پرسیارەکان

234) چۆن هەر ئەستێرەیەو بە جیا بۆخۆی سنووردار دەکرێت؟

235) چۆن دووبارە ئەم شێوازە بکێشرێتەوە بەو مەرجەی دەست هەڵ نەگیرێت لە پێنووس و دوو جاریش بەسەر هیچ هێڵێکدا نەچیتەوە؟

236) چۆن ئەو بازنۆکانە لەم دوو نیگارەدا بە ژمارەی گونجاو پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی دوو بازنۆکەیەکی سەرەوە بکاتە تاك بازنۆکەی خوار خۆیان؟

237) کام لەو چوار نیگارەی خوارەوە دەگونجێت بۆ ئەو شوێنە نادیارە؟

238) چەتۆ بە زینۆی گوت: کە ئاخۆ دەتوانیت بە هۆی کردارە ماتماتیکیەکانەوە و بە ژمارەکانی [10، 9، 8، 7، 6، 5، 4، 3، 2، 1، 0] بگەیتە ئەنجامی 2013، 2014؟

239) چۆن خانەکانی ناو ئەم دوو خشتەیە بە شمارەکانی (1 تاکوو 8) پڕ دەکرێنەوە بەو مەرجەی هەر شمارەیەو هێندەی خۆی خانە پڕ بکاتەوە و کۆی ئەو شمارەخانانەیش بکاتە ژمارەکەی لای چەپ یان خوارەوەیان؟

240) کام لەو چوار شێوەندازانەی خوارەوە دەگونجێت بۆ شوێنە نادیارەکە؟

241) چۆنچۆنی بە تاکە هێڵێکی ڕاستی یەکتر نەبڕ ئەو بازنە ژمارەییانە بەیەکتر بگەیەنرێت و هەر بازنەیەکیش چ ژمارەیەك لەخۆ دەگرێت؟

242) چۆنچۆنی بە ژمارەکانی 1 تاکو 36 خانەکانی ئەم خشتەیە پڕ دەکرێتەوە بەو مەرجەی کۆی سەر ڕیزە ئاسۆیی و ستوونی و تیرەییەکان بکاتە 111؟

243) نهێنی ژمارەکان لەم شەشگۆنایانەدا لە چیدا بێت؟ ۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞۞ گەر بە وردی بڕوانینە خانەی دەیانی دووجای ئەم ژمارانە دەبینین لە 1 تاکوو 3 هەر سفرە، بۆ 4 ئەوا 1 زیاد دەبێت، لە 4 تا 7 بەردەوام 1 زیاد دەبێت، لە 8 تاکو 13 ئەوا بەردەوام 2 زیادەکات، ئەوجا 3، 4 ...