بەرگی دووهەم : لاوین ڕووی كردە گەشبین و گوتی: ئهگەر تۆ شارەزای لە مۆبایلدا، من ئەم مەتەڵەت پێ دەدەم كە بریتییە لە چەند ڕوونكردنەوەیەك و چەند شمارەیەك، هەر شمارەیەک، وشەیەكی دیاری كراو دەنوێنێت، بزانم چۆن به لێدانی ئهو ڕەنووسانە وشەی پەنهانی مەتەڵەكەم دەسنیشان دەكەیت لەسەر شاشەی مۆبایلەكەت؟ 1/ (539): باڵندەیەکی دڵگیر و جوان و دەنگخۆشە لە کوردستاندا. 2/ (439547): شارێكی مێژوویی ئەم کوردستانەیە. 3/ (22963):ـ شێوهندازێكی ماتماتیكییه. 4/ (52535): میوهیهكی خۆش و بە تامی هاوینهیه. 5/ (628462845): بهشێكی گرنگه له زانست و تەکنۆلۆجیادا. 6/ (37265): دراوی (پارەی) وەڵاتێكی ئهوروپاییه. 7/ (587347826):ـ لەم جیهانەدا میللهت و خاكێكی بێوەڵاته. 8/ (46726): هۆزاننووسێكی سروشت و جوانناسێکی كوردستانە. 9/ (94735): بههرهمهندێكی دهنگخۆشی كوردستانه.
