تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستڕین
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ۱- پاک کردنەوە، خاوێن کردنەوە.: هەموو شووشەی پەنجەرەکانی ئەستڕیوە، قاپ و قاچاغەکان بستڕە «بئەستڕە» ۲- ئیشک کردنەوەی دەست و دەم و چاو پاش شوشتن: ها ئەوە خاولی دەم و چاوت بستڕە، بارام پاش نان خواردن دەستی ناشوا و هەر دەیئەستڕێ. ۳- جیاکردنەوە و لێکردنەوەی هەر شتێکی بە لەشەوە، بە... نووسابێ: چڵمت بستڕە، ئەرێ ئەوە بۆ لووتی مناڵەکە ناستڕی. ٭سڕین.
ئەسرین
[[ستـ: ئەسرەڤ، ئەسروو. پهـ: ئەرس]]
«نا.» ئاوێکی سوێرە لە ژێر پیلووی چاوان دەزێتەوە و کاتی گریان دێتە خوار. «خەفەت وادەتەن، مەینەتان سادەی» «وەخت بارانەن ئەسرین!دەی پەی کەی؟» «مەولەوی: مکبـ- ۱۷۰» «گەر وەفایی لەو دەرە دێت و دەچێ مەنعی مەکە» «سورمەیی خاکی دەردت بۆ چاوی پڕ ئەسرین دەبا» «وەفایی: گمـ- ۱۳» ٭ئەسر، فرمێسک. «بکـ.» ڕوندک. و، «ژابا- ۳۲۵».
ئەسپین
[[؟]]
«نا.»، «با.» ۱- پارچە دار یا ئاسنێکی نووک تیژە بە شکڵی دەمە تەور، بۆ قەڵاشتنی دار و بڕینەوەی تەختە و... بە کاردێت، کاری ئەوەیە نایەڵێ قەڵشتی دار و تەختەکە وێک بێتەوە و ڕێگای ئیش کردنی تەور یا مشار بگرێ. هەروەها کەوشدروو بۆ لێک دوور خستنەوەی لەتەکانی قاڵبی کەوش کەڵکی لێ وەردەگرن. هس.: ۱- سپینج=دەمە شیر یا چەقۆ، (عا.:نصل)،«تم: ژابا- ۲۳۴» ب» سفین «اسفین» عاڕەبی هەر بە مەعنای «ئەسپین» ی کوردی، لە یۆنانی وەرگیراوە «تمـ: المنجد- ۳۳۸»، ج» سپینای لاتینی=دڕک. ٭پواز، سپێنە، هۆرە. ۲- کۆڵەکەیەک وەبەر دیواری شکستی دەدەن تا نەیەڵێ بڕووخێ.
ئەسکەنجەبین
[[ئەسک+ئەنگەبین]]
«نتـ.»، «کئێر.» شەربەتێکی مزرە لە سرکە و هەنگوین سازدەکرێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە لە پێشدا «سکەنگەبین» بووە و کراوە بە عەڕەبی، چونکوو لە زمانی عەڕەبیدا «ابتدا ساکن» نابێ کردوویانەتە «اسکنجبین» و سەرلە نوێ گەڕاوەتەوە ناو زمانی کوردی و فارسی، لە فارسیدا «ا» یەکەیان دیسان لێ فڕێ داوە بەڵام لە کوردیدا هەر وەک فارسی دەنگی «گ» بۆتە «ج» و «ا» کەش هەر ماوەتەوە. ب» ژابا «۲۴۰و۲۴۴» و معین «فەرهەنگ: جـ۲- ۱۹۰۰» وشەی «سک» یان بە «سرکە» مەعنا لێداوەتەوە. ج» حەوت بەش هەنگوین «ئێستا قەند و شەکریش» دەگەڵ چوار بەش سرکە تێکەڵاو دەکەن و دەیکوڵێنن، ناوبەناو تۆزێکی دەخەنە نێوان دوو پەنجەرە و نەختێک دەیسوونەوە ئەگەر هەودا هەودا بوو «کێشی هات» ئەوا دایدەگرن و پاش سارد بوونەوە دەیکەنە شووشە یا هەر دەفرێکی ترەوە و هەڵی دەگرن، وەختی خواردنەوە بە دڵخواز ئاوی تێ دەکەن، لەگەڵ «کاهوو» ش دەخورێ. ٭ئەسکەنجەمین.
