تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه دار
«نت.» کۆتەره و پاشاوەی دارێکی بڕابێتەوه و هێندێکی مابێ.
ئەسپە دارینە
[[ئەسپ+ئە+دار+ئینە]]
«نتـ.»، «مکـ.» مەکینەیەکە ئینسان سواری دەبێ و هاتو چۆی پێدەکا، دوو تەگەر «تایە» ی هەیە و بە هۆی زنجیرێکی تایبەتی کە چەرخێکی ددانە داری پێوەیە، دەسووڕێنەوە. تێبــ.ینی: لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا باسی ئەسپێک دەکرێ کە لە دار دروست کراوە، یەکەم جار کە ئەم مەکینەیە هاتۆتە موکریان، لە «مەهابات» پێیان کوتوە: ئەسپە دارینە، هەروەکوو کتێبــ.ەکانی پێش شەڕی دووەم کە لە عێراق بۆ خوێندنی کوردی چاپ کراون بە «ئەسپە ئاسنینە» یان ناو بردووە. ٭«کعر.» پایسیکل، «کئێر.» دووچەرخە.
برینداری
«حمس.» ئەنجامی بریندار بوون.
ئابدارباشی
[ ١- ئابدار + باشی «تو = سەری»، کو. تو. ]
سەرۆکی هەموو ئەو کەسانەی لە ئابدارخانە «تمـ.: ـ» ئیش دەکەن.
ئابدارخانە
[ ١- [ئابدار + خانە]، [فر. کو.] ]
«کئێر.»، «نتـ..» ١- چاوگە ژوورێکە لە کۆشکی پاتشایان و ماڵە دەوڵەمەند و دەرەبەگاندا، بۆ ساز کردنی چا و قاوە و شەربەت و ئەو جۆرە شتانە تەرخان دەکرێ. ٢- هەموو کەرەستە و نۆکەر و باربەری دەزگای خواردن و خواردنەوە کە پاتشا و ئەمیر و گەورەپیاوان دەگەڵ خۆیان دەیان بردە سەفەران.
ئاژەڵداری
«حمسـ.» کار و پیشەی ئەو کەسەی مەڕ و ماڵات بە خێو دەکا.
ئاگاداری
«حمسـ.» ١- زانین، خەبەرداری: بە ئاگاداری دووکەسان پارەکەی بدەنێ. ٢- تمـ: ئاگاداری کردن.
ئاگاداری کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگا لێ بوون.: ئاگاداری مناڵەکانی بکەن با پەرتەوازە نەبن. * ئاگاداری / ٢.
ئیداری
[[عا.]]
(س.) ١- هەر شتێکی پێوەندی بە ئیدارەوە هەبێ. کاروباری ئیداری. ئەمری ئیداری. ٢- آ) ئەو کەسەی لە هەڵسووڕانی کاری ئیدارە شارەزا بێ. قەت مووتەسەڕیفی وا ئیداری نەهاتۆتە کەرکووک. ب) کەسێکی لە هەڵسووڕاندنی کاری ئیدارەدا وشک و رۆتینی بێ.
ئیدارە
[[=عا.: ئیدارە]]
(نا.)،(کئێر.) بەشێک لە بەشەکانی هەر وەزارەتێ کە دەسەڵاتی جێبەجێ کردنی کارانی هەیە. ئیدارەی شارەوانی، ئیدارەی گومرگ. (کعر.) داییرە.
ئیدارە دەگەل کردن
[[عا. کو.]]
ئیدارە کردن
[[عا. کو.]]
١- (مست. مت.) هەڵسووڕانی کاروبار. بەڕێوە بردنی ئیش و کاری شوێنێک. کەسێ ئیدارەی ماڵی خۆی پێ نەکرێ، ئیدارەی وڵاتی چۆن پێ دەکرێ. ٢- (مست. لا.) هەڵکردن، بەڕێوەچوون. قوربان جەنابی قازی بەم جۆرە ئیدارە ناکەم بفەرموو با تەڵاقم دا. دەڵەی بەرازە نازانم بەم سەرمایە چۆن بێ سۆبە ئیدارە دەکا. هێند فەقیرە بە نانی وشکیش ئیدارە دەکا.
