تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزەیی
[[ به زه + 2- ـ ئی ]، ]
«نت.» هەستی دڵسۆزی بەرامبەر گیروگرفت و ئێش و ئازاری خەڵک. تێبــ.ینی: وشەی «بەزه» له «بەچەک، به زەک» ی پەهلەوی ڕا هاتووه که لەو زەمانەدا به مانای تاوان و گووناه بووه و ئێستا مانای ڕوحم و شەفەقەت» ی وەرگرتووه.
بەزەیی پێداهاتنەوه
«مست. لا.» هەست به هاوردەردی کردن،ناڕەحەت بوون بە ئێش و ئازار و گرفتاری کەسێک. کافر بەزەیی پێدا دێتەوە. * زگ پێ سووتان.
١-ئاوزەنگی
[[؟]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاویلکە: لە ئاوزەنگییان دایە. ٭ئاوزینگ. ئاوەزینگ.
٢-ئاوزەنگی
[[ئاو+زەنگ+- ئی]]
«نتـ.» ئاڵقەیێکی مەعدەنە بە هۆی «لوقمە» وە بەو لاولای زینی ئەسپدا شۆڕ دەبێتەوە و تا نێزیکی بەرگی وڵاغ دێت، لە کاتی سوار بوونا، قاچی دەخەنە سەر و خۆ هەڵداوێنە سەر خانەی زین، پاش سوار بوونیش سوار لاقی تێدەکا و بۆ لێخوڕینی وڵاغیش بە کاری دێنێ. ٭ڕکێف. زەنگوو «بکـ.». ووزەنگی. تێبــ.ینی: «زەنگ» کە لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا دەبینین، لە وشەی «زەنگاڵ» یشدا هەیە، هەر «زەنگ» ی پەهلەوییە کە مانای پووز و بەلەکە «تمـ: د. فرەوشی: فەرهەنگی پەهلەوی_۵۰۹»
٢-بازە
[[؟] ]
(نا،) (کعر) کۆتاڵێکە لە پەمبۆ درووست دەکرێ دیوێکی تۆزێ تێسکنە *(کئیر.) بەمبازی
ئازوبەزە
[[ ئاز + و + بەزە ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» جوملەیێکە بۆ پاکانە کردن لە مەسئوولیەتی کردەوە و ئاکار و قسە بەکاردێت کە یەکێک دەربارەی کەسێکی تر کردبێتی و کابرا وا بزانێ کە بەم کردەوە یا قسەیە زیانی پێدەگا و نە ئانقەست وای دەگەڵ دەکرێ یاخۆ شتێک ڕووی نەدابێ بەڵام کابرا وای چووبێتە مێشکەوە: ئازوبەزەت بە ملم ئەگەر نیازم خراپ بووبێ لەگەڵت، ئازوبەزەی تۆم بە ملی ئەگەر شتی وام لەدەم دەرهاتبێ * ئازوباز «مکـ.» ئەز. تێبــ. ــ بە لای منەوە ئەم وشەیە لە ئاز «پهـ: ئاز = پێداویستی، تەماح، ئارەزوو» و بەزە «پهـ: بەچەک = تاوان، زوڵم لێکردن» پێکهاتووە.
ئازیزە
[[ ئازیز + ە ئە/ ١ ]]
«نتـ.» ناوی مەقامێکی کلاسیکی کوردییە.
ئاغزە
[ [= تو + ئاغز: ده‌م، زار + ه‌ - ئه‌/١] ]
«سنـ.، کعر.» پارچە کاغەزێکی بچکۆلەیه، لە سەرێکەوە کوول دەیبڕن و لوولی دەدەن دەیخەنە بنی قامیشە جگەرەوە بۆ ئەوەی کە تووتنیان تێکرد نەڕژێتە خوار و لە وەختی کێشانی جگەرەشدا کاری دار جگەرە دەبینێ. * بنک. بنکە جفارە. دەمە.
ئاوازە
[[ئاواز ـ ه‌ ـ ئه‌/١]]
«نا.» ناوبانگ، شۆرەت.: ئاوازەی نان بدەیی و جوامێری ئەم بنەماڵە بە هەموو لایێکدا بڵاو بۆتەوە.
ئاوازە خوان
«نتـ.»، «سنـ.» ئەو کەسەی گۆرانی و مەقامان دەڵێ. * خۆشخوان، گۆییندە. «بکـ.» دەنگبێژ، ستران بێژ.
ئاوێزە
[[ئاوێز+ەئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.، مکـ.» ۱-تمـ: ئاوێز. ۲-چلچرا. ئاوێزەی گوارە_ «نتـ.» پووڵەکەی بچووکی زێڕ، زێو یا هەر شتێکی تر کە قوڵاپی تێدەخرێ و بە گوارەدا شۆڕدەبێتەوە. ٭پرپرە، پڵپڵە، شۆڕابە.
ئیجازە
[[=عا.: اجازە]]
(نمس.) ١- ماوەی کردنی کارێک بە کەسێک دان، بە ڕەوا زانینی کارێک بۆ کەسێک. ئیجازەی هەیە دانیشێ، ئیجازەی ئارەق فرۆشتن هەر بۆ مەسیحییەکانە، ئیجازەمان بدە با بڕۆین، قوربان ئیجازە بفەرموو سبەینێ بێینەوە. ٢- ڕێگەی کار نەکردن و نەچوونە سەر ئیش بۆ ماوەیەک، کە دەدرێ بە کاربەدەست و کرێکار و سەربازان و... *مەرەخەسی، مەرەخەستی. شێرکۆ حەوت ڕۆژی ئیجازە هەیە، چەند ڕۆژێ ئیجازە وەربگرە و ئیشەکانت تەواوکە.