ئەسکەنجەمین
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەسکەنجەبین.
ئەمین
[[=عا.: ئەمین]]
(س.) ١- ڕاست و دروست، دەس پاک. شاگردێکی ئەمینە بە ئانقەست پووڵمان فڕێ داوە هەڵی نەگرتووە. ٢- حاڵی ڕێگاوبان کە ترسی دز و جەردە و خراپەی تری لێ نەکرێ، حاڵی شوێنێکی پیاو ترسی ئەوەی نەبێ لەوێ شتێکی بەسەربێ یا تووشی بەڵایەک ببێ. رێگا زۆر ئەمینە شەویش هاتوچۆ هەیە، جێگای وایە ئەمین هەر نابێتەوە شەیتانیش شکی ناکا. ٤- بارگینی ئارام و لەسەرخۆ. کوڕە وەیسە وڵاغێکی ئەمین بۆ میرزا زین کەن.
ئەمین کردنەوە
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ترس ڕەواندنەوەی کەسێکی (لەبەر هەرچی بێ) ترسابێ و خۆی شاردبێتەوە یا هەڵاتبێ. دزەکانیان ئەمین کردەوە پاشان گرتیانن، دە بچن ئەو کورە ئەمین کەنەوە با بێتەوە. ٢- (مج.) گرتنەوەی بارگین و ئێستری بەرهەڵ بوو.
ئەنجنین
[[ئەن+جنین]]
(مست. مت.)، (مک.) ١- وردورد کردنی گۆشت و پیواز و ئەم جۆرە شتانە. فاتە خێراکە پیوازەکە بنجنە (بئەنجنە) ٢- برینی زۆر لە کەسێک کردن ( بە خەنجەر، چەقۆ... و...) بە خەنجەران ئەنجنیبویان *جنین، هەنجنین. تێبــ.- ئەم وشەیە هەروەک لە سەرەوە پیشان دراوە لە دوو پارچەی (ئەن=هەن) و (جنین) پێکهاتووە کە هەردووکیان دەگەڕێنەوە سەر ئاوێستایی و یەکەمیان لە باسی وشەی (ئەنجامە)دا شی کراوەتەوە، دەمینێتەوە دووەمیان (جنینکە لە زمانی کوردی ئێستادا شکڵی مەسدەری بەخۆیەوە گرتووە، لە فیعلێکی کۆنی ئاوێستایی (جەن) وەرگیراوە: ((جەن بە مانای لێدان، کوشتن و لەناو بردن، لە ئاوێستادا زۆر هاتووە، وشەکانی کە لێی کەوتوونەوە زۆرن)) تم: (پد: یگد، ج٢-١٦٦) بەم جۆرە مانای تەرکیبی وشەکە دەبێتە (پێکەوە لێدان) کە ئێستاش هەر ئەو مانایەی هەیە (زۆرجار چەقۆ لە شتێک دەدرێ و لێدانی ناپسێتەوە- پێکەوە-یە).
ئەگریجە بڕین
(مست. مت.) ١-بڕینی ئەگریجەی ئافرەتێک، وەکوو سزایەک بەرامبەر تاوانێکی کردبێتی. ٢- (کن.) شوورەیی بەسەرهێنان، ڕیسواکردن (هەر بۆ ژنان). هس.: سەرتاشین.
ئەگه بەشە به شدارین
«کن.» ئەگەر شتێک بەش دەکەن ئێمەش بەشی خۆمان دەوێ. تێبــ.ینی: به لای منەوه ئەم وشەیه، هەر بۆ ئەو کاته بەکاردێت که یەکێک به حەققانەت و ڕاستی بەشی دەشتێکدا هەبێ و ئەگەر ویستی وەری بگرێ، نەک ئەوەی که «بەش» بخاته ناو شتێکەوه «ببێته شەڕێک تێیدا»، جا بۆیه وا تێدەگەم:: «بەشداری خەمتانم» یا «له خۆ پیشاندانەکەدا بەشدار بوو» که تازه له «مساهمة» و «اشتراک» ی عەڕەبی ڕا تەرجمه کراون، له جێی خۆیان نەبن و بۆ ئەم تەرحە وشتانه: هاوبەش، هاوبەشی، به باشتر دەزانم. 2- «مج.»،مک.» سەگ. تێبــ.ینی: بەو ئیعتیبارە ی که هەرچی له ماڵێ بخورێ بەشی ئەوی تێدایه و دەبێ بیدرێتێ.
