تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بوکا
بوکاء، گریان.

فەرقێکی هەبێ: داخڵی میحرابی ڕەجا بێ
چاوێکی هەبێ: غەرقەیی فرمێسکی بوکا بێ
سەرچاوە: نالی
جڵەوکێشی تەماشا
جڵەوی سەرنجی خەڵکی ڕائەکێشێ بۆ تەماشاکردنی ئەو جیلوەیە.

ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا
سەرچاوە: نالی
حوکەما
جەمعی حەکیمە واتە فەیلەسووف و زۆرزان.

بۆ توند و ڕەقیی مەتنی مەتینی حوکەما بێ
تەدقیقی ئەمیش سیڕڕە دەبێ خوفیە ئەدا بێ
سەرچاوە: نالی
خۆش سلووکتر
ڕەوشت باشتر.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
سەرچاوە: نالی
سەبوکبار
بار سووک. کینایەیە لە بنیادەمی بۆش و هیچ و پووچ کە شتێک نەبێ مێشکی پێوە خەریک بکا.

صۆفیی کە گرانبارە، بێ مەغز و سەبوکبارە
صووفپۆشێ غەمی بارە، ئەو باری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
سەروکار
سەرپەرشتی.

لایەک (زەبانییە) لە لەسەروکاری نارە، نار
(هل من مزید) زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
سەرچاوە: نالی
شەوکە
دڕک.

نەیستان و خەسەکزاری صونووفی شەوکەیی خاری
گەلێ خۆشتر لە سەروستان و، دلکەشتر لە بوستانە
سەرچاوە: نالی
شەوکەتئارا
ئەوەی شان و شکۆ بەوەوە بڕازێنێتەوە، موحتەشەم

« نالیی » ئیستە تاجی شاهیی و تەختی خاقانیی هەیە
شەوکەت ئارا، موحتەشەم دیوانه، فیکرەت صائیبه
سەرچاوە: نالی
عوکووس
شەوق و ڕووناکیی ڕۆژ.

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵطان و شەهەنشا
سەرچاوە: نالی
مووکار
ئەڵێن ئەو تێغە موو ئەکا واتە زۆر تیژە تەنانەت موو لە ژێریا نانووشتێتەوە، بەڵکو دەسبەجێ ئەقرتێ.

برۆت تیغێکە کە وسمەی صەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
سەرچاوە: نالی
موکەددەر
لێڵ. عاجز و خەمبار.

بێ تووکی جیفە خواریی و گورگین و بێ وجوود
لەم ئاو و خاکه ظاهیر و باطین موکه ددەرە
سەرچاوە: نالی
نوکتە
قسە یا بابەتی خۆش.

نوکتێکی ظەریفە بە نەصیبی ظورەفا بێ
تەعریفی دەکەم، بەڵکو لە بۆ دەرد * شیفا بێ
سەرچاوە: نالی
نوکتە سەنجی
وتنی شتی ورد و قسەی پڕ مەعنا.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: نالی
کەوکەب
ئەستێرە. کەوکەبە. شان و شکۆ.

تا فەلەک دەورەی نەدا - صەد کەوکەبی ئاوا نەبوو -
کەوکەبەی میهری موبارەک طەلعەتی پەیدا نەبوو
سەرچاوە: نالی
کەوکەبە
گەشەداریی و شان و شکۆ.

شەو ئەمما، کەوکەبەی هەر کەوکەبی نیلیی فەلەک دەتگوت
لە میصری ڕۆژی زینەت دەستی مووسای ئیبنی عیمرانە
سەرچاوە: نالی
بێتووک
کینایەیە له هەژار و ناچیز.

فەرشی پەڵاسە، دۆشەکی خاکه، سەرینی بەرد
بێ تووک و، ڕووت و قووت و، فەقیر و قەلەندەرە
سەرچاوە: نالی
دەندووک
نووک.

سەری فەرهادم و دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و دامێنی چیا
سەرچاوە: نالی
سلووک
گرتنی ڕێگای سۆفییەتی.

(صائم الدهر) ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(قائم اللیل) ی سلووک، ئەمما سلووکی بێ نوێژ!..
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕێگرتنەبەر. لە زاراوەی ئەهلی تەصەووفدا جۆرە خواپەرستییەکی تایبەتییە لە ڕێگای ئازاردانی دەروونەوە.

بە میعراجی سولووکی سالیکداندا تا نەچیی ڕۆژێ،
لەناو جەهلی مورەککەبدا دەمێنیی هەروەکوو ماوی
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕەوشت. خواپەرستیی ئەهلی تەصەووف.

« نالیی » کە ویقاری نییە، بێباکە لە خەڵقیی
صۆفیی کە سلووکێکیی هەیە، عوجب و ڕیایە
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕێ گرتنەبەر.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
سولووک
سالیک، مرید، ئەوەی خەریکی خواپەرستییە.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
غەمزە سووک
ئەوەی بە تیلی چاو ئیشارەتێکی زۆر کەم بکات.

ئەی شۆخی بێ نیاز و گرانناز و غەمزە سووک!
تیری موژەت نیشانەیی دڵ کون دەکا بە نووک
سەرچاوە: نالی
مولووک
جەمعی مەلیکە بەمەعنا پادشاە.

دەس بەندیانە دێن و دەچن سەرو و نارەوەن
صاحێب کولاە و سایەوو بەرگن وەکوو مولووک
سەرچاوە: نالی
مەترووک
خراوە لاوە. ئەو حەدیثەی تاقە یەک کەس گێڕابێتیەوە و بەئاشکرا گوناهبار بێ یا گێژ و وێژ بێ یا شتی لە بیر بچێ یا قسەی لێ بکەن کەوا درۆزنە.

تێدا حەدیثی حەداثەت ضەعیف و مەترووکە
کە قەطعە صیححەتی ئیسنادی عەنعەنی تەقریر
سەرچاوە: نالی
مەملووک
بەندە. ئێمە وای بۆ ئەچین مەبەستی نالییی لە (مەملووک) یەکێ لە کۆیکەمەنە حوکمڕانەکانی بەغدا بێ و، مەعنای بەیتەکە وابێ کەوا کە بیستم دڵی (میران) واتە مەحموود پاشا بەسەر والیی مەمالیکیی بەغدادا ئاغا و حوکمڕانە و والیی وەک مەملووک و بەندەی وایە چیی لێ بوێ دەس بەروویەوە نانێ، لەخۆشییانا سەری گەورەیی و شانازیم گەیشتە ئاسمانی شین.

کولاهی فەخر و تەعظیمم گەیشتە چەرخی ئەطلەس ڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە
سەرچاوە: نالی
مەکووک
مەکۆ.

ڕایێڵ و تار و پۆیی کولووی بەفرە، ئابشار
با بای دەدات و ماسییی پێدا دێ وەک مەکووک
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
گوڵووک
وردە گوڵ.

صۆفیی ! وەرە ئەسەیری ظوهووراتی باغ و ڕاغ
لایێ هەموو شکۆفەوو، لایێ هەموو گوڵووک