تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتەشپەرستی
[ [ئاتەش + پەرست + ٢- ئی] ]
«حمسـ.» تمـ: ئاگرپەرستی.
ئاخری و عاقیبەتی
لە ئەنجامدا لە نەتیجەدا، هەر...
ئازایەتی
[[ ١- ئازا + ئەتی] ]
«حمسـ.» نەترسان، بەجەرگ بوون: ئەو ئازایەتی ئێوە دەینوێنن لە دەس کەم کەس دێ، ئازایەتی مەڵا عەوڵای جووتیار دە گێڕانەوە نایە.
ئازیەتی
[[ ئازیەت + ٣- ئی] ]
«ستـ.» هەرچی پێوەندی بە تازیەوە هەبێ. □ ئەویچ تا مانگێ شەڕاب نەنۆشا بەرگ سەودای ئازیەتی پۆشا «خانا ــ ٤٢٥»
ئاشتی
[[ ستـ: ئاخشتی.، پهـ: ئاشتیهـ ]]
«حمسـ.» ١- لە بیر بردنەوە و لە بیر چوونەوەی ناخۆشی و ناکۆکی نێوان دوو کەس یا زیاتر. ٢- نەبوون، نەمان و بڕانەوەی شەڕ و شۆڕ لە نێوان دەوڵەتان، یا لە مەڵبەند و ناوچە و جێگایەکدا: پاش تێکشکانی فاشیزم، ئیمپڕیالیزمی ئەمریکا ئاشتی دنیای تێکداوە. ●«تەبەکی پڕ ئاشتی ماڵێیە». «کنـ.» تێری و تەسەلی بەری شەڕ و شۆڕ دەگرێ.
ئاشنایەتی
[[ ئاشنا + ئەتی ]]
ئاغایەتی
[[ ئاغا + ئه‌تی ]]
«حمس» ١ - مڵکداری، سەرۆکایەتی عەشیرەتان: ئاغایەتی لەم زەمانەدا باوی نەماوە. ماڵی حەمەدئاغای چەند پشت ئاغایەتی مامەشانیان کردووە. ٢- چۆنێتی و پایەی ئاغا، گەورەیی.: ئاغایەتی هەر لەخۆی دەوەشێتەوه، ئاغایەتی کارێکی هەروا هاسان نیە. * ئاغایی.
ئامانەتی
[ئ[امانەت + ٣- ئی]، [عا. کو. ]]
١- «حمسـ.» دانانی شتێک لای کەسێ یا خواستنەوەی لە کەسێ، بۆ هەر مەبەستێ بێ. ٢- «نا.»، «مجـ.» هەرچێکی یەکێک لە یەکی تری داوا بکا یا هەواڵی بپرسێ، ئی خۆی بێ یا ئی کابرا، بەڵام نەیەوێ ئەوانەی گوێیان لە قسەیە بزانن چیە.: هاتووم بۆ ئامانەتییەکە. بڕۆ لای شێرزاد بزانە ئامانەتییەکەی چ لێکردووە. کوێخا دەیگوت ئامانەتییەکەی لایەتی بۆم بنێرێتەوە. * ئەمانەتی.
ئاواتی
[ئاوات + 3- ئی]
«سمفـ.» تمـ: ئاواتەخواستە.
ئاواڵایەتی
[ئاواڵ + ئایه‌تی]
«حمسـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاواڵەتی.
ئاواڵەتی
[ئاواڵ+ئەتی]
«حمسـ.»، «مکـ.» ئەو خۆیەتی و ئاشنایەتییەی، کە بە هۆی: پێکەوە کارکردن، یەکێتی بیر و باوەڕی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە نێوان دوو یان چەند کەس ساز دەبێ.: ئیتر نابێ ئاواڵەتی وسوو بکەی. *ئاواڵایەتی. «بکـ.» هەڤاڵبەندی «کفـ_۳۱۵»، هەڤاڵتی، هەڤاڵی.