ئەگین
(بنت.) تم: ئەگینا.
باراش هاڕین
(مست. مت.) تم: باراش لێکردن.
باران بارین
[[باران + بارین]]
(مست. لا.) هاتنەخوارەوەی باران لە هەوران ڕا بۆ سەر زەوی. * باران دادان، دادانە باران (نە)، کردنە باران.
بارگین
[[بار + گین (گیر)]]
(نت.)، (مک. سن.، کعر.) ١- ئەسپێکی یەختە کرابێ و بۆ بارهەڵگرتن کەڵکی لێ وەربگیرێ. ٢- ئەسپ. ٣- (مج.) جنێوێکە بە مانای: بێ ئەقڵ و حەیوان، پەخمە و بێکارە و ئەگەر بە توڕەیی نەگوترێ لە دڵان زۆر گران نابێت. ئەم کابرایە هەر دەڵەی بارگینە کوڕە بڕۆ بارگین. *(بک.) بەرگیر. بارگیر (تم: ژابا-٣٤). (جنو.) یابوو.
بارین
[[پە: ڤاریتەن]]
(مس. لا.) ١- هاتنەخوارەوەی باران، بەفر و تەرزە لە هەوران ڕا بۆ سەر زەوی. ٢- (مج.) هاتنە خوارەوەی هەر شتێک لە بڵیندایەکی نیسبی ڕا بۆ سەر شوێنێ یا کەسێ. گوللە وەک تەرزە بە سەرماندا دەباری *(بک.) بارین. تێبــ.- لە زمانی ئاوێستاییدا (ڤارێنگتی) بە مانای (دەبارێ) هاتووە (تم: ژابا- ٣٤).
بازی یەقین
(نت.)، (مک.) تم: بازی دەوڵەت. ((سبحەینێ کە ڕۆژ کراوە، مەجلیسی تاقیقی گیراوە، بازی یەقینیان هێناوە، هەردووک چاوی بەستراوە، هەڵیان ئاوێت ڕاوەستاوە، لە هەوای لەنگەر بەستراوە، سەربەرەژێر هات گەراوە، ئیکلامی فەرخی کێشاوە)) (تحفە، ب٢، ل- ١٤٢/١٤١).
باشترین
[[باشتر + ئین]]
(صت،) سروشتی شتێ یا کەسێ کە لە هەموو هاوچەشنەکانی خۆی چاکتر بێ. لە هەموان چاکتر.: چاکترین ڕێگا بۆ ئازادی میللەتان ڕێگای خەباتە.
بان پۆشین
[[١-بان/٣+پۆشێن]]
«نت.» خشڵێکی ژنانەیه، له ئاڵتوون یا زێو درووست دەکرێ و له سەر «هەوری» دەبەسترێ. * «مک.» لاگیره.
باڵانشین
(نت.)، کەسێکی جێگای لە لای سەرووی مەجلیسان بێ، پیاوی گەورە و ماقوڵ « ئەمێستەش شێخ عەلی باڵا نشینی ئەوجی ئیڕشادە + ئەویش وەک باوک و باپیری لە زومڕەی ئەولیا مەعدود » .(شێخ ڕەزا- چاپی ئەنجومەنی ئەدیبان)
برین
[[؟]]
«نا.»، «مکسن.، هل.» 1- بەر وبووی کاری بڕانی ئەندامێکی لەشی گیاندارانه بە دار و تێڵا، به ئامرازێکی بڕنده «چەقۆ، خەنجەر، شیر.....»، بە گولله یا بەربوونەوه و کارەساتی لەو بابەتە. *زام،ڕیش، «بک» برین. 2-ئاوسایەکی ڕەق و خڕە لە ئەنجامی کارتێکردنی هەندێ میکرۆب یا ئاڵۆزی دەروونی ئینسان، لە شوێنێکی لەشی ئادەمیزاد سەرهەڵدەدا و «کێم» و «هەوا» ی تێداکۆدەبێتەوە، پاش ماوەیەک (لە خۆیەوە یا بە داوودەرمان) سەری زەرد دەبێ و هەوا و جەڕاحەتەکەی دێتەدەر و کەم کەمە خۆش دەبێتەوە. * کوان.