تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی دووهەم
سەرچاوە: نالی
پوول
نەختێکی کەم و بێ بایەخ بووە.

بە پارێک نامەوێ دەرمان، لە نەشئەی چاوییە عیللەت
بە پوولێک ناکڕم عەنبەر، لەگەڵ زوڵفی ئەوە سەودا
سەرچاوە: نالی
پیرمەسوور
پیر مەنصوور، پیاو چاکێک بووە شەخسەکەی لە داوێنی گەڕەکی مەڵکەندییەوەیە، ئیستا بەو دەوروبەرە ئەڵێن گەڕەکی پیر مەسوور. شوێنەواری گۆڕستانی دەوروبەری شەخسەکە خەریکە کوێر ئەبێتەوە و هەمووی کراوە بە خانوو، بەڵام شەخسەکە خۆی ماوە و دارێکیشی بە سەرەوەیە، دیوارێکی بە دەورا کراوە. وادیارە دارەکەی پیر مەسوور لە سەردەمی نالیییدا دارێکی گەورە بووە و وەک هەموو شەخسەکانی کوردستان ئاڵا و پەڕۆیەکی زۆری پێوە بووە و بەهاران جێگای کۆبوونەوەی کوڕ و کچی شۆخی شار بووە، بۆیە نالییی وا بە سۆزەوە ناوی ئەبا.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
سەرچاوە: نالی
چاپلووس
مەراییکەر و شانتەکێن.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
چنوور
گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە، بەڵام لە شوێنی وەک سەرچنار ناڕوێ، وا دیارە نالییی هەر بۆ وەزنی شیعر هێناوێتی. دووریش نییە مەبەستی هەنار و چنار و چنووری ڕاستەقینە نەبێ، بەڵکو کینایە بن لە کچی باڵا بەرز و بۆن خۆش و مەمکی خڕ، چونکە سەرچنار لەمێژە سەیرانگای خەڵکی سولەیمانییە و شۆخەکانی شار هەمیشە تیا کۆ ئەبنەوە.

ئەمجا مەوەستە تا دەگەییە عەینی (سەرچنار)
ئاوێکە پڕ لە نار و چنار و گوڵ و چنوور
سەرچاوە: نالی
چەرخ –ی دووهەم -
سووڕانەوە.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: نالی
ڕوسووم
داب و نەریت.

بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومیی بۆ خەڵق
چ دەکێشیی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە
سەرچاوە: نالی
ڕوعوون
جەمعی (ڕەعن) ـە بەمەعنا لووتکەی شاخ.

عویوونی گەرم و سوێراوی میثالی چاوی گریانە
ڕوعوونی شاخی سووتاوی شەبیهی جەرگی بوریانە
سەرچاوە: نالی
ڕوعوونەت
بێ عەقڵیی.

سونبول لەبەر ڕوعوونەتی شمشادی تازەدا
هات و بە طەعن و دەورە بەسەریا شکایەوە
سەرچاوە: نالی
ڕوقوود
خەو، ڕاکشان.

(کهف الأنام) ی هیجرەتی ئەصحابی بێ ڕوقوود!
بیکه به خاکی خادیمی قیطمیری ئەو دەرە
سەرچاوە: نالی
ڕووبار
چەم.

له حەسرەت سەروی قەددت چاوی « نالیی »
دو جۆگه، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ
سەرچاوە: نالی
ڕووت
ڕوومه تت.

نەباتاتی زەویی وەک مونزەویی هاتوونه دەر، یەعنیی
هەموو سەرخۆش و مەست و ڕۆژپەرەست و عاشقی ڕووتن
سەرچاوە: نالی
ڕوودبار
چەم. ناوی دێیەکە لە هەورامانی بەری ئێران، خەڵکیی پێی ئەڵێن (ڕووار).

لە چاوی (ڕوودبار) م (نووری) دیتن وەقتە تاریی بێ
ئەمیش با ماجەرای هیجرانی (نووریی ڕوودباریی) بێ!
سەرچاوە: نالی
ڕووزەردیی
خەجاڵه تیی و شەرمەزاریی، کاڵیی و زەردیی.

له خەوفی طەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت
به ڕووزەردیی هەڵات و کەوتە کێوان
سەرچاوە: نالی
ڕوومه ت گوڵ
ئەوەی ڕوومەتی وەک گوڵ گەش بێ.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: نالی
ڕوومووز
جەمعی (ڕەمز) ە واتە ئیشارەت، مەبەست شتی به ئاسانیی لێ حاڵیی نەبووە.

کەی دەکا شەرح و بەیاناتی ڕومووزی دەردی دڵ
ڕووڕەشێ هەروەک دەوات و، دوو زبانێ وەک قەڵەم!
سەرچاوە: نالی
ڕوونما
ئەو ئاوێنەیەی لەکاتی گواستنەوەی بووکدا ئەیگرن بەڕوویەوە و تیا دەرئەکەوێ.

صیداقی ڕوونماوو، وەصڵی شاهید
لەگەڵ شایی کەران بێ دەنگ و داوا
سەرچاوە: نالی
ڕوووت
دەم و چاوت. ڕووت و قووت.

تەلبیسی نییە ئەو کەسە دێوانەیی ڕووتە
بێچارە نەما غەیری حەیاتێکی لەبەردا!
سەرچاوە: نالی
ڕووگەردان
ڕوو وەرچەرخاندن.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا