تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهای کەمەر
Median، لە ئاماردا مەبەست لە ئەو ژمارەییە کە دەکەوێتە کەمەر (نێوەند)ی ڕزمەیەک ژمارەوە، واتە ژمارەی ئەو بەهایانەی لە ژێر کەمەرەوەن یەکسانە بە ژمارەی بەهاکانی بان ئەو کەمەرە. بۆ نموونە: {3, 3, 5, 7, 9} «بەهای کەمەر» تێیدا پێنجە چونکە دوو ژمارەی لە ژێرە و دوو ژمارەی لە بانە. گەر ژمارەی بەهاکانی نێو ڕزمەکە جووت بن ئەوا «بەهای کەمەر» یەکسانە بە کۆی دوو بەهای کەمەر دابەش دوو، بۆ نموونە: {3, 5, 7, 9} «بەهای کەمەر» تێیدا یەکسانە بە (5 + 7) / 2 = 6.
پەیمانی کەڤناری گرێکی
Greek Old Testament
کیمیای کەسەکی
دەربڕینێکی گەلێرە بە سوێدی مەبەست لێی هۆکارەکانی گونجان و نەگونجانی مرۆڤە لەتەک یەکدی.
کەرتۆڵ
vertebrated, بابەتێکی تێکبەستەی کەرتکەرت، وەک بڕبڕەی پشت، زنجیری ئامێری کارگە، زنجیری گەردانە. گەر «بڕبڕەداران» نەبا دەکرا ئەم کەرتۆڵە چەمکێکی باش با بۆ vertebrate. بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
کەسەزار (ئایدیۆلێکت)
idiolect, ئەو لازارەیە کە تایبەتە بە تاکەکەس.
کەش
Climate.
کەمانی هاردانگەر
کەمانێکی تایبەتی وەڵاتی نۆروێژە، ناوەکەی لە دەڤەری هاردانگەر Hardanger وەرگیراوە.
کەمەرەی زەوی
ئەکڤاتۆر.
کەندوو
جێگەی تەرخان بۆ خڕ کردنەوەی کاڵا و کەرەستەی جۆراوجۆر. «فەرهەنگی خاڵ» بەرانبەر «کەندوو» دەنووسێت: «شتێکی بۆشی بەرزی گەورەی پێچکەدارە لە قوڕ دروست دەکرێت بۆ دەغڵ و دان تێ کردن». لێرەدا «کەندوو» وەک ناوێکی گشتی بۆ ئەو بابەتانەیە کە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی کەرەستە و کەلوپەل بەکار دەبرێت، بۆ نموونە سندووق، پاکەت... بڕوانە «لۆدە».
کەچوپ
جۆرێکە لە دۆشاوی خۆشەکراوی تەماتە دەخرێتە بەر خوان.
کەڕەسیسە
بەفرێکی لە ڕۆژی ساماڵدا بای بەهێز لە شاخانەوە هەڵیدەگرێت و دەکەوێتە نزماییکانەوە.

سەرچاوە: زاراوەسازی پێوانە
کەژاڵ
بە شتێکی کە زۆر ڕوون و گەش بێت. لە کوردەواریدا ئاوێک ڕوون بێت، دەڵێن «ئەم ئاوە وەک چاوی قرژاڵ ڕوونە!» لە پژدەر دەڵێن «ئاسمان ساوە وەک چاوی قرژاڵ!» (ئەم ساوە پەیوەندەی بە ساماڵەوە هەیە). کەژاڵ ناوە بۆ کچ. پەسنە بۆ چاو، چاوکەژاڵ.
کەڤژاڵ
قرژاڵ، کێڤژال، کێڤژالە (کرمانجییە).
کەڵوەز
کەوڵۆس، قەڵوەز، ئەمانە هەموو سەرچاوەیەکن،
کەوڵۆس، شوێنێکە ئاو دایدڕیبێ (فەرهەنگی خاڵ).
قەڵوەز، قۆندەرەکردنی ئاو (فەرهەنگی خاڵ).
قەڵوەز، قەڵبەز، ڕیزە بەردێکی زلە لە گرد یا لە شاخ کە ژێری هەڵۆڵ بێ (فەرهەنگی خاڵ).
قەڵوەز، تووش، لێژایی، هەڵەت، هەڵدێرگه (فەرهەنگی مەردۆخی).
قەڵوەزە، شەپۆلی ڕووبار یان تاڤگە (هەنبانە بۆرینە).

