تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزووت
[[؟]]
«نا.»، «مک.» بڕه دارێکه خرابێته ئاوورگ و تەندوورە وه و هێندێکی سووتابێ و گڕی دامرکابێتەوه و هەندێ جێگا ی هێشتا ئاگری مابێ و بسووتێ و دووکەڵی لێ هەڵبستێ.* سەرەبزووت، سەلکه بزووت. تێبــ.- من واتێدەگەم ئەسڵی ئەم وشەیه له قۆناغی پێش ئێستایدا «بسووت» بێ و له [2- ب/2+ سووت «سووتان» ] پێکهاتبێ و پاشان دەنکی «س» بووبێته «ز» .
به باچوون
[[به/3+3-با/1+چوون]]
«مست. لا.» له دەست دەرچوونی شتێک به هاسانی، له کیس چوونی شتێ «ماددی یا مەعنەوی» به خۆ ڕایی.
به بووک بردن
«مست. مت.»، «کن.» جنێوه و کەسێکی ئەم قسەیەی پێ دەگوترێ وەکوو پێی بڵێن «ژنه و به مێردی دەدەن» وایه.
به پیرەوه چوون
[[؟]]
مست. مت.» ١- بۆ بەخێرهاتن کردنی کەسێ لە ماڵ یا لە شار چوونەوە دەرەوە. ٢- (مج.) دەگەڵ کارێ. یا مەسەلەیێ بە خۆشی ڕووبەڕوو بوون و پەسند کردنی. خەڵکی شار تا تاسڵووجە بەپیریەوە چوون. خەڵک ئێستا بەپئر کتێبــ.ی کوردیەوە دەچن. * پێشواز کردن بەرەوپیرچوون. (جن.) پێشواز کردە.
به چاوه بوون
مست.» له چاوی پیسەوه تووشی ناڕەحەتی هاتن. کار کردنی «چاو و زار» له کەسێ. «دووەم ! به چاومەوەبی»، «مک.» ڕستەیەکە بۆ ترساندن یا توووڕە کردنی کەسێ دەگوترێ.:: دایکم ! ئەم منداڵه هێنده مەگێڕه با خوڵا نەخواسته به چاوەوە نەبێ.* به چاوی پیسەوه بوون.
بووژانەوه
«مست. لا.» 1- هاتنەوه حاڵی گیاندارێک. که لەبەر نەخۆشی یا هەر هۆیەکی دیکه، کەنەفت بووبێ:: سەرما کەسیرە ی کردبوو باش دامان پۆشی، تۆزێ بووژایەوه. گرانەتا پەکی ئینسان دەخا و زۆر درەنگ دەبووژێتەوه. 2- زیندوو بوو نەوه و وەبا کەوتنەوەی شتێک یا ڕێ و شوێنێک که کزبووبی یا هابێیته لە ناو چوون.:؛ نەورۆز جێژنێکی کۆنی کوردانە و تازه بووژێتەوه. هس.: «په._: بووژیتەن، ڕزگاربوون کردن.
بووک دابەزاندن
بچووک
[[بچ+ئۆك]]
«ست.» ١- حاڵی شتێکی لە هەر بابە تێکەوه «ئەندازه، قەدر و قیمەت، تەمەن و...» گەورە نەبێ:: ئەم خانووە بچووکه جێی ئێوەی تێدا نابێتەوه. ئەو کراسە دەبەرکه بزانە بە بەرت بچووک نیه. *بچکۆڵە، بچکۆلانە، بچکۆڵانە،بچووک، بچکۆلانه، بچکۆڵانه، چکۆله چکۆڵه، چکۆڵانه، گچکه،گچکەڵانە. «سن.، جنوو.» بووچک. ٢- «مج.» کەمتر لەکەسێ، خزمەتکاتی کەسێ،: تائێستا بچووکتان بووم لەمەودوا نابم. ٣- «بک.» منداڵ:. تێبــ. ١» وەکوو دەبینن دەنگی «ب» و «ل» لەم وشەیەدا دەبنە «پ» و «ل»، هۆی ئەم گۆڕانه جیرانەتی دەنگەکانه کە کار دەکەنه سەریەک و دەگۆڕێن. ب» بەلای منەوه ماکی ئەم وشەیه لە قۆناغی ئێستای زمانی کوردیدا «بچ» ە که دوای تێپەڕین بە دوو سێ قۆناغدا لە «ڤەچەک» ی پەهلەوی بە مانای «منداڵ» کەوتۆتەوە. وشەی «بەچ» لە وشەی «بەچکه» دا له «بوچک» ی بن لەهجەی سنەیی و لەهجەی جنووبیدا ئەو قۆناغەمان پێشان دەدە ن.
بچووکی
[[بچووك+٢-ئی]]
«حمس.» ١- کەمتری لە باری ئەندازه و قەدر و قیمەت و تەمەن و... ٢- «مج.» خزمەتکاری. * بچووکی.
