک لە دێکەی خۆمانەوە بە خێرایی 5کم/ دەمکات بەرەو دەرەوە تا یەك دەمکات ڕۆیشتم. ئەوجا پاش یەك دەمکاتی دیکە و بە هەمان خێرایی بەردەوام بووم واتە من 10 کم رۆیشتووم، کەچی سەیرم کرد هێشتا هەر 5 کم لە دێکەی خۆمانەوە دوورم. چۆن ئەمەم مەتەڵەم بۆ لێک دەدەیتەوە؟

233) لەم دوو نیگارەدا، هەر یەکەیان 28 پوولەکەی گەمەی دۆمینە دەنوێنێت و بەو شێوەیە ڕێک خراون. چۆنچۆنی هەر پوولە وەك خۆی سنووردار بکرێت تا ڕاستی بداتە گشتیان؟