تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەڵاتانی دواکەوتوو
پێناسەیەکی دیکەیە بۆ ئەو وەڵاتانەی کە لە پەرەسەندن دواکەوتوون. نیشانەکانی ئەم جۆرە وەڵاتانە بریتییە لە: ئاستی نزمی ساخڵەمی و خواردن و خۆراک، نەخوێندەواری، کەمبوونی سەرمایە و دارایی، جیاوازی چینایەتی، دووفاقی و چەند فاقی ئابووری، زاڵبوونی کشتوکاڵ بەسەر پیشەسازی، نالەباریی سیستەمی پارە و دراو، بێ متمانەیی بە سەرمایەدانان، نەبوونی شێوازی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و بێ مەبالاتی بۆ پەرەسەندن. (بڕوانە جیهانی سێهەم و وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو).
وەڵاتانی دواکەوتوو
کشورهای عقب افتاده
وەڵاتانی دواکەوتوو
Backward Countries
وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو
ئەم زاراوە بۆ وەڵاتانی هەژار و دەست کورتی جیهانی سێهەم (ئەفریقا، ئاسیا و ئەمریکای لاتین) بەکاردەبرێت. هەندێ لە زانایان، هەوڵیان داوە وەڵاتانی هەژار بە وەڵاتانی جیهانی چوارەم پێناسە بکەن. بۆ هەڵاواردنی وەڵاتێکی دواکەوتوو لە بواری پەرەسەندوییدا سەیری پێوانەگەلێکی ئابووری وەک بەرزبوونەوەی داهاتی سەرانە و وەبەرهێنانی ناڕاستەوخۆ دەکەن. ئەم وەڵاتانە چاویان لە یارمەتی وەڵاتانی دیکەیە و لە بازرگانی جیهانیدا دەورێکی زۆر بچووک دەبینن. (بڕوانە جیهانی سێهەم).
وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو
کشورهای کمتر توسعه یافته
وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو
Less Developed Countries (LDCs)
١-ئاهوو
[[ستـ: ئاهوو.، پهـ: ئاهۆک]]
عەیب و عیللەت، کەمایەسی و نەقس «لە شتێکدا، لە کەسێکدا». «ئازیز شۆخ شەنگ شیرین تارەنی» «ئاهووی بێ ئاهووی وەش ڕەفتارەنی» «مەولەوی: مکبـ_۱٦۵» ٭ئاهۆ/۵. تێبــ.ینی: ئاهۆکی پەهلەوی لە وشەی «ئاهوو» ی ئاوێستایی هەر بەو مانایەی کە لەسەرەوە باس کرا، وەرگیراوە.
١-ئاوەسوو
[[ئاو+ئە+سوو=سوواو «سووان» ] ]
«سمفـ.»، «مکـ.» ۱-حاڵی شتێ کە زۆر لە ژێر ئاوا مابێتەوە، یا زۆر ئاوی بەسەردا ڕۆییشتبێ و لێک و لووس بووبێ.: خیزی بن چۆمان ئاوەسوو دەبن. ۲-حاڵی شتێک بە ئاو تەڕ بکرێ و لە بەردەزوورە یا هەر شتێکی تر بخشێندرێ تا ساف و لووس ببێ.: هەڵماتەکەی ڕەشۆ ئاوەسوو کراوە. ۳- «کن.»، «سنـ» ئینسانی بێ شەرم، پیاوی چاو قایمی بێ چاوەڕوو. هس.: چەقاوسوو.
١-ئوو
«ز.»، «مکـ.» ۱- زەمیری نەپچڕاوی «مڵکی» یە، بۆ دووەم کەسی جەمع.: ماڵوو خرا نەبێ. چۆنوو توانی هەڵیگرن. «لە هەر کوێ مووغ بەچێکوو دی دە گوێی نووسێن و بیهێنن» «ئەدەب: گمـ- ۱۱۲»، «... ئەگەر قەرز بدەن بە ئەوانەی کە هومێدوو هەبێ لەوان بستێننەوە! منەتوو چییە..» «ئینجیل: لۆقا_۱٦۳». ۲- زەمیری نەپچڕاوی «شەخسی» یە بۆ دووەم کەسی جەمع لە زەمانی ڕابردوودا.: خواردوو!؟ بۆچی سووتاندوو؟ تێبــ.ینی: ئەم زەمیرە لە پاش «بزوێن» ەکان دەبێتە «و» ی بە زەنە: عەبایەکەو چ لێکرد، کابراو بۆ نەهێنا؟ برسیو نییە؟، هەموویان خۆزگەو پێ دەخوازن٭تان.
١-بازوو
[[ست: بازوو. پە: بازووك]]
(نا)، (سیم) یەکەم بەشی دەستی ئینسان لەلای شانی ڕا، ئەو بەشەی دەست کە دەکەوێتە نێوان شان و قۆڵ * باهوو، باهۆ. باسک: « بازوەم جەتار، بلور ڕەخشان» «مەیگوون لەب چو لەعل، دانەی بەدەخشان» .(خانا-٧٦)
٢- -ئاڵوو
«پبـ.» بە دوای «ناو» ێکەوە دەلکێ و دەیکا بە «سفەت» .: هێشتا خەواڵوو بوو چاوی هەڵدەگڵۆفی. تێبــ. ــ ا» ئەم پاشبەندە تەنیا «ناوی مەعنا» ی دەچێتە سەر و بۆ ناوی زات «ــ ئاوی» مان هەیە. ب» ئەوەندەی پێم شک بێ هەر لە وشەی «خەواڵوو» دا ماوەتەوە، ئەگەر دەگەڵ ناوی تریش بە کار هاتبێ لە بیر چۆتەوە. هس.: ئالوودە.
٢-ئاهوو
[[پهـ: ئاهووک]، [فر.]]
«نا.» تمـ: ئاسک.
٢-ئاوەسوو
[؟]
«ستـ.»، «سنـ.» ۱ئافرەتێ کە زگ نەکا و منداڵی نەبێ. ٭نەزۆک، نەشۆر. ۲-گیانداری مێیینە کە بەچکەی نەبێ. ٭قسر. ئەستەویر. ئەستێور. تێبــ.ینی: بە لای منەوە ئەو وشەیە دەچێتەوە سەر «ئاوس» و لەگەڵ «۱-ئاوەسوو» پێوەندی نییە.
٢-ئوو
«ئمـ.» بە دوای ڕیشەی هەندێ مەسدەرانەوە دەنووسێ و دەیکا بە سفەتی مەفعوولێ.... نوستوو «نوستن»، خەوتوو «خەوتن»، کەوتوو، ڕاکردوو، بابردوو، مردوو، دانیشتوو، ماندوو. ٭٢- ئە/٦، ئگ، ڕاو، دراو، یاگ. تێبــ.ینی: بۆ ئەو مەسدەرانەی بە «ین» دەبڕێنەوە ئەم «- ئو» ە دەبێتە «و» ی بە زەنە: بڕین «بڕیو» تۆپین «تۆپیو».
٢-بازوو
(ص.) ١-(مک.) حاڵی گایەک کلک و لاقی سپی بن. ٢-(جف) تم: ١-بازە. تێبــ. - (باز) لە لەهجەی جنووبیدا (بن لەهجەی لۆری) بۆ گایە ک دەگوترێ، نێو چاوان و کلکی پەڵەپەڵی سپی تێدابێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاخەسوو