تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاورجا
[[ئاور+جا «جێ» ]]
«نتـ.» تمـ: ۱-ئاگردان/۱ «واتش ئاورجای نیشاتش کامەن» «عەزمش سەیر کام جاگە و مەقامەن» «خانا_۵۹»
بۆرجوازی
«نا.»، «کعر.» 1- تم: بۆرژوا. 2-تم: بۆرژوازی. تێبــ.- ئەم وشەیه له زمانی ئینگلیسی ڕا و به ڕێگای زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق و دەگەڵ بورژوا و بۆرژوازی یەکن و جیاوازیان له دەنگی «ژ- ج» دایه که بەرامبەرەکەیان به خەتی لاتینی «G» یه و فرەنسی به «ژ» و ئینگلیسی به «ج» ی دەخوێننەوه.
بەرجەوەن
[[؟]]
«نا.» «سن.» دیمەن، چاوەنداز «تم: مردۆخ، ب1، ل-139»، تێبــ.ینی: مردۆخ ئەم وشەیەی بەم جۆره مانا لێداوەتەوه که نووسراوه، بەڵام من وادەزانم که دەگە ڵ «بەرجەوەند و بەرژەوەند» ا یەک بن.
ئارج
«نا.»، «بکـ.» جۆرە قامیشێکی ناوپڕە کە ڕاست هەڵدەستی، ڕەنگی جوان و ئاودارە، شلکە و تا ٢٠ مەتر بەرز ئەبیتەوە. گەڵای وەک دارخورمایە، لە شوێنی گەرم وەکوو هیندستان زۆرە، هەر مەشهوورە بە قامیشی هیندی، ڕمب، دار دەست و گۆچانی لێ دروست دەکرێ، گەڵا و توێکڵەکەشی دەکرێ بە ڕایەخ * حەێزەران.
ئەبلە خەرج
«ستـ.» «مکـ.» کەسێکی پووڵی خۆی بە بێ جێ خەرج دەکا، دەست بڵاو: ئەوەندەی ئەبلە خەرجی کرد تا وا ڕووت و ڕەجاڵ بوو. تێبــ.ینی: هەر دوو کەرتی ئەم وشەیە عەڕەبین، بەڵام شێوەی تەرکیب، جێگەی بەکار هێنان و مەعنای کوردییە و لە عەڕەبیدا هیچ مانایەک نابەخشێ.
برج
«نا.»، «سیه.» ١-ژوورێکی خڕی ئەستوانەیی یا چوارگۆشەیه که جاران لەسەر شوورەی شار و ئاوایی و کۆشک و قەڵای میران دروست دەکرا و سەرباز و چەکدار بۆ پاسەوانی یا بەرگری هێرشی دووژمنان تێیدا دادەنشتن. *«مک.» بورج،، قولله ٢- هەر بەشێک له ١٢ بەشی داییرەی «منطقە البرج» که بە ڕای ئەستێرەناسانی کۆن، «هەتاو» هەرمانگە ی بەیە کێ لەم ١٢ بەشەدا تێدەپەرێ، هەر بەشەی ناوێکیشیان لێناوه که مانگی تەقویمی شەمسییه. تێبــ.- ئەستێرەناسەکانی کۆن ئەم ١٢ برجانەیان بەسەر چوار عونسری «خاک، با، ئاو، ئاگر» دا بەش کردووه و هەر سێ برجیان داوه به یەکێک لەو عنسورانه. ناوی ١٢ برجەکان بەو جۆرەی کە دابەش کراون بەم جۆرەیە: ١- برجی ئاوی که میجازیان سارد وتەڕه: سەڕەتان «قڕژاڵ»، عە قرەب «دووپشک» حوت «نەهەنگ». ب- برجی ئاگری کە گەرم و ئیشکن: حە مل «بەرخ»، ئەسەد «شێر»، قەوس «کەوان». ج- برجی بای کە گەرم و تەڕن: جەزا «جمکه»،میزان «تەرازوو»، دەلو «دۆڵچه» د- برجی خاک سارد و ئیشکن سۆر «گا»، سونبوله «گوڵە لەنم» »، جەدی «گیسک». *«مک.» بورج ٣- هەر بەشێک لە بەشەکانی ئاخر مانگی زستان تێبــ.- لە کوردەوارریدا ئاخر مانگی زستان دەکە نه چەند بەش و هەر بەشەش ناوێکیان لێناوه، ژمارەی بەشەکان و ناوەکانیان به جێگا دەگۆڕێ، له موکریان بەم جۆرەیه: خاتوزمهەریز-یا- شینی برایان. سێ شەشی هەیاسی «سێ شەش». گیسکی بەلەس. سەرمای پیرێژنێ -یا- پیرێژن «بەردە لعەجووز» *«مک.» حیساب. بورج. هس ١-بۆ وشەی «برج» بە گشتی، بورگ له زەمانەکانی فەرهەنگی دا بە تایبەتی ئەڵمانی ک بەدوای ناوی شارانەوه دێت: پێترسبوورگ، هامبۆرگ.ماگدبۆرگ، لۆکزامبۆرگ. ٢-لە وشەی «بوورژوا» یا «بورجوازی» دا که مانای «خەڵکی شار» ه دەنگی «ژ» بەپێی دەستووری زمان لەدەنگی «گ» پێکهاتووه.