پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: شاهۆ زۆر حه‌ز و ئاره‌زووی له هه‌بوونی ئۆتۆمبیل (گەڕۆک) ناوازه بوو، ڕوویکردە پێشانگەیهکی تایبه‌ت تاکو ئه‌و ئاره‌زوه‌ی دامرکێنێته‌وه. دانه‌یه‌کی به‌دڵی خۆی هه‌ڵبژارد و له سه‌وادا، کۆدڵ-ی خاوه‌ن پێشانگاکه پێی گوت حه‌ز و ئاره‌زووه‌که‌ت له جێی خۆیدایه و به‌نرخێکی زۆر گونجاو پێتی ده‌ده‌م و هیچی وا ڕه‌نگه له‌سه‌رتان نه‌که‌وێت، ئه‌ز به مانگانه پاره‌که‌یم ده‌وێت. ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگی یه‌که‌م 1 دۆلار و مانگی دووه‌م 2 دۆلار و مانگی سێیه‌م 4 دۆلار و مانگی چواره‌م 8 دۆلار و به‌م پێیه تا 30 مانگی ته‌واو پاره‌که دووچه‌ندانه بکات. بەمە نامۆ زۆر دڵخۆش بوو، به‌ڵام ئایا ئه‌و خۆشییه تا چه‌ند بڕ ده‌کات و ئاخۆ بتوانێت ئه‌و پاره‌یه دابین بکات؟ تۆ بڵێیت ئیتر ئه‌مه دوا حه‌ز و ئاره‌زووی بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بڕوا ناکرێت که ئه‌و پاره زۆره‌ی بۆ دابینبکرێت به تایبه‌ت له کۆتایی ئه‌و 30 مانگه‌دا کە دەکاتە (دوو ساڵ و شه‌ش مانگ). ماتماتیكییانە ده‌توانرێت که بڕی پاره‌ی دراو به‌م یهکلهدوایهکه دیاری‌بکرێت:ــ (20 + 21 + 22 + 23 + 24 + 25 + 26 +.....+ 210 + 211 + ......220 + 221 + 222 + 223 +....229+230 ) كه ئه‌ویش ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر ده‌رده‌چێت كه ده‌کاته 912 870 536. واته [ پێنجسهدووسی و شه‌ش ملیۆن و ههشتسهدوو حه‌فتا هه‌زار و نۆسه‌د و دوانزه ] دۆلار. ئەو خشتەیە تەنیا بۆ ڕوونکردنەوەی پارەدانە لە مانگەکاندا و هەندێکیمان دیاریکردوە کە چەند پارەیەکی قەبە و گرانە.
پێشوو
دواتر