مامۆستا عابید سیڕاجەدیینی لە شیعری «ئەی خاڵ»دا دەفەرمووێت،

بەفراوانی ساف، بەر قەڵوەزە و تاف
خۆش نییە بێ تۆ کۆچ کە خۆش ئینساف

مامۆستا مەزهەری خالقی ئەم شیعرەی کردوە بە گۆرانی بەناوی «ئەی دۆست»، لەم بڕگەیەدا وەهای فەرمووە،

بەفراوانی ساف، لا کەڵوەزە و تاف



بەرشکەست
ناسکی، ئامادەی شکەست و زامداربوون.
تۆمارکەر
ڕیکۆردەر- ئامێری تۆمار کردن.
دیکەنۆڕین
نۆڕینی مرۆڤ لە کەس و لایەنی بەرانبەر.
دەرکی بەرکەوتنی لەش
دەرک کردن لە ڕێی هەستەوەرەکانەوە، بۆ نموونە خوێندەوە لای مرۆڤی نابینا.
دەرکەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی دەرکەوە سەرەدەری لە گوزەران بکات. دەرکەوار بە پێوانەی بینەوار، دیتەوار، بیستەوار، چێژەوار... داڕێژراوە. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 198.
دەرەکەتی
externalism, لە فەلسەفەی ئاوەزدا دەڵێت بەشێکی واتا و نێوەڕۆکی بیر زادەی دەوروبەرە، هۆکاری دەرەکی - دەرەوەی مرۆڤ - دەبنە بڕیاردەری دروستاندن justification, بەپێچەوانەی نێوەکەتی internalism کە دەڵێت تەنێ هۆکاری ناخەکیی مرۆڤە دەبنە بڕیاردەری دروستاندن. بڕوانە: The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون. لە فەلسەفەی زماندا، «دەرەکەتیی واتا» semantic externalism - پێچەوانەی «نێوەکەتیی واتا»semantic internalism - دەڵێت بەشێک یان سەرلەبەری واتای چەمکێکی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت زادەی هۆکاری دەرەوەی مرۆڤەکەیە – دەرەکیییە. لە ڕوانگەی دەرەکەتییەوە دەشێت دوو ئاخێوەر، خاوەن کوتومت هەمان دۆخی هۆشەکی بن لە کاتی ئاخافتنەکەدا،بەڵام مەبەستیان لە ئاخافتنەکەیان جیاواز بێت – لانیکەم دەشێت چەمکەکانیان ژێدەری جیاواز هاوئامێز بکەن. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Semantic_externalism The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون.
دەستەبووکەڵە
بووکەڵەیەکە بۆ وازی کردن وەک دەستەوانە دەکرێتە دەست.
فەریکەمامۆستا
فێرخوازی ڕشتەی مامۆستایەتی لە زانکۆ.
فەریکەمامۆستا
بە مامۆستایەک دەگوترێت کە ئەزموونی مامۆستایەتی کەمە و لە بەرایی کاریدایە پاش تەواوکردنی ڕشتەی خوێندنی مامۆستایەتی.
لاشکەڵە
بچووککراوەک لاژکە. ئەم ماڵەی دراوسێمان ئاویان لە کانییەکی لاژکەڵە ڕاکێشاوە.
نووکەودەر
گۆشەی نووکەودەر، گۆشەی بچووکتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووگرد، نووکی گۆشەکە ڕووی لە دەرەوەیە.