بۆکڕووز
[[1-بۆ+كڕۆز]]
«نت.»، «مکسیه.» بێنی سووتانی هەندێ شت کە لە گیانداران دەکەونەوە- ئەوەی لە زانستی کیمیاییدا پێی دەڵێن: مووادی عووزوی- وەکوو: خووری، موو، ئێسک، شاخی گاوگۆڵ و... *(سن.، سیە.) بۆپڕووز. (با.) بێهن زوویرهە. (جن.) بۆکز.
بە عاستە م و دووبە ڵا
«بنت.»، «مک.» زۆرکەم:: بە عاستەم و دوو بەڵا لەبەری هەستا. دوو بەڵا بەلاوە چوو. بە عاستەم و دوو بەڵای مابوو له بانەکه بکەوێتە خوار. تێبــ.ینی: نازانم وشەی «بە ڵا» لێرەدا هەر «بلاء» ی عەڕەبییه یا شتێکی تر.
بەتاڵبوون
[[ كو.عا]]
مس. لا.» 1-هیچ دە دەفردانەمان:: قاوورمەمان نەماوه کووپەکه بەتاڵ بووه. هەردوو شوشەکە بەتاڵ بوون ئەو هەموویان چۆن خواردۆتەوه. 2- چۆل بوونی خانوو و هەر شتێکی لەم بابەته.:: ژوورەکه سەری مانگ بەتاڵ دەبێ. 3- هیچ نەزانین، ئاقڵ بەشت نەشکان.:؛ پەککوو لەو کابرایه ! نازانم ئینسان چۆن وا بەتاڵ دەبێ. 3- بێ ناوەڕۆک بوونی کتێبــ. و نووسراو.. تێبــ.ینی: پێویسته ورد ببینەوه که مەسدەری «بوون» لەم وشەیە دا لەوانەیه بۆ زەمانی «حاڵ» و «موزارع.» بێ.
بەتەنگەوەبوون
[[به/8+ته‌‌نگ+3-ئه‌وه/1]]
مست. لا.» خەم لەشتی خواردن. ئیهتمام بە کار و مەسەلەیێ یا کەسێ دان. دەربەست بوون.:: خۆی دەرباز دەکا به تەنگەوه مەبن. ئەوه چییه هێنده بۆی بە تەنگەوەن.
بەدڵ بوون
مست. لا.» پەسەند بوونی شتێ یا کەسێ لەلای یەکێکی تر.:؛ ئەم کابرایەم زۆر بە دڵه، زۆریش به دڵی نەبوو بەڵام هەر چوو
بەدڵەو نووسان
مست. لا.» 1- تم: به گیان کەوتن. 2- پەسەند بوون و قبووڵ کردنی کارێ یا شتێ یا مەسەلە یەک و کەسێک لەبەر چاوی یەکێکی تر.: ئەم هەرا و هوریایەی به دڵەوه نەدەنووسا.
بەربوونەوه
[[1-به‌ر/4+بوونه‌وه]]
«مست. لا.» کەوتنە خواری شتێ یا گیاندارێک له جێگەیەک ڕا بۆ جێگەیێکی دیکەی که لەچاو ئەو ی پێشوو نەرمتر بێ. 2- بەلادا هاتن و کەوتنە سەرزەوی ئاد ەمیزاد لە شوێن خۆی:: کوڕ ه دلێر هێندە مەچوو سەر گوێسوانەکە بەردەبیتەوه. چاوی لەبە ر پێی خۆی نەبوو ده بەردەکە هەڵەنگووت و بەربۆوه.* بەر ە وە بوون.
بەردەزووره
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 + زوره]]
«نت.» «مک.» بەڕدێکی سەخت و ڕەقه ڕەنگی سوورێکی زەردەباو یا ز ەردێکی مەیلەو سووره. تێبــ.ب - ناوەکەی لە وەوە هاتووه کە بەدەست پێداخشاندن هەست بە زبرایی د ەکرێ و دەشکرێ به «زووره» و بۆ تیژکردنی داس و چەقۆ و... بە کاردێت. ئەو شتانەی بەم بەرده تیژ دەکرێن و پاشان به «هەسان» دەیانساون تا دەمەکەیان کەند و کڵۆیان تێدا نەمێنێ.
بەرگەشت بوونەوه
[[فر. کو.]]
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بازگەشت بوونەوه. پیاو نابێ له قسەی خۆی بەرگەشت بێتەوه. «یاڕەببی خوڵایه تۆبە و ئەستەغفیر وڵڵا،. بەرگەشت بوومەوه» «ڕستەیێکه یەکێک دەیڵێ که «کفر» ێکی بە دەمدا هاتبێ.
بەلەسە بوون
[[؟]]
«مست، لا،» «یاخی بوون» تم+خا: ب1، ل-174.