ئەمینداری
[[ئەمیندار+ئی]]
(حمس.) پیشەی کەسێک کە خەڵک شتی بە ئەمانەت لا دانێن. بە ئەمینداری لە ماڵەکەیان دانیشتووە، بە ئەمینداری ناردوویانەتە سەر خەرمان.
ئەگه بەشە به شدارین
«کن.» ئەگەر شتێک بەش دەکەن ئێمەش بەشی خۆمان دەوێ. تێبــ.ینی: به لای منەوه ئەم وشەیه، هەر بۆ ئەو کاته بەکاردێت که یەکێک به حەققانەت و ڕاستی بەشی دەشتێکدا هەبێ و ئەگەر ویستی وەری بگرێ، نەک ئەوەی که «بەش» بخاته ناو شتێکەوه «ببێته شەڕێک تێیدا»، جا بۆیه وا تێدەگەم:: «بەشداری خەمتانم» یا «له خۆ پیشاندانەکەدا بەشدار بوو» که تازه له «مساهمة» و «اشتراک» ی عەڕەبی ڕا تەرجمه کراون، له جێی خۆیان نەبن و بۆ ئەم تەرحە وشتانه: هاوبەش، هاوبەشی، به باشتر دەزانم. 2- «مج.»،مک.» سەگ. تێبــ.ینی: بەو ئیعتیبارە ی که هەرچی له ماڵێ بخورێ بەشی ئەوی تێدایه و دەبێ بیدرێتێ.
باداری
[[بادار + ئی]]
(نت.) نەخۆشی ڕۆماتیزم. تێبــ.- نەخۆشیەکە تووشی ئادەمیزاد دەبێ و لە جمگە و ماسوولکە و ئەندامەکانی دەروون (جەرگ، دڵ،...) دەدات، چونکوو ژانی ئەم نەخۆشییە لە جێیەک ڕاناوەستێ و هەڵدەکشێ و دادەکشێ، پێشونیانی کورد وایان زانیوە (با)یە و لە لەشی ئینساندا دەگەڕێ و ناویان ناوە (باداری).
بەرخورداربی
ڕستەیەکه بۆ چاکه خواستن و دڵ ڕاگرتن به یەکێک دەگوترێ، جاروبارەش بە پێی جێگا و شێوەی قسه کردن دەگۆڕێ و بۆنێکی تووڕەیی و ناڕەزایی لێدێ.
بریندار بوون
[[مست. لا.]]
1- پەیدا بوونی «برین /1» لە ل سی ئادەمیزاد:: دەستی شامراد به چەقۆ بریندار بوو. 2- وجوودی «برین/1و 2» له شوێنێکی لەش:: چووینه سەری هەموو گیانی بریندار بوو «برینی لێ بوو، برینی پێوه بوو».
بۆمبی باڵدار
نت.»، «کئێر.» جۆرێک تەقەمەنییه که لە خۆیەوه- بێ ئەوەی به فڕۆکە فڕێ بدرێ یا بەتۆپ و... بهاوێژرێ- دەچێته سەر شوێنی مەبەست و بەسەریا دەتە قێتەوه. تێبــ.- یەکەم شتی لەم بابەته ئەڵمانیای نازی ساڵی 1944 دایهێناوه و ئەوسا به ناوی «ڤ-2» ناوبانگی دەرکرد.
بۆندار
[[بۆن+دار «پب» ]]
«ست.» هەرشتێکی بۆنی خۆشی لێ هەڵبستێ:: تووتنی بۆندار، برنجی بۆندار.* بۆنخۆش، بیندار.* «بک.» بیهندار تێبــ.ینی: لەم وشەیەدا «بۆن» وەکوو «بەئۆزی» ئاوێستایی به موتڵەقی مانای «بۆنی خۆش» ه.
ئاخدار
«سفا.» ١- ئاخ هەڵکێش، کەسێکی ئاخ هەڵبکێشێ ٢- «کنـ.» کەسێ خەم و خەفەتی هەبێ، دڵ بریندار. □ ئاخ، چراخ! چ ئاخ؟ ئاخ بەی ئاخدارێ. چون من خاترخار، خەمبار، داخدارێ «مەولەوی: مکبـ - ٥٥».