نووکەوژوور
گۆشەی نووکەوژوور، گۆشەی گەورەتر لە 180 پلە، گۆشەی ڕووچاڵ، نووکی گۆشەکە ڕووی لە ژوورە.
نێوان-خۆیەکەتی
نێوتۆژکەی باو
conventional implicature, «نێوتۆژکە»یەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی باوی بەکارهێنانی زمان، نەک بەستێن و بۆچوونی ئاخێوەر. کاتێک دەڵێیت «ئەوە ئاش (خواردن) ـێکی ئینگلیزانە، بەڵام خۆشە» واتایەکی دیکەی هەیە لە تێکستەکەدا نەنووسراو، وشەپۆش نییە، لێ ئەو «بەڵام»ـە لەو دەربڕینەدا - لە گوێرەی بەکارهێنانی باوی زمان - پێمان دەڵێت کە «بەگشتی ئاشی ئینگلیز خۆش نییە». کاتێک دەڵێیت «ئەمەیە پیتزا، تەنانەت ئازادیش دەیخوات»، جگە لەوەی دەڵێت «پیتزایەکی خۆشە»، ئەو «تەنانەت»ـەی دەستەواژەکە پێمان دەڵێت «ئازاد پیتزای لا خۆش نییە، پیتزا ناخوات». ئەمانە نێوتۆژێکن زادەی بەکارهێنانی باوی زمان. سەرچاوە: https://www.polyu.edu.hk/cbs/sjpolit/Classes/CBS3950/TypesDiagnostics
نێوتۆژکەی گفتوگۆبار
conversational implicature, نێوتۆژکەیەکە: ئاخێوەر لە دەربڕینەکەدا ئاماژەی پێ دەدات بەشێکە لە ماکی دەربڕینەکە، بەڵام بەشدار نییە لە دەربڕینی پاتەوپاتی ڕاستەوخۆ و هەروەها کۆدڕێژ نەکراوە بەو واتا زمانەکییەی لە دەربڕینەکەدا هەیە نموونە، پرسیارێک دەڵێت: «چۆکلادێکت نییە؟» وەڵام: «من شیرینی ناخۆم». بەڵام مەبەستی وەڵامەکە باسێکی دیکەیە: «نا، چۆکلادم نییە». ئەمە نێوتۆژکەی سەربە گفتوگۆیە، گفتوگۆبارە. سەرچاوە: https://doi.org/10.1093/acrefore/9780199384655.013.205
پێکەڵ
identical, matching, پێکەڵپێک، وەکیەک، وێکچوو. بۆ چەمکی پێکەڵ، «پێکەڵان»-ی تێنەپەڕ و «پێکەڵاندن»-ی تێپەڕ بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net. هاوشێوە و هاوئەندازەبوونی دوو بابەت، بەڵام دەشێت ڕووکاریان جودا بێت. (ئەندازەناسی)
چیلکەژمێر
چیلکە (تیرەسا، هێڵی ڕاستی داکشاو - ستوونی) بە تەنیشت یەکەوە دەکێشرێت بۆ ژمارەکانی یەک تا چوار و پاشان هڵێکی لار بەسەر هەر چوار هێڵە ڕاستەکەدا دەکێشرێت بۆ پێنجەم . لە کوردەواریدا «دارژمێر» هەیە بۆ ئەوەی بە دار دێنە ژماردن، وەک ئاژەڵ... بڕوانە «فەرهەنگی خاڵ»
ڕوونکەرەوە
explicative, لێکدەرەوە
یەکەناس
بە گیاندارێک دەگوترێت تەنها خاوەنەکی بناسێت. کەسی نەناس نەتوانێت لێی نێزیک بێتەوە.
ئەم وەڵاخە بەرزەیە یەکەناسە! ئەم سەگە یەکەناسە! ..هتد