تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢-ئەشکنجه
[ ]
«نا.»، «سنـ.» ۱- ئامرازێک بۆ جزوبەندی کتێبــ.ان جاران لا تەختە دروست دەکرا و ئێستاش ئی ئاسن هەیە. تێبــ.ینی: دوو پارچە تەختەی ئەستوور، نیزیکەی ۲۰سانتیم پان و۵۰ ش درێژ، یەکێکیان دوو میلی ئاسنی بڕغووی مارپێچی «جاران داری لەلە کراو» ی لێ قایم دەکرا و ئەوی تری بەسەردا دەگیرا، کتێبــ.یان دەخستە نێوانی هەردوو تەختەکەوە و بە سەرە بڕغوو توندیان دەکرد و کتێبــ.ەکەی ڕێک دەگوشی ٭ماووش، مەنگەنە، ئەشکەڵە/۱. ۲- ئامرازێکە لە ئاسن دروسن کراوە و دارتاش و ئاسنگەر و... بەکاریدێنن بۆ توند وەستاندنی شتێک، تا بە بڕبەند لێک و لووسی کەن یا بە مشار بیبڕنەوە یە هەر مەبەستێکی تر. ٭گیرە، مەنگەنە.
گەیاندنە ئەنجام
تم؛ بە ئەنجام گەیاندن. لەو باوەڕەدا مەبە کە ئەم ئیشە بگەیەننە ئەنجام.
گەیشتنە ئەنجام
١- (کەسێک) نەتیجە وەرگرتن لە کار و کردەوە و قسە و... بەم جۆرە باسێ ڕۆژی تریش نەدەگەیشتە ئەنجام. ٢- (کار) فایدە بەخشین، نەتیجە لێ پەیدابوون. کاری وا بێ سەرەوبەرە چۆن گەیشتە ئەنجام!
1- برنج
[[سن: بێرێجیه.، په:ڤیرینج]]
«نا.» جوورێک دانەوێڵەیە که له زۆر کۆنەوه ناسراوه و بۆ خواردن کەڵکی لێ و ەرگیراوه، گیایەکەی دەبێ ئاوی لەبن نەبڕێ، به شینی کە هێشتا نەدرواو ەتەوه «مەرەزه» یه و زۆر بەرز دەبێتە وه، بڕێشتی زۆره. د ەنکەکانی لەناو توێکڵدان و پێش کڕە کردن و له توێکڵ دەرهێنان «چەڵتووک» ه دە نکەکانی بە شیوەی گشتی ڕەنگیان له ڕێزی «سپی» دایه. چە ند جووری هەیه: سەردی، گرده «نەگازه»، گەرجه، سارده، عەمبەربۆ، لە چین، هیندوستان، ئێران، عێراق، کوردستان، یەکێتی سۆوێت، بۆرما و تایلاند و گەلێ وڵاتانی دیکەش دە چندرێ. تێبــ.- ژابا «تم: ل- ٤٦» و مووبەد فیروز ئازەرگشەسب «تم: بخشی از فرهنگ اویستا، ل- ٢٥». ئاوێستایی ئە م وشەیان وەکوو لەسەر ەوه نیشاندراوه نووسیوه، بەڵام دوکتۆر معین «تم: بورهان، ج١، ل- ٢٦٥» به «ئورڤینج» ی داناوه.* «مک.» برینج.
برنج جاڕ
«نت.»، «کعر.» «تم: برنجه جاڕ.
برنج کوت
[[١-برنج+كوت «كوتان» ]]
١- «نت.» ئامرازێکی تایبەتییه، لە کوردستان برنجی پێ دەکوتن «توێکلی چەڵتوک لێدهکاتەوه و دەیکاته برنج». *دنگ. ٢- «سفا.» کەسێکی پیشەی ئەوەبێ، بەو ئامرازه تایبەتییه چەڵتووک سپی کا و بێ هێنێیته حاڵی برنجی.» دینگچی.
