پرسیارەکان
304) لە هەریەك لەم دوو شێوەندازەدا ئاخۆ چەند هێڵ بەدی بکرێت؟
305) له هه‌ندێ وڵاتاندا، به‌پێی یاسا نابێت سه‌رنشینانی پاسەكانی هاتوچۆی ناو شارەكاندا شتێك له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵ بگرن که درێژییه‌كه‌ی له 70سـم زیاتر بێت تاکو كار نه‌كاته جێگه‌ی سه‌رنشینان. وه‌ستایه‌كی بیناساز بۆ به‌جێهێنانی كاره‌كانی پێویستی به شیشێكه که درێژییه‌كه‌ی 85 سه‌نتیمه‌تره. جا بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت و له یاسا لا نه‌دات، ده‌بێت چی بكات تاکو هەموو جارێك به‌سه‌ر ئه‌و گرفته‌دا زاڵ بێت و بەر سزا نەكەوێت لە پاسەکاندا؟
306) ئەم نووسینەی خوارەوە (Kurdî )، نازناوی شاعیرێكی مەزنی کوردە. ئاخۆ لەو 18 دەنكە شقارتانە بتوانرێت ئەستێرەیەكی پڕشنگداری شەش تیرۆژه‌ی لێ پێك بهێنرێت بە مەرجەی چەقی ئەستێرەكە ئەو بازنە ڕەشە بێت؟
307) چۆن له‌م کۆمه‌ڵه ژماره‌یه، ژماره نادیاره‌کان ده‌سنیشان ده‌که‌یت؟
308) چۆن ئه‌م نیگاره به شماره‌کانی 1 تا 6 پڕ ده‌کرێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی لە هه‌ر ڕیزێکی لاوه‌کی و ئاسۆییدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت و به‌رده‌وام له شماره یه‌کبه‌دواییه‌که‌کانیش بن؟ بۆ نموونه: [(3، 5، 2، 1، 4) ده‌گونجێت، به‌ڵام (1، 3، 2 ،6 ،4 ) ناگونجێت].
309) سارۆ سێ كارتی گه‌مه‌ی پێـیه و دووانیان جۆكه‌ر و ئەوی دیکەیان ئاس و له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ر مێزێك به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی ڕیزیكردوون. به کاکۆ/ی هاوڕێی وت ئایا ده‌توانیت یه‌كێك له‌و جۆكه‌رانه ده‌سنیشانبكه‌یت ته‌نیا به یه‌ك هەوڵدان ئه‌وێش گه‌ر ده‌ستت خسته سه‌ر جۆكه‌ر ئه‌وا ڕاستت پێده‌ڵیم، گه‌ر نا ئه‌وا دۆڕاویت. ئاخۆ کاکۆ چۆن جۆكه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردبێت؟
310) لەم شەش شێوەدا، چۆن هەر دانەو تاکی خۆی دەدۆزێتەوە بۆ پێکهێنانی چەند چوارگۆشەیەك؟
311) کنار هه‌رچه‌ندی ده‌کرد سه‌ری ده‌رنه‌ده‌چوو له‌و پرسه‌ی که ئاخۆ چۆنچۆنی ئه‌م نیشانانه و ژمارانه وه‌ك هاوکێشه‌یه‌کی ماتماتیکی لێک بداته‌وه بۆیه په‌نای برده به‌ر بنار. ئاخۆ بنار چۆنچۆنی ئه‌و گرفته‌ی بۆ ئاسان کردبێت؟ 2.2.2=6 ،، 3.3.3=6 ،، 4.4.4=6 ،، 5.5.5=6 ،، 7.7.7=6 ،، 8.8.8=6 ،، 9.9.9=6
312) چۆنچۆنی ئەم شمارانەی ناو بازنەکە وەك پێویست بەیەکتر بگەیەنرێت بەو مەرجەی هێڵی پێکبەست هێندەی شمارەکە بێت لە هەر یەکەیاندا؟
313) ئاخۆ چۆن ئه‌م شەش سێگۆشانە و ژمارە خاڵەکانی ناویان پێکبەست بکرێن تا شەشگۆنایەکیان لێ پێک بهێنرێت؟