پرسیارەکان

354) لەم دوو نیگارەدا ژمارە‌ نادیار‌ەکان چۆن دیاریدەکەیت؟

355) هەر یەك لەم نۆ هێمایانەی خوارەوە چیمان بۆ دەردەخات؟

356) مامۆستا لەسەر تەختەنووسەكەی پۆل ئەم بڕە ماتماتیكییەی نووسی و وتی: ئاخۆ شمارەی ئەو خانە نادیارە چۆنچۆنی پڕبكرێتەوە؟

357) وشەی ( Madam Adam ) زۆر جار لە ماتماتیکدا بەرچاو دەکەوێت. ئاخۆ ئەو وشەیە چی بێت؟

358) لەم دوو نیگارەدا، ئاخۆ چۆن لە خانەی (S) وە بە ڕاستەهێڵی یەکترنەبڕ بگەیتە خانەی (F) بەو مەرجەی بە چەقی گشت خانەکاندا جگە لە خانە ڕەشەکان تێپەڕکەیت؟

359) له‌ پێشبڕكێەكی ئه‌سپ سواریدا باوان سه‌یری ژووری خۆسازدانیانی ده‌كردن و به‌ هاوڕێكه‌ی وت ده‌زانیت كه‌من ته‌نیا 74 پێ و 22 سه‌ر ده‌بینم. ئایا تۆ ده‌زانیت چه‌ند ئه‌سپ و چه‌ند كه‌س هاوبه‌شی پێشبڕكێكه‌ ده‌كه‌ن؟

360) ئەم گەمەیه‌‌ پێیده‌وترێت '' گەمەی ترایگۆن Trigon'' بریتییە لە شێوه‌ندازێك کە چەندین سێگۆشە و هەر سێگۆشەیەك سێ شمارەی ‌سەر لاکان و تاک ژمارەیەکی چەق لەخۆ ده‌گرێت. چۆنچۆنی نەزانراوی سەرلاکانی پڕبکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی شمارەی سەرلاکان بکاتە ژمارەکەی نێوەندیان و ڕاستییەکیش بداتە گشتیان؟

361) کام لەو شەش شمارەیەی خوارەوە بگونجێت بۆ ئەو شوێنە نادیارانە کە لە بە ئەنجامی لێکدانێ دوو ژمارەی ماتماتیکییەوە دەبێت؟

362) لالۆ چووه‌ بازاڕ و 20 پێنووسی له‌ جۆری ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ کاکۆ کڕی بە ‌ 20 دینار. كه ‌هاته‌وه‌ بۆ ماڵ ویستی ڕادەی زیره‌كی تاقیبكاته‌وه‌ و وتی:ـ کاکۆ گیان ئەگەر هەر دانه‌یه‌كم له‌ سووره‌كان به چاره‌كه‌ دینارێك و له ڕه‌شه‌كان به‌ نیو دینار و له‌ شینه‌كان به‌ 4 دینار كڕیبێت. ‌ئاخۆ له‌ هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند دانه‌م كڕیبێت بۆ تۆی خۆشه‌ویست و زیره‌ك؟

363) كام له‌و چوار شێوەندازە شمارێنراوانەی خواره‌وه‌ بە گونجاو دەزانرێت کە له‌و شوێنه‌ نادیاره‌دا دابنرێت؟