ئاورپەرەستی
«حمسـ.» تمـ: ئاگرپەرەستی.
ئاژۆتی
[[ نە + ئاژۆتی ]]
«ستـ.» زەویێکی بەکەڵکی کێڵان نەیێت. «تمـ: ژابا ــ ٤١٤». تێبــ. ــ وەکوو دەبیندەێ ئەم وشەیە لە دوو بەش ــ «نە، نا» کە ئامرازی «نەفی» یە و «ئاژۆتی» لە قاڵبی «نمفـ.» ی مەسدەری «ئاژۆتن» دایە ــ پێکهاتووە و دەبێ مەعناکەی «نەکێڵدراو» بێ نەک ئەوەی بە کاری کێڵان نایە. * ڕانن «جنـ.» لیخورین، هاژۆتن. تێبــ.: «... «ئیژا» کە بە مانای تێکۆشان و دڵنییایی و غیرەتە لە بەندی ١٠ی هاتی ٤٩ و بەندی ٨ی هاتی ٥٠ و بەندی ١ی هاتی ٥١ تووشی دێین و لە بەندی ٥ی هاتی ٤٩دا مانای بەختیاری و بە ئامانج گەییشتن یا بەری تێکۆشان و ئەنجامی هەوڵ و کۆششە کە دەکا بە ئامانج گەیین و بەختیاری، «ئاژو» ش هەر بەو مەعنایە لە نەبدی ٧ی هاتی ٥٣دا بە کار هاتووە...» «پد: یگد ــ ١٧٧».
ئاگرپەرستی
«حمسـ.» ١- پەرستن، عیبادەت کردنی ئاگر و بە خودا زانینی. ٢- دینی زەڕدوشتی * ئاتەشپەرستی.
ئاڵتی رەم
[[تو: ئاڵتی = شەش + کوو: رەم = درەم ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەندازەیێکە بۆ کێشانەی شت، بەشێکی لە ٦٤ بەشی هۆقە، بە هۆقەی سلەیمانی دەکاتە ٥٥ گرام.
ئایەتی
. «- ئایەتی» _ «پبـ.» ۱- بە دوای ناوێکەوە «زات یا مەعنا» دەنووسێ و ناوێکی تر «مەعنا» ی لێ دروست دەکات کە بەیانی حاڵەتی کەسێ یا شتێ دەکا.: «کوردکوردایەتی، «عەبد» عەبدایەتی «خوشک» خوشکایەتی. ۲- دەلکێ بە دوای ناوی عێل و عەشیرەتانەوە دەیکا بە ناوی نیشتمانی ئەوان: «باڵەک» باڵەکایەتی، «سوێسنی» سوێسنایەتی «شینکی» شینکایەتی، «گەورک» گەورکایەتی، «مەنگوڕ» مەنگوڕایەتی. تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم پاشبەندە بە لای منەوە، لە نیزیک ترین قۆناغی پێش ئێستایدا «هایەتی» بووە کە لە «ها=هەیە+ئەتی=پاشبەندی وجوود» پێکهاتووە. ها، لە هەندێ بن لەهجەکان «جافی و...» بەم مەعنایە دەگوترێ: «خاڵێ «ها» وە بان سەر گۆنای پیرۆز، وەک چرای تۆرەن وە بان «نەکەرۆز» ».
ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).
ئیحتییاتی
[[=عا.: احتیاطی]]
ئیسلامەتی
[[ئیسلام + ئەتی]، [عا. کو.]]
ئیمامەتی
[[عا.: ئیمام+ کو: ئەتی]]
(نمس.) ١- پێشەوایی و ڕابەری کاروباری دینی موسوڵمانان. قوربان ئەو ڕەمەزانە تەشریف بێنە ئیمامەتییەکمان بۆ بکە. ٢- یەکێکە لە ئەرکانی ئیمان لە ئایینی شیعەدا *ئیمامەت.