تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به تاڵ و حەتاڵ
[[=عا.:بطال و عطال]]
ست.» 1- حاڵی کەسێکی هیچ پیشەیە کی نەبێ.:: ڕۆژ هەتا ئێوارێ بەتاڵ و حەتاڵ دەسووڕێتەوه.2- حاڵی دەفرێکی هیچی تێدا نەبێ.:: گۆزەکه بەتاڵ و حەتاڵه چۆڕێ ئاو چییه تێیدا نییه.
ئاش بە تاڵ
ڕستەیێکە هەر کاتێ ئاش دانی نەما بۆ هاڕین، ئاشەوان بە دەنگی بەرزی وەکوو هاوار دەیڵێ و خەڵکی ئاگادار دەکا تا هەرکەس باراشی هەبێ بیبا بۆ هاڕین. ئاش بە تاڵ کردن ــ «مستـ. متـ.» ١- بانگەوازی ئاشەوان و ئاگادار کردنی خەڵک لە ئامادەیی ئاش □ «... ئاش بە تاڵی بۆ بکە گەر تاقەتی...»، «رەزا - ٧٥». ٢- «کنـ.» واز لە کارێ هێنان و بە جێ هێشتنی بە نیوە و نیوە چڵی: هەر تاقە ڕۆژێ بە کارەکەوە خەریک بوون و ئاش بە تاڵیان لێ کرد. تێبــ. ــ ئەم مەعنایەی تەواو پێچەوانەی «ئاش بە تاڵ» ە کە هاواری ئاشەوانە و داوای ئیش دەکا، کە چی لێرەدا دەست لە ئیش هەلگرتن دەگەیێنێ.
بنێشته تاڵ
«نت.» بنێشتێ که هێشتا نەکوڵێندرابێ و خۆش نەکرابێ و جاچکەی نە کوڵێندراو، بنێشتی خاو. تێبــ.- له کوردەواری ئەم جووره بنێشته بۆ گەیاندنی هێندێ «کوان» بەکار دێنن.*(سن) جاچکە تاڵه.
به تاڵ پێ
[[ كو.عا]]
نت.» پیاوێک که له جێگایەک بێ و هیچ ئیش و کارێک ڕانەپەڕێنێ.:: ئەی ئەو هەموو بەتاڵ پێیانه چن له دیوەخان؟
بادامە تاڵە
[[بادام + ئە + تاڵ + ئە]]
(نت.) بەری دارێکی کێوییە لە جنسی بادام، خۆش دەکرێ (بە شێوەیەکی تایبەتی تاڵایی لێ دەبڕن) و دەیخۆن
بەتاڵبوون
[[ كو.عا]]
مس. لا.» 1-هیچ دە دەفردانەمان:: قاوورمەمان نەماوه کووپەکه بەتاڵ بووه. هەردوو شوشەکە بەتاڵ بوون ئەو هەموویان چۆن خواردۆتەوه. 2- چۆل بوونی خانوو و هەر شتێکی لەم بابەته.:: ژوورەکه سەری مانگ بەتاڵ دەبێ. 3- هیچ نەزانین، ئاقڵ بەشت نەشکان.:؛ پەککوو لەو کابرایه ! نازانم ئینسان چۆن وا بەتاڵ دەبێ. 3- بێ ناوەڕۆک بوونی کتێبــ. و نووسراو.. تێبــ.ینی: پێویسته ورد ببینەوه که مەسدەری «بوون» لەم وشەیە دا لەوانەیه بۆ زەمانی «حاڵ» و «موزارع.» بێ.
بەتاڵایی
[[ كو.عا]]
«نت.» تم: بۆشایی /2و3.
بەتاڵ
[[ عا]]
ست.» 1-حاڵی دەفر یا هەر شتێکی دیکەی بۆ ئەوه دروست کرابێ لەلاوه شتێکی تێ بکرێ «بۆ هەڵگرتن یا گوازتنەوه» و هیچی تێدا نەبێ.:: قاپی بەتاڵ. جەواڵەکه بەتاڵه.*خاڵی «عا.»، «بک.» ڤالا.// پڕ. 2- حاڵی خانوو یا ژوورێکی کەسی تێدانەبێ و بۆ ئەوە دەس بدا ماڵێکی بچێته ناو تێیدا دانیشێ.:: با بزانین ئەو ماڵه ژووری بەتاڵیان هەیه بە کرێی بدەن. هەر لەم گوزەره چوار دووکانی بەتاڵ هەیه. * «هو.» واق. «سن.» ئاواق. 3- «مج.» ئادەمیزادێکی ئاقڵی بە شت نەشکێ و لە کاران سەرەودەر نەکا.:: تەماشای قەڵافەتی مەکەن هەر زۆر بەتاڵه. 4- «مج.» کتێبــ. یا وتار و نووسراوێکی «بیر» ێکی دەرنەخا و مەعنایەک بە دەستەوه نەدا، تەنیا وشەب ێ و ڕیز کرابێ.:: ئەم مەقالەیه چەند دوور و درێژه بە ڵام چەند بەتاڵه. 5- ناتەواوی چەشنه کارێک که ڕێ و شوێن و مەرجی تایبەتییان بۆ داندرابێ و ئەگەر یەکێ له مەرجەکانی کەل بوو هەموو کارەکه زەدەداربێ. «هەرچەند نوێژ دەکەم نوێژم بەتاڵه + ئەلحەمد دەخوێنم تۆ لە خەیاڵه» «فولکلۆر» - یەکێک له مەرجەکانی نوێژ ئەوەیه که دەبێ نوێژکەر مێشکی خۆی بۆ یادی خوا تەرخان بکا و له کاتی نوێژا بیر له هیچی تر نەکاتەوه - «که زۆر هات قەواڵه بەتاڵه» «قاباڵه» بۆ ئەوەیه به بەڵگه و دەلیل نیشان بدات خاوەن مڵک کێیه، بەڵام که کار هاته سەر «زۆر» دەلیل و مەنتق دەچنەوه ماڵی خۆیان بۆیەش «قەواڵه» که «بەتاڵ» ه.
بەتاڵ کردن
مست. مت.» 1- هیچ شتێ ده دەفرێکدا نەهێشتن.:: شوشەکانیان هەموو بەتاڵ کردبوو، دەمی به جامی دۆیەکەوه نا تا بەتاڵی نەکرد دەمی هەڵنەگرت. 2- چوونەدەر له خانوو، ژوور،... و چۆڵ کردنیان.:: ئەرێ ئەم خانووەمان کەی بۆ بەتاڵ دەکەی ؟ ژوورەکەم هەر بەتاڵ نەکرد.