پرسیارەکان
384) ئاخۆ بە حەوت جار لەبەرگرتنەوە و دانانەوەی ئەو شێوەیەی لای چەپ لە باری جۆراوجۆردا، دەکرێت ئەو لاکێشە (8×8)ی پێپڕبکرێتەوە؟
385) چه‌تۆ، زینۆ، باوان، کاوان، چوار وه‌رزشكارن و له ڕاكردنێكدا هاوبەشی ده‌كه‌ن کە كه‌سیان ئاگاداریی ئه‌نجامه‌كه‌یان نین. ئه‌گه‌ر له باسكردن له‌سه‌ر خۆیان ته‌نیا هه‌ر یه‌كه‌م و دووهه‌م ڕاستیان گوتبێت، سێهه‌م و چواره‌م ڕاستیان نه‌گوتببێت. باسی هه‌ریه‌كه‌یان به‌م جۆره‌یه: چه‌تۆ ده‌ڵێت كه زینۆ یه‌كه‌م بووه، باوان ده‌ڵێت كه چه‌تۆ هێواشتربوو له زینۆ، کاوان ده‌ڵێت كه باوان ڕاست ناكات، زینۆ ده‌ڵێت كه من له کاوان باشتر بووم. چۆن له‌و باسانه‌ی خۆیانه‌وه ده‌سنیشانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌میان ده‌كرێت؟
386) لەم کۆمەڵە نیگارەدا، کام دوانە هاوجووتی یەکدی نین؟
387) لەم نیگارەدا، چۆنچۆنی ژمارە نادیارەکانی ناو هەر بازنەیەك دیاری بکرێت بەو مەرجەی کۆیان لەهەر بارێک‌دا بکاتە ژمارە دیارەکەی نێوانیان؟
388) له‌م دوو هێڵه یه‌کتربڕانه‌دا ئاخۆ چ شمارەیەك شیاوی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌که بێت؟
389) لاوین ڕووی كردە گەشبین و گوتی: ئه‌گەر تۆ شارەزای لە مۆبایلدا، من ئەم مەتەڵەت پێ دەدەم كە بریتییە لە چەند ڕوونكردنەوەیەك و چەند شمارەیەك، هەر شمارەیەک، وشەیەكی دیاری كرا‌و دەنوێنێت، بزانم چۆن به لێدانی ئه‌و ڕەنووسانە وشەی پەنهانی مەتەڵەكەم دەسنیشان دەكەیت لەسەر شاشەی مۆبایلەكەت؟ 1/ (539): باڵندەیەکی دڵگیر و جوان و دەنگخۆشە لە کوردستاندا. 2/ (439547): شارێكی مێژوویی ئەم کوردستانەیە. 3/ (22963):ـ شێوه‌ندازێكی ماتماتیكییه. 4/ (52535): میوه‌یه‌كی خۆش و بە تامی هاوینه‌یه. 5/ (628462845): به‌شێكی گرنگه له زانست و تەکنۆلۆجیادا. 6/ (37265): دراوی (پارەی) وەڵاتێكی ئه‌وروپاییه. 7/ (587347826):ـ لەم جیهانەدا میلله‌ت و خاكێكی بێوەڵاته. 8/ (46726): هۆزاننووسێكی سروشت و جوانناسێکی كوردستانە. 9/ (94735): به‌هره‌مه‌ندێكی ده‌نگخۆشی كوردستانه.
390) ئەم نیگارەی خوارەوە سێ شێوە بازنەی دەست دەنوێنێت، تەنیا یەکێکیان لەوانی دیکە جیاوازە. بە مەزەندە کامیانە؟
391) ئەم نیگارە، دوو شێوە زەمبەلەكی جیاواز دەنوێنن. ئاخۆ کامەیان یەکپارچەیە و ئەوی دیکەیان دووپارچەی جیاواز بێت؟
392) سیما، هوما و سۆما، ویستیان كێبڕكێیه‌كی 100 مه‌تری بکه‌ن. یه‌كه‌م جار سیما و هوما ده‌ستیان پێ کرد، سیما به جیاوازی 10مه‌تر پێش که‌وت. ئه‌مجا هوما و سۆما ده‌ستیان پێ کرد، هوما به جیاوازی 10 مه‌تر سه‌ر كه‌وت. ئه‌گه‌ر هه‌رسێكیان پێكه‌وه به هه‌مان خێرایی ده‌ستیان به ڕۆیشتن كردبێت، ئاخۆ ماوه‌ی نێوان سیما و سۆما چەند بووبێت ئه‌گه‌ر سۆما یه‌كه‌م جار گه‌یشتبێته شوێنی خۆی؟
393) چۆن بە شمارەکانی 1 تا 8 خانەکانی ئەم دوو خشتەیە پر بکرێتەوە و هەروەها سنووردار بکرێن، بەو مەرجەی کۆی شمارەکانی ڕیزە دیاری کراوەکان، بکاتە ژمارەکەی لای ڕاست یا خوارەوەیان؟