پرسیارەکان
324) کاکۆ ئەم شێوە هاوسەنگەی دا بە سۆما و گوتی: ئەم تەرازووە 112 کیلۆگرام دەکێشێت. ئایا سەنگی تەنیا ئەستێرەکە بە چەند مەزەنە دەکەیت؟
325) ئاخۆ چۆن بە دانانی 1 تــا 5 ئەو بۆشاییانە پڕ دەکرێتەوە بەو مەرجەی لە بارەکانی ئاسۆیی، ستوونی و تیرەیی-دا گشت لەو شمارانە لەخۆ بگرێت؟
326) شاهۆ زۆر حه‌ز و ئاره‌زووی له هه‌بوونی ئۆتۆمبیل (گەڕۆک) ناوازه بوو، ڕوویکردە پێشانگەیه‌کی تایبه‌ت تاکو ئه‌و ئاره‌زوه‌ی دامرکێنێته‌وه. دانه‌یه‌کی به‌دڵی خۆی هه‌ڵبژارد و له سه‌وادا، کۆدڵ-ی خاوه‌ن پێشانگاکه پێی گوت حه‌ز و ئاره‌زووه‌که‌ت له جێی خۆیدایه و به‌نرخێکی زۆر گونجاو پێتی ده‌ده‌م و هیچی وا ڕه‌نگه له‌سه‌رتان نه‌که‌وێت، ئه‌ز به مانگانه پاره‌که‌یم ده‌وێت. ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگی یه‌که‌م 1 دۆلار و مانگی دووه‌م 2 دۆلار و مانگی سێیه‌م 4 دۆلار و مانگی چواره‌م 8 دۆلار و به‌م پێیه تا 30 مانگی ته‌واو پاره‌که دووچه‌ندانه بکات. بەمە نامۆ زۆر دڵخۆش بوو، به‌ڵام ئایا ئه‌و خۆشییه تا چه‌ند بڕ ده‌کات و ئاخۆ بتوانێت ئه‌و پاره‌یه دابین بکات؟ تۆ بڵێیت ئیتر ئه‌مه دوا حه‌ز و ئاره‌زووی بێت؟
327) ئاخۆ ئه‌و ژمارانه کامانه‌بن که شوێنە نادیارەکانی پێـپڕبکرێته‌وه؟
328) له‌م نیگاره‌دا کام شماره بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه نادیاره به شیاو ده‌زانیت؟
329) لەم دوو نیگارەدا چۆنچۆنی ئەو پشیلەیە بەو ڕاڕەوانەدا تێپەڕکات تا بە ئاسانی بگاتە ڕاوی نێچیرەکەی خۆی؟
330) چۆن ئه‌م 7 شەشگۆنایانە و شمارەخاڵەکانی ناویان پێکبەست بکرێن تا پێکەوە شەشگۆنایەیان لێ پێک بهێنرێت و شمارە پێکبەستاکانیشیان هاوجووت بن؟
331) كوڕێك له دوای ساڵه‌كانی 1936وه لەدایک بووه و له‌پێش ساڵه‌كانی 2000وه كۆچی دوایی كردوه. كۆی ژمارەخانەکانی هه‌ر دوو ساڵی له‌دایكبوون و كۆچكردنی یه‌كسانن به‌یه‌كتر كه هه‌ر ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی بووه. ئه‌گه‌ر ساڵی له‌دایكبوون و مردنی له ساڵه تاكه‌كان بووبن. ئاخۆ ته‌مه‌ن و ساڵی هاتنه ژیان و كۆچكردنی به چه‌ند بخه‌مڵێنرێت؟
332) لە هەریەك لەم دوو خشتەیەدا، چۆن هەر پیتە و بە هاوجووتەکەی بگەینرێت بێئەوەی ئەو هێڵانە یەکتربڕ بن؟
333) ڕەوا بە لەنیا/ی وت:ـ ئاخۆ ئەو ژمارەیە چەند بێت ئەگەر بدرێت لە 41 ، ئەوا هەمان ئەنجام بداتەوە گەر 41ی بخڕیتەوە سەر؟