پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: چه‌تۆ، زینۆ، باوان، کاوان، چوار وه‌رزشكارن و له ڕاكردنێكدا هاوبەشی ده‌كه‌ن کە كه‌سیان ئاگاداریی ئه‌نجامه‌كه‌یان نین. ئه‌گه‌ر له باسكردن له‌سه‌ر خۆیان ته‌نیا هه‌ر یه‌كه‌م و دووهه‌م ڕاستیان گوتبێت، سێهه‌م و چواره‌م ڕاستیان نه‌گوتببێت. باسی هه‌ریه‌كه‌یان به‌م جۆره‌یه: چه‌تۆ ده‌ڵێت كه زینۆ یه‌كه‌م بووه، باوان ده‌ڵێت كه چه‌تۆ هێواشتربوو له زینۆ، کاوان ده‌ڵێت كه باوان ڕاست ناكات، زینۆ ده‌ڵێت كه من له کاوان باشتر بووم. چۆن له‌و باسانه‌ی خۆیانه‌وه ده‌سنیشانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌میان ده‌كرێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ئه‌گه‌ر چه‌تۆ ڕاستبكات، ئه‌وا زینۆ یه‌كه‌مه، خۆی دووه‌مه و باوان و کاوان ڕاستگۆ نین، به‌ڵام باوان ڕاستی وتوه، كه‌واته چه‌تۆ ڕاستگۆ نه‌بوه، ئه‌گه‌ر کاوان ڕاستی وتبێت ئه‌وا زینۆ ڕاسته چونكه باوان ڕاست نییە به پێی وتنی کاوان. كه‌واته زینۆ باشتربوه له چه‌تۆ و هاوڕایه له‌گه‌ڵ باوان/دا. كه‌واته کاوان ڕاستگۆ نه‌بوه و هه‌روه‌هایش چه‌تۆ. كه‌واته بێشك باوان و زینۆ له براوه‌كانن و باوان یه‌كه‌مه و زینۆ دووه‌مه.
پێشوو
دواتر