پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: وشەی ( Madam Adam ) زۆر جار لە ماتماتیکدا بەرچاو دەکەوێت. ئاخۆ ئەو وشەیە چی بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
گشت ژمارەکان بێجگە لە ژمارەی 196، سیفەتێکی هاوبەشیان تێدایە، ئەوێش ئەوەیە کە ئەو ژمارەیە لە هەردوو سەرییەوە وەكیەك بخوێنرێتەوە وەك 424، 787، 134431، 2345432.....هتد. بەو سیفەتە هاوبەشە دەوترێت ( Madam Adam ) چونکە ئەم وشەیەش لە هەر دوو سەرەوە وەكیەك دەخوێنرێتەوە. چۆن ئەو سیفەتە هاوبەشە ئەنجام دەدرێت:ـــبۆ نموونە ژمارەیەکی وەك 85 وەردەگرین، ئەوجا ئاوەژووی دەکەینەوە و هەردووکیان کۆدەکەینەوە [ 85 ئاوەژووەکەی 58 ] 85 + 58 = 143.... ئەو ئەنجامە وەك هەنگاوەکەی پێشووی لێدەکەینەوە.... 143 + 341 = 484..... دەڕوانین کە لە هەردوو سەرەوە وەکیەك دەخوێنرێتەوە. نموونەیەکی تر:ــ 893 + 398 = 1291 ئەوجا دووبارە ئاوەژووی دەکەینەوە و کۆیان دەکەینەوە...1291 + 1921 = 3212 هەروەها هەنگاوەکانی پێشوو دەکەینەوە.... 3212 + 2123 = 5335 دەڕوانین لە هەردووسەرەوە وەکیەك دەخوێنرێتەوە. بەڵام ژمارەی 196 لە دەرەوەی ئەو سیفەتەیە.... 196 + 691 = 887 ئەوجا ئاوەژووی دەکەینەوە و کۆیان دەکەینەوە....887 + 788 = 1675..... 1675 + 5761 = 7436..... 7436 + 6347 = 13783.... بەم پێیە بەردەوام دەبین و ناگەینە ئەو مەبەستە کە پێی دەوترێت ( Madam Adam ).
پێشوو
دواتر