بنج
[[بن/4+ج؟]]
«نت.»، «کعر.، سن.» 1-ڕەگ و ڕیشەی گژ و گیا. 2- لق و پۆپی ئەو گیاوگژانەی بەرز نابنەوه و هەر سەریان لە زەوی دەرهێنا بەولاولای خۆیاندا دەشکێنەوه. *«مک.» بنج.
2- برنج
[[فره‌نسی:بڕۆنز]]
«نا.» مەعدە نێکی دەستکردی ڕەنگ زەرده، لە تێکەڵ کردنی دوو مەعدەنی «مس» و «قەڵایی» پەیدادەبێ، سەماوەر، ئافتاوه و لەگەن و هەندێ خشڵی ژنانەی لێ دروست دەکرێ.* «مک.» زەرد. «هل.کک.» تونج. «سن.» برنجه «بک.» برنج. پرینگۆک.
ئاردەبرنج
[[ئارد+ ە ـ ئە ١برنج] ]
«نتـ.» برنجی هاڕاوە
ئارمانج
«نا.»، «بکـ.» تمـ: ئامانج.
ئامانج
«نا.» ١- نیشانە، مەبەست،ویست، ئاوات. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە لەهجەی باکووریڕا بۆ لەهجەی ناوەندی زمانی کوردی خوازراوەتەوە، خۆی لە ئەسڵا «ئارمانج» بووە و دەنگی «ر» یەکە زۆر زوو سواوە و لە ناوچووە. لە فارسیدا بە دوو شکڵی «ئارمان» و «ئامانج» هەیە. لە پێشدا مانای ماددی ئەم وشەیە «نیشانە» بووە کە دایان کردووە و «تیر» یان هاویشتۆتێ، ئێستا لە کرمانجیدا هەم ئەو مانایەی هەیە و هەم بە «نیشانە» ی مەعنەوی دەکوترێ. «تمـ: کفـ ــ ٤٩»، بەڵام لە لەهجەی ناوەندیدا لە باتی نیشانەی تیر و گوللە، نیشانە و مەبەستی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی سیاسی دەگەیێنێ.
ئەبلە ڕەنج
«ستـ.» حاڵی کەسێکی لەبەر تێ نەگەیشتوویی زەحمەتی بە خۆڕایی دەڕوا٭ڕەنج بە خەسار.
ئەشکنج
«نا.»، «سیمـ.» تمـ: ئەسکنجە. «... هەستی گەرماییەکی کرد لە ئەشکنجییا...» «_: ژان- ۲۰».
باڵنج
[[پە =باڵین]]
(نت.)، (مک.)، سەرینێکی چوار گۆشەی درێژۆکەیە لە کاتی نووستنا دەخرێتە بان سەینی خڕ، یا لە دانیشتنا شانی ( ١-باڵ/٢) لە سەر دادە دەن. تێبــ. - ١) دەنگی (ج) لە دوای ئەم وشەیە دا بەلای منەوە یا (چە) ی ئامرازی بچووکیە و گۆڕاوە یا وشەی (جێ) یە و کورت بۆتەوە. ب) ناو ئاخنی باڵنج زیاتر پەڕە مریشکە و دەکرێ لۆکە یا وردە خوریش بێ.
برینج
«نا»،«مک» تم: ١- برنج.
بنج داکوتان
«مست. لا.»، «کعر.» 1- گۆڕانی شە تڵی هیندێ گیا و گژ و شین بوون و لق و پۆپ دەرکردنیان:: فریزەکه بنجی داکوتاوه. 2- «کن.» سەر گرتن و چەسپانی کارێک. جێ قایم بوونی کەسێک لەکارێک یا و ەزیفە یەکدا:: ئەم شەریکەیه بنجی داکوتاوه. 3-«کن.» زۆر دانیشتنی کەسێ یا کۆمەڵێ خەڵک لە شوێنێک.:: هەر هەڵناستن د ەڵێی بنجیان داکوتاوه.*«مک.» بنج داکوتان.، ڕیشه داکوتان.