ئادار
[[ سوریانی] ]
«نا.» شەشەمین مانگی ساڵ بە حیسابی سوریانی و سێیەمێن مانگە بە حێسابی ڕۆمی، ئاخر مانگی زستان بە حیسابی نەورۆز «٢١» ڕۆژی ئەم مانگە وەبەر خۆی ئەدات. □ «مانگی ئادارێ، ببارێ هەتا گوێی دارێ، هیچی نامێنێ هەتا ئێواری». * ئازار، مارت، مارس، هادار «ژابا ـ ٤».
ئافتاوەدار
[[ ئافتاوه‌+ دار ]]
«نتـ.» خزمەتکارێکی لە دیوەخانی میران و ئاغایان و دەربارەی پاتشایان، بۆ هەڵگرتنی ئافتاوە و ئاو بە دەستی خەڵکدا کردن، تەرخان کرابوو. □ «من کەمتر کەنیز پەرەستار تۆم» «من ئافتاوەدار، خزمەتکار تۆم» «خانا - ٢١٩»
ئاودار
«ستـ.» ۱_شوێنێ کە ئاوی زۆر بێ.: شارباژێڕ وڵاتێکی ئاودارە. ۲_میوەی تەڕ و تازە کە ئاوی زۆر هەبێ: بە سێ پرتەقاڵان پەرداغێ ئاویان نەبوو. کەچی کابراش دەیکوت زۆر ئاودارن. ۳_جەواهیراتی چاک و بەردی بە قیمەت کە بریق و باقی هەبێ.: ئەم یاقووتە زۆر جوان و ئاودارە. ۴_ڕەنگی زەرقی و بەرقی و بە ورشەوورش. ٭۲_ئابدار
ئاژەڵدار
[[ ئاژەڵ+ دار ]]
«سفا.» کەسێکی ئاژەڵی هەبێ، خاوەنی حەیوانی وردە * مەڕدار.
ئاگادار
١- «سفا.» حاڵی کەسێکی بە شتێک یا کارێک بزانێ، خەبەرداری بێ: هەر خۆی ئاگاداری ئەم ئیشە بوو. هەر ئاگادار نەبوون لە دەرەوە چ باسە. * «سنـ.» ئاگا/ ٢٠٢ - «نفا.» کەسێکی یەکێک یا شتێک دەپارێزێ: خوا ئاگاداری بێ ئاگاداری منداڵەکان بە.
ئاگادار بوون
«مستـ. لا.» بە باس و خواس، کارێک یا مەسەلەیێک زانین، خەبەردار بوون. * ئاگا لێ هەبوون.
ئاگادار کردن
«مستـ. متـ.» خەبەردار کردنی کەسێک لە کارێک، لە باسێک یا لە مەسەلەیێک، ڕاگەیاندنی خەبەرێ «لە بابەت هەرچی بێ» بەکەسێ.: ئاگاداری کاووس بکەن یاگای لە خۆی بێ. پێش ئەوەی من بچم خەسرەو ئاگاداری کردبوو.
ئاڵوودار
[[ئاڵوو ؟ + دار «درەخت» ]]
«نتـ.» دارێکی ڕاست و درێژە، نە زۆر ئەستوور نە زۆر باریک، بۆ دارەڕای خانوو بە کار دێت.
ئاڵۆشدار
«سفا.» تمـ: ئاڵۆشاوی ١ و ٢ «ا».
ئیجارەدار
[[عا. کو.]]
(نت.)، (کئێر.) کەسێکە کە مڵکیان بۆ ماوەیەک لە خاوەنی بە کرێ دەگرێ.
ئیختییاردار
[[ئیختییار=دار (پب.)]، [عا. کو.]]
(ست) ئەو کەسەی دەستەڵاتی هەبێ، ئەوەی هەقی کردن و نەکردنی کارێکی هەبێ. خۆتان ئیختییارداری ئێمە و ئەوانیشن. باوک ئیختییارداری کچی خۆیەتی. ((یای خەزاڵ، عەمرم، کێ لەسەر وڵاتی سوورچی و زراران دەکەیە سوورباش و ئیختییادارە)) (تحفە: ج١- ٣٥٠).
ئیقتیدار
[[=عا.: ئیقتیدار]]
(نمس.) توانایی، دەسەڵات. ئەوەند ڕووت و ڕەجاڵە ئیقتیداری نانی شەوی نییە. ((حسب الامر شای گەردوون ئیقتیدار)) (( نەقیبان بەزم خەرگەی زەڕ نیگار))
ئیماندار
[[ئیمان + دار]، [عا. کو.]]