ئەندازە
[[پە: هەنداچەک]]
(نا.) ١-حەجم یا میقداری هەر شتێک بە کێشانە یا پێوانە. بە ئەندازەی شەش گەز فاسونیان بۆ بکڕە، بە ئەندازەی سێ کیلۆ دەبێ، ئەندازەی قاچی چەندە؟ ٢- نە گەورە نە بچووک، پڕبەپێست، لە قەدەر حاڵ، حەددی مەعموولی هەر شتێک. ((بۆرە نەبێ بازەبێ، کلکی لە ئەندازە بێ)). ٣- مقیاسە هەندێ لە سەنعەتکار (بەنا، جلدوور...) بۆ هەندێ کاروباری پیشەی خۆیان تەرخانی دەکەن و بەپێی مەبەست شکڵی دەگۆڕێ و گەورە و بچووکیش دەبێ. ئەندازەی بەنایان، ئەندازەی بەرە تاسکڵاو، ئەندازەی وڵاغان ( بۆ پێوانی بەرزی و نزمی). ((قەت بە یەک ناگەن لە یەک جا ئەم خەزان و ئەو بەهار)) ((ڕاستی شمشاد و قەددی تۆ بە ئەندازەی یەکن)) (سالم: گ،-٦٠)
ئەندازە گرتن
(مست. مت.) ١-پێوانی درێژی، پانایی، قووڵایی، بەرزایی یا ئەستوورایی شتێک. ٢- دیاری کردنی مقیاسی جلوبەرگی ئینسان. بچۆ لای خەییاتەکە با ئەندازەت بگرێ. ((... هادی خان بۆ ئەندازە گرتنی هێلکەکان، کونێکی خڕی کردۆتە تەختەیەک...)) (قزڵجی: پێکەنین-١١٨)
ئەنفلۆنزە
[[ئیتالی]]
(نا.) نەخۆشییەکە، بە هۆی (ڤیرووس)ی تایبەتی تووشی ئینسان دێت و (تا) لە پیاو دێنێ، هەندێ جار هەڵامەتیشی دەگەڵە و خەڵک لە یەکتری دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە کە لەم نیزیکانەدا- لام وایە لە ساڵەکانی ١٩٥٠دا- هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەسڵی خۆی بە مەعنای (کارتێکردن، تەئسیر، نفووز) هاتووە و هیچ پێوەندی دەگەڵ نەخۆشێکە نییە، کەچی لە هەموو دنیادا هەر ئەم ناوە لە سەر زارانە و (گرتپ) کە ناوی عیلمی ئەم نەخۆشێیە بە زمانی کەسدا نایەت.
ئەنگێزە
(نا.) هەر شتێکی کەسێک هان بدا بۆ کردنی کارێک. باعس، دافع (عا.). هس.: نەقیزە.
بازە
[[؟]]
(ص) ١-حاڵی هەر شتێکی پەلەپەلەی لە دوو ڕەنگی ڕەش و سپی یا ڕەش و بۆر پێکهاتبێ. ٢-حاڵی هەر شتێکی خەت خەتی ڕەنگی ڕەش و سپی بێ. *ئەبڵەق. بەڵەک.(سن) پلبلی، ڕەش کەووگ، ڕە شکەوە، پلپلین (تم: مردۆخ، ب 1، ل - 199، 310، و ب2ل - 880)، (جف) بازگ، بازوو / 2 (هو.) بێڵا. هس.: (مک) ٢-بازوو / 1و (باچکە) و (باسکە) لە قەلە باچکە و قەلەسکەدا.
باڵابەرزە
[[باڵبەرز+٥-ئە /١]]
(نت.)، (سیم.) پەنجەی هەرە درێژی دەستی ئادەمیزاد، قامکی ناوەڕاستی دەست.
زیاد لە ئەندازە
تم: لە ئەندازە بەدەر. ئەم پاڵتۆیە زیاد لە ئەندازە گەورە و دەڵبە دەڵەی بۆ تۆ نەکراوە.
لە ئەندازە بەدەر
حاڵی شتێک کە لە حەددی مەعموولی تێپەڕیبێ. ((... دانەکانی ڕەش هەڵگەڕاون، هەموو، هۆی جگەرەکێشانی لە ئەندازە بەدەرە...)) (قەفتان: چیرۆک-٧٠) *زیاد لە ئەندازە، بێ ئەندازە.
١- باڕێزە
[[؟]]
(نت.)، (هلخۆشناوەتی) گیایەکی لاسکی درێژ و ڕەش باوە، گەڵای ورد و سێ گۆشەیە، وە کەرەوز دەچێ، لە شاخان لەو شوێنانەی کەمێ ئاویان هەیە، شین دەبێ. تێبــ.- لە کوردستان ئەم گیایە بۆ نەخۆشی (میزگیران) کەڵکی لێ وەردەگیرێ و دەڵێن یەکاویەکە. ((باڕێزە شین بوون بە شاخانەوە+ با گولە بمرێ بە داخانەوە)) (فۆلکلۆر). *خاڵەڕەش، خاڵەڕەشە.
٢- باڕێزە
[[با + ڕێز (ڕێژ) + ئە]]
(نت.)، (مک.) بارانێکی بە (با) ببارێ. وەکووو باڕێزە فرمێسکی بە چاواندا دەهاتە خوار.