(سفا.) تم: ئیماندار.
ئیماندار
[[عا. کو.]]
(سفا.) کەسێکی باوەڕی بە دینی ئیسلام هەبێ. خوا عافووی کا ئیشاڵڵا لە ڕێزی ئیماندارانە و دەچێتە بەحەشتێ. ٢- کەسێکی باوەڕی (بە هەرچییەکی بێ) بەهێز بێ.
ئەستێرەی کلکدار
«نتـ.» جۆرێک ئەستێرەن کە کلکێکی کەم و زۆر درێژیان هەیە و ناوبەناو لە «منظومه شمسی» نیزیک دەبنەوە و دەبیندرێن، کلکەکەیان لە «غاز» و «هەڵم» پێکهاتووە. ٭«بکـ.» ستێرکی بدوو «تمـ: ژابا- ۹»، ستەیر دوڤ «تمـ: کفـ- ٦۸۹»، «گەڕووسی، کرماشانی» ئەسارەی دومدار «تمـ: دۆمۆرگان، لێکۆڵینەوەی زمانەوانیی لەهجەکانی کوردی- ۱۱۱». ئەستێرەی گەڕۆک_ «نتـ.»، «تتـ.» ئەو ئەستێرانەن کە بە دەوری ڕۆژا دەخولێنەوە، خۆیان هیچ ڕووناکییان نییە و نووری هەتاو ڕووناکیان دەکا، زەوی یەکێکە لەوان کە تا ئێستا «نۆ» یان ناسراون و تێکڕا پێیان دەڵێن «منظومەی شمسی» و بەپێی نیزیکی و دوورییان لە ڕۆژ ئەمانەن: عطارد «له هەموان نیزیکتره له ڕۆژ»، زوهرە، ئەرز «زەوی»، مریخ، مشتەری، زحل، ئۆڕانووس، نێپتۆن. هێندێ لەو گەڕۆکانە یەک یا چەند ئەستێرەیان هەیە کە بە دەوریاندا دەخولێنەوە و پێیان دەڵێن «مانگ»، زەوی یەک «مانگ» ی هەیە. ئەستێرەی مانگێ: «نتـ.» ئەستێرەیەکە دەگەڵ مانگ دەردەکەوێ و لەسەرەتای مانگدا زۆر لێی نیزیکە هەتا مانگ گەورەتر دەبێ، ئەیش زیاتر دوور دەکەوێتەوە. ئەستێرەی نەگەر: «نتـ.»، «تتـ.» ئە ئەستێرانەن کە لە جێگەی خۆیان نابزوون «لە مەدارێکدا ناسووڕێنەوە»، ئەمانە خۆیان ڕووناکییان هەیە وەکوو گەڕۆکەکان نەک هەر سارد بوونەوە، بەڵکوو گەرماییشیان زۆرە و سروشتیان وەکی هەتاوە. ئەوانەی زۆر لێک نیزیکن «نسبیا» لە شەوا کە ئاسمان ساف و بێ هەور و هەڵابێ، وەکوو پەڵە هەورێکی سپی دیاری دەدەن. «کاکەشان» یەکێکە لەو پەڵە هەورە مەزنانە کە ۱۸میلیون ئەستێرەی گەورە و بچووکی تێدا کۆبۆتەوە و هەر چەندێکیان دەورەی ئەستێرەیەکیان داوە و بوونە «منظومه» یەک چوار ساڵی پێ دەوێ تا «نوور» ی نیزیکتری ئەستێرەی نەگەڕ بگاتە زەوی، لە کاتێکدا دەزانین کە لە هەر سانییەیەکدا نوور ۳۰۰هەزار کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕێ.
ئەسپیندار
[[ئەسپین+دار]]
«نتـ.» جۆرە دارێکە، توێکڵ و دارەکەی سپییە، درێژ و ڕاست هەڵدەچێ، گرێ و گۆڵ و خوار وخێچی تێدا نییە، بۆ کاروباری دارتاشی و دارەڕای خانوو کەڵکی لێ وەردەگیرێ و کاغەزیشی لێ دروست دەکرێ. هس.: ئەسپین.